فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

زیندانی سیاسی کورد محێدین ئیبراهیمی لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە لە زیندانی ورمێ لەسێدارەدرا.
ناوەندی مافەکانی مرۆڤی ئێران بڵاویکردەوە کە زیندانییەکی سیاسی بە ناوی محێدین ئیبراهیمی لە زیندانی ورمێ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سێدارەدراوە.

مەحیەدین ئیبراهیمی تەمەن 43 ساڵ و خەڵکی گوندی ئاوایی «ئاڵکاوێ» سەر بەشاری شنۆ، ڕۆژی شەممە4ی نۆڤەمبەری 2017لە کاتێکدا سەرقاڵی کۆڵبەری بووە، لەلایەن هێزەکانی جێگیر لە پایگای بێمزورتێ دراوەتە بەر دەستڕێژ و بە سەختی بریندار و پاشان دەستگیركرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە له‌ ساڵی 2018 بۆ جاری یەکه‌م لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ئورمیەوە بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامەتی لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
شەوی رابردوو ئیبراهیمی گواسترابووە بۆ ژووری تاکەکەسی.

راگەیەندرا کە شەوی رابردوو بنەماڵەی ئیبراهیمی گردبوونەوەیەکیان لەبەردەم زیندانەکە سازکردبوو، داوای راگرتنی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی ئەو زیندانییەیان کردبوو.

١٨/٣/٢٠٢٣

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان