فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لەبارەی کاراکردنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمیی ئێران، هەفتەی داهاتوو سەردانی تاران دەکات. لە سەردانەکەیدا هاوئاهەنگیی ئاژانسەکە و ئێران لەسەر پشکنینی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە تاوتوێدەکرێت.

رۆژی سێشەممە، 24-1-2022، رافایل گرۆسی، بەڕێوبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بە پەرلەمانی ئەوروپای گوت، "لەوانەیە لە شوباتدا بچمەوە تاران، بۆ دیالۆگە سیاسییەکەمان یان بۆ دووبارە دامەزراندنەوەی گفتوگۆیەکی دیکە لەگەڵ ئێران."

سەردانەکەی گرۆسی لە کاتێکدایە کە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و رۆژئاواش دوای خۆپێشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، سزای تووندیان بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندووە.

رێککەوتنی ئەتۆمیی 2015ـی ئێران، لە 2018دا بە هاتنەدەرەوەی ئەمریکا لەکاتی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سڕکرا. لەو کاتەوە ئێران چالاکییە ئەتۆمییەکانی زیاتر کردووە و لە بەرامبەردا سزای زۆری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەسەردا سەپێندراوە.

رافایل گرۆسی لەبارەی کاراکردنەوەی رێککەوتنەکەوە گوتی، چەقبەستووییەکی زۆر گەورە لە ئارادایە، ئەوەش ئێران لێی بەرپرسە، چونکە تاران 27 کامێرای ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی کوژاندووەتەوە و ئاژانسەکە ئاگاداری بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران نییە.

رافایل گرۆسی لەوبارەیەوە دەڵێت، "لەم بابەتەدا، لانیکەم ساڵێکە کوێرم". باسی لەوەشکردووە، "بەهیوایە" بەهۆی سەردانەکەیەوە بۆ تاران بەرەوپێشچوونێک لە کاراکردنەوەی رێککەوتنەکەدا رووبدات.

لەبارەی ئاستی پوختەکردنی ئەو یۆرانیۆمەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران پێیگەشتووە، گرۆسی باسی ئەوە دەکات، "نیشانەکان باش نین". لەبارەی ئەو پاشماوەی یۆرانیۆمەش کە ئاژانسەکە لە سێ بنکەی ئێران دۆزیویەتییەوە کە ئێران نەیناساندبوون، گرۆسی گوتی، ئێران هیچ وەڵامێکی ئەوتۆی لەوبارەیەوە نەداوەتەوە.

گرۆسی دەڵێت، ئێران 1000 کیلۆگرام یۆرانیۆمی هەیە کە پوختیەکەی 20٪ـە و 70 کیلۆگرامی دیکەشی هەیە کە پوختیەکەی 60٪ـە. ئەو مەترسییەشی خستەڕوو، کە ئێران یۆرانیۆمی پێویستی بۆ "ژمارەیەک چەکی ئەتۆمی هەیە، نەک تەنیا دانەیەک".

لە نێوەڕۆکی رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێراندا هاتووە، پوختی یۆرانیۆم نابێت 3.67٪ تێپەڕێت. ئەو یۆرانیۆمەی بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی پێویستە دەبێت پوختیەکەی 90٪ بێت.

رێککەوتننامەی ئەتۆمیی ئێران لە 2015 لە نێوان ئەمریکا، ئێران، بەریتانیا، رووسیا، چین، ئەڵمانیا، فەرەنسا و یەکێتیی ئەوروپا واژۆکرا. رێکەوتننامەکە لەسەر ئەو بنەمایە بوو ئێران چالاکییە ئەتۆمییەکانی سنووردار بکات و لەبەرامبەردا ئەو سزایەنەی لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بەسەریدا سەپێنرابوون لاببرێت.

25/1/2023

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان