رۆژی شەممە ٢٦ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی "دۆڵەتوو"ی سەر بە شاری سەردەست بە ناوی ( مێهران دەهستانی) تەمەن ١٥ ساڵ بە تەقەی هێزەکانی رژیم بریندار بووە. زانیاریەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم لاوە ١٥ ساڵەیە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شاری سەردەشت و بەختەوەرانە باری تەندروستی جێگیرە.
بە هۆی بێکاری و نەبوونی دەرفەتی کارەوە، لاوان و خەڵکی کوردستان لە سەرسنوورەکان روویان کردۆتە کاری کۆڵبەری کە بەداخەوە مەترسی زۆری گیانی لێدەکەوێتەوە.
17/11/2018