فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لەدرێژەی چالاکییە فەرهەنگی و فیکرییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رۆژی هەێنی ٢٥ ی خەزەڵوەر کۆڕێکی زانستی بە ئامادەبوونی هۆگرانی زانستە فیکرییەکان و چالاکانی فەرهەنگی لە شارەکانی سەردەشت، شنۆ، نەغەدە، مەهاباد لە هۆڵی بنکەی ئەندیشەی پیرانشار لە ژێرناوی “ناسنامە” بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆڕتی کافە کتێبی ئەندێشە رۆژی هەینی، ڕێکەوتی ۲٥ی خەزەڵوەری ۲۷۱۸ی کوردی، کۆڕێکی زانستی بەناوی “ناسنامە” و بە بەشداریی چەند توێژەری دیار و ناسراوی بوارەکانی ئەندێشە و فەلسەفەی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە ئامادەبوونی کۆمەڵێکی بەرچاو لە هۆگرانی زانستە مرۆییەکان پێکهاتوو لە میوانانی شارەکانی سەردەشت، شنۆ، نەغەدە، مهاباد و پیرانشار لە هۆڵی بنکەی ئەندێشەی #پیرانشار بەڕێوەچوو.
لەو کۆڕە زانستییە‌دا کە سێ وتار و پانێلێکی لەخۆگرتبوو، دوای کۆتایی هاتنی لە گفتوگۆیەکی کراوەدا ئامادەبووان پرسیارو تێبینی خۆیانیان خستە بەرباس.
سەرەتا پەیامی کافەکتێبی ئەندێشە لەلایەن تاهیر حوسێنی پێشکەشی ئامادەبووان کرا کە کورە ڕاپۆڕتێک بوو لەسەر هەوڵ و چالاکییەکانی کافە کتێبی ئەندیشە، لە دەسپێکەوە تا ئێستا و هەروەها باسێک لە بارەی هۆکاری هەڵبژاردنی چەمکی”ناسنامە” و پێکهینانی ئەو کۆڕە زانستییە بوو.
دوابەدوای پێشکەش کردنی پەیامی کافە، دوکتور جەلال حاجی زادە- توێژەری بواری فەلسەفە و ئەندێشەی سیاسی وتارێکی بەنێوی “هزر و ناسنامە” پێشکەش کرد کە بەرهەمی خوێندنەوەیەکی فەلسەفی بوو لەسەر پڕۆژەی ” قەیرانی زەینی کوردی” لە بەستێنی ئەندێشەی سیاسیی کورددا کە پرسیار و گەنگەشەی قووڵی لە کۆبوونەوەکەدا بەدوای خۆیدا هێنا.
وتاری دووهەم لەلایەن دوکتۆر ئازاد حاجیئاقایی، توێژەری بواری ئەندێشەی سیاسی، لەژێرناوی “بیرەوەری و داهاتوو(سیاسەتەکانی بیرەوەری لەسەر درووستکردنی ناسنامە)” پێشکەش کرا کە تێیدا وێڕای باس کردن لە مانا و مەبەست لە چەمکی “بیرەوەری” و گرێدرانی بە باس “ناسنامە”، چەندین نموونە لە کارتێکەرییەکانی بیرەوەرییە نەتەوەییەکان و تەنانەت “چێکردن و داڕشتنەوەی بیرەورەری لە پرۆسەی شکڵگرتنی و گۆڕانی ناسنامە” لەلایەن نەتەوە و دەوڵەتان لە پێکهێنانی ئینتمای نەتەوەیی و تەنانەت سازکردنی نەتەوە دا هێنا بەرباس و ئاماژەی بە پیویستیی گرینگیدان بە گێڕانەوە و پاراستنی بیرەوریەکان کردەوە.
لە درێژەی ئەو کوڕە وتاری سێیەم لەلایەن سیروان ساڵح زادە- ماستەری زانستی سیاسی، بەنێوی “پرسی دێموکڕاسی و ناسنامە” پێشکەش کرا. لەو وتارەدا سەرەتا چەمکی دێموکراسی، بنەماکان و جۆرەکان و شێوازەکانی پەیڕەو کردنی دێموکراسی لە یۆنانی کەوناراوە تا ئێستا باس‌کرا و دواتر توانا و زەرفیەتەکانی دێموکراسی لیبڕاڵی و بەتایبەت “دێموکراسی زۆرینە” لە دابینکردنی مافی کەمەنەتەوەییەکان هاتە بەرباس و بە تاووتوێ کرانی تیۆرییە لیبڕاڵییە نوێیەکانی وەک “شارۆمەندی فرەکولتوریی کیملیکا”، بنەما فەلسفەییەکانی دەستەبەر بوونی مافی کەمایەتییە نەتەوەییەکان لە بەستێنی فەلسەفەی سیاسی لیبڕاڵ دا شی کراوە و لە ئاکامدا مۆدێلی دێموکڕاسیی زۆرینە خرا بەر نەشتەری ڕەخنە و بە وردی خەسارناسی کرا.

17/11/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان