د.رۆژان ئاشتاب
یەکەمین دەور لە گەمارۆ نوێیەکانی ئامریکا لە دژی ئێران، لە ھەلومەرجێكدا دەستی پێکرد کە لە ھیچ لایەک لەم دوو لایەنە نیشانەیەک لە کەم بوونەوەی گیر و گرفت و نێوان ناخۆشی لە نێوانیاندا نابێندریت.
بڕیارە لە سەرەتای مانگی نوامبری ئەمساڵەوە گەمارۆ نەوتییەکان بۆ سەر ئێران دەست پێ بکات و کاریگەری و توندیی گەمارۆکان ئەو جار زۆرتر لە جارانی پێشوو دەبێ.
بێگومان دانڵد ترامپ، سەرۆکی ئامریکا، بە بەراورد لەگەڵ باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ئامریکا، ھەڵوێستێکی زۆر توندتری لەمەڕ ئێران ھەیە و ھەر لە کاتی پرۆپاگەندەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتییەوە تا ئیستا زۆر بە جیددی لە دژی ئێران لێدوان دەدا. ئەو جار لەهەمبەر ئێران ھەواڵێک لەمەڕ سەختتر و توندتربوونی نییە، بەم شێوەیە چاوەڕوان دەکرێ ھەر لە ئێستاوە کڕیاران و سەوداگەرانی نەوت تا پێش گەیشتنی مانگی نوامبر و دەسپێکی گەمارۆ نەوتییە نوێیەکان، وەردە وردە کڕینی نەوت لە ئێران کەم بکەنەوە.
ئەوجار ھەناردەکردنی نەوتی «کاندنس»ـی ئێران کە لە نەوتی خاو سووکترە و لە کێڵگەکانی گازی سروشتی دەردەھێندرێ دەکەوێتە ژێر چەتری گەمارۆکانی ئامریکاوە. دژایەتیی دەوڵەتانی ئورووپایی لە دژی چوونە دەرەوەی ئامریکا لە ڕێککەوتنی ناوکیی ئێران ناسراو بە بەرجام ناتوانێ کاریگەری لە سەر ئەو گەمارۆیانە دابنێت، لەوانەیە سیاسەتوانان و یاسازانان تێبکوشن کە ڕێگایەک بۆ کڕینی نەوتی ئێران بدۆزنەوە، بەڵام لە بیرمان بێت کە دەوڵەتەکان