عەبدولڕەحمان سدیق
وێڕای ئەوەی لە زۆر وڵاتی جیهان چەندین بیردۆزی كاركردنیان تاقیكردووەتەوە لە بواری كاری میدیاییدا و ، سەرئەنجام بیردۆزێكیان پەسەندكردووە كە لەگەڵ ئاستی خەڵك و باری سیاسی و كۆمەڵایەتی ئەواندا دەگونجێت، بەڵام ئێمە لەهەرێمی كوردستاندا هێشتا خاوەنی بیردۆزێكی میدیایی تایبەت بەخۆمان نین ، هەر لەبەرئەوەشە خەریكە لەجیاتی ئەوەی میدیا بەشێكبێ لەچارەسەر ، زۆرجار زۆر میدیاكان بوونەتە بەشێك لەگرفت. لە بیردۆزی دەسەڵاتەوە كە بڕیاری دەدا میدیا تەنها لەدەستی دەسەڵاتدابێ، تاوەكو بیردۆزی ئازادی كە قازانجی دارایی و ئازادی رەها داوا دەكات و بۆ بیردۆزی سۆشیالیستی كە داوای دەكرد میدیا تەنها لەدەستی حیزب و چینی كرێكار و پڕۆلیتاریادا بێت، تاوەكو بیردۆزی گەشەپێدانی سەردەمی جیهانی سێ و خەریكبوون بە باسەكانی ناسنامەو