فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 عەبدولڕەحمان سدیقabdulrahman sadiq

وێڕای ئەوەی لە زۆر وڵاتی جیهان چەندین بیردۆزی كاركردنیان تاقیكردووەتەوە لە بواری كاری میدیاییدا و ، سەرئەنجام بیردۆزێكیان پەسەندكردووە كە لەگەڵ ئاستی خەڵك و باری سیاسی و كۆمەڵایەتی ئەواندا دەگونجێت، بەڵام ئێمە لەهەرێمی كوردستاندا هێشتا خاوەنی بیردۆزێكی میدیایی تایبەت بەخۆمان نین ، هەر لەبەرئەوەشە خەریكە لەجیاتی ئەوەی میدیا بەشێكبێ لەچارەسەر ، زۆرجار زۆر میدیاكان بوونەتە بەشێك لەگرفت. لە بیردۆزی دەسەڵاتەوە كە بڕیاری دەدا میدیا تەنها لەدەستی دەسەڵاتدابێ، تاوەكو بیردۆزی ئازادی كە قازانجی دارایی و ئازادی رەها داوا دەكات و بۆ بیردۆزی سۆشیالیستی كە داوای دەكرد میدیا تەنها لەدەستی حیزب و چینی كرێكار و پڕۆلیتاریادا بێت، تاوەكو بیردۆزی گەشەپێدانی سەردەمی جیهانی سێ و خەریكبوون بە باسەكانی ناسنامەو كولتوور لەژێر چاودێری دەوڵەتدا، بۆ بیردۆزی بەشداربوونی دیموكراسییانە كەجەختدەكاتەوە لەسەر ئەوەی كە میدیا لەخزمەتی خەڵكدابێ نەك بەپێچەوانەوە، تاوەكو دەگەینە ئەوەی كە دواجار زۆر لە وڵاتان گەیشتنە ئەوەی كە گونجاوترین بیردۆزی میدیایی، بیردۆزی بەرپرسیارێتی كۆمەڵایەتییە، كە پێیوایە ئازادی وەك ئەوەی مافە، لەهەمانكاتیشدا ئەركەو قازانج و فەزاو ئاسمانی فراوانی ئازادییش بە بەبنمیچی بەرپرسیارێتییەوە گرێدەدات، هەبوونی میدیایەكی راستگۆ و ئاست بەرز و خاوەن زانیاری دروستیش بە مافی تاك و كۆمەڵگە دەناسێنێت.

ئەمڕۆ لەسایەی ئازادی كاری میدیاییدا، میدیاكاران پێویستییەكی زۆریان بە هەستكردن و پابەندبوون بە بەرپرسیارێتی كۆمەڵایەتی هەیە ، بۆ ئەم ئامانجەش ئەم هەنگاوانە پێویستن:

یەكەم: بایەخدان و كاركردن بە بیردۆزی بەرپرسیارێتی كۆمەڵایەتی لەبواری میدیاییدا .

دووەم: دەرچوواندنی هەردوو یاسای مافی دەستخستنی زانیارییەكان و یاسای پاراستنی تایبەتمەندییەكانی تاك .

سێیەم: كاركردنی دەزگاكانی میدیا بۆ دوورخستنەوەی گەندەڵكارانی بواری راگەیاندن.

چوارەم: پابەندكردنی هەر دەزگایەك بەبەردەوامبوون لەسەر بەدواداچوونی ئەو دۆسییە كۆمەڵایەتیانەی كە دەیانكاتەوە تاوەكو ئەوكاتەی دۆسیەكە دادەخرێت.

پێنجەم: خستنەڕووی زانستییانەی دیاردە دزێوەكان بۆ بنەبڕكردنیان و تیشك خستنەسەر لایەنە پۆزەتیڤ و جوانەكانی كۆمەڵگەش بۆ پاراستن و گەشەپێدانیان.

شەشەم: دواخستنی نیشاندانی هەندێك بابەتی كۆمەڵایەتی تایبەت بۆ كاتێكی درەنگی شەو.

حەوتەم: دووركەوتنەوە لە ئیرهابی میدیایی و بڵاوكردنەوەی هەواڵی خێرای ناڕاست و فێربوونی داوای لێبووردنكردن لە هاووڵاتیان لەهەر هەواڵێكی ناڕاست.

هەشتەم: خۆدوورگرتن لە بەكارهێنانی دۆسیەی كێشە كۆمەڵایەتییەكان بۆ مەرامی تاكەكەسی و تایبەت.

نۆیەم: زانینی ئەو راستییەی كە خاوەندارێتی دەزگای میدیایی مافێكی بنیاتنراوە لەسەر دوو بنەمای متمانەو لێپرسراوێتی و ، ئازادی میدیاییش نابێ لەسەر حیسابی سەروەری یاسا بێت.

دەیەم: بایەخدان بە ئاسایشی كۆمەڵایەتی لەچوارچێوەی ئاسایشی نیشتمانیدا.

بۆ ئەوەی ئاماژەمان بۆكرد ، ئەم هەنگاوانەش پێویستن :

یەكەم : كردنەوەی بەشی میدیاكارانی كۆمەڵایەتی لەكۆلێژ و پەیمانگەكانی راگەیاندندا.

دووەم : بەشداری پێكردنی میدیاكارانی كۆمەڵایەتی لەخولی تایبەت و ۆركشۆپەكاندا.

سێیەم : كاراكردنی رۆڵی داواكاری گشتی بۆ بەدواداچوون و لێپرسینەوە لە بابەتە كۆمەڵایەتییەكان.

چوارەم : رێكخستنی سەمینارێكی هاوبەش لەلایەن وەزارەتەكانی رۆشنبیری، كاروباری كۆمەڵایەتی، سەندیكای رۆژنامەنووسان، بەشی كۆمەڵناسی لەزانكۆكانی هەرێمی كوردستان، سەندیكاو یەكێتی كۆمەڵناسانی كوردستان، رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی پەیوەست بەبواری كۆمەڵایەتی و پسپۆڕانی كۆمەڵناسی بۆ داڕشتنی بنەماكانی كاری میدیاكارانی كۆمەڵایەتی.

www.abdulrahmansidiq.com

www.prdek.com

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان