فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

عەبدولڕەحمان سدیقabdulrahman sadiq 

لە سایەی گۆرانكارییە نێودەوڵەتییەكانی دوا ساڵەكانی سەدەی رابردوودا، لەپاڵ هەژموونی سیاسیی و كولتووری و ئابووری پرۆسەی بەجیهانیكردندا، هەندێك لە بنەما كولتوورییەكانی زۆر لەگەلان كەوتنە بەر هەڕەشەی فەوتان و كاڵبوونەوە ، كە یەكێك لەو بنەمایانەش زمانی نەتەوەیی گەلان بوو. بۆیە لەبەرامبەر تیژڕەوی هەژموونی زمانی ئینگلیزیدا زۆر لە دەوڵەتەكان كەوتنەخۆ و پڕۆژە یاسای پاراستنی زمانی نەتەوەییان پێشكەشی پەرلەمانی وڵاتەكانیان كرد ، پەرلەمانەكانیشیان پەسەندیان كردن. بۆ نموونە : وڵاتێكی گەورەی وەك فەرەنسا یاسای پاراستنی زمانی فەرەنسی لەساڵی 1988وە پەسەندكردووەو، رێوشوێنی تووندیشی گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی زمانی نەتەوەییان لەبەرامبەر هەژموونی زمانی ئینگلیزی و زمانە زیندووەكانی دیكەی جیهاندا. دەوڵەتی میرنشینی ئیماراتی یەكگرتوو لەساڵی 2006وە یاسای پاراستنی زمانی عەرەبی پەسەندكردووەلەبەرامبەر هەژموونی زمانەكانی ئینگلیزی وهیندی و ئوردوو، چونكە زمانی عەرەبی لەئیماراتدا بووەتە زمانی چوارەم بەهۆی هاتنی بێشووماری كرێكار و كۆمپانیای بیانی بۆ كاری ئابووری و وەبەرهێنان.

ئێمەش ئەمڕۆ پێویستی زۆرمان بە یاسای زمانی كوردییە لە هەرێمی كوردستاندا لەبەر زۆر هۆی خودی و بابەتی لەوانە بۆ نموونە:

یەكەم : بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق نزیكەی چل هەزار خێزانی عەرەبی عێراق ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوونەو نیازی چونەوەیان نییە، ئەم ژمارەیەش روو لەزیادبوونە لەسایەی بەزۆر ناردنەوەو دیپۆرتكردنەوەی ئاوارە عێراقییەكانی ئەوروپا، گێڕانەوەی ناچارانەی ئاوارە عێراقییەكانی سووریاو وڵاتانی دیكە كە لەحاڵەتی هاتنەوەیاندا هەرێمی كوردستان بەگونجاو دەزانن بۆ ژیان، لەبەر زۆر هۆی سیاسی و ئابووری و سەقامگیری ئەمنی ، ئەمە وێڕای ئەوەی كە بەهۆی وشكەساڵی و گۆڕانی ژینگەییەوە ساڵانە ژمارەیەكی زۆری خێزانە عەرەبەكانی دەوروبەرمان دێنە هەرێمی كوردستان و ، هەموو ساڵێكیش ژمارەیەكیان ناڕۆنەوە.

دووەم : كاركردنی زیاتر لە دوو هەزار كۆمپانیای بیانی لەهەرێمی كوردستاندا كە زۆربەی ستاف و كرێكارەكانیان بیانین، هەمان ئەو كاریگەریەی هەیە كە وڵاتی ئیماراتی ناچاركرد بۆ پەسەندكردنی یاسای پاراستنی زمانی عەرەبی لە وڵاتەكەیاندا.

سێیەم : دامەزراندنی ژمارەیەكی زۆری قوتابخانەی ئەهلی ، كردنەوەی قوتابخانەو كۆلێژ و زانكۆی بیانی وەك توركی و ئەمریكی و ئەڵمانی و فەرەنسی و ئەوانیدیكە ، وایكردووە كە ژمارەیەكی زۆری منداڵ و لاوی كوردستان پاش تەواوكردنی خوێندنیان، زمانی ئەو دەوڵەتانە بكەنە زمانی فەرمییان لەنێو ماڵ و شوێنی كاركردنداو ، زمانی كوردی فەرامۆش بكەن.

چوارەم: شۆڕشی گەیاندن و راگەیاندن و ئینتەرنێت و فەیسبووك و مۆبایل و دەرهاویشتەكانیان كاریگەری زۆری هەیە لەسەر پاشەكشەكردن بە زمانی نەتەوەییمان ، بۆیە وڵاتانی خاوەن دەوڵەت و زۆر لەئێمەش بەهێزتر لەهەموو رووێكەوە لەزیاتر لە 100 دەوڵەت و هەرێمدا یاسای پاراستنی زمانی نەتەوەییان پەسەندكردووە.

پێنجەم: لەم ماوەیەدا لە پەرلەمانی عێراقیشدا خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای زمانە فەرمییەكان كراو ئامادەیە بۆ دەنگدان لەسەری، بۆیە پێویستە بەخۆبكەوین و پڕۆژە یاسای پاراستنی زمانی كوردی بەرینە نێو پەرلەمانی كوردستان و دەست بەگفتۆكردن بكەین لەبارەیەوەو پەسەندی بكەین.

لەكۆتاییدا زۆر گرنگە ئاماژە بەدوو خاڵی ورد بدەین لەم بوارەدا :

یەكەم : پێویستە هەموومان هەموو هەستیارییەكی ناوچەیی و شێوەزاری وەلابنێین، چونكە پڕۆژە یاسای پاراستنی زمانی كوردی ، باسكردن نییە لەزمانی ستانداردو زاڵكردنی شێوەزارێك بەسەر ئەوانی دیكەدا ، بەڵكو كە دەڵێین زمانی كوردی واتە هەموو شێوەزارەكانی زمانی كوردی، چونكە ئێستا كاتی پاراستنی زمانی كوردییە بەهەموو شێوەزارەكانییەوە لەبەرامبەر هەژموونی زمانە بیانییەكانی دیكەدا.

دووەم : پێویستە لەسەر وەزارەتی پەروەردە پرۆسەی خوێندن باشتر بكات لەجۆردا، بەكەمكردنەوە لەبڕدا ، چونكە ئەم مەنهەجە زۆر و قورسەی ئێستا ، قوتابی وەدەردەنێ بۆ خوێندن لەو قوتابخانە ئەهلی و بیانییانەدا كە بایەخی یەكەمیان بەزمانی كوردی نییە، لەمەشدا وەزارەتی پەروەردە ئەركی زۆر و هەنگاوی گەورەی لەبەردەمدایە بۆ شۆڕشێك لەبڕ و جۆری پرۆگرامەكانی خوێندندا.

www.abdulrahmansidiq.com

www.prdek.com

 نووسەرو توێژەر، یەكەم وەزیری ژینگەی عێراق دوای رووخاندنی رژێمی سەدام

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان