هیوا کوردستانی " مولانیا "
په‌یماننامه نێو ده‌وله‌تییه‌کان ژمــــــــــــــــــــــــــاره 2
پره‌نسیپه‌کانی پاراستنی هه‌موو ئه‌ۆ که‌سانەی تووشی هه‌ر شێوه‌یەک ده‌سبه‌سه‌ر کردن یان به‌ند کردن ده‌بن:
1.18- ده‌شێت دیمانه له نێوان به‌ندیی و راوێژکاری یاساییدا له به‌ر چاوی فه‌رمانبه‌ری به‌رپرس بکرێت، به‌ڵام نابێت گوێی له قساکانیان بێت .
1.19- به‌ندیی یان ده‌سبه سه‌رکراۆ مافی هه‌یه ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی سه‌ردانی به‌کەن، ده‌رفه‌تی گۆنجاویشی بۆ ده‌ڕه‌خسێنرێت په‌یوه‌ندی بکات به‌جیهانی ده‌ره‌کییه‌وه به‌پێی بارودۆخ کۆت وپێوه‌ندی ماقووڵ وه‌ک یاسا، یان سیستەمه یاساییه‌کان دیاری‌یان کردووه.
1.20- ئه‌گه‌ر به‌ندیه‌ك یان ده‌سبه‌سه‌رکراوێك داوای کرد *ئه‌وا پێویسته به پێی توانا له به‌ندیخانه‌یه‌کی نزیک له شوێنی نێشته‌جێی خۆیدا دابنریت.
له ژێر سانسۆرێکی ماقووڵدا رێگه به به‌ندیی ده‌درێت له چه‌ند ماوه‌یه‌کی رێک وپێکدا په‌یوه‌ندی بکات به خێزانه‌که‌ی و هاوڕێیانیه‌وه که شۆرتیان باشه هه‌روه‌ها ئه‌وانیش سه‌ردانی بکه‌ن .
بایه‌خێکی تایبه‌تی ده‌درێت به پارستن و باشکردنی په‌یوه‌ندی به‌ندیی به خێزانه‌که‌یه‌وه به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولادا ده‌بێت
پێویسته کاربەدەستانی به‌ندیخانه ریز له مافی مرۆیی جیهانی بگرن به بوونی ژیانیکی خیزانییانه هه‌روه‌ها دشبێت هانی به‌ندییه‌کان بۆ داننان به ئه‌رکه‌کانیاندا که هێشتاش به‌رامبه‌ری هاوسه‌ره‌کانیان و که‌س و کاریان و منداڵه‌کانیان ماویانه پێوێست له‌سه‌ری سه‌ردان و یه‌کتریی بینێنیان بۆ دابین بکات ودان به‌وه‌دا بنێت که خیزان پێویستی به‌وه‌یه له ماوه‌ی رێک وپێکدا سه‌ردانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی بکات که له به‌ندیخانه‌دایه، هه‌روه‌ها تا راده‌یه‌ک تایبه‌تمه‌ندێتییان هه‌بیت به مه‌رجێک پێداویستییه‌کانی ئاسایش له بیر نه‌کرێن سه‌ردانی که‌س و کاری نزیک باشترین شێوازی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پێوێستییه یه .
له چند سیستمێکی داوه‌ریدا ته‌داره‌کێک هه‌یه که پێی ده‌وترێت سه‌ردانه خێزانییه‌کان یاخود سه‌دانه درێژیه‌کان .
ره‌نگه ئه‌مه شێوەی جیا جیا وه‌ربگرێت .له ئه‌وروپای خۆراواو ئاسیای ناوه‌ڕاستدا، ژماره‌یه‌ک له به‌نیخانه‌کان و فه‌رمانگه‌کانی چاککردنی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵێک ئه‌پارتمانی بچووکیان له ناو چوارچێوه‌ی به‌ندیخانه‌دا ئاماده کردووه که میوانه‌کانی به‌ندی ده‌توانن بۆ ماوه‌یه‌ک که جاری واهه‌یه ده‌گاته 72 سه‌عات له‌گه‌ڵ به‌ندییه‌که‌دا بژین .
له راجستان و چه‌ند ویلایه‌تێکی تری هیندستاندا، جۆره به‌ندیخانه‌یه‌ک بینا کراون و ناونراون( گوندینمونه‌یی) کراوه بۆ ئه‌و به‌ندییانه‌ی حوکمی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌و ماوه‌یه‌ک له حوکمه‌که‌یان به‌سه‌ربردووه و سه‌لمانوویانه که مه‌ترسیدار نین . ئه‌وانه ده‌توانن له‌گه‌ڵ خێزانه‌کەیان دا له ناو ماڵه‌کانی ئه‌و گونده دا بژین و له‌وێوه بچن بۆ سه‌رکار بۆ کشتوکاڵ وچالاکی دیکه له نزیکی ماڵه‌کانیانه‌وه هه‌روه‌هاقوتابخانه و ئاسانکاری ترێشیان تێدایه بۆ ئه‌ندامانی خێزانی به‌ندییه‌که...
پره‌نسیپه‌کانی پاراستنی هه‌موو ئه‌و که‌سانی تووشی هه‌ر شێوه‌یوک ده‌سبه‌سه‌ر کردن یان به‌ند کردن ده‌بن
1. پاراستنی پێوه‌ستییه خێزانی‌و تایبه‌تیەکان له رێگای سه‌ردانه‌کانه‌وه
2. سه‌ردانه خێزانییه‌کان
3. سه‌ردانی هاوسه‌ری
4. سه‌ردانی گشتی
5. سه‌ردانی ئه‌و به‌ندییانه‌ی چاوه‌رێی دادگاییکردنن
6. پشکنینی میوانه‌کان
7. داخراو یان رێگه‌گرتن له پێکگه‌یشتن
8. په‌یوه‌ندی له رێگای ڤیدیۆوه
9. سه‌ردانی خۆبه‌خشه‌کان
به‌ندیخانه‌ی هێمن پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی سیستەمی قه‌زایی‌مان ببێت به چەکێکی کاریگه‌ر دژی تاوان .کاتێک به‌ندکراوه‌کان ده‌خرێنه ئه‌ستۆی ئیوه چ تاوانبارکرابن یا چاوه‌رێی دادگایی کردن بن، پێویسته ئه‌وانیش و جه‌ماوه‌ریش بزانن که هه‌تا رۆژی ئازاد کردنیان به شێویه‌کی یاسایی له به‌ند ده‌مێننه‌وه ..