فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

ولادیمێر ڤان ویڵخنبێرخ

كوردەكانی سووریا ساڵەهایە لەلایەن حكومەتەكانی سووریاوە سیاسەتی تەعریبی بەزۆریان بەسەردا پیادەكراوە. لەئەنجامی ئەمەشدا زۆر لە زەویوزاری كورد لەلایەن عەرەبەكانەوە داگیركرا و خۆشیان لە ناوچە كوردییەكان دەركران. هاوكات خێزانی عەرەب هێنرانە ناوچە كوردییەكان. كەچی ئێستا هەم عەرەبەكان و هەم كوردە پێشتر دەركراوەكانیش بەرەو ناوچە كوردییەكان هەڵدێن. چونكە خەریكە وردە وردە ناوچە كوردییەكان (وەك كۆبانێ و عەفرین) بكەونە دەست كورد خۆیانەوە. بەهۆی ئەو راستییەوە كە ئەسەد نایەوێ كێشەی لەگەڵ كوردەكاندا هەبێت، هەروەها پارتە كوردییەكانیش خۆیان لە شەڕكردن لەدژی ئەسەد بەدوورگرت، بۆیە زۆربەی ناوچە كوردییەكان بە هێمنی و بێ كێشە مانەوە. لەئەنجامی ئەمەشدا زۆر لە كوردەكان وتەنانەت عەرەبەكانیش پەنایان بۆ عەفرین و كۆبانێ و قامشلۆ هێناوە.لە ئایندەدا ئەو رەوشە وادەكات كە پەیوەندی نێوان كورد و عەرەب لە سووریادا باشتربێت. هەرچەندە هەندێك دوژمنایەتیش هەر دەمێنێ.

ئەم رەوشە هاوشێوەی رەوشی تەناهی هەرێمی كوردستانی عێراقە. لەوێش عەرەبەكانی عێراق بەرەو ناوچە كوردییەكان هەڵدێن. زۆر لەو عەرەبانەی لە كوردستان دەژین زۆر ئەرێنیانەتر لە عەرەبەكانی دەرەوەی كوردستان بیر لە كورد دەكەنەوە. لەدوای ساڵی 1991یش هەرێمی كوردستان میوانداری زۆر لە لایەنەكانی ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی كرد. چونكە ئەوكاتە كوردستان هەرێمێكی دژەفڕین بوو و سەدام بۆی نەبوو رووی تێبكات. ئێستا عەرەبەكانی عێراق بۆ مەبەستی گەشتیاری و هەندێكجاریش بۆ خۆڕزگاركردن لە نەبوونی خزمەتگوزاری لە بەغدا و شارەكانی دیكەی عێراق روو لە كوردستان دەكەن.

بوونی تەناهی لە ناوچە كوردییەكانی سووریادا لەلایەن حاجی رەشید، وتەبێژی كۆمیتەی سەربازیی پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD ەوە پشتڕاستكراوەتەوە. ئەو دەڵێ PYD، كە لە پارتی كرێكارانی كوردستان PKK نزیكە، دژی هاتنی سووپای ئازادی سووریا (ئۆپۆزیسیۆن)ە بۆ ناوچە كوردییەكان، بەڵام دژی هاتنی پەنابەرانی عەرەبی سووری نییە كە لە شارەكانی وەك دیمەشق و حومس و حەلەبەوە روو لە ناوچە كوردییەكان دەكەن. تەنیا ئەوكاتە دژیان دەبێ كە كێشە دروستبكەن.

كێشەیەكی پارتە كوردییەكانی سووریا ئەوەیە كە ناتوانن ئەو كوردانە بپارێزن كە لە ناوچە عەرەبییەكانی وەك دیمەشق، حومس، دەرعا، لازقییە و حەما دەژین. كوردانی عێراقیش هەمان كێشەیان لەگەڵ پاراستنی كوردانی دانیشتووی شارە عەرەبییەكانی عێراق هەیە. بەڵام پارتە كوردییەكانی سووریا هەموویان پێشوازی لە هاتنەوەی ئەو كوردانە دەكەن كە لەشارە عەرەبییەكانەوە دەگەڕێنەوە ناوچە كوردییەكان. PYD شاندێكی ناردبووە لای كوردانی لازقییە و داوای لێكردبوون بگەڕێنەوە ناوچە كوردییەكان. بەڵێنیشی پێدابوون كە شوێنی نیشتەجێبوون و خزمەتگوزارییان بۆ دابین بكات. هەروەها پێشیگوتبوون ئەگەر لە لازقییە بمێننەوە PYDناتوانێ بتانپارێزێت.

كاتی خۆی PYD دەیویست ناوچە كوردنشینەكانی دیمەشق كۆنترۆڵ بكات، بەڵام رژێمی ئەسەد رێگەی ئەو كارەی لێگرتن. لە حەلەب PYD توانی ئەو كارە بكات و ناوچە كوردنشینەكان كۆنترۆڵ بكات. بەهۆی بێدەسەڵاتی كورد بەسەر ناوچە كوردنیشنەكان لە دیمەشق، زۆر كورد لە پێكدادانەكانی ئەم دواییەی نێوان سوپای سووریای سەر بە دەوڵەت و سوپای ئازادی ئۆپۆزیسیۆندا كوژراون. واش باسدەكرێت كە ئەو ناوچانەی سووپای ئازادی سووریا هێرشیان كردووەتە سەر، كوردی تێدا كراونەتە ئامانج.

PYD پشتڕاستیدەكاتەوە كە كورد و عەرەب روو لە ناوچە كوردییەكان دەكەن. رۆدی كاورۆ، چالاكڤانی كورد و ئەندامی تەڤگەرا جوانێن كورد TCK كە لە شاری حەسەكە دەژیت و هەمان ئەو زانیارییانەی بۆ پشتڕاست كردمەوە. ئەو دەیگوت عەرەبێكی خەڵكی دیرەزوور، كە لەلایەن كوردەوە هاوكاری كرابوو بۆ دۆزینەوەی شوێنی نیشتەجێبوون، بە گریانەوە بەوی گوتبوو كە زۆر پەشیمانە لەوەی كە عەرەب بەشدارییان كردبوو لە سەركوتكردنی راپەڕینەكەی ساڵی 2004ی قامشلۆ و بەچاوی پڕ لە گریانەوە باسی میوانداری و سینەفراوانیی كوردانی كردبوو.

كەواتە كورد دەتوانن لەلایەكەوە هاوكاری ئەو هاوزمانانەیان بكەن كە لەبەر تووندوتیژی هەڵدێن و لەلایەكی دیكەشەوە دەتوانن هاوسۆزی بۆخۆیان دروستبكەن لەنێو ئەو عەرەبە ناسیۆناڵیستانەدا كە روو لە ناوچەكانیان دەكەن. راستە كورد نایانەوێ ریسك بكەن و جەنگ لەدژی ئەسەد رابگەیێنن، بەڵام پێویستە ئەوان سیاسەتی دروستكردنی هاوسۆزی لەنێو عەرەبەكاندا پەیڕەو بكەن. وەك وتەبێژەكەی PYDش گوتی، پێویستە كورد بەخێرهاتنی ئەو عەرەبانە بكەن.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان