ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست
شیكردنه‌وه جیهانییه‌كان بۆ به‌رخۆدانی یه‌په‌گه له كۆبانی و شه‌ڕی كورد دژی تیرۆر له عێراق و سوریا، پرسی ناساندنی په‌كه‌كه‌ی وه‌ك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی وروژاندوه، ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له ڕاپۆرتێكدا، ئه‌و پرسیاره له توركیا ده‌كات كه ئایا تائێستاش پێیوایه په‌كه‌كه تیرۆریست بێت؟ هاوكات، بیرمه‌ندێكی گه‌وره‌ی فه‌ڕه‌نسی ده‌ڵێت: كورده‌كان تاقانه هاوپه‌یمانیی خۆرئاوان دژی تیرۆر‌و تاریكی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. به‌مه‌ش توركیا نیگه‌ران ده‌بێت له‌و جۆره نوسینانه. رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی له‌ڕاپۆرتێكی شیكاریدا، هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر پرسی ناساندنی پارتی كرێكارێكارانی كوردستان ده‌كات، وه‌ك ڕێكخراوێكی تیرۆرستی و گومانی له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا و توركیا و چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی دروستكردووه، به‌وه‌ی په‌كه‌كه‌یان خستۆته ریزی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی جیهانه‌وه. ناونیشانی راپۆرته‌كه‌ی واشتن پۆست، به پرسیارێك له‌باره‌ی ئه‌و وێنه‌وه ده‌ستپێكردوه، كه گه‌ریلایه‌كی په‌كه‌كه خواردن ده‌داته به‌چكه‌ورچێك و، له باره‌ی وێنه‌كه‌وه ده‌پرسێت، ده‌كرێت كه‌سێكی له‌وشێوه تیرۆریست بێت؟
له‌باره‌ی وته‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆككۆماری توركیاش كه رایگه‌یاندبوو، په‌كه‌كه‌و په‌یه‌ده هه‌ردووكیان تیرۆریستن، ڕۆژنامه‌كه نوسیوویه‌تی: ئێستا زۆرێك له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌ی ئه‌ردۆگان نین و، هاوكات ژماره‌یه‌ك له نووسه‌ران و ره‌خنه‌گرانی وڵاتانی رۆژئاوا، داوا له ئه‌مریكاو وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن په‌كه‌كه له لیستی تیرۆر ده‌ربهێنن.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه: ئه‌و داوایه‌ی له ئێستادا بۆ ده‌رهێنانی په‌كه‌كه له لیستی تیرۆر ده‌كرێت، له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و شه‌رڤانانی یه‌په‌گه له رۆژئاوای كوردستان شه‌ڕی دژی رێكخراوی تیرۆیستی داعش ده‌كه‌ن.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: بوونی زیاتر له 30 ملیۆن كورد به‌بێ بوونی ده‌وڵه‌ت و دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر وڵاتانی توركیا، عێراق، ئێران و سوریادا، وایكردووه به درێژایی مێژوو كورده‌كان شه‌ڕی سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ن و، دروستبوونی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) كه له‌سه‌رده‌ستی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لا، له ساڵی 1978 دامه‌زرا، بۆ هه‌وڵه‌كانی توركیا گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ له‌ناوبردن كه‌لتورو زمان و مێژوی ئه‌و نه‌ته‌وه كوردییه له‌ن توركیادا.
پارتی كرێكارانی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ندی 102 له یاسای تاوان له ساڵی 2002ه‌وه له‌لایه‌ن توركیا و ناتۆوه خراوه‌ته لیستی رێكخراوه تیرۆریستیه‌كانی جیهانه‌وه، پاشان له ساڵی 2004 یه‌كێتی ئه‌وروپاش په‌كه‌كه‌ی وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی ناساند، به‌ڵام زۆرینه‌ی وڵاتانی ئه‌و یه‌كێتییه له یاسای وڵاته‌كانی خۆیاندا په‌كه‌كه‌یان نه‌خۆسته ریزی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه.
هه‌ریه‌ك له وڵاته زلهێزه‌كانی ئه‌مریكاو به‌ریتانیاو فه‌ڕه‌نساش كه ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشن، په‌كه‌كه‌یان وه‌ك تیرۆریست هه‌ژماركردووه، به‌ڵام تائێستاش رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوووه‌كان په‌كه‌كه‌ی وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی نه‌نه‌ساندووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ناڕه‌زایی رووسیا و چین بۆ ناساندنی په‌كه‌كه به تیرۆریست. له وڵاتانی دراوسێشدا، جگه له توركیا، هه‌ریه‌ك له ئێران و سوریا و عێراق، په‌كه‌كه‌یان وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستی ناساندووه.
به‌جۆرێك، بێرنارد هێنری لێڤی، بیرمه‌ند و نووسه‌ری فه‌ڕه‌نسی له نوێترین وتاریدا نوسیوویه‌تی: چیدی به نزیكترین هاوپه‌یمانی ئێمه مه‌ڵێن تیرۆریست، كه ئه‌و هاوپه‌یمانه نزیكه مه‌به‌ستی په‌كه‌كه‌و كورده‌كانه، كه ئێستا دژی تیرۆریستانی داعش ده‌جه‌نگن.
بێرنارد لێڤی ده‌نوسێت، ئه‌گه‌ر له رابردوودا پێویست بووبێت په‌كه‌كه وه‌ك تیرۆریست بناسرێت، ئه‌وا ئێستا پێنج هۆكار واده‌كه‌ن كه پێویست بكات پێداچوونه‌وه به‌و بڕیاره‌دا بكرێت.
ده‌شنووسێت، كورده‌كان باوه‌ڕیان به یه‌كسانی ڕه‌گه‌زی و باوه‌ڕبوون به فره‌یی و رێزگرتن له فره‌یی و ئیسلامێكی میانڕه‌وو هه‌یه، كه له ناوچه‌كه‌یاندا تاقانه‌یه.. جه‌ختیشیكردۆته‌وه، كورده‌كان یه‌كه‌مین هاوپه‌یمانی وڵاتانی رۆژئاوان له شه‌ڕی دژی تیرۆریستان، ئه‌وه‌ش واده‌كات كه بوترێت په‌كه‌كه نه‌ك تیرۆریست نییه، به‌ڵكو دژی تیرۆره..ده‌شڵێت: كورده‌كان هێزی ئارامی و ئاسایشی ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
وێنه‌ی ئه‌و به‌چكه ورچه‌ی كه گه‌ریلایه‌كی په‌كه‌كه خواردنی پێده‌دا، ڕۆژنامه‌ی واشتن پۆست له‌تازه‌ترین ژماره‌یه‌دا، بلاَویكردۆته‌وه، مێژوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 8ی ئازاری ساڵی 2008.
29/10/2014