فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

anwar muslim s.kobani

 

حكوومەتی كانتۆنی كۆبانی لە رۆژئاوای كوردستان دووپاتی دەكاتەوە كە تا ئێستە جیا لە یارمەتی لایەنە كوردستانییەكان و رێكخراوە مرۆییەكان، هیچ یارمەتییەكی داراییان پێ نەگەیشتووە. ئەنوەر موسلیم سەرۆكی حكوومەتی كانتۆنی كۆبانی لە دیمانەیەكدا لەگەڵ رۆژنامەی "وشە" باس لە دوا گۆڕانكارییەكان لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی سەبارەت بە كانتۆنەكەی دەكات. ئەو بەلایەوە ئاساییە ئەگەر حكوومەتی توركیا بە هاوئاهەنگی لەگەڵ یەكینەكانی پاراستنی گەل، بێتە ناو هاوپەیمانیی شەڕی دژ بە داعش و دەڵێت، "توركیا هەوڵی لاوازكردنی پارتی یەكێتیی دیموكراتی (پەیەدە) نادات".
* پاڵپشتیی ناودەوڵەتی و ناوچەیی بۆ كانتۆنی كۆبانی لە رووی مایەكی و سەربازییەوە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
شەڕی هاوپەیمانیی ناودەوڵەتی لە دژی داعش لە رێگەی بۆردمانی رۆژانەی فڕۆكە سەربازییەكانەوە بەردەوامە، ئێستە ئەو وڵاتانەی دنیا كە وا سەیری داعشیان دەكرد هەڕەشە بۆ سەر ناوچەكە دروست دەكات، ئێستە بەكردەنی لە سووریا و عێراق رووبەڕووی دەبنەوە، ماوەی 8 مانگە یەكینەكانی پاراستنی گەل شەڕیان لە دژی داعش راگەیاندووە و رووبەڕووبوونەوەكان لە دوای هێرشی داعش بۆ سەر كۆبانی لە 15ی ئەیلوولی ئەمساڵەوە توندتر بوونەتەوە. هاوپەیمانیی ناودەوڵەتی گەیشتە ئەو بڕوایەی كە كانتۆنی كۆبانی بەتەنیا رووبەڕووی رێكخراوی داعش بووەتەوە و توانای ئەو كارەشی هەیە، بۆیە ئێستە پاڵپشتیی زەوینی و ئاسمانیی یەكینەكان دەكات، بۆیە پاڵپشتیی ئاسمانی كانتۆنی كۆبانی بەردەوامە. وێڕای ئەوە تا ئێستە كانتۆنی كۆبانی هیچ پاڵپشتییەكی مایەكی لە هیچ لایەنەكەوە پێ نەگەیشتووە، جگە لە كۆمەكی مرۆیی لایەنە كوردستانییەكان و رێكخراوە مرۆییەكانەوە، بۆیە پێویستە لە داهاتوودا پاڵپشتی دارایی كانتۆنەكە بكرێت.


* پێوەندییەكانی نێوان حكوومەتی كانتۆنی كۆبانی و حكوومەتی ئەسەد لە چ ئاستێكە؟ هەڵوێستی حكوومەتی كانتۆنەكە لە بەرامبەر مانەوەی ئەسەد لە دەسەڵاتدا چییە؟


حكوومەتی كۆبانی هیچ پێوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ حكوومەتی سووریادا نییە، بگرە ئێمە رەتی مامەڵەكردن لەگەڵ هەر لایەنێكی شۆڤینی دەكەین كە سەركوتی گەلی كورد و پێكهاتەكانی تری سووریا بكات و لە مافەكانیان بێبەشیان بكات، جا ئەو لایەنە رژێمی سووریا یان ئۆپۆزسیۆنی سووریا بێت، ئێمە مامەڵە لەگەڵ هیچ كەسێكدا ناكەین كە فرەڕەنگی جوانی سووریا رەت بكاتەوە. ئێمە كار دەكەین و خەبات دەكەین بۆ بنیاتنانی سووریایەكی دیموكراسیی سەربەخۆ كە بۆ هەموو سووریاییەكان بێت و هەمووان لە بنیاتنانی بەشدار بن و قبووڵیش ناكەین كە لایەنێك بەتەنیا و دوور لەوانی تر فەرمانڕەوای سووریا بكات.


* كاریگەریی نەبوونی رێككەوتنی نێوان پارتە كوردییەكان بۆ سەر كاری حكوومەتی كانتۆنەكەتان چییە؟


وەك كارگێڕیی كانتۆنەكە رێز لە بۆچوونی هەموو پارتە سیاسییەكان دەگرین، راستە دژە بۆچوون و بۆچوونی جیاوازی سیاسی هەیە، بەڵام پێویستە هەموو هەوڵەكان لەپێناو پاراستنی كانتۆنی كۆبانی بن، بگرە دەبێت ئەو پارتانە ئاگەداری ئەو مەترسییە بن كە چاوەڕوانمان دەكات، ئێستە گرینگی لە پێشینە بۆ بەرگرییە، چونكە یەكینەكان و یەكینەكانی ئافرەت و چەند یەكەیەكی سوپای ئازاد لە بەرگرییەكی سەختدان لەبەردەم چەكدارانی داعشدا.
* سەرچاوە داراییەكانی حكوومەتی كانتۆنی كۆبانی چین؟ بۆ نموونە حكوومەتی ئەسەد لە دانی مووچەی فەرمانبەران یارمەتیتان دەدات، یان سەرچاوەی داهاتی خۆتان هەیە؟


ئەو فەرمانبەرانەی لە كەرتی دەوڵەتدا كار دەكەن لە دامەزراو و فەرمانگەكانی دەوڵەت مووچە وەردەگرن، نەك لە دامەزراوەكانی رژێم، پێویستە ئێمە جیاوازی بكەین لە نێوان دەزگەكانی رژێم و دەزگەكانی دەوڵەت، چونكە ئەوانە جیاوازن، بۆیە شتێكی ئاسایی و یاساییە كە فەرمانبەرانی دەوڵەت لە بوارەكانی خزمەتگوزاری وەك شارەوانی و پۆستە و كارەبا و ئاو مووچە وەربگرن. هەرچی یارمەتییەكانە بۆ كۆبانی، ئەوە داهاتی ناوەخۆیی و میللیمان هەیە، لە پاڵ ئەو یارمەتییانەی لە كانتۆنی جەزیرەوە پێمان گەیشتووە.


* ئێران داوای بەشداریكردن لە هاوپەیمانیی ناودەوڵەتی لە دژی داعش دەكات، ئێوە بەوە رازین كە هێزی وشكانیی ئێران بێتە ناو سووریا؟


هەر وڵاتێك كە بیەوێ شەڕی داعش بكات جا لە رێگەی هاوپەیمانیی ناودەوڵەتییەوە بێت یان نا، ئەوە دەبێت هەماهەنگی لەگەڵ یەكینەكاندا بكات، چونكە رێكخراوی داعش هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەكە و دنیا و رووبەڕووبوونەوەی پێویست بە هاوپەیمانییەكی گەورە دەكات، بۆیە لاریمان نییە هەر وڵاتێك بێتە شەڕی داعش، بەڵام دەبێت بەهەماهەنگی كانتۆنەكە و یەكینەكانی پاراستنی گەل بێت.
* توركیا ئەندامی ناتۆیە و بەم دواییە هاتووەتە ناو هاوپەیمانیی ناودەوڵەتی دژ بەداعش، ئەگەر هێزی سەربازی رەوانەی سووریا بكات، ئاخۆ هەڵوێستی حكوومەتی كانتۆن چی دەبێت؟
دووپاتی دەكەینەوە كە ئێمە رووبەڕووی ترسناكترین رێكخراوی تیرۆریستی لە دنیا دەبینەوە، زیاتر لە 8 مانگە ئێمە شەڕی داعش دەكەین و ئەگەر توركیا بیەوێ بێتە پاڵ هاوپەیمانیی ناودەوڵەتی دژ بەداعش، ئێمە هەماهەنگیمان لەگەڵ هاوپەیمانییەكەدا هەیە و هەمووان دەتوانن لەسەر شێوازێكی گونجاوی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر كە هەڕەشەیە بۆ سەر ناوچەكە بەگشتی، لەگەڵ كانتۆنەكە و یەكینەكانی پاراستنی گەلەوە بگەنە رێككەوتن.


* بەبۆچوونی ئێوە، ئامانجەكانی توركیا لە هاتنە ناو كۆبانی چییە؟ بۆ لاوازكردنی پەیەدەیە یان بۆ رووخاندنی رژێمی ئەسەد؟


توركیا لە بەرامبەر دۆزی كورددا فۆبیای هەیە و ئەوەش هیچ پاساوێكی بۆ نییە و راستیش نییە كە هەوڵی لاوازكردنی پارتی یەكێتیی دیموكراتی بدات، ئەگەر هەوڵیش بۆ شتێكی تر جگە لەوە بدات، ئەوە هاوپەیمانییەتێكی ناودەوڵەتی هەیە دەتوانێ لەو رێگەیەوە بەئەنجام بگات.


* ئەگەر لایەنەكانی رۆژئاوای كوردستان گەیشتن بەرێككەوتن، باشترین میكانیزم چییە بۆ پێكهێنانی هێزێكی هاوبەشی سەربازی؟
ئێمە ئەنجوومەنێكی هەماهەنگی گشتیمان بۆ هەرسێ كانتۆنەكە هەیە و ئەگەر رێككەوتن بكرێت، ئەوە شتێكی ئەرێنییە و ئێمەش لەگەڵ بەرژەوەندیی گەلداین. یەكینەكانی پاراستنی گەل پشكێكی گەورەیان لە قوربانیدان هەیە و رۆڵێكی گەورەیان لە بەرگریكردن لە دژی داعش بینیوە، بۆیە دەبێت هەردوولا ئەوە لەبەرچاو بگرن، ئێمە لەگەڵ هەر میكانیزمێكین كە ببێتە مایەی یەكخستنی هەوڵەكان بۆ بەرژەوەندی گەلەكەمان لەو قۆناغە هەستیارەدا.


* ئێوە لەگەڵ سەپاندنی ناوچەیەكی دژەفڕینن لە رۆژئاوای كوردستاندان؟


هەر هەنگاوێكی لەو شێوەیە، دەبێ لە رێگەی هەماهەنگی بێت لەگەڵ یەكینەكانی پاراستنی گەل و دەسەڵاتی ناوەخۆیی هەرسێ كانتۆن، جگە لەوەش ئێستە هاوپەیمانیی ناودەوڵەتی هەیە كە مامەڵەمان لەگەڵدا دەكات، بۆیە پاراستنی رۆژئاوای كوردستان لە پێشینەی ئەركەكانمانە لەو قۆناغەدا. دووپاتی دەكەینەوە كە ئێمە لەگەڵ یەكێتی خاك و گەلی سووریاداین و سەركەوتنی كۆبانیش بەسەر تیرۆر، سەركەوتنە بۆ سووریا بەهەموو پێكهاتەكانی.


* بۆچی تا ئێستە بەڕەسمی ئاڵای كوردستان بەسەر دامودەزگە حكوومەتییەكانی كۆبانی هەڵنەكراوە؟


هیچ كێشەیەكمان لەگەڵ ئاڵاكاندا نییە، هەرچی ئاڵای كوردستانە ئەوە هی هەرێمی كوردستانە و ئێمەش بەشێكین لە سووریا، بۆیە وەك كانتۆن تا ئێستە هیچ ئاڵایەكمان دیاری نەكردووە تا لەسەر فەرمانگەكانی حكوومەتدا هەڵی بكەین.

 

وشە/ كۆبانی،ستێرا عەلی

26/10/2014

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان