فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

naqshai rojhelaty nawarast

 

بەپێی لێكۆلینەوەیەك كە لەلایەن سەنتەری ستراتیژیی ئەتلانتیك كاونسل لە واشنتن بڵاوكراوەتەوە " ململانێی تایفی ، بەتایبەتی لە عێراق ، تووندتردەبێت و دەگاتە هەموو ناوچەكانی دیكەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ".  بەپێی ئەو لێكۆلینەوەیە كە رۆژی شەممە 18ی تشرینی دووەمی 2014 بڵاوكراوەتەوە، تووندوتیژی و نەمانی ئارامی لە چەند وڵاتێكی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەبێتە هۆی گۆڕانی زۆر گەورە و بنچینەیی لە نەخشە سیاسییەكەیدا ، ئەوەش كار لەباری ئابووری ئەو وڵاتانە دەكات لە چەند ساڵی داهاتوودا .  هەروەها بەپێی ئەو لێكۆلینەوەیە " ئەو تووندوتیژیە بۆ چەند نەوەیەكی دیكەش درێژەی دەبێت ، وەك ماوەی دوای جەنگی جیهانی یەكەم لە ئەوروپا ، گەڕانەوەی ئارامییەكی رێژەییش بۆ ناوچەكە، ماوەی دە ساڵی پێویستە". ماتیۆ باورز، شارەزای كاروباری ستراتیژی پێیوایە، "لە باشترین حالەتدا ئەگەر هیچ ململانێیەكی تایفی فراوان روونەدات ، ئەوا رژێمی تازەی سەركوتكار لە ناوچەكە دەردەكەون ، ئەوەش لە رێگەی ململانێی تایفییەوە نابێت ، هەروەك لە میسر چاوەڕێدەكرێت".

سەبارەت بە لێكەوتەكانی ئەوەی پێیدەگوترێت " بەهاری عەرەبی" ، لێكۆلینەوەكە پێیوایە " بەپێچەوانەی بیركردنەوەی باو و، بە پشتبەستن بە كردەوە تووندوتیژییەكان و ململانێی خوێناوی ، بەهاری عەرەبی گەلانی ناوچەكە بەرەو قبوڵكردنی ژیان لەسایەی كەشوهەوا و كردەوەی نادیموكراتیانە پاڵپێوەدەنێت ، چونكە تووندوتیژی تایفی ، گەلانی ناوچەكە ناچار دەكات كە بایەخی زیاتر بە سەقامگیری ئەمنی لە ناوچەكە بدەن ".

لەڕووی ئابووریەوە ، بەهۆی ئەو وێرانكاریەی كە ململانێی تایفی دروستیكردووە و، پێشبینیكردنی فراوانتربوونی دەسەڵاتە سەركوتكارەكان لە ناوچەكەدا ، ئەنجامدانی چاكسازی ریشەیی ئابووری زۆر سەخت دەبێت . ئەوەش سەردەكێشێت بۆ سەختی لە باشكردنی كەرتەكانی دیكە ، كە بەشێوەیەكی راستەوخۆ پەیوەستن بە گۆڕانكارییەكان لە كەرتی ئابووریدا ، سەرەڕای پێویستی ئەنجامدانی ئەو چاكسازیانە لە قۆناخی داهاتوودا ، هەروەك لێكۆلینەوەكە ئاماژەی پێكردووە .

هەروەها ئەو لێكۆلینەوەیەی سەنتەری ستراتیژیی ئەتلانتیك كاونسل لە واشنتن ، گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی كە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران ، یەكێكە لە گرنگترین ئەو پرسانەی كە بەشێوەیەكی راستەوخۆ كار لە رەوشی ناوچەكە دەكات ، لە قۆناخی داهاتوودا . سیناریۆی پێشبینیكراویش ئەوەیە كە هەموو لایەنەكان بگەنە ئەنجامێك كە بەدڵی هەمووان بێت ، ئەوەش دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی رقهەڵگرتنی نێوان سوننە و شیعە ، ناوچەكەش ئارامییەكی رێژەیی بەخۆیەوە دەبینێت .

بەپێی ئەو لێكۆلینەوەیە، تاران دەیەوێت بگاتە چارەسەرێك لەگەڵ وڵاتانی پێنج كۆ یەك ، بەهۆی پێویستی زۆری ئێران بە پێشخستنی كەرتی وزە و كەرتە پێشەسازییەكانی دیكەی .

هەروەها ماتیۆ باورز دەڵێ " مەترسیی ئابووری لەسەر تاران ، ئەو وڵاتەی ناچار كرد ئامادەبێت، بێت لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشێت ". هەروەها دەڵێ تەماع خستنە بەر ئێران و ترساندنی ، زۆر كاریگەربوو ، بۆ ناچاركردنی ئێران بۆ وازهێنان لە پشتیوانیكردن لە گرووپە تووندڕەوەكان ".

31/10/2014

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان