فەرید زامدار
ھەر لە سەرەتاکانی مێژووی مرۆڤایەتیدا ئەدیبان و شاعیران و ھونەرمەندان توێژێکی کاریگەری ناو کۆمەڵگای خۆیان بوون و ڕۆڵێکی سەرەکییان گێڕاوە لە بەرەوپێشبردن و گەشەکردنی کۆمەڵگەکەیان و کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بەگشتی لە ھەموو بوارەکانی ژیان بەتایبەتی داھێنەرەکانیان زۆر لەو شاعیر و ئەدیب و ھونەرمەندانە جگە لە بوارەکەی خۆیان، لە بواری سیاسیشدا ڕۆڵی تایبەتی خۆیان گێڕاوە و ھەندێکیان گەیشتوونەتە پلەی سەرکردایەتیی حزبەکانیان و نووسەری سیاسیش بوونە و زۆر لە سەرکردە سیاسییەکانی جیھان و لای خۆشمان بە کۆپلە شیعری شاعیرێک وتارە سیاسییەکەی خۆی بەھێز کردووە و پشتئەستوور بە ئاماژەکردنی ئەو کۆپلە شیعرییە:
بۆ نموونە:
شاعیری ناوداری فەرەنسایی (ئەراگۆن) ئەندامی سەرکردایەتیی حزبی شیوعیی فەرەنسا بووە.