ئامەد شاهۆ
هەواڵی کوشتن، برینداربوون، گرتن و گیان لەدەستدانی کۆڵبەران لە کوردستان، میدیا و رای شەقامی تەنیوە و ئەوەش نیگەرانی لەلای هێز و لایەنە سیاسی و پێکهاتەکانی کۆمەڵگا درووست کردووە. بۆچی لە کوردستان کۆڵبەری پەرەی سەندووە؟ داخۆ کۆڵبەری دەتوانێت پێویستی ژیانی هاوڵاتیان دابین بکات؟ کێ بەرپرسیارە لە پەلکێش کردنی هاوڵاتیان بۆ کاری کۆڵبەری؟ کێ بەرپرسە لە کوشتن و راودوونانی کۆڵبەران؟ رژێم چەندێک نیازی چارەسەری کێشەی کۆڵبەر و کاسبکارانی هەیە؟ بۆ کۆتایی هێنان بەو کۆمەڵکوژیانە ئەرک و بەرپرسیاری گەل چییە؟
گەشەدانی کۆڵبەری لە کوردستان دەرئەنجامی سیاسەتی هەڵەی رژێمی داگیرکەری ئێرانە. واتا رژێمێک کوردستانی قۆرخ کردووە کە بۆ گەلی کورد نەزۆک کراوە و سەرجەم داهاتی ژێرزەوینی و سەرزەوینی لە لایەن مافیاکانی رژێمەوە بە تاڵان دەبرێت. کاربەدەستانی رژێم بە سیستەماتیک دەرفەتی ژیان و خۆش بژێوی لە کوردستان لەبار دەبەن، تا گەل و کۆمەڵگا چاو لە دەستی خۆ بکەن.
رژێم لە هەنگاوی یەکەمی قڕکردنی گەلی کورد، ئیمکان و دەرفەتی ژیان و هەلی کاری لەبار بردووە و کوردستانێک کە بە بەهشتی سەر زەوی دەناسرا، کردوویەتیە پادگانێکی سەربازی و دەشتێکی چۆڵ و بایەر تا سوودێکی بۆ دانیشتوانی ناوچەکە نەمێنێ. واتا رژێم بەو سیاسەتە گەل لەسەر زێدی باب و باپیران و خاکی دایک دادەبڕێنێت و کوردستانی کردوەتە کێڵگەی داگیرکەری کە چی بوێت، تێدا دەچێنێ و دروێنەی دەکات. ئەو سیاسەتەی رژێم وای کردووە کە ئەمڕۆ کوردستان بۆ خاوەن ماڵ حەرام بێت و بۆ داگیرکەرانیش حەڵاڵ بێت.
کۆڵبەری لەئەنجامی سیاسەتی داگیرکەری رژێمی ئێران چەکەرەی کێشاوە، واتا چەندێک داگیرکەری بڵاو و زەبەلاحتر بێ، کۆڵبەریش ئەوەندە فراوانتر و زیاتر دەبێ. بۆیە تا لە کوردستان کۆتایی بە داگیرکەری نەهێندرێت، کۆتایی بە کاری کۆڵبەری و هاوشێوەی لەو جۆرە نایەت. چونکا تا داگیرکەری لەئێران و کوردستان بوونی هەبێ، دەرفەتی ژیان و هەلی کار بۆ هاوڵاتیان بوونی نابێ. ریشەی تەواوی چەرمەسەری و مەرگەساتەکانی گەلانی ئێران و کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ داگیرکاری رژێمی ئێران لەو ناوچانە و کوردستان. کوشتنی رۆژانەی کۆڵبەران لەکوردستان
عەبدوڵا رێشاوی
لە سەروەختی دەستبەکار بونی دیموکراتە میانڕەوەکان بەسەرۆکایەتی جۆبایدن لە کۆشکی سپی ، ئێران و ئەمەریکا چاوەڕێی یەکترن کامیان پێش ئەوی تر سڵاو بکات و ھەنگاوێک بێتە پێش .
یەکەمیان چاوەڕێیە سزا ئابوریەکانی لەسەر ھەڵبگیرێت و جارێکی تر لەروی ئابوریەوە ببوژێتەوە ، ئەوەی دوەمیش چاوەڕێیە تاران بەتەواوی دەست لە بەرنامە ئەتۆمیەکە ھەڵگرێت و گویڕایەڵانە بێتە سەر مێزی گفتوگۆ.
لەم شەڕەدا کە چاودێران بە "شەڕی کات" لە نێوان ئەمەریکا و ئێران ناوی دەبەن ، گەلانی ئێران رۆژانێکی ئابوری سەخت بەرێوە دەبەن ، ئیسرائیل و ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپاش ترسی ئەوەیان ھەیە ئێران سود لەم فاکتەری کاتە وەربگرێت و سەرەڕای فشارەکان دەستی بە چەکی ئەتۆم بگات .
ماوەی چوار ساڵ زیاترە ئێران بە دۆخێکی ئابوری سەختدا تێپەڕدەبێت ، ھۆکاری ئەمەش ھەڵوەشانەوەی یەک لایەنەی رێکەوتنی ئەتۆمیی بو لە لایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا و پەیڕەوکردن لە سیاسەتی "ئەوپەڕی فشار"بو دژ بە کۆماری ئیسلامی ، بەڵام وا دیارە سیاسەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ دورخستنەوەی ئێران لە چەکی ئەتۆم ، پاش چوار ساڵ بێ ئەنجام بوە ، وەک باراک ئۆباما لە
پەڕەو ئەنوەر
یهكهم/ ئێران چی دهوێت؟
جۆ بایدن بوو به سهرۆكی ئهمهریكا، بهڵام دهیهوێ چیڕۆكی سهرۆكایهتییهكهی وا دابڕێژێت و بگێڕێتهوه كه جیاوازه. جیاواز لهگهڵ ئێران، لهگهڵ سیاسییهكانی، لهگهڵ بهرنامه و چهكه ئهتۆمی و رێككهوتننامهكانی. بایدن ههر له سهرهتای دهستبهكاربوونییهوه، ئهو گوتارهی هێنایهوه بهرباس كه گوایه دهیهوێ لهگهڵ ئێراندا رێكبكهوێتهوه. رێككهوتننامه ئهتۆمییهكهی لهگهڵ كۆماری ئیسلامیی ئێراندا زیندوو بكاتهوه. زیندووكردنهوه بهشێوهی تر، بهڕێی تر و بهو میتۆدهی بایدن و هاوڕێكانی و دیموكراتهكان دهیانهوێت.
جۆ بایدن بهتهنیا مهرجی ئهوه نییه ئێران نهبێته خاوهن چهكی ئهتۆمی و واز له پیتاندنی ئهتۆم بهێنێت، نا ئهمه تاكه خواستی بایدن نییه و مهرجی تر دهخهنهڕوو بۆ ئێرانییهكان. مهرجی راگرتنی چالاكییه سهربازییهكانی له ناوچهكه و كشانهوهی ئێران بۆ ناوهوهی خۆی.
پێدهچێت ئهم مۆدێله له رێككهوتن و مامهڵهكردن بهلای كۆماری ئیسلامیی ئێرانهوه سهخت و قبووڵنهكراو بێت، بهتایبهت كاتێك ئێران نایهوێ مهیدانی جهنگ، جیۆگرافیای سیاسی دهرهوهی خۆی و ههموو ئهو رووبهرانهی وهك حهوشهی
بەرێزان، ئەندامانی هێژای سەرکردایەتی کۆمەلەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
لەگەڵ ئاراستەکردنی سڵاو و رێزمان
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەبۆنەی۲۶ی رێبەندان (۵۱)هەمین ساڵیادی دامەزرانی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، پڕ بەدڵ پیروزبایی ئاراستەی سکێرتێری گشتی و سەرکردایەتی هیژا و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی کۆمەڵە، دەکات.
بزووتنەوەی کۆماریخوازان، مێژوویی خەباتی کۆمەڵە و قۆناغە سەخت و ئاستەمەکانی دەستپێکی خەباتی نەهێنی و ئاشکرا، و هەروەها رێبەری شۆرشی نوێی رۆژهەڵاتی کورستان، کە ۵۱ ساڵ پێش لە پێناو دەستەبەرکردنی ئاشتی، ئازادی، دێموکراسی، مافی مرۆڤ، و عەدالەت و دادپەروەری کۆمەڵایەتی،و هەروەها بە ئەمریواقیعکردنی ئەسلی مافی دیاریکردنی چارەنووس دەستی پێکردبوو، وە هەنووکەش تێدەکۆشێت سەربەرزانە بەئەنجام و ئاکامی بەگەیەنێت بەخالێکی گرنگ و ئەرێنی لەمێژوویی خەباتی کۆمەڵەدا هەژمار دەکات،و بەرز و پیرۆز دەنرخێنێ.
بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە باوەڕی قوول و قایمی بە خەبات لە پێناو ئاشتی و هاوژینی بەئاشتی،و ئازادی و هەروەها ساغکردنەوەی سەروەری سیاسی بۆ رۆژهەلاتی کوردستان، پێیوایە باشترین مکانیزم و رێکاری گوونجاو بۆ بەئەمری واقیعکردنی ئەم پرینسیپانە، تێکۆشانی گشت رەهەندی بۆ چەسپاندنی ئەسلی دیالۆگی گشتگیرو ئاشتەواییە، کە دەتوانێ یەکانگیری ریزەکانی ئەکتەرگەلی نەتەوەیی لەپێناو ساغکردنەوەی سازانی نیشتمانی بۆ دابینکردنی مافی قایم بەزاتی کوردانی رۆژهەلات مسەوگەربکات، بۆیە لەم راستایەدا بزووتنەوە ئاواتەخوازە کە کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لەم قۆناغه هەستیارەشدا، واتە لە سەرەتای دەستپێکی ۵۲مین ساڵی خەباتتیدا، هەر وەک رابردووی درەوشاوەی له گرتنەبەری مکانیزمی دیاڵۆگ و سیاسەتی هاوپەیمانی نێوانحیزبی و گوونجاو لەپێناو ساغکردنەوەی سازانی نیشتمانی، وە هەروەها دارشتنی پلانی شایسته و گوونجاو، بۆ ئەمرۆ و دوارۆژی کۆمەڵە و گەل و نیشتیماندا، سەربەرزانە و سەرکەوتووانە رێگای گەیشتن بە لوتکەی ئاواتەکانی ببڕێت.
هەر سەربەرز و پایەدار بن
بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان
۲۶ی رێبەندانی ۲۷۲۰ی کوردی، ۱۳۹۹ی هەتاوی
۱۴ی فێوریەی ۲۰۲۱ی زایینی
هێدی رەزا
هێزی نەرم (سۆفت پاوەر)، ئەم ناوە (جۆزیف نای) مامۆستای پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان لە زانكۆی هارڤارد ساڵی (1990) لە كتێبەكەیدا بەکاریهێنا، بەناوی (حەتمیەتی سەركردایەتی: سروشتی گۆڕاوی هێزی ئەمەریكا) و دواتر ساڵی (2004) لە كتێبی (هێزی نەرم ئامرازێكی سەركەوتو لە سیاسەتی نێودەوڵەتی) زیاتر پێناسەی دەکات بە (توانای دەستكەوتنی ئەوەی دەتەوێ بە قەناعەت پێكردن نەك بەزۆرلێكردن) لەرێی هێزی رۆشنبیری و لێبوردەیی ئاینی نامەی مرۆڤدۆستانەی جیهانی بەدەست دێ.
دەتوانین لەرێی چیرۆكێكی سادەی منداڵانەوە باشترین پێناسەی بكەین كە دەڵی: (خۆر و رەشەبا ململانێیان بو كامیان دەتوانن چاكەتێك لەبەری پیاوێك دابكەنن، رەشەبا هەمو هێزی خۆی كۆكردەوە هەوڵیدا، پیاوەكە چاكەتەكەی داخست بۆیە رەشەبا شكستی هێنا، بەڵام هەتاو تیشكی گەرمی خستە سەر پیاوەكە و ناچاریكرد لەگەرمادا چاكەتەكەی داكەند)، پەندی ئەم چیرۆكە (ئەوەی بەهێز بەدەست نایە دەكرێ بەنەرمی بەدەست بێت). هەرچەندە هەندێك پێیانوایە
سابیری سەندیکا
ھیچ کەس ناتوانێت سواری پشت بێت مەگەر خۆت سەر دانەوێنیت مارتن لۆسەر کینگ جۆنیۆر لە ١٥ی نیسانی ساڵی ١٩٢٩لە دایک بووە، ئەو ڕێبەرێکی ئەمەریکایییە، بە ڕەچەڵەک ئەفریقایییە. مارتن لوسەر کینگ چالاکوانێکی سیاسیی مرۆیی و دژ بەبابەتی ڕەگەزپەرستی (دژی ڕەشپێستەکان) لە ساڵی ١٩٦٤ بوو. ئەو بەم ھۆیەوە بووە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، کەبچووکترین کەسایەتییە ئەو خەڵاتەی پێ بەخشرا بێت.
وتارە ھەرە بەناوبانگەکەی مارتن لوسەر کینگ "خەونێکم ھەیە" "مارتن لوسەر کینگ" لەسەر خەباتی خۆی بە دژی جیاوازی ومافی چینە ھەژارەکانی خەڵک و کرێکاران و پشتیوانی لە ھەڵمەتەکانی ھەڵبژاردنی کاندیدە ڕەشپێستەکانی ویلایەتەجیاجیاکان و یەک لە ھەڵسوڕاوە ھەرە چالاکەکانی دژی شەڕی ڤێتنام بوو ١٩٦٧، لەو پێناوەشدا دەیان جار گیرا و لەزینداندا مایەوە و غەرامە دەکرا.
مارتن لۆسەر یەکێکە لە گرنگترین کەسایەتییەکان، کە تێیی کۆشاوە لە ڕێگەی ئازادی و مافەکانی مرۆڤ. مارتن لۆسەر"ڕێبەری مەسیحییەکانی باشوور"ی دامەزراند. ئەو دەستەیە ئامانجیان بوو، بە بگەنە مافی شارستانی بەبێ جیاوازی لەنێواندانیشتوانی ئەمەریکا.
"مارتن لوسەر کینگ" لە گردبوونەوەی مەزنی ٢٨ی ئابی ١٩٦٣دا لەبەردەم ٢٥٠ھەزار کەسدا و بەرامبەر پەیکەرەکەی سەرۆکئەبراھام لینکۆڵن بە ناوی"خەونێکم ھەیە" خوێندییەوە، ئێمە ئەمڕۆ بۆ ئەوە لێرەین تا مافی خۆمان وەرگرین.
زۆرتان لە شوێنێک و ڕەوشێکی واوە ھاتوون ھیچ ھیوایەکتان بە ژیان نەماوە. بەڵام کار بکەن، باوەڕتان بەوە ھەبێت کە ژانچەشتن ڕێگەی سەربەستییە. ھاوڕێیانم پێتان دەڵێم: سەرەڕای ئاستەنگەکان، شکستەکان، ھەر خەونێکم ھەیە.
خەونێک کە لە بنەڕەتدا خەونێکی ئەمریکاییانەیە. مارتن لۆسەر بە دەستھێنانی سەرفرازی لە ڕێگەی باوەڕ و پێویستی گەڕانەوەبۆ بنەڕەتی باوەڕی مەسیحی کرد، بەبنەمای سەرەکی فەلسەفەی کارکردنی خۆیی و لەڕوانگەی ئەوەوە تاوان بەشێکیدانەبڕاوی ژیانە و توخمێکە لە ڕەگەزی مرۆڤایەتی و بە ھیچ جۆرێک لێی جیانابێتەوە، واتە مارتن پێچەوانەی ڕای باویسەردەمەکەی خاوەن گۆشەنیگایەکی تایبەت بوو لەسەر پەیوەندی نێوان ژیان و تاوان و باوەڕی تەواوی بەوە ھەبوو تاوانبەشێکە لە ژیان و زۆرجار تاک بێ خواستی خۆی ناچارە بە کردنی تاوان، وەک ئیرەییبردن و چاوتێبڕین. خەونێکم ھەیە کەڕۆژێک لە ڕۆژان، ئەم نەتەوەیە بەگوێرەی مانای ڕاستەقینەی
ئەبوبەکر کاروانى
کورتە فلیمەکەی ئەم دوواییەی ئێرانیەکان لەسەر رۆڵی سلێمانی لە پارێزگاریکردن لە ھەرێم بەرامبەر داعش و سوکایەتی بە بارزانی لەم کاتەدا، ھەڵگری زیاد لە ئاماژە و پەیامێکە، لەوانەش:
١- بوون و مانەوەی ئێوە بە ھەڵوێست و بڕیاری ئێمەوە بەندە، چونکە ناتوانن لەسەر پێی خۆتان بووەستن و بەرگری لە خۆتان بکەن.
٢- ھەر کاتێک بمانەوێت دەتوانین ھەڕەشەتان لەسەر دروست بکەین و ناچاری پەناھێنانتان بۆ ئێمە بکەین، لەبەر ئەوە بیرکردنەوەتان لە دەرچوون لە چوارچێوەی ستراتیژی ئێرانی بێ سودە؟
٣- ئێمە دۆستی راستەقینەتانین و لەکاتی پێویستدا فریاتان کەوتووین نەک تورکیاو ئەمەریکا، بۆیە لەسەرە پێچەکاندا بزانن ڕوودەکەنە کوێ و چاوەڕوانیتان لەکێیەو بەرژەوەندی کێ دەپارێزن.
٤- ھاوکاری کردنی تورکیا لەدەرەوەی دیدو بەرژەوەندی ئێرانی و تێگەیشتنی ئەو بۆ پەکەکەو سیاسەتی عێراقی باجی ھەیە.
٥- باس لەدۆستایەتی بایدن و بارزانی دادتان نادات، ئەوە ئێمەین
رەزا شـوان
تورکیا رەگـەزپـەرسترین و تیـرۆریسـترین دەوڵـەتە لـە هەمـوو جـیهـانـدا. لە دەسـەڵاتی عوسمانییە داگیرکەر و خوێنڕێژ و تاڵانکەر و کاولکەرەکانەوە،
لە ئەتاتورکی ناڕەسەنی گـۆڕبەگـۆڕەوە، تا دەگـاتە ئەردۆگـانی دیکتاتـۆری سیکـۆپاتی. تاسەر ئێسقـان دژایـەتی ئێمـەی کوردیـان کـردووە و دەکـەن، کوردسـتانی نیشـتمانمانیـان داگـیرکـردوون چـەنـد جارێک کاولیان کردووە. تا ئێستا چەندین کۆمەڵکوژیـان لە گەلی کوردمان کردوون. تا ئەمڕۆش ئەم تاوانـە رەگەزپەرستی و قـێزەوەنـانەیان رانەگرتـوون، رۆژ لە دوای رۆژ تـاوانی گەورەتـر و قـێزەوەنـتر لە دژی گەلی کوردمان، مـۆدێـرتـرین چـەکی کوشـندەی قەدەغـەکراوی نێودەوڵـەتی لە کوشتنی خـەڵکی سـڤـیلی کورد بەکـاردەهـێـنن. خـاوەنی ئایدۆلۆژیایەکی بۆگەنن و هەڵگری ڤـایرۆسی رەگـەزپـەرستین. لە تورک زیـاتر هـیچی نەتەوەیەکی تـریان نـاوێت و بە شایـەنی ژیـانی نازانـن . رەگەزپەرستی بووە بە گروپی خوێنیان. نەوەکانیشیان هـەر بەم ئایدۆلـۆژیـا رەگەزپەرستییە گۆش و پەروەردە دەکەن. هەر لە منداڵییەوە فـێریان دەکـەن، کە ببن بە دوژمنی کورد و رقـیان لە کـورد ببێتەوە. رقیان لە هەر کەسێکە کە بە کوردی قسە بکا، بە کوردی گۆرانی بڵێ، بە کوردی فیکە بکا، یا بە کوردیش پێبکەنێ، ناوهێنانی کورد و کوردستان بە جوداخوازی و بە تاوان و بە ناپـکی گەورە دەزانن. کورد کوشتن گەر منداڵی ناو لانکیش بێ بە لایەنەوە رەوایە.
لە ئەمڕۆدا ئەردۆگانی رەگەزپەرست و دڕندە و خوێنڕێژ کە دڕندەترین دیکتاتۆرە، زۆر بێویژدانە و بەزەیی بە منداڵانی کۆرپەی کوردی ناو لانکیشدا نایەتەوە و بە پەکەکەیان دەزانێ. دەستە قێزەوەنەکانی بە خوێنی بێتاوانانی کورد سوورن. پارتەکەی پارتی ناداد و ناگەشەکـردن، لەگـەڵ بزووتنـەوەی نەتـەوەپـەرست و رەگـەزپەرستی گـورەگە بـۆرە تۆرانییە مافـییەکان کە جرجە قـێزەوەنەکە (دەولەت باهـچەلی) سەرۆکیانە. هاوپەیمان و هـاوپیلانن، لە دژایەتیکـردنی گەلی کوردمان، مـەرجی سـەرەکی هـاوپەیمانی و پێکەوە کارکردنیانە. بە هەمـوو رێـگـا و شـێـوازێـک، بە کۆمـەڵکـوژی و گـرتـن و کـوشـتن و راگواستنەوە و وێرانکردنی کوردستانە، دەیانەوێت ناسنامەی نەتەوەیی کورد بسڕنەوە. تا ئەمڕۆش دان بە بوونی (٢٥) ملیۆن کورد لە باکووری کوردستان و زیاتر لە (٥٠) ملیـۆن کورد لە هەمـوو کوردستاندا
یادەوەریی ٢ی ڕێبەندان و خیانەتی سۆڤییەت لە گەلی کورد لە کاتێکدایە، کە ئەمڕۆ لە ساڵیادی ئەو خیانەتە مێژووییەی ڕووسەکاندا، ڕوسیا جارێکی دیکە پشتی کردووەتە کورد و ئاسمانی عەفرین داوەتە تورکیا بۆ ئەوەی بە فڕۆکە جەنگییەکانی گەلی کورد بۆردومان بکات و هەڕەشە بکات لە دەستکەوتێکی مێژوویی دیکەی گەلی کورد.
لە سەروبەندی جەنگی جیهانی دووەمدا، بە پشتگیریکردنی ڕەزا شای پەهلەوی لە بەرەی نازییەکان، سۆڤییەت لە باکوری ئێرانەوە و بەریتانیاش لە باشورەوە هێزەکانیان ناردە ناو خاکی ئێرانەوە و ئێرانیان داگیر کرد، لە ساڵی ١٩٤١دا ڕەزا شاه لە پاشایەتی دوور خرایەوە و کوڕەکەی، محەمەد ڕەزا شاه وەک جێگرەوە بۆی دانرا.
لەکاتی داگیرکردنی ئێراندا لەلایەن سۆڤییەت و بەریتانیاوە، تەرکیزی حکومەتی ناوەندی لە سەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئێراندا کەم بووەوە، هەر ئەوە ئەو هەلەی ڕەخساند کە لە شارەکانی مهاباد و تەبرێز دوو کۆمار بە ناوەکانی کۆماری کوردستان و کۆماری ئازەربایجان دابمەزرێن.
مێژوونووسان دەڵێن، کە سۆڤییەت لە باکوری ئێرانەوە تا ورمێیان کۆنتڕۆڵ دەکرد و بەریتانیاش لە باشوری ئێرانەوە تا ئیلامیان بە دەستەوە بوو، ١١ کەسایەتی و ڕۆشنبیری کورد لە ساڵی ١٩٤٢دا کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان(ژ.ک)-یان بە مەبەستی ڕزگاریی گەلی کورد دامەزراند.
لە ساڵی ١٩٤٣دا کۆمەڵەکە یەکەم کۆنگرەی خۆی لە شاری مهاباد دا بەست و لە کۆنگرەکەدا کە زیاتر لە ١٠٠ کەس تێیدا بەشداربوون، بڕیار درا چالاکییەکانی کۆمەڵەکە لە نهێنییەوە بۆ ئاشکرا بگۆڕێن و گۆڤارێکیش بە ناوی نیشتمان بڵاوبکرێتەوە، بۆئەوەی لەو ڕێگایەوە ئامانجەکانی کۆمەڵەی ژ.ک بە خەڵک ڕابگەیەندرێت.
گۆڤاری نیشتمان لە یەکەم ژمارەیدا بەم شێوەیە باس لە ئامانجەکانی ژ.ک دەکات:”کۆمەڵەی ژ.ک بە هەموو هێز و توانای خۆی تێدەکۆشێت تا زنجیر و کەلەمەی دیلی و ژێردەستی لە ئەستۆی نەتەوەی کورد داماڵێ و لەم کوردستانە لەت و کوتەی ئێستا کوردستانێکی گەورەو ڕێکوپێک بێنێتە بەرهەم کە هەموو کوردێک بە سەربەستی تێیدا بژیت”.
لە مانگی ئابی ساڵی ١٩٤٥دا کۆمەڵەی ژ.ک ناوی خۆی بە حزبی دیموکراتی کوردستان گۆڕی، لە کاتێکدا کە هاوکات لە شاری تەبرێزی ئازەربایجانی ئێرانیش هەوڵی هاوشێوە هەبوو بۆ ڕزگارکردنی گەلی ئازەری و ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی ئازەربایجان.
هەر لە ساڵی ١٩٤٥دا شاندێکی حزبی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قازی محەمەد سەردانی شاری تەبرێزیان کرد، بۆ ئەوەی لەوێ چاویان بە کۆنسۆلی سۆڤییەت بکەوێت و سەبارەت بە دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مهاباد دانوستانیان لەگەڵ بکەن، پاشان لە تەبرێزەوە بەرەو شاری باکۆی ئازەربایجان بەڕێکەوتن بۆ ئەوەی دانوستانەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی سۆڤییەت بە ئەنجام بگەیەنن.
لە ڕۆژی ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٥دا حزبی دیموکراتی ئازەربایجان بە سەرۆکایەتیی جەعفەر پیشەوەری پارێزگای ئازەربایجان (بە ناوەندی تەبرێز)یان لە چنگی سوپای ئێران ڕزگار کرد و کۆماری ئازەربایجان ڕاگەیاند.
پێنج ڕۆژ پاش ئەوە لە هەوڵێکی هاوشێوەدا، مەهاباد لە چنگی هێزەکانی سوپای ئێران ڕزگار کرا و لە ڕۆژی ٢٢ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٤٦دا، واتە ٢ی ڕێبەندان، کۆماری کوردستان لە مهاباد ڕاگەیەندرا.
کۆماری ئازەربایجان و کۆماری کوردستان لە مهاباد، سەرەڕای تەمەنی کورتیان، سەردەمی زێڕینی گەلی کورد و گەلی ئازەرین، لەو سەردەمەدا دەیان ڕۆشنبیر و نووسەری کورد و ئازەری گەشەیان کرد و پەروەردە کران، مامۆستا هەژار موکریانی و مامۆستا هێمن لە سەردەمی کۆماری مەهاباددا نووسیویانە، غوڵام حسێن ساعدی و ڕەزا بەراهنی، دوو نووسەری گەورەی ئازەرین (کە بە زمانی فارسی نووسیویانە)، هونەری خۆیان بە قەرزداری تێپەربوونی سەردەمی منداڵیان لە کاتی کۆماری ئازەربایجاندا دەزانن.
پەیوەندیی نێوان ئەو دوو کۆمارە زۆر باش بوو، وەک پاڵپشتی یەکدی لە قەڵەمدەدران، تا ئەو ڕادەیەی کە یەکێک لە مادەکانی مانیڤێستۆی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان لە مهاباد یەکێتی و برایەتی لەگەڵ خەڵکی ئازەربایجان بوو، ئەو دوو کۆمارە هەردوو لەسەر بنەمای ڕزگاریی گەلانی بندەست و هزری سۆسیالیستیدا دامەزران، ئەوە بە ئاشکرا لە شێوەی بەڕێوەبردنی کۆماری ئازەربایجان ڕا دیارە، لە کۆماری کوردستان لە مەهابادیشدا، لە یەکێک لە بەندەکانیدا ئاماژە بەوە دەدرێت: بە شێوەیەیکی یەکسان مامەڵە لەگەڵ چینی کرێکار و کەسایەتییە باڵاکان بکرێت.
لە مانگی کانونی یەکەمی هەمان ساڵدا، سۆڤییەت لە گەڵ حکومەتی محەمەد ڕەزا شای پەهلەوی ڕێککەوت، لە ٢٦ی ئازاری ١٩٤٦، بەھۆی فشاری ھێزە رۆژئاواییەکان، سۆڤیهت پەیمانی بە حکومەتی ئێرانی دا کە لە باکووری ئێران بکشێتەوە، لە مانگی حوزەیران دا، ئێران دەستی گرتەوە بەسەر کۆماری ئازەربایجاندا، ئەمەش بووە ھۆی دابڕانی کۆماری کوردستان لە سۆڤیهت، لەوە بەدوا پشتگیرییەکان بۆ قازی محەمەد لە کەمبوونەوەدا بوون.
ئەوە لە کاتێکدایە، کە سۆڤییەت بەپێی هزری لینین پابەندبوو بە هاوکاریکردنی گەلانی بندەست بۆ گەیشتن بە ئازادی و خۆبەڕێوەبەری، هەر بەهۆی یارمەتییەکانی سۆڤییەتەوە ژمارەیەکی زۆر لە گەلانی باشوری سۆڤییەت بە خۆبەڕێوەبەری گەیشتن، بەڵام لە بارەی کورد و ئازەرییەوە ئەو پابەندییەیان پێشێل کرد.
دیارە ئەگەر کۆماری مەهاباد لەلایەن گەلی کورد لە شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵات و پارچەکانی دیکەی کوردستانەوە پشتگیریی بکرایە و خاوەنی ئەو هێزە بوایە کە بیتوانیایە لە بەرامبەر هێرشی داگیرکارانەی حکومەتی پەهلەویدا بوەستێت، کۆماری کوردستان لە مەهاباد سەرەڕای خیانەتی سۆڤییەتیش دەیتوانی لە سەر پێیان بمێنێتەوە و بەردەوام بێت.
دوای دابڕانی کۆمار و سۆڤیەت، خێڵە کوردەکان کە لە سەرەتادا پشتگیرییان لە کۆمار دەکرد، بەرھەم و سەرچاوەی داراییان نەما، ئیتر خێڵەکان هیچ بیانوویەکیان بۆ پشتگیریکردنی قازی محەمەد نەبوو، هەربۆیە زۆرێک لە خێڵەکان قازیان بەجێھێشت. لە ٥ ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٦، ئەنجومەنی شەڕ بە قازی محەمەدیان ڕاگەیاند کە ڕێگە لە ھەر پەلامارێکی سوپای ئێران دەگرن کە بکرێتە سەر ناوچەکە.
قازی محەمەد، نكۆڵيی لەو راستییە نەدەکرد کە لە ڕووی داراییەوە پشتیان بە سۆڤیهت بەستووە، جگە لەوەش کۆمارەکە بەدەست چەند کێشەیەکی ناوخۆییەوە دەیناڵاند، جیاوازییەکی گەورە لەنێوان خەڵکی شارو خێڵەکییەکاندا ھەبوو، ھاوپەیمانییەتییەکان بۆ مھاباد لە داڕماندا بوون.
پێشتر ڕایگەیاندبوو، خێڵەکان و سەرۆکەکانیان تەنیا لەبەر ئەو ھاوکاريی دارایی و سەربازییانە پشتی قازی محەمەدیان گرتووە کە لە یەکێتی سۆڤیهتەوە وەریدەگرێت، ھەندێکی تر لە خێڵەکان دڵیان بە بارزانییەکان نەدەکرایەوە، لەبەرئەوەی نەیاندەویست سەرچاوە و داھاتەکانیان لەگەڵ بەش بکەن، لە رووی داراییەوە کۆماری کوردستان لە مھاباد نشوستی ھێنا و ئەوەش وەک مەحاڵ وابوو کە مھاباد لە ڕووی داراییەوە ھاوتا بێت لەگەڵ ئێران.
هەرچەندە ئەنجومەنی شەڕی کۆماری کوردستان لە مەهاباد، بڕیاری شەڕیان دابوو لە ئەگەری هێرشکردنە سەر کۆماردا، بەڵام لە کاتی گەیشتنی هێزە ئێرانییەکان بۆ سەر سنوور، زۆربەیان ڕایان کرد و بەرەکانی بەرگری لە مهابادیان چۆڵ کرد.
بەم شێوەیە لە ڕۆژی ١٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٦دا، سوپای ئێران توانی بچێتە ناو شاری مهاباد کە ناوەند و پایتەختی کۆماری کوردستان بوو، دەستی بەسەر شارەکەدا گرت، دواتریش لە ڕۆژی ٣١ی ئازاری ١٩٤٧دا، قازی محەمەد و سێ لە هاوەڵانی لە سێدارە دا.
چاودێران پێیوانوایە کە لە دەستپێکی تێکۆشانی مۆدێرنی گەلی کوردەوە تا ئێستا گەلی کورد هەمیشە لە نەبوونی یەکێتیی نەتەوەیی زیانی بەرکەوتووە، ئەو دۆخە هەتا ئێستاش هەر بەردەوامە.
rojnews
20/1/2021
هۆمەر نۆریاوی
1 - ئەو جوگرافیایەی کە هەنووکە لە قامووسی سیاسیی جیهاندا بە "ئێران"،ناودێرە،وڵاتێکی فرەنەتەوەیە کە هەر کامە لە نەتەوەکانی نێو ئەم جوگرافیا بەرینە،خاوەنی زمان و فەرهەنگ و مێژوویەکی جیاواز و دەوڵەمەندن. بە درێژایی 40 ساڵی ڕابردوو ،مخابن زمان و فەرهەنگی هەر کامە لەم نەتەوانە خاسما کورد، بەردەوام وەبەر شاڵاوی چەوتی ئەقڵییەتێکی نەزۆک و گەمژانەی باڵادەست کەوتووە. جارێک،سووکایەتی بە زمان دەکرێت،جارێکی دی،فەرهەنگ و کولتوور وەبەر هێرش دەدرێت و جاری وایشە خۆڵ لە چاوی مێژووی ئەم نەتەوانە دەکرێت؛یان بە واتایەکی ڕاستتر،هەوڵی شێواندن و ئاوەژووکردنی مێژووەکەیان دەدرێت.
2 - ئەم پەلامارە دژە مرۆیی و کرێتە،هەندێک جار لە کەناڵە بە ناو "میللی"یەکانەوە و لە لایەن ژمارەیەک میدیاکار(پێشکەشکار و بێژەر)ی نەخوێندەوار و کاڵفامی خاوەن ئەزموونەوە ئەنجام دەگرێت کەچی بڕێک جار،ناوەند و سیما زانستیی و هونەریی و ڕۆشنبیرییەکان بۆ ئەم هێرشە ناسەردەمییانە دەکار دەگیردرێن. ڕووی ئەم چەند پەیڤە لە نوێترین هێرشی کاڵفامانە و ناسەردەمییانەی پێشکەشکارێکی نەخوێندەواری کەناڵێکی فەرمیی حوکوومەتە کە "جلی نەتەوەیەک" نیشانە دەگرێت و وێڕای ڕێزی فرەوانم بۆ چینی "شڤان"،بە جلی شوانان، ناودێری دەکات. ئەم پێشکەشکارە قسەزل و گەمژەیە کە بە پارەی حوکوومەت،لە کەناڵی ڕەسمیی وڵاتێکەوە، فەرهەنگی نەتەوەیەک وەبەر هێرش دەدات، ئەوەندە نەخوێندەوارە کە سەرەڕای ئەوەی لەسەر گیرفانی حوکوومەت بە هەر هەموو ئێران و بگرە دنیادا گەشت و سەفەری فرە و فرەوان دەکات،کەچی هێشتاکە تۆسقاڵە شارەزایەتییەکی لەسەر خۆیان گوتەنی"ئەتنە ئێرانییەکان"نییە و سووک و هاسان ،بە بێ ئەوەی وەبەر لێپرسینەوە و لێپێچینەوە بکەوێت،تا دێت تریبۆنی
هاونیشتمانە بەرێزەکان،
خەڵکی بە شەرف و مافخوازی کوردستان،
رۆژی ٢٦ی سەرماوەز، ۷۵ سال بەسەر دەستبەسەرداگرتنی دوایین مۆڵگەی رێژیمی داگیرکەر ئێران لە مەهاباد و هەڵکردن و شەکاوەراگرتنی ئالای کوردستان وەک رەمزی سەرکەوتن لەلایەن پۆلێک لە لاوانی وڵات پارێز وکوردپەرەوەر و سەرەنجام دەستخستنی سەروەری سیاسی نەتەوەییمان، لە شکلی کۆماری کوردستاندا، تێپەر دەبێ. لە ماوەیەی ئەم ۷۴ساڵەدا و بگرە دوابەدوای نەمانی کۆماری کوردستان ( کە لە حەوزەی تەعاموولاتی سیاسی و دیپلۆماتیکدا، وەک حکومەتێکی دفاکتۆ و سەروەریسازی قۆناغی رزگاری نەتەوەیاتیمان ئەرک و رۆلی دەسەلاتداریەتی سیاسی/نەتەوەیی دەگێرا )، مێژوویی ژیان و مەکۆی حەوانەوە و بەردەوامی و بەرقەراری کۆمار، هاۆرێ دەگەل رەمز و هێماکانی وەک ( سرود و ئالا)، تووشی ژیانی خەباتی ژێرزەوینی و نەهێنیکاری دەبن، عەمەلەن لە دونیای واقیع را بەرەو عالەمی زەین و رەوتی خەباتی نەهێنکاری دەرباز دەبن. بەواتەیەکی دیکە دەتوانرێ بگووترێ لەمەر بەردەوامی خەبات و هەبوونی ئیرادەیەکی بەرز و بەهێزی نەتەوەیی لەپێناو دەستخستنی سەروەری سیاسی و نەتەوەییدا، کۆمار لە عالەمی زەین و هەست و خەیاڵدا نەک نەرووخاو، بەڵکوو زیندوو و بەرقەرار ماوەتەوە، و دیاردەی نەمانی کۆمار لەسەر عەرزی واقیعدا، دەبێ وەک پاشەکشەیەکی تاکتیکی، و نەک ئیستراتێژیکی بێتە نرخاندن. هەربۆیەشە ئامانجی راستەقینەی گشت خەباتکارانی پرۆسێسی خەباتی سەروەریسازی ۷۴ دوای پاشەکشەی تاکتیکی کۆمار، هەوڵ و تێکۆشانی نەپساوە لەپێناو دووبارە ساغکردنەوە و دامەزراندنەوەی کۆمار لە شکلی موومکین و هەنووکەیی خۆیدا بووە.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان دەگەل بەرز و پیرۆز راگرتنی رۆژی مێژوویی ٢٦ی سەرماوەز، ئەم رۆژە لە خەڵکی کوردستان و گشت حیزب و لایەنەکان پیرۆز دەکات،و هیواخوازە بەزوویی نەتەوەکەمان لەرۆژهەلاتی
چ بۆ شەڕ و چ بۆ ئاشتی باڵانسی هێز گرنگە
ئازاد محەممەدزادە
ئابووری، لۆجستیک، زانست و داهێنان، هێزی جەماوەری و خۆبەدامەزراوەیی کردن.
لە چوارچێوەی حکومەتی دیفاکتۆی تەوافقی و ئینتقاڵی لە تەبعییدایە کە کورد لە ئێران دەبێتە خاوەنی ئادرەسێکی موحەد و موشەخەس و دیار و کاریگەر، هەروەها خاوەن ساختار و دامەزراوەیی نەتەوەیی، سەندوقی ماڵی نەتەوەیی، میدیایی نەتەوەیی، دیپڵۆماسی و لابی نەتەوەیی، هێزی پێشمەرگەی نەتەوەیی، مودیریەتی شۆرشی جەماوەری لەناوخۆی وڵاتدا، دەیان سەکۆی فکری، ناوەندی توێژینەوە و لێکۆلینەوە کە بە هەزاران پسپۆر و شارەزا و ئاکادیمیای تێیدا چالاکی بکەن.
حکومەتی دیفاکتۆ بە پێی توانا و زەرفیەتەکانی بەردەستی کورد لە ئاستی
محەمەد ئەمینی
کۆنسولی ئێران لە سلێمانی لە نوسینێکدا بە ناونیشانی "تیرۆریزمی حکومی، گەورەترین ھەڕەشە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە و جیھان"، کە بە زمانی کوردی لە چەند ماڵپەڕێکی کوردی بڵاویکردوەتەوە، بە ئاماژەدان بە کوژرانی موحسین فەخریزادە کاربەدەست لە بەرنامە ئەتۆمیەکەی وڵاتەکەی، ئەو کردەوەیەی بە پێشێلکردنی یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکان ناوبردوە.
کۆنسولەکەی ئێران داواشی لە وڵاتانی بانگەشەکاری مافەکانی مرۆڤ کردوە بە وتەی ئەو دەست لە دووفاقی ھەڵبگرن و ئەو کردەوەیە سەرکۆنە بکەن.
ئەو قسانە و تەنانەت بڵاوکردنەوەشی بە کوردی مافێکی خۆیەتی وەک نوێنەرێکی ئێران بیکات، بەڵام پێویستە ھەر بەو زمانە و بە ستانداردانەی خۆی لە نوسینەکەیدا باسی کردوون چەند راستییەکی بە بیر بھێنرێتەوە.
رۆژی ٢٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٠، واتە ھەمان ئەو رۆژەی کە فەخریزادە لە نزیک تاران کوژرا، لە بەلژیکا دانیشتنی دادگایی کردنی دیپلۆماتێکی پێشووی ئێران بەڕێوەچوو کە تۆمەتبارە بەوەی پلانی
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، بهبۆنهی جێژنی لەدایکبوونی عیسای مەسیح و نوێبوونەوەی ساڵ و دەستپێکی سالی تازەی ۲۰۲۱ی زایینی، پر بەدڵ پیرۆزبایی ئاراستهی خەڵکی کوردستان و گشت مهسیحیانی کورد و سەرجەم پەیرەوانی ئاینی پێروزی مەسیحییەت، لە گشت جیهان دا دەکات. و هیوادارە ساڵی تازە، ساڵی ئاشتی، ئاسایش و پێکەوەژیانی بەئاشتی بێت بۆ گشت خەڵکی کوردستان ، ناوچەکە و جیهان. هەروەها ساڵی تازەی ۲۰۲۱ ساڵی تەبایی و سەرکەوتنی سیاسەتی تەعاموول و لێکتێگەیشتنی گشتگیرانە بێت، بەسەر ناتەبایی و سیاسەتی شەرانخوازی و تەقابووڵگەرایانە لە گشت کوردستان و جیهان، بەتایبەتی لە رۆژهەلاتی کوردستان دا کە پێویستی بە یەکگوتاری و دیالۆگی ناوماڵی کوردە.
وەک بزووتنەوەی کۆماریخوازان: ئاواتە خوازین و لە بەرزەناوی ب