فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


سابیری سەندیکا


ھیچ کەس ناتوانێت سواری پشت بێت مەگەر خۆت سەر دانەوێنیت مارتن لۆسەر کینگ جۆنیۆر لە ١٥ی نیسانی ساڵی ١٩٢٩لە دایک بووە، ئەو ڕێبەرێکی ئەمەریکایییە، بە ڕەچەڵەک ئەفریقایییە. مارتن لوسەر کینگ چالاکوانێکی سیاسیی مرۆیی و دژ بەبابەتی ڕەگەزپەرستی (دژی ڕەشپێستەکان) لە ساڵی ١٩٦٤ بوو. ئەو بەم ھۆیەوە بووە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، کەبچووکترین کەسایەتییە ئەو خەڵاتەی پێ بەخشرا بێت.

وتارە ھەرە بەناوبانگەکەی مارتن لوسەر کینگ "خەونێکم ھەیە" "مارتن لوسەر کینگ" لەسەر خەباتی خۆی بە دژی جیاوازی ومافی چینە ھەژارەکانی خەڵک و کرێکاران و پشتیوانی لە ھەڵمەتەکانی ھەڵبژاردنی کاندیدە ڕەشپێستەکانی ویلایەتەجیاجیاکان و یەک لە ھەڵسوڕاوە ھەرە چالاکەکانی دژی شەڕی ڤێتنام بوو ١٩٦٧، لەو پێناوەشدا دەیان جار گیرا و لەزینداندا مایەوە و غەرامە دەکرا.

مارتن لۆسەر یەکێکە لە گرنگترین کەسایەتییەکان، کە تێیی کۆشاوە لە ڕێگەی ئازادی و مافەکانی مرۆڤ. مارتن لۆسەر"ڕێبەری مەسیحییەکانی باشوور"ی دامەزراند. ئەو دەستەیە ئامانجیان بوو، بە بگەنە مافی شارستانی بەبێ جیاوازی لەنێواندانیشتوانی ئەمەریکا.

"مارتن لوسەر کینگ" لە گردبوونەوەی مەزنی ٢٨ی ئابی ١٩٦٣دا لەبەردەم ٢٥٠ھەزار کەسدا و بەرامبەر پەیکەرەکەی سەرۆکئەبراھام لینکۆڵن بە ناوی"خەونێکم ھەیە" خوێندییەوە، ئێمە ئەمڕۆ بۆ ئەوە لێرەین تا مافی خۆمان وەرگرین.

زۆرتان لە شوێنێک و ڕەوشێکی واوە ھاتوون ھیچ ھیوایەکتان بە ژیان نەماوە. بەڵام کار بکەن، باوەڕتان بەوە ھەبێت کە ژانچەشتن ڕێگەی سەربەستییە. ھاوڕێیانم پێتان دەڵێم: سەرەڕای ئاستەنگەکان، شکستەکان، ھەر خەونێکم ھەیە.

خەونێک کە لە بنەڕەتدا خەونێکی ئەمریکاییانەیە. مارتن لۆسەر بە دەستھێنانی سەرفرازی لە ڕێگەی باوەڕ و پێویستی گەڕانەوەبۆ بنەڕەتی باوەڕی مەسیحی کرد، بەبنەمای سەرەکی فەلسەفەی کارکردنی خۆیی و لەڕوانگەی ئەوەوە تاوان بەشێکیدانەبڕاوی ژیانە و توخمێکە لە ڕەگەزی مرۆڤایەتی و بە ھیچ جۆرێک لێی جیانابێتەوە، واتە مارتن پێچەوانەی ڕای باویسەردەمەکەی خاوەن گۆشەنیگایەکی تایبەت بوو لەسەر پەیوەندی نێوان ژیان و تاوان و باوەڕی تەواوی بەوە ھەبوو تاوانبەشێکە لە ژیان و زۆرجار تاک بێ خواستی خۆی ناچارە بە کردنی تاوان، وەک ئیرەییبردن و چاوتێبڕین. خەونێکم ھەیە کەڕۆژێک لە ڕۆژان، ئەم نەتەوەیە بەگوێرەی مانای ڕاستەقینەی بیروباوەڕەکەی بژی: باوەڕمان بەو حەقیقەتە ھەیە: ھەموومرۆڤەکان یەکسانن.

مارتن لۆسەر ئەو کاتێک پێگەیشت لە ئەمریکا مرۆڤە رەشتپێستەکان لەو پەڕی ناھەمواریدا دەژیان و زۆر دەچەوسینرانەوە،لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتیش زیاتر ئازار دەدران تەنانەت وای لێ ھاتبوو، لەلایەن سپیپێستەکانەوە قێزیان لێ دەکرایەوە، دواترمارتن لۆسەری ڕەشپێست دێت و خەونی ناتوندوتیژی دەکاتە ھەوێنی چالاکییەکانی بە ڕووحێکی ھێمنانە داوای مافیڕەشتپێستەکان دەکات و داوای یەکسانی دەکات بۆ ئەو مەبەستەش دەست دەکاتە چالاکی مەدەنی و سەرپەرشتی چەندڕێکخراوێک دەکات.

١ ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٥) تێکڕای کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی بەگژاچوونەوەی جیاوازیی ڕەگەزی کۆبوونەوە و بە کۆی دەنگ"مارتن لوسەر کینگ"یان بە سەرۆکی گربوونەوەکەیان ھەڵبژارد کە ناوی "کۆمەڵەی پێشخستنی مۆنتگومری"یان لێ نا. بڕیاریشیان دا سکاڵایەکی ڕەسمی بەرز بکەنەوە بۆ داددگا کە ئەو جیاوازیی و جیاکردنەوەیەی ڕەشپێست و سپیپێستی نێوپاسەکان، پەیڕەوێکی نادەستوورییە، بەڵام وەڵامی کۆمپانیای پاسەکانی ناوشار ئەوەبوو کە ھاموشۆی پاسەکانی بۆ ئەوگەڕەکانەی زۆرینەیان ڕەشپێست بوون ڕاگرت.

ئەگەر باسی خەباتی ئاشتییانە لە پێناوی مافەکانی مرۆڤ بکرێت، لە سەدەی ٢٠ ناکرێت لەم بوارە شۆرشگێڕی مەزن مارتنلۆسەر کینگ لەبیر بکرێت، کینگ خەباتگێری گەورەی داکۆکی کردن لە مافی رەشپێستەکان بووە، لە ئەمەریکا.

دواتر ڕەشپێستەکان بڕیاریان دا سواری پاسەکان نەبن لە شارێکدا کە ڕەشپێستەکان %٧٥ ی ڕێژەی دانیشتووانی پێکدەھێنا. سەرەڕای ئەوەی زۆر لە سەرکردەکانی ئەو بزووتنەوەیە گیران، بەڵام دواجار کۆمپانیاکە ناچار بوو مل بۆ داواکانیانکەچ بکات و جیاکاریی لە پاسەکاندا نەما. ئەڵبەت دادگای باڵاش بڕیاری دا ئەو جیاکارییەی نێو پاسەکان دژی دەستووریئەمریکایە.

ھاوکات داکۆکی کاریکی سەرسەختی ھزری ناتوندوتیژی و یاخیبونی شارستانی بووە، لەماوەی تێکۆشانیدا، مارتن لوسەرکینگ لە پێناو یەکسانیدا، زیاتر لە ٣٠ جار گیراوە و خراوەتە بەندیخانەوە.

مارتن لوسەر کینگ وەک سەرکردەیەکی میللی لەم تەنگژەیە دەرچوو، ئەوەبوو داوای کۆبوونەوەیەکی سەرکردە مەسیحییەکانیویلایەتەکانی باشوری کرد، لە شاری ئەتلانتا لە ویلایەتی جۆرجیا، دوای ئەوەی مارتن لوسەر کینگ وەک ئەرکێکی کڵێسە لەمۆنتگومرییەوە بۆ ئەتلانتا گواسترایەوە. ئەمەش یەکەمین ڕێکخراوی ڕەشپێستەکانی باشور بوو لە پەنجا ساڵی ڕابردوودا.

لەتێڕوانینی ئەودا ستەم شیاوی ئەو ترسە گەورە نەبوو، کە لە دڵی خەڵکیدا چێنرابوو، لە ھەمان کاتدا، جیاوازتر لە پیاوانیکڵێسا پێی وا بوو باوەڕ مەسیحی مایەی سەرفرازی و ئارامی دڵە و خواش لە ڕوانینی ئەودا، بەخشندە و لێبوردە و میھرەبانبوو. مارتن مارتن لوسەر کینگ لە تەمەنی ٣٥ ساڵی وەک گەنجترین کەسایەتی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشراوە.

٨/٢/٢٠٢١

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان