محەمەد حسێن زادە
ئەفغانستان لە چەند دەیەی ڕابردوودا بە تایبەت بە هۆی دەستوەردانە دەرکەییەکان لە قۆناغە جیاوازەکاندا، شانۆی ڕووداو و گۆڕانکارییە سیاسییەکان بووە، هەر وەها ئەو وڵاتە ئاخێزگەی چەندین گرووپ و ڕێکخراوی سیاسی توندڕۆ بووە کە چالاکییەکی و کاریگەرییەکانیان سنوورەکانی ئەو وڵاتەی تێپەڕاندووە، بۆیە زۆرێک لە ئەکتەرە دەرەکییەکانیشی سەرقاڵی خۆی کردووە. ئێران وەکو یەکێک لە ئەکتەرە سەرەکییەکانی ناوچە و هەروەها دراوسێیەکی گەورەی ئەفغانستان، بەردەوام چاودێریی ڕووداوەکانی ئەفغانستانی کردووە و چەندین جاریش بە بیانووی پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان و یەکپارچەیی وڵات، دەستوەردانی کاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتەی کردووە و هەوڵی داوە بە مەبەستی ئاراستەپێدان بە ڕووداوەکان و دابینکردنی بەرژوەندییەکانی خۆی، ڕۆڵێکی چالاکانە بگڕێت. هەڵبەت ئەو هەوڵە تا ڕادەیەکیش ئاساییە، چونکە ئەو دوو وڵاتە ٩٥٤ کیلۆمەتر سنووری هاوبەشیان هەیە، هەروەها زۆرێک لە هاووڵاتیانی ئەفغانستان لە چەند دەیەی ڕابردوودا، لە کاتی قەیران و پێکدادانە ناوخۆییەکاندا، پانایان بۆ ئێران بردووە، گەرچی بەردەوام گلەیی ئەوەیان بوە کە دەسەڵاتدارانی تاران هیچ جۆرە مافێکی پەنابەرییان پێ ڕەوا نەبینیون. بە هەر حاڵ، ئەو جۆرە بابەتانە ئەو دوو وڵاتەیان پێکەوە گرێ داوە.
پەیوەندییەکانی ئێران و لایەنە جیاوازەکانی ئەفغانستان لە چەند دەیەی ڕابردوودا، هەوراز و نشێوی زۆریان بە خۆیانەوە بینیوە، بەڵام ناوەڕۆکی پەیوەندییەکانی تاران و تاڵیبان، کە من لەم نووسراوەدا فوکۆس دەخەمە سەری، تا ئەم دواییانە کە وەرچەرخانێکی گەورەیان بە خۆوە بینی، دوژمنکارانە بووە.
ئێرانییەکان دوای داگیرکردنی ئەفغانستان لە لایەن سۆڤیەتەوە لە کانوونی یەکەمی ١٩٧٩، پشتیوانی‌یان لە بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی لە دژی ڕووسەکان کرد. لە سەردەمی کۆماری ئیسلامی‌دا، ئەندامانی سوپای پاسداران لە دەرەوەی سنوورەکان ڕاهێنانیان بە میلیشیاکانی ئەفغانستان کرد. قاسم سلێمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەق قودسی سوپای پاسداران و قائانی فەرماندەی ئێستای ئەو هێزە، ئەزموونی کارکردنیان لەگەڵ چەکدارانی ئەفغانی هەبووە. ئێران لە نەوەدەکاندا، پشتیوانی لە ئەحمەد شا مەسعوود لە پەنجشیر
هاوژین زیبا
ژمارە و جۆری سەرچاوە کۆنەکان کە لە ئەمڕۆ لە بەردەستدان، نە زۆرن و نە جێگەی متمانەن، بەتایبەت ئەوانەی کە لەسەر بارودۆخی ژن لە چاخەکۆنەکاندا نووسراون .
بۆ نموونە زۆربەی ھەرە زۆری ئەو سەرچاوانە دەڵێ لە یۆنانی کۆندا ژنان ھیچ مافێکیان نەبووە؛ نە مافی خاوەندارێتی، نە مافەکانی میرات و نە مافی دەنگدان. ئەرکیان تەنیا پەروەردەکردنی مناڵ و ئەنجامدانی ئیش وکار وفرمانەکانی ماڵ بووە، بەڵام ئایا ئەم سەرچاوانە ھەموو شتێکن و تەواو جێگەی باوەڕن؟ وەڵامەکە ئاسان نییە چونکە نووسەری بابەتەکان ھەموویان پیاو بوون، جگە لەمەش پانتایی باسەکان تەواوی یۆنانی کۆنیان نەگرتۆتەوە، تەنیا لە سنووری شاری ئەپینادا قەتیس کراون.
سەرچاوەگەلی تر ھەن کە باس لە بارودۆخی ژنانی ئەسپارتە دەکەن .
ئەوان شتێکی دیکە دەڵێن؛ ژنانی ئەسپارتە دەبوو وەک پیاو وەرزش و چالاکیی جەستەییان ھەبێ، مافی موڵکداری
فارس نەوڕۆڵی
فه‌ره‌نسا مێژووییه‌كی دیاری له‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌یه، سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی به كورد و شۆڕشی كورده‌وه.
په‌یوه‌ندییه‌كانی فه‌ره‌نسا و شۆڕشی كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌یه‌ی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، كاتێك (مسته‌فا بارزانی) ڕابه‌رایه‌تی شۆڕشی كوردی ده‌كرد نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی جه‌نه‌ڕاڵ دیگۆل كرد و ڕه‌خنه‌ی لێگرتن و نووسیبووی: (كورد تێگه‌یشتنی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی فه‌ره‌نسا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه پاساو نییه له‌ته‌ك ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌دا، كه فڕۆكه بفرۆشنه به‌غدا بۆ كوشتنی منداڵی كورد). له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م نامه‌یه‌دا جه‌نه‌ڕاڵ دیگۆل گرێبه‌ستی فرۆشتنی فڕۆكه‌ی به عێراق هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه دانیال میتران، له‌ساڵی ١٩٩١ سه‌ردانی كوردستانی كرد له‌ته‌ك سه‌رۆك مه‌سعود بارزانیدا كۆبووه‌وه. دواتر فه‌ره‌نسا توانی بڕیاری٦٨٨ ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ناوچه‌ی دژه فڕین له كوردستان ده‌ربكات.
سه‌رۆك (مه‌سعودبارزانی )چه‌ندین جارچی لهههولێرو چی له‌پاریس دیداری له‌ته‌ك سه‌رۆك وناوهندهبڕیاربهدهستهكانی فه‌ره‌نسا ئه‌نجام داوه.
له دوای ڕیفراندۆم كه ده‌رگای دیبلۆماسی به‌سه‌ر كورددا داخرا و به‌غدا و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه گه‌مارۆی ئاسمانییان خسته سه‌ر هه‌رێم سه‌رۆك ماكرۆن له‌وكاته هه‌ستیاره‌دا، له ساڵی(٢٠١٧) بانگهێشتی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و (قوباد تاڵه‌بانی) جێگره‌كه‌ی كرد، لێره‌وه به هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی نێچیرڤان بارزانی هێواش هێواش په‌یوه‌ندیی هه‌رێم و ده‌وڵه‌تان ئاسایی بووه‌وه.لیره‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ئه‌وه‌ی پێوتین ئهگهرسیاسهت هونه‌ری مومكین بێت ده‌كرێ به‌جۆرێكی دیكه خولقاندنی موسته‌حیل بێت ئاله‌و دۆخهدانێچیرهڤان بارزانی موستهحیللی خولقاند چونكه نه‌یارانی هه‌رێم چاوه‌ڕوانی كه‌وتنی هه‌رێم بوون به‌ڵام نێچیرڤان هونه‌ری
ئەردەڵان گۆڕان
چه‌ند رۆژێكه تالیبان دوای زیاتر له 20 ساڵ دووباره حكومی ئه‌فغانستانی گرته ده‌ست.
تالیبان هێشتا وه‌كو سه‌ده‌ی رابردوو بیر ده‌كاته‌وه و له دوایین لێدوانی خۆیدا باسی له‌وه كردووه كه وڵات له رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نێكه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌ریعه‌ت به‌ڕێوه ده‌بات و دیموكراسی هیچ نرخ و به‌هایه‌كی له وڵات‌دا نابێت.
زۆر كه‌س پێیان وایه كه كێشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان، به مانای شكه‌ستی ئه‌مریكایه. به له‌ونێك ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی به‌رته‌سك بیر بكه‌ینه‌وه وایه، ئه‌مریكا شكه‌ستی خوارد، به‌ڵام شكهستهكهی ئه‌مریكا زه‌مینه خۆشكه‌ره بۆ یارییه‌كی گه‌وره‌تر له ناوچه‌كه‌دا كه ئه‌مریكا سوودمه‌نی یه‌كه‌می ده‌بێت.
به گوێره‌ی قسه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆ بایدن چه‌ندین هۆكاری ناوخۆیی هه‌ن كه وایان كرد ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان بكێشێته‌وه. ئه‌و هۆكارانه هه‌ندێكیان بریتین له هه‌بوونی گه‌نده‌ڵی، زۆربوونی دزی سامانی گشتی، نه‌بوونی حكوومه‌تی دامه‌زراوه‌یی نیشتمانی، زۆربوونی رێژه‌ی سه‌رباز و كارمه‌ندی بندیوار و نه‌بوونی ئیراده‌ی به‌هێز بۆ ئیداره كردنی وڵات و پاراستنی وڵات.
ئه‌مه هۆكاره ناوخۆییه‌كانن كه ئه‌مریكا دوای 30 ساڵ مانه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان نه‌یتوانی به‌رپرسانی ئه‌ووڵاته رازی بكات كه ئه‌م هۆكارانه
عەبدولرەحمان گەوركی(مهاباتی)
وڵاتێک دیکتاتۆری بەسەردا زاڵ بێت هەڵبژاردن تیایدا شتیکی بێ مانایە. لەبەرئەوەی لەو وڵاتەدا نە ئازادی بوونی هەیەو نە دیموکراسی. ئێران یەکێکە لەو وڵاتانە.
لەماوەی 42 ساڵی رابردوودا لەئێران، رژێمێک حوکمڕانە کە زوبان و کردەی، تەنها سەرکوتکردن و کوشتارو تاڵانکارییە. هەربۆیە هەڵوێستی هەمیشەیی هێزو لایەنە شۆڕشگێڕ‌و ئازادیخوازەکانی ئەم وڵاتە لەهەمبەر شانۆی هەڵبژاردن «بایکۆت» بووە و ئەمساڵیش بینیمان کە لەلایەن زۆرینەی هەرە زۆری خەڵکی ئێرانەوە، ئەم شانۆیە بایکۆت کرا، کە تەنانەت کاربەدەستانی رژێمی ئێران دانیان پێدا نا!
ئەم بایکۆتکردنە سەراسەرییە باس لەگۆڕانکارییەک دەکات لەهاوکێشە سیاسیەکانی تایبەت بەئێران و ئەم دۆخەیش بەئاسانی نەهاتۆتە ئاراوە. لەم ساڵانەی دواییداو بەتایبەتی لەمانگی گەڵاڕێزانی (2019) راپەڕینێکی جەماوەری جێگەی بە رژێم لەق کرد. عەلی خامنەئی لەدژکردەوەیەکی نەزۆکانەو شێتانەدا فەرمانی
شۆڕش عەزیز سورمێ
رۆژی یەکشەممەی رابردوو تاڵیبان میرنشینێکی نوێی ئیسلامیان لەئەفغانستان راگەیاند، هەروەک پێشبینی دەکرا دوای کۆنترۆڵکردنی کابولی پایتەخت و هەڵاتنی سەرۆک ئەشرەف غەنی. لێرەدا پرسیارێک دروست دەبێت ئەویش ئەوەیە ئایا ئاییندەی قاعیدە و گرووپە توندڕەوەکانی تر کە کابولیان وەکو بنکەی ئۆپەراسیۆنە جیهادییەکانیان دادەنا چی دەبێت؟
تا ئیستا دیار نییە کە تاڵیبان چ رێگایەک دەگرێتەبەر بەرامبەر بە قاعیدە و رێکخراوە توندڕەوە ئیسلامییەکانی تر کە پابەندن بە نانەوەی ئاژاوە و کردەوە توندڕەوەکانیان لە ناوچەکەدا.
هەروەها ئەوەش روون نییە کە قاعیدە چ کاردانەوەیەکی دەبێت بەرامبەر رووداوەکانی ئەم دواییە. گومان لەوەدا نییە خێرایی سەرکەوتنی تاڵیبان دەبێت پاڵنەرێکی بەهێز بۆ ئیسلامیە توندڕەوەکان جا چ قاعیدە بێت یاخود دەوڵەتی ئیسلامی.
هەفتەی رابردوو (بین واڵاس)ی وەزیری بەرگری بەریتانیا لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ تۆڕی سکای نیوز، سەبارەت بە ئەفغانستان گوتی: "زۆر نیگەرانین لەوەی ئەفغانستان ببێتە زەمینەیەکی بە پیت بۆ ئەو جۆرە رێکخراوە توندڕەوانە و رەنگە قاعیدە بگەڕێتەوە".
بە پێی ئەو راپۆرتەی کە مانگی رابردوو رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووه‌کان دوای پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان بڵاویکردەوە، رێکخراوی ئەلقاعیدە لە ژێر پاراستنی
عومەر خدر
ئێران بەدرێژای تەمەنی دەوڵتەكانی چاوی لەسەر كوردستانی باشور بووە . لە ڕووی پەیوەندییەوە عێراق و ئێران لە سالی 1555ز ، تاكو 1975 ز ، 14 ڕیككەوتننامەیان لەنێواندا واژۆ كراوە .كە لە هەر هەموویان بەشێكی گرنگ بۆ باسكردنی كورد و كوردستان تەرخانكراوە .
دەوڵەتی عوسمانیش ، لەوكاتەوەی كوردستانی باشوری لە ساڵی 1516ز دا داگیركرد ، بە كردار كوردستان بوو بە بەشێك لە سنوری نفوز و دەسەڵاتیان تاكو لە لەجەنگی یەكەمی جیهانی 1918ز ، بەشەڕ لەبن دەستیان دەرهێنرا .
لەمێژووی تازەشدا ، باشترین سەرچاوە بۆ زانینی سیاسەت و هەڵوێستی ڕاستەقینەی وڵاتانی ئێران و سوریا‌و توركیا ، بەرامبەر پرسی كورد ، كتێبەكەی ( عبدالحلیم خەدام ، التحالف السوری والایرانی و المنگقە ) – خەدام ساڵی 1970 تا 1984 وەزیری دەروەو 1984 تا 2005 جێگری سەرۆكی سوریا بوە - خەدام بەدرێژی و بەوردی باسی هەڵوێستی وڵاتانی ئێران، سوریا، توركیا ، هەندێ وڵاتانی عەرەبی دەكات ، لەسەر پرسی كورد. بە بەردەوامی لیژنەیەكی باڵا لەسەر ئاستی جێگرانی سەرۆك كۆماری سوریا‌و ئێران هەبووە ، بۆ چاودێری جموجۆڵ و داواكاریەكانی كورد . زۆر جاریش بەشداریان بە وڵاتانی توركیا‌و سعودیە كردوە لە كۆبونەوەكانیاندا . تەنانەت ڕازی نەبوون كە ڕژێمی بەعسیش بڕوخێت ئەگەر ئەو ڕوخانە ببێتە هۆی دروستبوونی دەوڵەتێك بۆ كورد . لەوبارەشەوە گفتوگۆی بەردەوامیان لەگەڵ بەعس كردووە .
ئەولیژنە هاوبەشە ، پێش ڕوخانی سەدام حسێن ، زۆر سەرزەنشتی موعارەزەی عێراقیان كردووە ، كەچۆن لە كۆنگرەی موعارەزە ، بە چ حەقێك بە عێراقێكی فیدڕاڵی ڕازی بوون ، كە ئەو فیدڕاڵییە
ئاسۆ عەبدوڵەتیف
ئێران بەدەر لە ڕەهەندە دینی و مەزهەبیەکەی حوکمڕانییەکی ڕاقی و ستراتیژیی قوڵی حەوزەی دەستەبژێر پەیڕەو دەکات لەسە ئەو توراس و ترادیسیۆنە کلاسیکە هەزار ساڵەی ڕابردوو، هیچ پێی شەرم نیەو بگرە ئەوە بە هێزو ماکی مانەوەی خۆی دەزانێت.
ئەمڕۆ ئیبراهیم رەئیسی وەک مۆدێلێکی نوێی سیاسەتکردن و حوکمڕانیی خۆی مانیفێست کرد کە گوزارشت بوو لەو ئێرانە قەدیمییە، ئەمریکاش خوازیاری ئەوەیە ئێران نەڕوخێ و میتۆدەکەی بگۆڕێت بەرەو ڕەچەڵەکە کلاسیکییە کۆنەکەی نەک ئێرانەکەی ئێستای شیعیزمیی نوێ، ئێران بەو هێزە میحوەرییەی کە هەیەتی لەناوچەکە یەك جولەكەو ئەوروپایی و کریستیانێک لەخۆی توڕە ناکات هەموو مەعبەدو پەرستگاو دێرەکان و کڵێساکانیشیان دەپارێزێت، هەموو وەزیرەکانی ئەم کابینەیە باکلاس و قسەزان و سەربە تەریقەت و کەلتوریی ڕۆژئاوایی و مەدرەسە هاوچەرخەکانن، ڕەنگە ئێران ئیتر خەریکی چاککردنەوەی هەموو پەیوەندیە دەرەکیە شکاوەکانیان بن و باشتر فۆڕمەڵەی خۆیان بکەنەوە کە بگونجێت لەگەڵ تیمی دانوستانکاری جۆبایدن.
تەنانەت ئێران ئەمرۆ سەنگ و پێگەی گەڕاندەوە بۆ هەرێمی کوردستان بە بەرزکردنەوەی پەرچەم و ئاڵای کوردستان لە ئێستا‌و سەردەمی کۆماری مهابادو قازی محەمەد، دەی ئەوە گۆڕینی میتۆدەو ڕوانگەیەکی جدییە بەرەو تۆلێرانس و کرانەوەو گەڕانەوە بۆ ژێر چەتری ئیمپراتۆریەتی ئێرانی کۆن و دەستگرتن بە فرە کاڵچەریی
عەلی حەمە
ئێوارەی هەینی رێککەوتی ۳٠ی تەموزی ۲٠۲۱ خێزانێکی کورد لەشاری کۆنیای تورکیا لەلایەن کۆمەڵێ چەکداری تورکی نەتەوەپەرستی توندرەوە هێرشیان ئەکرێتە سەر و ۷ حەوت کەس لەئەندامانی ئەو خێزانە ۳ژن و ٤پیاو تیرۆر ئەکەن .
ئەمە یەکەم جار نیە کە هێرش و پەلاماری فاشیانە و نەژادپەرستانەی تورک بەرامبەر دانشتوانە رەسەنەکەی کوردستانی باکور ئەنجام ئەدرێت بەڵکو
لەچەند ساڵی رابردوشدا هێرش و پەلاماری تورکە نەژاد پەرستە توندرەوەکان هەر هەبوە و رق و کینەی تورک بەرامبەر بەکورد رەگێکی مێژوویی قوڵی هەیە و لاپەرەکانی مێژوو گەواهی ئەم دیاردە فاشیانە و نەژاد پەرستیە تورانیە ئەدەن..
بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی تورکیا زیاد لە دەیان جار لەم ساڵدا تورکە نەتەوەپەرستە توندرەوەکان هێرش و پەلاماریان کردۆتە سەر هاوڵاتیە کوردەکان و زەروزیانی گیانی و مادیان پێ گەیاندون لەوانە کەدەس لیژنەی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ کەوتون بەم جۆرە یە :
یەکەم / لەساڵی ۲٠۱۹ لەشاری ترابزۆنی تورکیا لەلایەن نەتەوە پەرستە تورکە تەندرەوەکانەوە هێرش کراوەتە سەر خێزانێکی کوردی باشور ـ عێراقی تەنها لەسەر ئەوەی کە ویستویانە بەئاڵای کوردستانەوە چەند وێنەیەک بگرن .
دووەم / لەساڵی ۲٠۲٠ بارش جاکان کە گەنجێکی کوردستانی باکورە ـ تورکیا تەنها لەبەر ئەوەی گوێی بۆ گۆرانی کوردی گرتوە لەلایەن گەنجە تورکە نەتەوەپەرستەکانەوە پەلاماری ئەدەن و بەچەقۆ سکی هەڵئەدڕن و ئەی کوژن ،لە دەوروبەری نەخۆشخانەکە پۆلیس لەگەڵ ئەوەی سوکایەتی بەکەسوکارەکەی ئەکەن هەرەشەیان لێ ئەکەن کە سکاڵا بەرزنەکەنەوە دژی هیچ کەسێ ئەگینا لەوانەیە خراپتریان بەسەر بێ ..
سێ یەم / لە ۱٤ ـ ٥ ـ ۲٠۲۱ ؛
چەند نەتەوەپەرستێکی تورکی شۆڤینی لە نێوان مێرسین و أنطالیا هەڵئەکوتنە سەر خێزانێکی دانیشتوی شاری هەولێر و زۆر درندانە پەلاماریان ئەدەن و یەکێ لە ئەندامانی ئەو
سیروان ڤیان
تاوەکو دێت لەم سەردەمەدا ئەو بڕوایە بەهێز دەبێت، کە کێشەکانی کۆمەڵگە لەڕێگەی دیموکراسی و عەقڵییەتی دیموکراتیکەوە چارەسەردەکرێن. دەکرێت بڵێین، هەموو کەسەکان و لایەنەکان ئەوەیان دەستنیشانکردووە، کە کێشەکان بەدیموکراسی چارەسەر دەبن. بابەتی هۆکارو شێوازی پێشکەوتنی ئەو تێگەیشتنە، یان ئەو هۆشمەندییە گرنگە. تاوەکو ئەو تێگەیشتن و زانینە لەبەرچاو نەگیرێت، مرۆڤ لەکۆمەڵگە و بابەتە کۆمەڵگەییەکان نزیک بێتەوە ئەوا تووشی هەڵە دەبێت. لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستاندا ئەو هەڵەیە زۆر دەکرێت و لەبەرئەوەش پێویستە ئێمە گرنگی بدەین بەو بابەتە. ئەگەر ئەوە نەکرێت ئێمە کۆمەڵگەو ئەو راستییە تێناگەین و ناتوانین پێشکەوتن دروست بکەین. پێویستە ئێمە ئەوە ببینین و لێی تێبگەین و لەناو هەوڵدا بین بۆ تێپەڕاندن و گوزەر پیایدا.
لەدیموکراتیکبوونی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کورد رۆڵێ پێشەنگایەتی دەگێڕێت. ئەو پێشەنگایەتییە هۆکاری مێژوویی و رۆژانەی هەیە. لەڕووی مێژووییەوە، کۆمەڵگەی کورد زۆر بەشداری کولتوری دەسەڵاتداری، دەوڵەتداری و شارستانی نەبووە. لەکۆمەڵگەی کورددا لەبریی کولتوری دەسەڵاتداری و دەوڵەت، کولتور‌و ژیانی کۆمەڵگەپارێز کاریگەریی هەیە. ئەو دۆخە وایکردووە، کە کورد لەمیزۆپۆتامیاو ناوچەکەدا بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگەی دیموکراتیک ببێتە پێشەنگ. لەمێژوودا نموونەی ئەوە هەیە. لە رۆژگاری ئەمڕۆماندا کورد ئەرکێکی پێشەنگایەتیی هەیە. رەنگە هەڵە بێت، کە مرۆڤ ئەوە وەک ئەرک پێناسە بکات، چونکە پێگە و دۆخی سیاسیی کوردان بووەتە هۆی ئەوە، کە رۆڵێکی پێشەنگانەی وەهایان هەبێت. لەسەرەتادا ئێمە دەتوانین بڵێین، کوردستان، جۆگرافیایەکە، کە کولتوری کۆمەڵگەی دیموکراتیکی
بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان و بێ هاوتا
خەڵکی موسڵمان و خۆراگری کوردستان !
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، بەبۆنەی هاتنی جێژنی پیرۆزی قوربان، واتە جێژنی عەهد و پەیمان و وەفاداری موسلمانان، کە خەلکی موسلمانی کوردستانیش هاوكات دەگەل گشت ولاتانی ئیسلامی، به رێزه‌وه به پێشوازی ئه‌و جه‌ژنه پیرۆزەوە ده‌چن، پیرۆزبایی ئاراستەی گشت لایەک دەکاتو ئاواتەخوازە تاعەت و خواپەرستی گشت خوشکان و برایانی موسڵمان، پەسندی پەروەردگاری بێهاوتا و بەخشەندە و میهرەبان بێت، بزووتنەوەی کۆماریخوازان هیوادارە ئەم جێژنەش هەر وەک هەموو جێژنەکانی دیکە، سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ تەبایی و ئاشتی نەتەوەیی، و هەروها بکرێت بە جێژنی یەکانگیری و سازانی نیشتیمانی،و بەرخۆدانی هاووەڵاتیانو سه‌رجه‌م موسلمانانی كوردستان، لەپێناو ئاشتی نەتەوەیی و ئازادکردنی خاک و نیشتیمانی کوردان لەدەست ستەمکاران، داگیرکاران و دژبەران، وە گرانەوەی ئاشتی و دیالۆگ و کۆتایی بە دامارگرژی و سەرۆیی و چەقبەستوویی بهێندرێت.
ئاشتی خوازان:
هەر لەم پەیوەندیەشدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، ئاواتەخوازە کە گشت حاجیانی ماڵی خوا‌و، و هەموو ئه‌و كوردستانیانه‌ی ئیستا له سه‌فه‌ری حه‌ج دان به‌سه‌لامه‌تی و لەشساغی، وە تەبەرووکەوە بگه‌رینه‌وه كوردستان،و لەئەنجامی تەبەروکی جێژنی قوربانەوە، ئاشتی کۆمەڵایەتی و یەکێتی نەتەوەیی کوردان، لێکتێگەیشتن و پێکەوکارکردنی نێوان حیزبی، وە لە ئەنجام دا ئاسایش و ئارامیی بال بكێشێت به‌سه‌ر بارودۆخی چوار بەشی كوردستاندا.
شووڕای هاوئاهەنگیی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
19/7/2021
وه‌رگێڕان: تهنو هێلین
ئەگەر تاكه هۆكارێك هەبێت لەم جیهانەدا کە ڕۆژانە ملیۆنان خەڵک دوودڵ بکات لەوەی کە گەشە بکەن وەک تاکێک، و پلەی بەرز بەدەست بێنن و بگەنە باشترین ئاستی خۆیان، بە دڵنیاییەوە ترسە.
تاکە شتیک کە ده‌بێت ئێوە لێی تێبگەن ئەوەیە ترس هەستێکی تەواو ئاساییە. هەتا باشتریین ئەزمون ناوبەناو لە ترسەوە وەردەگیرێت. نهێنییەکە لەوەدایە کە نەهێڵیت ترس بەسەرتدا زاڵ بێت و دودڵت بکات لە ئەنجامدانی کارەکانت و دواکەوتنی ئەو ئامانجەی مەبەستتە لە ژیانت.
لێرەدا چەند ڕێگەیەکتان نیشان دەدەم بۆ زاڵبون بەسەر ترس‌دا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ.
١. مێشکت بارگاوی بکەرەوە. بارگاوی کردنەوەی مێشکت یەکێکە لە باوترین ڕێگەکان بۆ زاڵبون بەسەر ترس‌دا و پەرەدان بە بوێری پیویست بۆ هەنگاونان بەرەو ئەو پێگەیەی کە دەتەوێ. پەڕتوکە هاندەرەکان بخوێنەوە تا یارمەتیت بدەن لە کردنە دەرەوەی ئەو خەیالە نەرێنییانەی کە لە مێشکت‌دا هاتوچۆ دەکەن. ئەگەر دەستپیشخەری نەکەیت لە بارگاویکردنەوەی میشکت، ژیان بارگاوی دەکاتەوە.
٢.هەبونی بیرۆکەی پلانێکی بێوێنە. دەستدەکەین بە نیگەران بون‌و شیکردنەوەی لەڕددەبەدەری بارودۆخەکان، کاتێک کە بیرۆکەی پلانێکی نایاب و داڕێژراومان نییە بۆ ژیانمان. چەند ئامانجێکی تەواو ڕون دابنێ و پاشان پلانێکی نایاب دابنێ کە چۆن بگەی بە ئامانجەکانت. دوابەدوای پلانێکی نایاب دەست
هاونیشتیمانە بەرێزەکان
خەڵکی مافخوازی کوردستانی رۆژهەلات
رۆژی ٢٢ی پووشپەڕ رۆژێکی پر لەکارەساتە لە مێژوویی خەباتی حیزبی دێمۆکرات و بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستانی رۆژهەڵاتدا. دروست ۳۲ساڵ لەمەوپێش لەم رۆژە شوومەدا، گەورە سیاسەتوان و دیپڵۆماتکار و بگرە دەوڵمەردی بلیمەتی کورد، دکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو سکرتێری گشتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، کە لەپێناو چارەسەرکردنی ئاشتیانەی پرسی کوردی رۆژهەڵات دەگەل نوێنەرانی دەسەڵاتی ئێران لە ویەن پێتەختی وەڵاتی ئوتریش لە ووتوێژ و مزاکرەدا بوو، شەهید دەکرێت.
دوکتور قاسملوو هەر لەسەرەتای دەستپێکی شۆرشی گەلانی ئێران و هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی، بڕوای قووڵی بە رێگاحەللی ئاشتیانەی کەیسی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات هەبوو، هەر بۆیەشە لەمپەیوەندییەدا گشت چالاکیی سیاسی، دیپلۆماتیک و مێدیاتیکی حیزبی لەپێناو چەسپاندنی گووتاری ئاشتی و سوودوەرگرتن لە مکانیزمی دیالۆگ و دانووستاندنی ئاشتەوایی بۆ حەللی کێشەکان دەگەل تاران، تەرخان کردبوو، وە هەر لەم راستایەشدا دوای شەری ٣مانگە و ئیعلامی لەببەیک بە "پەیامی سولحی خومەینی"، وەک گووتەبێژی هەیئەتی حووسنی نییەتی کوردستان دەگەڵ هەیئەتی نێردراوەیی تاران، واریدی ووتوێژ و دانووستاندنی ئاشتەوایی بوو، وە چەندین دانیشتنیان بەمەبەستی دۆزینەوەی رێگاحەللی ئاشتیانەی پرسی کورد، دەگەڵ هەیئەتی نێردراو کرد. بەڵام بەداخەوە شەرخوازان سەرئەنجام توانیان رەوتی ئاشتەوایی بەرەو گرژی و سەپاندنی شەری بەرگری نەتەوەیی جهەتدار و هیدایەت بکەن، شەرێک کە ئێستاشی دەگەلڵدا بێت، هەر درێژەی هەیە.
کارەساتی دڵتەزێنی ٢٢ی پووشپەر دەگەڵ ئەوەش کە خەسارەکان و لێکەوتە سەلبییەکانی، بە روخسار و پەیکەری بزووتنەوەی رزگارخوازی کوردستانی رۆژهەڵات و بە تایبەتی حیزبی دێمۆکراتەوە هەنووکەش هەر بەزەقی دیارن، بەڵام لەهەمانکاتیشدا دەکرێت ئەم کارەساتە وەک نووقتە گۆرانێکی مێژوویی لە خەبات و رەوشی کاری ئەکتەرەکانی دەخیل لە خەباتی نەتەوەخوازی کورد دا حیسابی بۆ بکرێت. نووقتەگۆرانێک کە رەوتی خەباتی لە لووتکەوە بەرەو نزمی و لاوازی وەرچەرخاند، وە سەرئەنجام ئافەتی کەمپنشینی و چەقبەستوویی نەخوازراویی، تووشگیر ی تێکۆشەران و رەوتی خەبات کرد.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، وەک بزووتنەوەیەکی سەردەمییانە و خاوەن پرۆژەی ئاشتەوایی، کە ئیستراتێژی و ئامانجی ئیستراتێژیکی بزووتنەوەی لەسەر ئاستی بنەما فیکری و فەلسەفییەکانی سەردەمی کۆمارە کە بە رێبەرایەتی پێشەوا و پشتیوانی هێزی نەمر بارزانی،و هەروەها ئازموونە بەنرخەکانی رەوشی کاری شەهید دوکتور قاسملوو لەپێناو ئاشتی دا دارشتووە، خۆی بە رێبواری
ئاسۆ عەبدوللەتیف
لەدوای خۆپیشاندانەکان و شۆڕشی ٢٢ ی بەهمەن، واتە ١١ی شوباتی ١٩٧٩ و ڕێک ساتەوەختی هاتنەوەی ڕوحوڵا ئیمام خومەینی لە فەرەنساوە بەرەو تاران، کۆتایی هاتنی مۆدێلێکی سیاسی شاهنشایی ئێرانی بوو بەرەو مۆدێلێکی سیاسی مەزهەبیی کۆنزێرڤاتیڤ، کە تەواوی بەرژەوەندیە سیاسی و ئابوریەکانی خۆی پێچابوو بە کۆمەڵێک پرەنسیپی دینی و نەتەوەیی پەڕگیرەوە.
جیهانی سەرمایەداریی و دیموکراسی ئەوروپی و عەرەبیش لە پێشوازی ئەو مۆدێلەدا بوون، تەنها نەتەوە کورد زیانمەندی هەردوو مۆدێلەکە بوو هەم سەردەمی ئێرانی شاهەنشایی، هەم عەهدو ویلایەتی ئایەتوڵایی. دەتوانین وا وێنای بکەین کورد لەبەردەم سیاسەتی تواندنەوەی فەرهەنگی و ڕەگەزیی و پرۆسەی ئێرانیزمێکی سەدساڵەدا بوو.
چل و دوو ساڵە کوردان وەک نەتەوەو جڤاک چاوەڕوانی ریفۆرم و چاکسازیی و ئازادی و مافە مەدەنیەکانە لە ئیران کەچی هێشتا لە ڕووی زمانیی و میدیاییەوە ئەو چەمکە نەگۆڕاوەو لەناو بۆتەی نەتەوەی ئێران‌دا واتە یەک نەتەوەو یەک ئاڵا‌و یەک زیهنیەت هەژمار دەکرێت وەک لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیەکەی دوای سەرکەوتنەکەی ئیبراهیم رەئیسی وەک سەرۆک کۆماری نوێ ئاماژەی بۆکردو مۆری تازەی دا لەو قەواڵە کۆنە.
گرنگە لە خولی سیانزەهەمین کۆماری دینی لە دوای ٢٢ی بەهمەن و دەورەی یەکەمیی ڕەعیلەکانی شۆڕش، ئەبولحەسەنی بەنی سەدر و مونتەزیریی و خاڵخاڵی تا ئێستای
د. محەمەد شوانی
له‌م رۆژگاره‌دا ،زاڵبونی بنه‌ما مادیه‌كان و هه‌لپه‌رستی و به‌رژه‌وه‌ندخوازی كۆنترۆڵی ره‌فتاری به‌شێكی زۆری مرۆڤه‌كانی كردووه، به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ئاكارهجوانهكانی مرۆڤ ورده ورده كاڵ ده‌بنه‌وه و مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه توانای به‌خشین و قوربانیدانی له پێناو گشت‌دا كه‌م ده‌بێته‌وه، قازانجی مادی ده‌بێته بزوێنه‌ری ره‌فتاره‌كانی مرۆڤ، لایه‌نی رۆحی و باوه‌ڕبون به هه‌قیقه‌تی ژیانێكی دیكه و پاداشتی خوایی كز بووه، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌قڵگه‌رایی و باوه‌ری مرۆڤدۆستی و مه‌ده‌نی پێنه‌گه‌یشتووه .
بۆیه له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌ژاری و بێكاری و نا ئارامی ده‌رونی له كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا، رۆژ نیه گوێبیستی هه‌واڵێكی ناخۆش نه‌بین، شكاندن و بێ رێزی ، سته‌م و ده‌ستدرێژی ، په‌لامار و توندوتیژی، سوتاندن و خۆكوژی، نه‌خۆشی و مردن و گیان له‌ده‌ستدان و كوژرانی مرۆڤێك ! ئه‌و هه‌واڵانه‌ن رۆژانه ده‌یانبیستین و دووباره ده‌بنه‌وه، به جۆرێك خه‌م له جێگای خه‌نده، شین له جێی شادی، ناسۆری له‌شوێن ئاسوده‌یی رووبه‌رێكی فراوانی ژیانی هه‌مومانی گرتوه! ئه‌مانه‌ش به‌رهه‌می كار‌و ره‌فتارو كرده‌وه‌كانی خودی مرۆڤه‌كان خۆمانن.
كۆمه‌ڵێك یان گروپێک دڕنده‌ی دوو پێ له كه‌وڵی مرۆڤدا بوونه كه‌ڵه‌گا، چڵێسی جه‌سته و حه‌زه بایۆلۆژیهكانیان ئاراسته‌كه‌ری ره‌فتاریانه و بێگه‌ردی ئاكاری و روناكی رۆحیان به ته‌واوی كوژاوه‌ته‌وه، سیسته‌می ژیانی كۆمه‌ڵگا هه‌ڵده‌سوڕێنن.
ئاخر مرۆڤ كه ئاكاره مرۆییه‌كانی له ده‌ستدا و له جیهانی رۆح دابڕا و پیرۆزیه‌كانی له ماده‌دا كورتكرده‌وه، دڕنده‌یه‌كی زۆر ترسناكی لێ ده‌رده‌چێت.
مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی سه‌یره، ته‌نیا زینده‌وه‌ره بیرده‌كاته‌وه ، ئامراز بۆ گرتن و كه‌ره‌سته بۆ ئازاردان و پلان بۆ به كۆیله‌كردن و كوشتنی هاوره‌گه‌زه‌كانی خۆی دروست ده‌كات.
مرۆڤ به‌پێی هه‌ڵوێسته‌كان ره‌فتارو باری ده‌رونی ده‌گۆڕێت، توڕه ده‌بێت و خه‌م و په‌ژاره دایده‌گرێت، عاشق ده‌بێت ، کڵپه و گڕێك له ناوه‌وه تارمایی رۆحی دهسوتێێت ، بێ ئه‌وه‌ی قه‌تماغه‌ی