فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وه‌رگێڕان: ته‌نو هێلین

ئەگەر تاكه‌ هۆكارێك هەبێت لەم جیهانەدا کە ڕۆژانە ملیۆنان خەڵک دوودڵ بکات لەوەی کە گەشە بکەن وەک تاکێک، و پلەی بەرز بەدەست بێنن و بگەنە باشترین ئاستی خۆیان، بە دڵنیاییەوە ترسە.

تاکە شتیک کە ده‌بێت ئێوە لێی تێبگەن ئەوەیە ترس هەستێکی تەواو ئاساییە. هەتا باشتریین ئەزمون ناوبەناو لە ترسەوە وەردەگیرێت. نهێنییەکە لەوەدایە کە نەهێڵیت ترس بەسەرتدا زاڵ بێت و دودڵت بکات لە ئەنجامدانی کارەکانت و دواکەوتنی ئەو ئامانجەی مەبەستتە لە ژیانت.
لێرەدا چەند ڕێگەیەکتان نیشان دەدەم بۆ زاڵبون بەسەر ترسدا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ.

١. مێشکت بارگاوی بکەرەوە. بارگاوی کردنەوەی مێشکت یەکێکە لە باوترین ڕێگەکان بۆ زاڵبون بەسەر ترسدا و پەرەدان بە بوێری پیویست بۆ هەنگاونان بەرەو ئەو پێگەیەی کە دەتەوێ. پەڕتوکە هاندەرەکان بخوێنەوە تا یارمەتیت بدەن لە کردنە دەرەوەی ئەو خەیالە نەرێنییانەی کە لە مێشکتدا هاتوچۆ دەکەن. ئەگەر دەستپیشخەری نەکەیت لە بارگاویکردنەوەی میشکت، ژیان بارگاوی دەکاتەوە.

٢.هەبونی بیرۆکەی پلانێکی بێوێنە. دەستدەکەین بە نیگەران بونو شیکردنەوەی لەڕددەبەدەری بارودۆخەکان، کاتێک کە بیرۆکەی پلانێکی نایاب و داڕێژراومان نییە بۆ ژیانمان. چەند ئامانجێکی تەواو ڕون دابنێ و پاشان پلانێکی نایاب دابنێ کە چۆن بگەی بە ئامانجەکانت. دوابەدوای پلانێکی نایاب دەست بەکاربە. دەستبەکاربون بەرەو بەدەستهێنانی ئامانجە بەبەهاکان یارمەتیدەر دەبیت بۆ نەمانیسترێس و هەستێکی تەواو چێژبەخشت پیدەبەخشێت.

٣.هەموو ڕۆژیک شتێک بکە کە بتترسێنیت. ژیانکردن لە زۆنی ئارامی خۆماندا باشترین ڕیگەی ژیان نییە. ئەنجام نەدانی ئەو کارانەی کە وات لێدەکات بترسیت دەبێتە هۆی زیادبونی ئەو ئەگەرەی کە ترسەکەت لە جاران گەورەتر بێت و پانتایی هەمو ژیانت داگیر بکات. دەکرێ شتێکی زۆر بچوکیش بێت بەڵام دەبێت ڕۆژانە لانی کەم کاریک ئەنجام بدەیت کە ببێتە هۆی ترسانت. لە زۆنی ئارامی خۆت وەرە دەرەوەو هەوڵ بدە کار لەسەر ئەوە بکەیت کە چۆن ئاسودە بیت لەگەڵ بارودۆخە ترسناکەکان. کاتێک کە ئەو خووەت ڕێکخست کە ڕۆژانە کاریک ئەنجام بدەیت کە بتترسینێت، وردە وردە بوێریت زیاد دەکات.

 

سەرچاوە: سایتی Entrepreneur

٢١/٧/٢٠٢١

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان