نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە سوریا ئەخزەر ئیبراهیمی ، داوادەكات هەرچی زووە چارەسەری كێشەی سوریا بكرێت ئەگینا وەكو سۆماڵی گەورەی لێدێت بەهۆی ئەم كوشتارەی كەلەو ووڵاتەدا هەیە .
ئیبراهیمی شەوی ڕابردوو لەچاوپێكەوتنەكی لەگەڵ تەلەفزیۆنی سویسری گشتی دا ووتی : بەبڕوای من ئەو ئاڵۆزیەی ئێستا هەیە گەر بێت و بگۆڕێ بۆنیزامی كۆماری دیموكراتی نوێ و نەمانی تایەفەگەری لەسوریا ،دەرگا بكرێتەوە لەپێش كۆماری سوریای نوێ .
تەئكیدیشی كردەوە : "سوریەكان پێویستیان بەپاراستنی یەك ڕیزی سوریا هەیە بۆبەهێز بوون لەناوچەكەو جیهان .
زیاتر دواو ووتی : ئومێدمان هەیە لە بەشداری كردنی سعودیەو ئێران لەكۆنگرەی جنێف 2 ".
ڕوونیشیكردەوە ئەسەد ناكشێتەوە لەكۆنگرەی جنێف ئەسەد پێی باشترە بەشداری لەم كۆنگرەیە بكات بۆچارەسەری ئەوبارودۆخەی ئێستای سوریا .
س: عەرەبیە
و:ج.ع
لە ماڵەكەی خۆی، كە قەراخی خانووەكەی بەرەنگی شینی تۆخ لە هەموو خانووەكانی دیكەی جیادەكاتەوە، لە یەكێك لە ژوورەكانی پێشوازیدا ستایلێكی تەواو رۆژهەڵاتیانەی هەیە و بە ئایپادەكەیەوە سەرقاڵە. محەممەدی حاجی مەحموود، تەواو پێچەوانەی ئەو وێنەیەی لەزەینی خەڵكیدا هەیە، كاتەكانی حەوانەوەی بە لاپتۆپ و نووسین و خوێندنەوەی كتێبەوە بەسەردەبات. رووخساری ئەمجارەی جیاواز بوو لەهەموو جارەكانی دیكە، بەڵام لە درێژەی وتووێژەكەدا دەركەوت، هێشتا نیگەرانی ئەو دەنگە كەمەیە كە حیزبەكەی لە هەڵبژاردنی ئەیلولی ئەمساڵدا بەدەستی هێنا. سكرتێری حیزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان كە بەشێك لە كادرەكانی خۆیشی ئەو ناوە بەكارناهێنن و هەر دەڵێن (حسك)، پێیوایە ئەنجامی هەڵبژاردنەكە لەگەڵ مێژوو و خەباتی ئەواندا یەكناگرێتەوە، هەر ئەوەش وای لێكردووە لیژنەیەكی بەخۆداچوونەوە پێكبهێنێ و خۆی سەرپەرشتی بكات و دەڵێ ئەو ئەنجامانەی لیژنەكە بەدەستیانهێناوە، دەریدەخات لەبەر چەند هۆیەك ئاستمان دابەزیوە "نەمانتوانی بانگەشە بكەین و تاوەكو پارەمان پەیداكرد 5 رۆژی مابوو بۆ هەڵبژاردن، ئیمكاناتمان نییە و ماوەی ساڵێكە 1000 كادرمان مووچەیان وەرنەگرتووە، ململانێكانی نێوان پارتی و یەكێتی و گۆڕان، كاریگەریی لەسەر ئێمەش دروستكردووە". ناوبراو دەڵێ "تاوەكو ئێستا خۆشمان نازانین دەنگەكانمان چەند بوو لەو هەڵبژاردنە"، هۆیەكەی دەگێڕێتەوە بۆ ئەوەی "كۆمسیۆن هەر رۆژە و ژمارەیەكمان پێدەڵێن، داوامانكردووە پێمان بڵێن، كەچی راپۆرتێكیان پێداوین 50 لاپەڕە دەبێ هەر لێی تێناگەین". بەبڕوای محەممەدی حاجی مەحموود، هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمان گۆڕانێكی ئەوتۆی لەگەڵ هەڵبژاردنەكانی پێشوو دروست نەكردووە و تەنیا گۆڕانێك لە زیاد و كەمبوونی دەنگەكانی یەكێتی و بزووتنەوەی گۆڕاندا بووە "ئەو دەنگانەی یەكێتی هەیبوو چووە بۆ گۆڕان، واتە جێگۆڕكێی دەنگەكانە و هیچی تر". هەروەها دەڵێ "لەساڵی 1992 شدا لەنێوان یەكێتی و پارتی یەك كورسی جیاوازی هەبوو، ئێستاش هەروایە و جەماوەر و دەنگدەری یەكێتی و گۆڕان یەك جەماوەرن. لەساڵی 1992یش ئێمە هەر كورسییەكمان پێنەهات". محەممەدی حاجی مەحموود قسە لەبارەی پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكومەت دەكات و پێیوانییە پرسێكی ئەوەندە ئاڵۆز بێت " لەوانەیە لە كۆتاییدا كەس نەمێنێتەوە بۆ ئەوەی ببێتە ئۆپۆزسیۆن، هەمووی حەزی لێیە لەناو حكومەت بێ". محەممەدی حاجی مەحموود، ترسی پارتی لە كشانەوەی گۆڕان لە حكومەت كەمدەكاتەوە و پێیوایە ناكشێنەوە تاوەكو ئەوكاتەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نزیك دەبێتەوە "ئەوكاتە دەنگە تووڕەكەیان بەرز دەكەنەوە و لە حكومەت دەكشێنەوە، چونكە ئۆپۆزیسیۆن هەمیشە لەگەڵ نزیكبوونەوەی هەڵبژاردندا دەیكاتە هاواری ناڕەزایەتی، بەبۆچوونی من ساڵێك پێش كۆتایی هاتنی تەمەنی حكومەت گۆڕان دەكشێتەوە". چەند سیناریۆیەك لەبەر چاون بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو كە دیارترینیان حكومەتی بنكە فراوانە بە بەشداریی هەموو لایەنەكان. سكرتێری حیزبی سۆشیالیست وای دەبینێ كە پارتی دواجار حكومەتەكە بەشێوەیەك پێكبهێنێ "ئەگەر گۆڕان و یەكگرتوو و كۆمەڵیش لەناكاو بڕیاری كشانەوە بدەن، كێشەیەی یاسایی بۆ دروست نەبێت و بەردەوام بێ". هێشتا نێچیرڤان بارزانی، سەردانی سۆشیالیست و زەحمەتكێشانی نەكردووە، بەڵام سەردانی توركیا و پرسی واژووكردنی گرێبەستە نوێیەكەی نەوت هاتە بەردەمی. قسەكردن لەسەر نەوت تەوەرێكی دیكەی ئەو وتووێژەیە لەگەڵ محەممەدی حاجی مەحموود كە پێیوایە ناردنە دەرەوەی نەوت لەرێگەی بۆرییەوە "كارێكی زۆر پیرۆزە و دەبێ هەموو لایەنەكان پشتیوانی لێبكەن، چونكە ئەوە سەرەتایەكە بۆ ئەوەی قۆناغی سەربەخۆیی دەستپێبكات". گوتیشی "ئێستا ئێمە نزیك دەبینەوە لە سەربەخۆیی". بەبڕوای ئەو، ناردنە دەرەوەی نەوت لەو شانازییە گەورەترە كە سەددام حوسێن بە خۆماڵیكردنی نەوتەوە دەیكرد و دەڵێ "ئەمە زۆر گەورەترە، چونكە ئێمە دەوڵەتمان نییە، ئاڵای دانپێدانراومان نییە، جگە لەوەش، كۆمپانیاكانی ئەوكات پارەیەكی كەمیان دەدایە عێراق و بۆخۆیان دەیانبرد، بەڵام ئەمە جیاوازە"، هەربۆیە دەڵێ "ئێمە بە هەنگاوێكی گەورە و ئازایانەی دەزانین و نەك پشتگیری لێدەكەین، بەڵكو ئامادەین شەڕیشی لەسەر بكەین و پیرۆزبایی لە سەرۆكی حكومەت و خەڵكی كوردستان دەكەین". گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كە توركیا رۆڵی سەرەكی تێدا دەبینێ، زیاتر بە هاتنە سەركاری حیزبەكەی ئەردۆغان دەستیانپێكرد، سكرتێری حیزبی سۆشیالیست دەڵێ، چەند ساڵێك لەوەوبەر ئەو یەكێك بووە لەوانەی داود ئۆغلوی وەزیری دەرەوەی توركیای بینیوە و پێیگوتوون "لە بەرنامەی داهاتووی ئەواندا، سوپا هەژموونی نامێنێ و قۆناغێكی نوێ دەستپێدەكات". پێش ئەوەی پەیوەندی بە حیزبی سۆشیالیستەوە بكات، محەممەدی حاجی مەحموود ، یەكێك بووە لە فەرماندە سەربازییەكانی یەكێتی نیشتمانی، لەو ساڵانەی دواییشدا یەكێك بووە لە دۆستە نزیكەكانی تاڵەبانی. ئێستا كە قسە لەسەر بارودۆخی یەكێتی دەكات پێیوایە "بەهۆی درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانەوە یەكێتی باجێكی زۆری داوە و دەبوو ئەوەی نەكردایە". پێشیوایە هەم پارتی بەدوای جێگرەوەی یەكێتیدا دەگەڕێ و هەم یەكێتیش بەدوای چارەسەرێكی گونجاودا دەگەڕێ بۆ دۆخی ئێستای نێوخۆیی. ناوبراو دەپرسێ ، كاتێك پارتی گۆڕان دەكاتە جێگرەوەی یەكێتی، ئایا یەكێتی دەچێتە پێشەوە بۆ ئەوەی دەوروتەسلیمی پۆستەكانی سلێمانی لەگەڵ بكات؟ ئەو دەڵێت "باوەڕ بەوە ناكەم". ئینجا دەڵێ، جێگری سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی پەرلەمان، پۆستی یەكێتین و پارتیش هەرزوو گوتوویەتی مامەڵەی كورسی لەگەڵ یەكێتی ناكەین "بەڵام من پێموایە دواجار گۆڕان هەر لەسەر حسابی یەكێتی پۆست لە حكومەت و پەرلەمان وەردەگرێ نەك لەسەر حسابی پارتی، بە هیچ بارێكدا پارتی زەرەر ناكات، رەنگە لە بەشی خۆی بریكاری وەزیرێك بداتە یەكێتی، بەڵام ئەوە موجامەلەی پارتییە بۆ یەكێتی".
2/12/2013
ئیسرائیل و ئەمریکا پلانی مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەشیان داڕشتووە، کە بڕیار وایە دوای کۆتاییهاتن بە رێکكەوتنە شەش مانگییەکەی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 ئەنجام بدرێت.
گۆڤاری تایم لە هەواڵێکدا بڵاویکردووەتەوە کە حکومەتی ئیسرائیل، خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەنجامدانی مانۆڕێکی هاوبەشی سەربازی گەورە لەگەڵ ئەمریکا، بە وتەی بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، دیاریکردنی ئەو وادەیە بۆ ئەنجامدانی مانۆڕەکە، ئامانجێکی دیاریکراوی لە پشتە، بەڵام وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل تاوەكو ئێستا لەو بارەیەوە هیچ روونکردنەوەیەکی بڵاونەکردووەتەوە.
بە پێی رێکكەوتنی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 لە جنێڤ، لە بەرامبەر پاشەکشەی ئێران لە بەشێک لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، هەندێک لە گەمارۆ ئابوورییەکانی لەسەر لادەچێت، ئەو رێکكەوتنە بۆ شەش مانگە و وەک رێخۆشکەری بۆ رێکكەوتنێکی گەورەتر ناوی دەهێنرێت، بەو پێیە دەبێ ئێران لە ماوەی شەش مانگدا ئەو بەڵێنانەی داویەتی جێبەجێیان بکات و چاودێرانی نێودەوڵەتیش چاودێریی بکەن.
ئیسرائیل بەرامبەر ئەو رێکكەوتنە پەرچەکرداری زۆر تووندی هەبوو، بە شێوەیەک کە کاری کردە سەر پەیوەندییەکانی لە گەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لەو بارەیەوە بەرپرسێکی ئیسرائیلی بە گۆڤاری تایمی گوتووە: ئیسرائیل تەنانەت دەیویست هەرایەکی گەورە لە سەر ئەو رێکكەوتنە دروست بکات.
هەواڵی ئەنجامدانی مانۆری سەربازی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل لە کاتێکدا بڵاوبووەتەوە کە ئێران داوای لە پشکنەرانی نێودەوڵەتی کردووە بۆ پشکنینی بنکەی ئاوی قورسی ئەراک، لە رۆژی 8ی دیسەمبەردا.
پشکنەرانی نێودەوڵەتی دوایین جار لە مانگی هەشتی 2011 بنکەی ئەتۆمیی ئەراکیان پشکنی و کۆماری ئیسلامیی ئێران بەم بانگهێشتەی لە راستیدا یەکێک لە خاڵەکانی رێکەوتنەکەی جنێف جێبەجێ دەکات، بە پێی رێکەوتنەکە دەبێ ئێران لە ماوەی شەش مانگدا چالاکییەکانی بنکەی ئەراک لە بواری سووتەمەنی ریاکتۆر و ئاوی قورسدا رابگرێت
2/12/2013
رووداو
تیمێکی پشکنەرانی زانکۆیەکی بەریتانی کۆنترین شوێنەواری کشتوکاڵی لە یەکێک لە گوندەکانی سەر بە شاری سلێمانی دەدۆزێتەوە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێش مێژووی یەکەم کشتوکاڵیکردن لە گوندی چەرمۆ.
دوای گەڕان پشكنین لەلایەن زانكۆی ریدینگی بەریتانی لەگوندی بیستان سووری ناحیەی عەربەت كۆنترین شوێنەواری كشتوكاڵی مێژوویی دەدۆزرێتەوە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ پێش مێژووی گووندی چەرمۆ. ئێستا بەهۆی وەرزی باران بارینەوە، شوێنەوارە دۆزراوەكە لەلایەن شوێنەواری سلێمانیەوە داپۆشراوە.
كەمال رەشید بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی دەڵێت " دوای سێ وەرز كاری كنەو پشكنین دەركەوت ئەو شوێنەوارە زۆر كۆنترە لەشوێنەواری چەرمۆ، ئەو بەڵگانەی لەكاتی كالری كنە و پشكنیندا دەستكەوتووە لەرووی كشتوكاڵییەوە هەندێ بەڵگەی دانەوێڵەی وەك نیسك و نۆك داوی شیكردنەوە لە رێی سی پۆرتینەوە، دەركەوت ئەمانە تەمەنیان 9هەزار ساڵ پێش زاینە."
دانیشتوانی گوندەكە پێیانوایە ئاو و زەوییە بەپیتەكانیان ئەوە پشتڕاست دەكەنەوە كە دوای راو شكار بۆ یەكەمینجار مرۆڤ لە گوندەكەیاندا نیشتەجێبووبێ.
عوسمان عەزیز گوندنشین گوتی "لێرە لەدوای راوشكار مرۆڤ هاتۆتە ئێرەو لێرە ژیاون، ئەم شوێنە شوێنێكی ئاووسەوزاییە لەبەرئەوە هاتوونەتە ئێرە ژیاون."
مەولوود ئەحمەد گوندنشین دەڵێت "لەبەرئەوەی گوندەكەی ئێمە ئاوو زەوی كشتوكاڵیی بەپیتی تیایە، بەوهۆیەوە خەڵكی وازی هێناوە لەئەشكەوت وهاتوونەتە خوارەوە، لەم گوندەدا نیشتەجێبوون."
گوندی بێستان سوور بە دووری 25كیلۆمەتر دەكەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی شاری سلێمانی، لەنێو ئەو شوێنەوارەی گوندەكەدا چەند جۆرێك دانەوێڵە لەگەڵ ئێسكی ئاژەڵی وەكو بزن و ئاكی كێوی و سەگ دۆزراوەتەوە.
رۆژ لەدوای رۆژ كتێبەكانی مێژوو پاڵپشتی زیاتریان بۆ دروست دەبێت، لەبارەی ئەو نەتەوەی بەزەحمەت دانی پێدا دەنرێ، بەدرێژایی دوو دەیە رژێمی بەعس دانیشتوانەكەی دەكرد بەژێر خۆڵەوە و دەیشاردنەوە، بەڵام بێئاگا بوو لەوەی لەژێر ئەو زەویەدا دەیان ئاسەواری پێچەوانە هەن.
2/11/2013
بە پێی هەواڵی رۆژنامەی ستاری تورکیا، باڵیۆزی ئێران لە ئەنقەرە لەسەر پرسی کورد گوتویەتی، ئەو پرسە پرسێکی ناوچەییە. دەبێت ئەو پرسە بە گفتوگۆ و راویژ لەگەڵ ولاتانی دراوسێ چارەسەر بکرێت. ئیتلاعاتی ئێران لەگەڵ میتی تورکیا پەیوەندییەکی نزیکیان هەیە و کەس بۆی نییە ئەو پەیوەندی و هاوکارییە بە خاڵیکی رەش دابنێت لە پەیوەندی ئێران و تورکیا.
عەلیرەزا بیگدلی، باڵیۆزی ئێران لە ئەنقەرە، ئەو هەواڵەی کە هەندێک لە فەرماندە سەربازییە موحافیزەکارەکانی ئێران 6 جار چوونەتە قەندیل و لەگەڵ دانیشتوانی کورد گفتوگۆیان کردووە،رەتکردەوە و رایگەیاند:"کەسانێک ئەو قسانە دەکەن یان موحافیزەکارەکانی ئێمە ناناسن یان لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی ئێمە ئاشنا نیین".
باڵیۆزی ئێران لە تورکیا دەربارەی ئەوەی ئەو دەنگۆیانەی، کە تورکیا ناوی سیخوڕە ئیسرائیلیەکانی بۆ ئێران ئاشکراکردووە گوتی:" لەو کاتەدا من باڵێۆزی ئێران نەبووم و ئاگام لە شتی وا نییە."
باڵیۆزی ئێران لە ئەنقەرە ئاماژەی بە گەشتەکەی رۆژی سێشەممە 26-11-2013 داوود ئوغلۆ بۆ ئێران کرد و رایگەیاند:" ئێران و تورکیا لەسەر 5 خاڵی بنەڕەتی لەسەر سووریا رێککەوتن و بڕیاریان دا لەسەر ئەم خاڵانە یارمەتی یەک بدەن."
بیگدلی زیاتر گوت: "هەردوولا بڕیاریان دا یەکێتی و یەکپارچەیی سووریا بپارێزن، شەڕی ناوخۆیی سووریا بوەستێت و ئاگربەست رابگەیەندرێت، هەروەها ئاوارەکانی سووری هەلیان بۆ بڕەخسێت بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان و یارمەتی بگەیەندرێتە خەڵکی ئەو وڵاتە".
باڵیۆزی ئێران لە ئەنقەرە گوتیشی:"گەییشتن بە رێگەچارەیەکی ئاشتیخوازانە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا و دوورکەوتنەوە لە هەر هەنگاوێکی سەربازی دژی ئەو وڵاتە و جەختکردنەوە لە شەڕ دژی تیرۆر و کردەوەی تیرۆریستی لە سووریا، دوو خاڵی دیکەی ئەو رێککەوتنە بوو، کە ئێران و تورکیا لە سەر سووریا رێککەوتوون."
لەسەرەتای سەرهەڵدانی شەڕە ناوخۆییەکانی سووریا، تورکیا هەردەم لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە بووە و پشتگیری لە شەڕ دژ بە رژێمی ئەسەد کردووە، لایەنی بەرامبەریش، کە ئێرانە بە شێوەی ئابووری و سەربازی پشتگیری تووندی بەشار ئەسەدی کردووە.
1/12/2013
توركیا بهشێوهیهكی فهرمی رایگهیاند، ژمارهیهك رێككهوتنی لهگهڵ ههرێمی كوردستان له بواری نهوتدا، ئیمزاكردووه
راگهیاندنی ئیمزاكردنی رێككهوتنهكان له كاتێكدایه، كه بڕیاره ئهمڕۆ (تانر یهڵدز) وهزیری وزهی توركیا بهسهردانێك بگاته بهغدا بۆ تاوتوێكردنی رێككهوتنهكانی وڵاتهكهی لهگهڵ ههرێمی كوردستان.
لیڤنت غۆمرۆكجۆ، وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی توركیا له بهیاننامهیهكدا، ئاشكرایكرد:" له سهردانهكهی نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستانی عیراق بۆ ئهنقهره له رێكهوتی (27ی تشرینی دووهم) ههردوولا (ههرێم و توركیا) گهشتنه چهند رێككهوتنێكی بازرگانی بهمهبهستی ههماههنگی له بواری وزهدا، كه بگونجێت لهگهڵ دهستووری عیراق".
ئهوهشی خستهڕوو، كه تائێستا پرۆسهی رێككهوتنهكه بهكۆتا نهگهیشتووه، وتیشی :" ئێمه پێمانباشه ئهم پرسه لهچوارچێوهیهكی سێ قۆڵی تاوتوێ بكرێت بهشێوهیهك خزمهت به گهلهكانمان بكات".
ئاماژهی بهوهشدا، كه توركیا هیواخوازه ئهو هاریكارییه ببێته هۆی پێشخستنی لێكتێگهیشتنی هاوبهش لهنێوان حكومهتی ناوهندی عیراق و حكومهتی ههرێم بهشێوهیهك لهگهڵ دهستووردا بگونجێت، وتیشی :" لهو روانگهیهوه، توركیا به باشی دهزانێت بگهنه چارهسهرێكی بهپهله بۆ سهرجهم پرسهكانو كێشهكانی نێوان لایهنهكان كه لهسهر بنهمای نیازپاكی و یهكڕێزی خاكی عیراق بێت".
1/12/2013
وێڕای ئەوەی هێشتا وڵاتانی سعودییە و بەحرەین و قەتەر لە رێکكەتنی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 بەگومانن، بەڵام تاران دەخوازێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی کەنداویش ئاسایی بکاتەوە، بەڵام ئەو وڵاتانە لە گەشەسەندنی هەژموونی ئێران دەترسن بەتایبەتی دوای رێکكەوتننامەی جنێڤ.
هەرچی میرنشینی یەکگرتووی عەرەبییە وێڕای ناکۆکییەکان لەسەر دوورگەکانی ئەبو موسا، تونبولکوبرا، تونبل سوغڕا، عەبدوڵڵا بن زاید سەردانی تارانی کرد و لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران و محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە.
عەبدوڵڵا بن زاید گوتی میرنیشینی عەرەبی تەنیا خوازیاری پەیوەندی باش نییە لەگەڵ تاران، بەڵكو دەیەوێت هاوبەشی ئابووری و ساسیی و ئەمنی دروست بکات. لە بەرامبەردا محەممەد جەواد زەریف گوتی "هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئاسایش و گەشەسەندن نییە".
سعودییە بە نیگەرانییەوە دەڕوانێتە رێکكەوتنی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران و هەڵكشانی هەژموونی ئێران لە ناوچەکە، لە دوایین چاوپێکەوتنی هاشم رەفسنجانی لەگەڵ فاینانشیەڵ تایمزی بەریتانی رایگەیاند تاران دەیەوێت پەیوەندییەکان لەگەڵ ریاز ئاسایی بکاتەوەو وەیزی دەرەوەی ئێرانیش ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ سەردانیکردنی ریاز.
روواو
1/12/2013
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایدەگەیەنێت، سەرۆک کۆماری ئێران لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو سەردانی تورکیا دەکات.
ئەحمەد داود ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاشکرایکرد، لە دوایین رۆژی سەردانەکەیدا بۆ ئێران، لەلایەن حەسەن رووحانی، سەرۆک کۆماری ئێران پێشوازیی لێکراوە، لەمیانی کۆبوونەوەکەشیاندا سەبارەت بە کێشەی سووریا گەیشتوونەتە تێڕوانینێکی هاوبەش.
ئۆغڵو راشیگەیاند: لەناوەڕاستی مانگی داھاتوو چاوەڕێی رووحانی دەکەن، سەردانی تورکیا بکات.
سەبارەت بە وادەی سەردانەکەی رووحانی، ئۆغڵو دەڵێت "لەبەرئەوە سەردانی رووحانی -مان خستە رۆژی ١٧ی کانوونی یەکەم، چونکە شەوی عەرووزە و بەیەکەوە ئەو یادە پیرۆز دەکەین".
شەوی عەرووز دەکەوێتە ١٧ی کانوونی یەکەم و یادی کۆچی دوایی مەولانا جەلالەدینی رۆمییە.
30/11/2013
كارسازان و كۆمپانیاكانی ئیسپانیا دەیانەوێ كوردستان بكەنە دەروازەیەك بۆ چوونە نێو بازاڕی عێراق. وەزارەتی ئابووری ئەو وڵاتەش ئامۆژگاری كارسازانی دەكات كە سوود لە كەرتەكانی ئاوەدانكردنەوە، تەندروستی و كشتوكاڵ و گەشتوگوزاری وەربگرن. حكومەتی ئیسپانیا ئەوە چەند ساڵێكە بە قەیرانێكی سەختی ئابووریدا تێدەپەڕێت، هەر ئەوەش وایكردووە كە نەتوانێت كونسوڵخانە لە هەرێمی كوردستان بكاتەوە. كۆتایی مانگی رابردوو، پێشانگایەكی تایبەت بە كەلوپەلی بیناسازی لە شاری هەولێر كرایەوە كە 652 كۆمپانیا لە 27 وڵاتی جیهانەوە بەشدارییان تێدا كرد، پشكی شێری ئەو بەشدارییەش بەر توركیا كەوت كە بە 100 كۆمپانیا بەشدارییان كردبوو. ئیسپانیاش بە 18 كۆمپانیاوە رووی كردە هەولێر، بە مەبەستی پەیداكردنی دەرفەتی نوێی وەبەرهێنان. بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی هەواڵی ئیسپانی (EFE) ، ئامانجی ئەو كۆمپانیایانە ئەوەیە كە بتوانن بەهۆی كوردستانەوە بچنە نێو بازاڕی عێراقیشەوە “كوردستان هەرێمێكی زۆر سەقامگیرە بە بەراورد لەگەڵ ناوچەكانی دیكەی ئەو وڵاتە. هەروەها حكومەتێكی سەربەخۆ و بازاڕێكی ئازادی هەیە، مەزەندە دەكرێت ساڵانە پێویستی بە 15 هەزار یەكەی تازەی نیشتەجێبوون هەبێت.” “دەیانەوێ ببنە دوبەیی دووەم” دەیڤد نكەدیڤ، بەرپرسی كۆمپانیای ئارتە ئۆساكا كە كەرەستەی دیكۆری بەنرخ دروست دەكات، لەبارەی وەبەرهێنان لە كوردستاندا دەڵێ، ئەوێ شوێنێكی ئارامە و خاكەكەی پڕ كانزایە “ئەوان زۆر حەز دەكەن خۆیان پێشبخەن و دەیانەوێت ببنە دوبەیی دووەم. ئیدی ژمارەی ئۆتۆمبێلە مۆدێل نوێیەكان، ناوەندە بازرگانییەكان و ئوتێلی گەورە زۆر دەبن”. بۆ ناساندنی هەرێمی كوردستان بە كۆمپانیاكانی ئیسپانیا، وەزارەتی ئابووریی ئیسپانیا ئاگاداریەكی سێ لاپەڕەیی بڵاوكردووەتەوە كە باسی گەشەپێدانی ئابووری لە هەرێمی كوردستان كردووە. ئاگاداریەكە باسی پیشەسازی پیترۆڵ و غاز وەكو سێكتەری سەرەكیی وەبەرهێنان دەكات. بەڵام باسی بوارەكانی دیكەش دەكات كە بە بڕوای وەزارەتی ئابووری، كۆمپانیا ئیسپانییەكان دەتوانن سوود لەو بوارانە وەربگرن بۆ وەبەرهێنان، لەوانەش بوارەكانی ئاوەدانكردنەوە، تەندروستی، ئامێرەكانی كشتوكاڵ و گەشتوگوزاری. بەرژەوەندی بازرگان و كارسازانی ئیسپانی بۆ وەبەرهێنان بەرە بەرە لە كوردستان گەورە دەبێت، بەڵام پێچەوانەی چەند وڵاتێكی دیكەی ئەوروپا كە چەند ساڵە كونسوڵخانەیان لە هەولێر هەیە، ئیسپانیا تاوەكو ئێستا كونسوڵخانەی نییە. نووسەر و رۆژنامەنووس و پسپۆڕی بواری كێشەی كورد مانوێل مارتۆرێل، لەبارەی نەكردنەوەی ئەو كونسوڵخانەیە دەڵێت “ساڵێك لەمەوبەر بەرژەوەندییان ئەوەی دەخواست كە كونسوڵخانەیەك بكەنەوە، بەڵام پێموایە ئەوان نایكەنەوە، چونكە ئیسپانیا ئامادە نییە بۆ ئەنجامدانی وەبەرهێنانی گەورە لە كوردستان. ئەوان كونسوڵی فەخرییان داناوە، بەڵام كونسوڵی فەخری هیچ دەسەڵاتێكی نییە”. مارتۆرێڵ لەبارەی زێدەبوونی گرنگیدانی كارسازانی ئیسپانیا بە هەرێمی كوردستان دەڵێ “راستە گرنگیدانی ئیسپانیا بە كوردستان زیاتربووە، بەڵام پێموایە ئێمەی ئیسپانی دواكەوتین لە گەیشتن بە كوردستان.” ماریا سانچۆ، كونسوڵی پێشووی فەخری لە هەولێر لەبارەی هەمان پرسیارەوە دەڵێ “خۆزگە وەڵامێكم هەبووایە، زۆرم پێخۆشبوو وادەیەك دابنرایە بۆئەوەی پێشكەوتنی دانوستاندنەكان بە ئەنجام بگات. بەداخەوە دۆخەكە وانییە. هەڵبەت كردنەوەی كونسوڵخانەیەكی كار سوودی هەیە بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندییەكانی هەردوولا.” لەوانەیە قەیرانی ئابووری لە ئیسپانیا بەربەستی سەرەكی بێت “دەزانن كە هیچ حكومەتێكی ئیسپانی ناتوانێ چوارچێوەی چالاكییەكانی فراوانتر بكات، بەتایبەت لەم ماوەیەدا كە بودجەی هەموو وەزارەتەكان لە هەموو بوارێكدا كەمكراوەتەوە.” سانچۆ وایگوت.
زنار ئالا/ رووداو - مەدرید
30/11/2013
گۆڤارێكی فهرهنسی باس لهوه دهكات ههرێمی كوردستان دهبێته یهكێك له ده وڵاته دهوڵهمهندهكانی جیهان و چوارهم بهرههمهێنهری گهورهی نهوت له جیهان.
بڕیاره لهسهرهتای ساڵی داهاتوهوه له رێگهی بۆریه نهوته نوێكهی نێوان ههرێم و توركیا، رۆژانه 300 ههزار بهرمیل نهوت رهوانهی دهرهوه بكرێت و ساڵانهش 10 ملیار مهتر سێجا غاز بنێرێته دهرهوه.
رۆژنامهی (تریبۆن)ی فهرهنسی له راپۆرتێكدا دهربارهی نهوتی ههرێمی كوردستان له زاری چهند چاودێرێكهوه نوسیویهتی: به ههناردهكردنی نهوت، ههرێمی كوردستان دهبێته یهكێك له ده وڵاته دهوڵهمهندهكانی جیهان و چوارهم بهرههمهێنهری گهورهی نهوت له جیهان.
سهبارهت به هاریكاری نهوتی له نێوان توركیاو ههرێم، رۆژنامهكه ئاماژهی بهوهداوه، ئهو هاریكاریه بهڵگهیه لهسهر لهرزۆكی دۆخی جیۆ-سیاسی له سهرتاپای خۆرههڵاتی ناوهڕاست.
بهگوێرهی راپۆرتی رۆژنامه فهرهنسیهكه، ئاڵتونی رهشی ههرێم وهك نیعمهتێك وایه بۆ توركیا بهوپێیهی بهردهوام بۆ پڕكردنهوهی پێداویستیهكانی له بواری وزه، پشتی به ئێران و روسیاو ئازهربایجان بهستبو.
رۆژنامهی (تریبۆن)ی فهرهنسی له كۆتایی راپۆرتهكهیدا ئهوهی خستوهتهڕو، كه ئهم "هاوسهرگیریه" له نێوان توركیاو ههرێمی كوردستان، جگه له سودی دارایی، له روی جوگرافیای-سیاسیهوه گرنگه، چونكه توركیای سوننی كه به ئێران و سوریاو عێراقی زۆرینه شیعه دهور دراوه، وا له حكومهتی ههرێم دهڕوانێت هاوپهیمانێكی بههێزیهتی.
سبهی
27/11/2013