فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

تورکیا لە درێژەی فشار و هێرشەکانی بۆ سەر کوردەکان لە ڕۆژئاڤا، ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند 15ئەندامی ئەو هێزانەی لە ڕۆژئاڤا و هەرێمی کوردستان کوشتووە، ئەمەش لەکاتێکدایە میدیاکانی سەر بە کوردەکان دەڵێن کوژراوەکان منداڵیشیان تێدایە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کوژراوەکان ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و پارتی یەپەگەی ڕۆژئاڤا بوون. هاوکات میدیاکانی سەر بە کوردەکان، لەوانە ڕۆژ نیوز و ئاژانسی هەواڵی هاوار ڕایانگەیاندووە لەئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا، لە گوندێکی سەر بە جەزیرە ماڵێکیان بۆردوومان کردووە و لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا منداڵێک و دوو کەسی دیکە لە بنەماڵەیەک کوژراون و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

تورکیا پەکەکە و یەپەگە بە یەک چاو سەیر دەکات، ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمەریکا یەپەگە وەک هاوپەیمانی سەرەکی خۆی لە سوریا سەیر دەکات لە شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش کە وەک برپرسانی ئەمەریکا باس دەکەن، مەترسی سەرهەڵدانەوەیان دوای ڕووخانی ئەسەد بەرز بووەتەوە.

تورکیا لە مێژە داوای لە واشنتن کردووە پاڵپشتییەکانی لە یەپەگە بکشێنێتەوە، هەروەها هیوای دەربڕیوە کە ترامپ پێداچوونەوە بەو سیاسەتە بکات کە پشتیوانی لە کوردەکان دەکات.

هێزەکانی تورکیا و هاوپەیمانەکانیان لە سوریا لە دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا لە مانگی ڕابردوودا چەندین جار هێرشیان کردووەتە سەر هێزە کوردەکانی رۆژئاڤا کە بووەتە هۆی کوژرانی ئەندامانی ئەو هێزانە و هەروەها خەڵکی مەدەنیش.

تورکیا ڕایگەیاندووە هێزەکانی سوریای دیموکرات کە هاوپەیمانێکی سەربازییە بە ڕێبەرایەتی کوردەکان و لەلایەن ئەمەریکاوە پاڵپشتی دەکرێت، دەبێت یان لەچەک داماڵێن یان ڕووبەڕووی هێرشی سەربازی ئەو وڵاتە دەبنەوە.

ئەمەریکا دوو هەزار سەربازی لە سوریا هەیە کە شانبەشانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و یەپەگە دژی سەرهەڵدانە و ڕێکخستنەوەی شانەکانی داعش شەڕ دەکەن.

29/1/2025

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان