سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کە ڕێکخەری یەکێتی ئەوروپا بۆ وتووێژی ناوکی لەگەڵ ئێران سەردانی ئەو وڵاتە دەکات بە مەبەستی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ئاوەکییەکەی ساڵی 2015ی ئێران.
خەتیبزادە ڕایگەیاند کە ئینریکی مۆرا جێگری سکرتێری گشتی خزمەتگوزاری کاری دەرەکی ئەوروپا ڕۆژی چوارشەممە لە تارانی پایتەختی ئێران چاوی بە عەلی باقری کانی سەرۆکی دانوستانکاری ئێران دەکەوێت.
گوتیشی ئێران دانوستانی لەگەڵ ئەو لایەنانەدا کردووە کە لە دوای کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێککەوتنەکەدا
زایەڵە، کتێبو (هەناسەو داڵانی) چاپ و وەڵاو کەردەوە.
جە بەردەوامی هەرمانە فەرهەنگیۍٚ و ڕۆشنۋیریەکانشەنە، سازی چاپ و پەخشو زایەڵەی جە مەریوان، کتێبێوی تەرش چاپ و وەڵاو کەردەوە و کتێبخانەو هەورامانیش پنە زەنگین کەرد.
کتێبەکە بەنامۍٚ (هەناسەو داڵانی)ـن و ئەژناسنای ۱٥ شاعێرۍٚ دەگاو دژئاوەر (زاوەر)ی سەر بە هەورامانو لهۆنی جە وێ مگێرۆنە و گوڵزارێ جە شێعرەکانشان نیشانەو هۆگێرەکانو شیعرۍٚ هەورامیۍٚ مڎۆنە.
بە ئا جۆڕە کە سازی زایەڵەی وەڵاوش کەردەنەوە، کتێبەکە جە گلێر
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت لە 1ی مانگی یەکی ساڵی 2020 ەوە بۆ 31ی مانگی 12ی 2021 ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بە هۆی پەتای کۆڤید-19ەوە 14.9 ملیۆن کەس لە جیهاندا گیانیان لەدەستداوە.
ئەم ژمارەیە بە زیادەڕۆیی لە هەژمارکردنی گیانلەدەستدانەکان دادەنرێت
ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی لە دژکردەوەیەکدا، لەمەڕ بارودۆخی تەندروستیی سۆعدا خەدیرزادە، ژنە دووگیانی دەسبەسەرکراو لە زیندانی ورمێ، کە بە نیشانەی ناڕوونبوونی چارەنووسی مانی لە خواردنی چێشت و دەرمان گرتووە، ڕایگەیاندووە: "دەسبەسەرکردنی سۆعدا دژایەتیی لەگەڵ پێوەرەکانی دادڕەسیی دادوەرانە هەیە و لە ڕوانگەی یاسا نێونەتەوەییەکانەوە ئەم کارە خۆسەرانە دێتە ئەژمارە."
ئەو ڕێکخراوە مافی مرۆییە هەروەها ڕایگەیاندووە: "بەرپرسانی ئێران لە هەوڵێکی بێبەزەییانەدا، گیان و تەندروستیی ژنێکی دووگیان بە ناوی سۆعدا خەدیرزادەیان بە کایە گرتووە. ئەو زیندانییە کورد کە بە شێوەی
گەنجێکی هەرێمی کوردستان توانی لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانی لەندەن سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، بووە ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی لەندەن.
رۆژی هەینی، ٦-٥-٢٠٢٢، سەرباز عەلی بەرزنجی، کە خەڵکی حاجیاوایە لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بەریتانیا بۆ شارەوانییەکان کە کاندیدی پارتی کرێکارانی بەریتانیابوو لە بازنەی لامبێس کە دەکەوێتە سەنتەری
"3 وڵاتی سکاندناڤی لە رۆژئاوای ئهوروپا، لە رووی ئازادی رۆژنامەگەری لە پلەی یەکەمدان"
رۆژی سێشەممە، ریکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور، لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا، بۆ ریزبەندی ئازادی رۆژنامەگەری لە جیهاندا، ئاشکرایکرد لە 180 وڵاتدا بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی سەبارەت بەم بابەتە کردووە.
بە گوێرهی راپۆرتەکەی رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور، نهروێژ، دانمارک و سوێد، 3 وڵاتی سکاندناڤی لە رۆژئاوای ئهوروپا، لە رووی ئازادی رۆژنامەگەری لە پلەی یەکەمدان.
هەر لەو راپۆرتەدا ئاماژە بەوە کراوە بارودۆخی رۆژنامەگەری لە 28 وڵاتی دیکەی جیهان و لە نێوایاندا، وڵاتانی ئێران و عێراق زۆر خراپە.
راپۆرتی ساڵانەی رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور، هەلومەرجی ئازادی رۆژنامەگەری لە وڵاتانی عێراق، سوریا، بێلاڕووس، ئازەربایجان، رووسیا، ئەفغانستان، پاکستان، کوهیت، ڤەنزوێلا، عەرەبستانی سعوودی، میسر، یەمەن، چین و میانمار بە "زۆر خراپ" پێناسە دەکات.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ساڵی رابردووی ئەو رێکخراوە جیهانیە، ئێران لە پلەی 174ی ریزبەندییەکەدا بووە، بەڵام ئەمساڵ ریزبەندی ئێران 4 پلە دابەزیووە.
بۆ وێنە ئێران لە کۆی ئەو 180 وڵاتەی رێکخراوەکە بۆ ئازادی بەیان و رەوشی
بەرێوەبەری گشتی ناوەندی ھاوبەشی ھەمانگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، حسێن کەلاری ئەمرۆ لە شاری دھۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەھۆی شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای عێراق و یەبەشە، تاکو کاتژمێر 12 ی شەوی رابردوو، 701 خێزان کە چوار ھەزار و 84 کەسن لە شنگالەوە ئاوارەی ناوچەکانی
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین واژووی لەسەر ئەو بڕیارنامەیە کرد کە هەناردەکردنی بەرهەم و کەرەستەی خاو بۆ ئەو کەس و دامەزراوانە قەدەغە دەکات کە سزایان بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندووە.
بەپێی ئەو بڕیارنامەیەی پوتین واژووی کردووە و لە سیستەمی زانیاریی یاسایی رووسیا بڵاو کراوەتەوە بڕیاری سەپاندنی سزادان دراوە بۆ ژمارەیەک لەو وڵاتانەی هەنگاوی "نادۆستانە"یان ناوە.
لە بڕیارنامەکەدا جگە لە قەدەغەکردنی هەناردەکردنی بەرهەم و کەرەستەی خاو بۆ ئەو کەس و دامەزراوانەی سزایان بەسەر رووسیادا سەپاندووە، هەروەها کارکردن لەگەڵیشیاندا قەدەغە کراوە. رێگە بەو کەس و
چالاکانی سینفیی مامۆستایان، هاوکات لەگەل شەپۆلی نوێی ناڕەزایەتییە گشتییەکانی مامۆستایان لە شارەکانی ئێران ڕایانگەیاند کە؛ هێڵەکانی ئینتێرنێت بە تەواوەتی داخراون و دەسبەسەرکرانی مامۆستایان و چالاکانی فەرهەنگی لەلایەن ڕێژیمەوە بەردەوامە.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی، مامۆستایان و فەرهەنگییانی ئێران لە هەموو شارەکان بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بارودۆخی خراپی ئابووریی مامۆستایان و هەروەها داوای ئازادکردنی مامۆستایانی دەسبەسەرکرا
سکرتاریای ڕێکخراوی دادکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک تۆپباران و بۆردومانکردنی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن ئەرتشی تورکیەوە، بە پێشێلکردنی ئاشکرای ماف و ئەمنییەتی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە و پێشێلکردنی یاساکان و مافی جیهانی و نێونەتەوەیی زانیوە.
ئەرتشی تورکیە بە داگیرکردنی بەشێک لە ناوچە کوێستانییەکانی هەرێمی کوردستان، بە بیانووی بوون و هاتوچۆکردنی گرووپە کوردییەکانی دژبەری دەوڵەتی تورکیە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ناوچە گوندنشینەکانی کردووەتە ئامانجی تۆپخانە و بۆردومانکردنی هەوایی.
دەسدرێژیی تورکیە بۆ سەر هەرێمی کوردستان هەرچەند لەگەڵ بایکۆتی خەبەری و میدیایی و هەروەها لەگەڵ بێدەنگیی کۆمەڵگەی سیاسی، دەوڵەتە ناوچەییەکان و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بەرەوڕوو بووەتەوە، بەڵام سەرچاوە خۆجییەکان باسی لە گیانلەدەستدان و زیانی زۆری مادی و مەعنووی و ژینگەیی، کە بەهۆی ئەو هێرشانە بووە، دەکەن.
سکرتاریای ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، هێرش بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکیە و تۆپباران و بۆردومانکردنی ئەو ناوچەیە بە کارێکی قەبووڵنەکراو بۆ سەر گوندەکان، وەکوو دەسدرێژیی ئاشکرا بە ماف و ئەمنییەتی دانیشتوانی ئەو گوندانە و پێشێلکردنی یاسا و پێوەرەکان و
بە پێی ڕاپۆرتی هاژە، پێشانگای وێنە کۆنەکانی سنە بە بۆنەی "ڕۆژی سنە" بە هاوکاری شارەداری و شووڕای شاری سنە لەگەڵ نووسینگەی یۆنسکۆ لە شوێنی گالێری سوورەی پەردیسی سینەمایی بەهمەن بەڕێوەدەچێت.
وێنەکانی پێشانگای وێنە کۆنەکانی سنە لە کتێبی "ئاڵبۆمی سنە" لە نووسین و کۆکردنەوەی حامیدی شەریعەتی وەرگیراون.
لەم پێشانگایەدا ۵١ وێنەی کۆنی شاری سنە لە قەوارەی ٧٠٭۵٠ لە نێوان
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان پیرۆزبایی له ئیمانوێل ماكڕۆن كرد بهبۆنهی دووباره ههڵبژاردنهوهی وهك سهرۆكی فڕهنسا.
مهسرور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان له تویتێكدا ڕایگهیاند "گهرمترین پیرۆزبایی له سهرۆك ئیمانوێل ماكڕۆن دهكهم بهبۆنهی دووباره ههڵبژاردنهوهی وهك سهرۆكی فڕهنسا".
ڕاشیگهیاند "چاوهڕێی ئهوهم كه لهگهڵتان كاری زیاتر بكهم بۆ بهردهوامبوون
نێچیرڤان بارزانی: پیرۆزبایی له هاوڕێكهم ئیمانوێل ماكڕۆن دهكهم
سهرۆكی ههرێمی كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی ئیمانوێل ماكڕۆن كرد بهبۆنهی دووباره ههڵبژاردنهوهی وهك سهرۆكی فڕهنسا.
نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان پهیامه پیرۆزباییهكهی له تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتهر بڵاو كردۆتهوه و تێیدا هاتووه " پیرۆزبایی لە هاوڕێکەم ئیمانوێل ماكڕۆن دەکەم بهبۆنهی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی فەرەنسا".
سهرۆكی ههرێمی كوردستان ههروهها نووسیویهتی "هیوام وایه لە نزیکەوە بەردەوام بم لە کارکردن لەگەڵیدا لهپێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانمان و پتەوکردنی هەوڵەکان بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیریی
ئهمڕۆ یهكشهم ئیمانوێل ماكڕۆن له ههڵبژدنهكانی سهرۆكایهتی فڕهنسا سهركهوتنی بهسهر ڕكابهرهكهی مارین لۆپین بهدهستهێنا و بهمهش بووه یهكهم سهرۆكی فڕهنسا له ماوهی 20 ساڵی ڕابردوودا بۆ دووهمجار لهسهریهك سهركهوتن بهدهستبێنێ.
بهگوێرهی ئهنجامه بهراییهكانی ههڵبژاردنی سهرۆكایهتی فڕهنسا ماكڕۆنی تهمهن 44 ساڵ توانیویهتی 58.2%ی دهنگهكان بهدهستبێنێ، لۆپینی تهمهن 53 ساڵی ڕكابهریشی ڕێژهی 41.8%ی دهنگهكانی بهدهستهێناوه.
له ڕاپرسییهكانی چهند ڕۆژی ڕابردوودا پێشبینی ئهوه كرابوو كه ماكڕۆن به ئهنجامێكی باش
پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا باسی لەو ئۆپەراسیۆنە کرد کە تورکیا لە هەرێمی کوردستان دژی پەکەکە دەستیپێکردووە. هەروەها رەخنەی لە حکومەت و ئۆپۆزیسیۆنیش گرت.
پەروین بوڵدان رووی دەمی لە ئاکپارتی کرد و گوتی: "ئێوە لە هەوڵی ئاشتەوایی ئێمە نیگەرانن و ئەمە دەبینین، بەڵام وازناهێنین". هەروەها باسی لە دۆخی ئابووریی تورکیا کرد و رایگەیاند، بەپێی ئامارەکان