فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

چالاکانی سینفیی مامۆستایان، هاوکات لەگەل شەپۆلی نوێی ناڕەزایەتییە گشتییەکانی مامۆستایان لە شارەکانی ئێران ڕایانگەیاند کە؛ هێڵەکانی ئینتێرنێت بە تەواوەتی داخراون و دەسبەسەرکرانی مامۆستایان و چالاکانی فەرهەنگی لەلایەن ڕێژیمەوە بەردەوامە.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی، مامۆستایان و فەرهەنگییانی ئێران لە هەموو شارەکان بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بارودۆخی خراپی ئابووریی مامۆستایان و هەروەها داوای ئازادکردنی مامۆستایانی دەسبەسەرکرا و لەبەردەم ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ناوەندی پارێزگاکان و هەموو شارەکان بەڕێوە چوو؛ ئەو نارەزایەتییە مەدەنییانەی مامۆستایان ڕووبەڕووی سەرکوت و توندوتیژی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران بۆوە و کۆمەڵێکی دیکە لە مامۆستایان و چالاکانی فەرهەنگی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران و هەروەها هێڵەکانی ئینتێرنێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو پچڕا.
هەر لەم پێوەندییەدا چوار کەس لە چالاکانی ڕێکخراوی سینفیی مامۆستایان بە هەواڵدەریی” ئێمتداد”یان ڕاگەیاندووە کە؛ لەبەردەم بینای وەزارەتی پەروەرەدە و بارهێنان لە تاران، زیاتر لە ٤٠ مامۆستا و چالاکی فەرهەنگی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

٢٧/٤/٢٠٢٢

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان