سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له ئیمانوێل ماكڕۆن كرد به‌بۆنه‌ی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی فڕه‌نسا.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا ڕایگه‌یاند "گه‌رمترین پیرۆزبایی له سه‌رۆك ئیمانوێل ماكڕۆن ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی فڕه‌نسا".
ڕاشیگه‌یاند "چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م كه له‌گه‌ڵتان كاری زیاتر بكه‌م بۆ به‌رده‌وامبوون له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی دۆستایه‌تی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فڕه‌نسا".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی فڕه‌نسا ئاشكرا كرا و تێیدا ئیمانوێل ماكرۆن به به‌ده‌ستهێنانی ڕێژه‌ی 58.2%ی ده‌نگه‌كان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و بۆ دووه‌مجار وه‌ك سه‌رۆكی فڕه‌نسا هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
24/4/2022