گەنجێکی هەرێمی کوردستان توانی لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانی لەندەن سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، بووە ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی لەندەن.
رۆژی هەینی، ٦-٥-٢٠٢٢، سەرباز عەلی بەرزنجی، کە خەڵکی حاجیاوایە لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بەریتانیا بۆ شارەوانییەکان کە کاندیدی پارتی کرێکارانی بەریتانیابوو لە بازنەی لامبێس کە دەکەوێتە سەنتەری شاری لەندەنی پایتەختی ئەو وڵاتە و توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.
سەرباز عەلی بەرزنجی، لە ناحیەی بنگرد لە دایکبووە، ماوەی ٢٠ ساڵە لە بەریتانیا نیشتەجێیە و بڕوانامەی دکتۆرای لە ئەندازیاری بیناسازیدا هەیە و مامۆستایە لە زانکۆی لەندەن.
٧/٥/٢٠٢٢