فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

bdp

هەولێر ٢٠شوبات/فەبرایەر (PNA)- له کۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمانی تورکیا، پەرلەمانتارێکی "پارتی گەلی کۆماری"(CHP) بێ‌ڕێزی به سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و پەرلەمانتارێکی "پارتی ئاشتی و دیموکراسی"(BDP) به توندی وڵامی دەداتەوه. 

له کۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمانی تورکیا "ئایتون چرای" پەرلەمانتاری سەر به CHP گوتی: "چۆن دەبێت نوێنەرانی مەسعود بارزانی به ناوی هاوکاری پاره بەسەر کەسوکاری "مردووەکانی رۆبۆسکی"دا بڵاو بکەنەوه و ئێوەش چاوپۆشیی لێدەکەن، ئەمه پێشێل کردنی سەروەریی ئێمەیه، ئێوەش بۆ سەرۆکی CHP ئاستەنگی دروست دەکەن و هۆکاری بێ‌واتای بۆ دێننەوه و بۆ سەرۆکی عەشیرەتێکیش رێگه خۆش دەکەن."

دوای ئەمه "ئاڵتان تان" پەرلەمانتاری BDP له وڵامی ئەو پەرلەمانتارCHP گوتی: "بۆ وڵام دانەوەی ئەندامی CHP هاتوومه که سووکایەتیی به سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق مەسعود بارزانی کرد، بەڵام پێش ئەوه ئەمەوێ AKP(پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار) شەرمەزار کەومەوه، دەزانم ئەوان دەڵێن که چ پەیوەندیی به ئێمەوه هەیه، بەڵام من دەڵێم دەبوا ئێوه وڵامی ئەو گوتانەتان داباوه."

له کاتێک که ئاڵتان تان قسەی دەکرد، یەکێک له پەرلەمانتاران پێی گوتی که "تۆ هیچ ئیش و کارێکت نییه که بەرگری له مەسعود بارزانی دەکەی"، ئاڵتان تانیش به گاڵتەوه پێی دەڵێت: بەڵی مەسعود بارزانی ئامۆزامه و بەرگری کردن لەو ئەرکی سەر شانمە و ئەوەی پێی ناخۆشه با هەستێتەوه.

تان گوتی: "لێره به گوێرەی دیپلۆماسی و مافی نێودەوڵەتی و له چوارچێوەی مافی دەوڵەتیی دۆست و برامان هەرکەس لەسەریەتی شێوازێکی دروست بەرامبەریان بەکار بێنێت، ئەوانەی ئێوه به سووکایەتیی پێدەکەن و پێی دەڵێن سەرۆک عەشیرەت، لەناو کورد پێگەی خۆیان هەیه، هەر هاوڵاتییەکی بەشەڕەفی تورکیا، دەبێت ئەو قسانه ببێته به برینێک لەسەر دڵی. ئەم قسانه سوودێکی بۆ هیچ لایەک نییه و بەکارهێنانی ئەم شێوازه زۆر هەڵەیه."

ئەو پەرلەمانتارەی BDP وەبیری هێناوه که "کۆماری تورکیا میراتگری ئیمپراتۆری عوسمانییه و عوسمان بەگیش سەرۆک عەشیرەتێکه و سەرۆک عەشیرەت بوون شتێک نییه که مرۆڤ شەرمی لێ بکات و خۆزگه ئەو ئەدەب و نەریتەی که سەرۆک عەشیرەت هەڵگریەتی، هەندێک لەم برادەرانەی ئێره هەڵگری بان، ئێوه ناچاران ئەم شیوازه بگۆڕن."

ئاڵتان تان گوتی: من تێناگەم ئەو دۆژمنایەتی و نەفرەتەی ئێوه بەرامبەر کورد له کوێوه سەرچاوه دەگرێت؟ له ئەوروپا دوو ملیۆن "ئارناووت" هەیه که دوو و نیو دەوڵەتیان هەیه، چیچان و نەخچەوان دەوڵەتی خۆیان هەیه، لەم جیهانەدا میللەتی کوردی مەحروم کراو و زوڵم لێکراو له ژێر ئەو ئاسمانەدا هەرێمێکیان بەدەست هێناوه، بۆ هێنده بەرچاوتەنگن؟ ئەو نەفرەت و دۆژمنایەتییه بۆچی؟ ئێوه بەو نەفرەته چۆن دەتانەوێت تورکیا بەڕێوەببەن"

تان گوتی: راشکاوانه دەڵێم ئەو قسانه زۆر هەڵەیه و داوا لەو برادەرە دەکەم بێته ئێره و له قسەکانی پاشگەز بێتەوه.

سه رچاوه: په یامنیر

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان