فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

shekhبەشداری شاندێکی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان بە سەرپەرشتی چالاکوانی هێژا کاک کەمال شەمامی نوێنەری بزووتنەوە لە وەلاتی فەرانسە لەمراسمێکدا کە بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا شێخ عێزەدین حوسێنی لەرێکەۆتی ١١ی فیۆریەی ٢٠١٢ لە شاری پاریس بەرێوەچوو.کاک که مال لەم مراسیمه دا دەگەل دەربرینی هەستی هاۆدەردی و هاۆخەمی، پەیامێکی بەناویی بزووتنەوەی کۆماریخوازی پیشکش به بەرێز کاک جەمال حوسێنی کوری خوالیخوشبوو مامۆستا شێخ عێزەدین حوسێنی کرد.

دەقی پەیام:

پەیامی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان بە بۆنەی سالوەگەری کۆچی دوایی کەسایەتی ناۆدار و شۆرسگێری نەتەوەیی گەلەکەمان، ماموەستا شێخ عێزەدین حوسێنی.

بەداخەوە  سالێک لەمەۆبەر، یەکێک لەسیما هەرەناسراوەکانی گەلەکەمان و تێکۆشەرێکی بەنرخی رێگای ئازادی و عەدالەت، بۆ هەمیشە چاویی لەسەریەک دانا و مالئاوایی یەکجاری لەبنەمالە و دۆستان و کوردستانی خۆشەویستی کردو درێژەدانی رێگای دوور و درێژی تێکۆشان لەپێناۆ ئامانجە  پیرۆزەکانی گەلە بەشخۆراوەکەی، بۆ تێکۆشەرانی رێگای ئازادی کوردستان بەجێهێشت.

مامۆستا شێخ عێزەدین حوسێنی هەر لەسەرەتای لاوییدا پێ‌نایە مەیدانی خەبات و تێکۆشان لەپێناۆ رزگاری گەلەکەیدا و لەماوەی زیاتر لەنیوسەدە تێکۆشان و هەۆلدان لەبواری سیاسی و بەرێوەبەری بزوتنەوەی رزگارخوازی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان جێگایەکی دیار و کارگەری هەبوو، وە لە دوو دەۆرەی رەشی دیکتاتۆری پاشآیەتی و ئاخوندیدا لە ریزی ئەم مرۆفانەدا بوو کە ئاواتمان بوو هەتاهەتایە هەبایەن و رێنوێنمان بایەن.

ماموەستا لەماوەی تەمەنی پرلەشانازی خۆیاندا خزمەتێکی زۆری بە یەکیەتی و برایەتی ریزەکانی شۆرشگێرانی گەلی کورد کرد.

بەلێ سالێک لەمەۆبەر، لەم رۆژەدا ماموەستا شێخ عێزەدین حوسێنی مالئاوایی یەکجاری لە گەلەکەی و کاروانی خەباتگێرانی کوردستان کرد و هەموو ئۆگرانی ئازادی و عەدالەتی ماتەمبار کرد.

ئێمە وەک بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، بەبۆنەی ئەم خەسارە گەۆرەیە بەداخبوونی خۆمان بۆ لەدەستدانی ئەم ماموەستا بەرێزە رادەگەیەنین و دلنیاتان دەکەیین کە رێگای ماموەستا شێخ عێزەدین و هەموو رێبوارانی رێگای ئازادی کوردستان هەتا وەدیهاتنی ئامانجەکانمان هەروا بەردەوام دەبێت.

هەزاران سلاۆ لە روحی پاکی ماموەستای هەمیشە زیندوو ماموەستا شێخ عێزەدین حوسێنی

 

نەمری بۆ ناۆ و یادی ماموەستا و هەموو رێبوارانی رێگای ئازادی

 

بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان

نوێنەرایەتی فەرانسە  

پاریس 11/02/2011

 

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان