سمایل زارعی
چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له رێگای تۆڕی ئینتێرنێته‌وه گوێم له وتارێكی به‌پێز گرت كه مامۆستای زۆر خۆشه‌ویستم كاك سمایل بازیار له سیمینارێك دا سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵێك بابه‌تی رۆژ و هه‌روه‌ها ئاوڕدانه‌وه له پێناسه‌ی چه‌ند چه‌مكێكی فیكری كه ئه‌مڕۆژانه زۆرێك له سیاسییه‌كان له قسه‌كانی رۆژانه‌ی خۆیان دا ده‌كاریان دێنن دایه‌وه. با ئه‌وه‌ش بڵێم كه به‌ڕاستی كاك سمایل له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا هیچی بۆ گوتن نه‌هێشته‌وه و زۆر جوان باسی بابه‌ته‌كانی كرد و له‌م وتاره‌دا ته‌نیا به هێناوه گۆڕێی كورته‌یه‌ك له روانگه‌كانی كاك سمایل هه‌وڵ ده‌ده‌م چه‌ند پرسیار یان تێ‌بینییه‌ك ئاڕاسته‌ی كاك سمایل بكه‌م، بابه‌ته‌كه‌م به سه‌ر سێ ته‌وه‌ره‌دا دابه‌ش كردوه، چونكه به‌مشێوه‌یه باشتر ده‌توانم پرسیاره‌كان ئاڕاسته بكه‌م.
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: كاك سمایل بازیار كاتێك باسی شۆڕشی گه‌لانی ئێران ده‌كا، پێش هه‌موو شتێك باس له به‌كارهێنانی دوو چه‌مكی شۆڕش و رێنسانس ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دا كه ئه‌م چه‌مكانه له روانگه‌یه‌كی زانستی و فیكری شی بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌كارهێنانی ئه‌م چه‌مكانه دا به هه‌ڵه نه‌چین. هه‌ربۆیشه له روانگه‌ی خۆیه‌وه باس له گرینگی ئه‌م شۆڕشه ده‌كات و پێی وایه یه‌كێك له گرینگ‌ترین رووداوه‌كانی مێژووی ئێرانه. به‌لام ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رنجڕاكێشه له‌و باسه‌دا ئه‌وه‌یه كه كاك سمایل له لێكدانه‌وه‌ی شۆڕشی گه‌لانی ئێران دا به خسته به‌رده‌می چه‌ند پرسیارێك خوێندێنه‌وه‌یه‌كی تازه له‌م شۆڕشه به ده‌سته‌وه ده‌دات. پرسیاره‌كانیش بریتین له‌وه‌ی كه: ئایا مه‌لاكان سواری شه‌پۆلی هه‌ستی ئایینی خه‌ڵك بوون یان ئه‌م شۆڕشه‌یان دزی؟ یان ئه‌وه‌ی كه له بنه‌ڕه‌ت دا ئه‌م شۆڕشه شۆڕشێكی ئیسلامی بوو؟" به پێی هه‌موو روانگه‌كانی ناوبراو ده‌رده‌كه‌وێ كه كاك سمایل پێی وایه شۆڕشی گه‌لانی ئێران شۆڕشێكی ئیسلامییه و له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا ئاوڕ له كۆمه‌ڵێك لایه‌نی سیاسی، مێژوویی، فیكری، كولتووری و هه‌روه‌ها ئایینی ده‌كا و جگه له‌وانه‌ش كه‌م و زۆر ئاوڕ له هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشێكی ئیسلامی چ له وڵاتی ئێران دا و چ له وڵاتانی عه‌ڕه‌بی‌دا ده‌كا و له‌م روانگه‌یه‌وه ناوبراو یارمه‌تیمان ده‌دا كه پێمان وا نه‌بێ شۆڕشه‌كان ناتوانن ئیدئۆلۆژی یان ئایینی بن كه ئه‌وه‌ش خوێندنه‌وه‌یه‌كی تازه‌یه له شۆڕشێكی وه‌ك شۆڕشی ئێران و هه‌روه‌ها راپه‌ڕینه‌كانی ئه‌م دواییانه كه له وڵاتانی عه‌ڕه‌ب دا روویان داوه یان خه‌ریكن روو ده‌ده‌ن. دیوێكی دیكه‌ی خوێندنه‌وه‌ی كاك سمایل بۆ ئه‌م چه‌شنه شۆڕشانه كاتێك ده‌رده‌كه‌وێ كه ناوبراو به پێچه‌وانه‌ی روانگه‌ی زۆر كه‌س پێی وایه پاش 33 ساڵ به سه‌ر شۆڕشی ئیسلامی ئێران دا شۆڕشه‌كانی له‌م چه‌شنه هێشتا كۆتاییان پێ نه‌هاتووه و هه‌روه‌ها ناوبراو ئاماژه به نموونه‌ی میسر ده‌كا و له‌وێدا به وردی باس له‌وه ده‌كا كه كۆتایی به‌وه‌ش نه‌هاتووه كه ئیسلامی سیاسی پاش 33 ساڵ ده‌سه‌ڵاتدارێتی له وڵاتی ئێران دا جارێكی دیكه له جێیه‌كی دیكه‌ی ئه‌و دونیایه ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌وه بگرن.
ئه‌م باسه‌ی كاك سمایل زۆرتر له كاتێك دا بۆ ئێمه حاشاهه‌ڵنه‌گر ده‌بێ كه ئێمه له لای خۆمان بیر له كۆمه‌ڵێك بابه‌ت بكه‌ین به بێ ئه‌وه‌ی له خۆمانی بگۆڕین. بۆ نموونه كاتێك ئاوڕ له مه‌سه‌له‌ی تێرۆریزمی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ده‌ینه‌وه و ده‌زانین كه یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی تێرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی ئیسلامی سیاسییه و هه‌روه‌ها دونیای رۆژئاوا زۆری كار بۆ ئه‌وه كردوه كه ئه‌و بابه‌ته بن بڕ بكات، به‌لام ده‌بینین له وڵاتانی ئه‌فریقایی عه‌ڕه‌ب زمان كه له‌م دواییانه‌دا راپه‌ڕینیان تێدا كرا و ده‌سه‌ڵات به ده‌ستی خه‌ڵك رووخا، ئیسلامی سیاسی دیسان به شێوه‌یه‌كی زۆر به‌هێز خۆی ده‌رده‌خاته‌وه و له رێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه كه گرینگ‌ترین بنه‌مای دێمۆكراسییه ده‌سه‌ڵاتی به ده‌سته‌وه گرت. هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا پرسیارێكی زۆر گرینگ بۆ هه‌موومان دێته ئاراوه كه كه به درێژایی شۆڕشی گه‌لی كورد له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوودا هه‌ر ئه‌و جۆره باسی ئه‌و بابه‌ته كراوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه: "ئایا مه‌لاكان سواری شه‌پۆلی هه‌ستی خه‌ڵك بوون؟" زۆر كه‌س به شێوه‌ی جۆراوجۆر وڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌ده‌نه‌وه و زۆر كه‌سیش ره‌نگه نه‌یانهه‌وێ خۆ له‌و باسه بده‌ن چونكه له بنه‌ڕه‌ت دا پێیان وایه باسكردن له‌و مه‌سه‌له‌یه ته‌نیا كێشه‌كان ئاڵۆز ده‌كا، به‌ڵام كاتێك ئێمه بیر له مێژوو ده‌كه‌ینه‌وه و پێمان وایه هه‌ر ئێستاش دره‌نگ نیه كه خۆمان مێژوو درووست بكه‌ین، ئه‌و كاته‌یه كه ناچارین ده‌بێ مل بۆ ئه‌و راستیانه راكێشین و به ولامدانه‌وه به‌و چه‌شنه پرسیارانه كار له سه‌ر مێژوو بكه‌ین. له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا خراپ نیه ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له وڵامی كاك سمایل بده‌ینه‌وه، ناوبراو به شیكردنه‌وه‌یه‌كی زانستی و مێژوویی ده‌یهه‌وێ وڵامه‌كه‌مان زۆر بۆ روون بكاته‌وه و پێمان بڵێ كه ئه‌م شۆڕشه شۆڕشێكی ئیسلامی بوو و لێره‌دا ده‌بێ راوه‌ستین و خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێمان بۆ روانگه‌ی خۆمان هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رچاوڕوونییه‌كی باشمان بۆ داهاتوومان هه‌بێ. به بڕوای من به ئاوڕدانه‌وه له نموونه‌ی میسر و چه‌ند وڵاتێكی دیكه و هه‌روه‌ها به‌هێزتربوونی ئیسلامی سیاسی و به تایبه‌تی به روونكردنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی به‌هێزبوونی ئه‌م ره‌وته له وڵاتانی دیكه‌ی دنیا و به تایبه‌تی وڵاته عه‌ڕه‌به‌كان ده‌بێ ئه‌و راستییه‌مان بۆ بسه‌لمێندرێ كه 33 له‌مه‌وبه‌ریش مه‌لاكان هه‌ر وا هاسان نه‌یانتوانی به سه‌ر هه‌ستی خه‌ڵك دا زاڵ بن و پاشان هێنده‌ش بێ پێشینه نه‌بوون و كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری دیكه‌ش له‌م بابه‌ته‌دا ده‌ستیان هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی مه‌لاكان به‌و شێوه‌یه بێنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
هه‌ر له‌م له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌روه‌ها بنه‌ما كولتوورییه‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وانه له‌و وڵاتانه‌ش زۆر جێی سه‌رنجن. بۆ نموونه خراپ نیه ته‌نیا ئه‌و نموونه‌یه باس بكه‌ین كه كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌ك ئێران یان ته‌نانه‌ت ئێمه‌ی كوردیش تا چ راده‌یه‌كی توانایی ئۆستووره‌سازیمان هه‌یه و تا چ راده‌یه‌ك خه‌ڵك روو له هه‌ست و باوه‌ڕه كۆنه‌كانیان ده‌كه‌ن، بۆ نموونه كاریزماسازی له‌ناو خه‌ڵكی ئێران دا و هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن كه ئێمه‌ش وه‌ك كورد له هه‌موو كوردستان و له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به تایبه‌تی ده‌بێ زۆر هۆشیارانه‌تر هه‌نگاو بنێین و یارمه‌تیده‌ر بین بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی قووڵ و فیكری بۆ ئه‌و مه‌سه‌لانه بكه‌ین و سیاسه‌تی هێزه كوردییه‌كانیش هێنده رووكه‌شانه نه‌ڕواته پێش. كاك سمایل به ئاوڕدانه‌وه له مێژووی ئێران و ئاوڕدانه‌وه له ده‌ورانی مه‌شرووته و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له روانگه‌ی كه‌سانی چه‌په‌وه ئه‌م بابه‌ته به‌هێزتر ده‌كا و ته‌م و مژه‌كه زۆرتر ده‌ڕه‌وێنێته‌وه. له روانگه‌ی كاك سمایله‌وه شۆڕش هه‌موو شتێك له به‌ر یه‌ك هه‌ڵده‌تكێنێ، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ڵه‌یه كه ئێمه هه‌موو شۆڕشێكمان پێ هه‌نگاوی ته‌واوكه‌ر یان سه‌ره‌تایی رێنسانس بێ له وڵاتێك دا. ئه‌م روانگه‌یه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ كه گۆڕانكارییه‌كان له وڵاتێك دا هه‌میشه نه‌به‌ستراونه‌ته‌وه به شۆڕشێك و وامان لـێ ده‌كا له لایه‌ك گه‌شبین نه‌بین به‌و ره‌وته كه به‌شێكی زۆری وڵاتانی عه‌ڕه‌بی گرتۆته‌وه و ره‌نگه له داهاتوودا ئێرانیش بگرێته‌وه، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌م خوێندنه‌وه‌ی كاك سمایل به‌رپرسایه‌تییه‌كی قورسترمان ده‌خاته سه‌ر كه ئێمه هه‌ر چاوه‌ڕێی شۆڕش و گۆڕانكاری نه‌بین به‌و واتایه‌ی كه بۆ خۆمان لێی تێگه‌یشتووین و وامان لێده‌كا زیره‌كانه‌تر هه‌نگاو بنێین له به‌رامبه‌ر گۆڕانكارییه‌كان دا. روانگه‌ی كاك سمایل به تایبه‌تی كاتێك باس له ئیسلامی سیاسی له وڵاتانی عه‌ڕه‌ب و ئاكامه‌كانی راپه‌ڕینه‌كانی وڵاتانی عه‌ڕه‌ب ده‌كا پرسیارێكی گه‌وره ده‌خاته به‌رده‌م به‌ناوزه‌د كردنی شۆڕشی راپه‌ڕینه‌كان و به تایبه‌تی له به‌شی دووهه‌می پرسیاره‌كه‌ی دا به رێنسانس ناوزه‌دكردنی ئه‌م راپه‌ڕینانه! پرسیارێك لێره‌دا دێته ئاراوه كه ئایا ئیسلامی سیاسی له ئێران دا پاش هاتنه سه‌ر كاری مه‌لاكان هه‌ر وا درێژه‌ی هه‌بووه؟ ئایا ئه‌م ره‌وته به هاتنه سه‌ركاری مه‌لاكان خه‌ڵكی له ئایینی ئیسلام ته‌ریك نه‌خستۆته‌وه و یارمه‌تیده‌ر نه‌بووه به‌وه‌ی كه ئه‌م ره‌وته له ئێران دا لاواز بێ؟ ئایا بۆ هێزێكی سیاسی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ پێش به‌م ره‌وته بگرێ ده‌بێ چی بكات؟ بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ ئێستا له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌روه‌ها پارچه‌كانی دیكه‌ش دا ئه‌م بابه‌ته بۆته باسێكی گرینگ و جگه له‌وه‌ش به تایبه‌تی له باشووری كوردستان ده‌ركه‌وتووه كه ئیسلامی سیاسی یه‌كێك له كێشه هه‌ره گه‌وره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بووه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی‌دا. له‌م باره‌وه زۆر حه‌ز ده‌كه‌م كاك سمایل بازیار زۆر زیاتر شیكردنه‌وه بكات له باس و سیمیناره‌كانی داهاتووی‌دا، چونكه وا هه‌ست ده‌كه‌م قسه‌كانی ناوبراو زۆر به‌رپرسیارانه و پشت ئه‌ستوورن به خوێندنه‌وه‌یه‌كی زۆر ورد.
درێژه‌ی هه‌یه...
سه ر چاوه: روژهه لات تایمز