سه‌لاحه‌ه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پارتی ئاشتیی و دیمو‌كراتى، له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د تورك، هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی جڤاكی دیموكراتی له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له شارى هه‌ولێر رایانگه‌یاند ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی ئێستا بۆ كورد ڕه‌خساوه، پێویستی سوودی لێوه‌بگیرێت، هه‌روه‌ها داوای یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی گه‌لی كوردیان كرد.
كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه له هۆڵی هۆتێل دیوان له‌شاری هه‌ولێر بۆ ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ى باكوورى كوردستان رێكخرابوو، كه به مه‌به‌ستى به‌شدارى كردن له یادكردنه‌وى شه‌ستوشه‌شه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى كۆمارى كوردستان هاتبوونه شارى هه‌ولێر.
سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكى پارتى ئاشتى و دیمو‌كراتى BDP له‌باره‌ى به‌ستنى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى گه‌لى كورد گوتى "پاش ئه‌و هه‌موو كار و چالاكییانه‌ی كراون ده‌مانه‌وێ كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كوردانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوبیری و یه‌كڕایی خۆمان ده‌رببڕین، ئه‌وه به لامانه‌وه زۆر گرنگه".
ده‌میرتاش ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه پرسى كورد له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هه‌نگاوى باشى ناوه‌و گوتى "له ڕابردوودا ئێمه له‌سه‌ر خاكی خۆمان له ناو به‌ندیخانه‌یه‌كی گه‌وره‌دا ده‌ژیاین، به‌ڵام ئێستاكه ئێمه ده‌رگاكانمان شكاندووه و به ئازادی ده‌ژین، ئه‌و ئازادییه‌یش به‌و مانایه نییه كه دژایه‌تی هیچ نه‌ته‌وه یان ده‌وڵه‌تێكی دیكه بكه‌ین".
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د تورك، هاوسه‌رۆكى كۆنگره‌ى جڤاكى دیموكرات KCD گوتى "ئێمه ده‌مانه‌وێ گه‌له‌كه‌مان وه‌كو برا به یه‌كه‌وه بژین و له رێگه‌ی دیموكراسییه‌وه پێشبكه‌وین. ئێمه دوژمنی تورك و عه‌ڕه‌ب و فارس نین، به‌ڵام ئێمه مافی خۆمان ده‌وێت. ده‌مانه‌وێ برایه‌تی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پته‌وتر بێت".
تورك، ئاماژه‌ى به گۆڕانكارییه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كرد و گوتى "ئێستا كه باس له به‌هاری عه‌ڕه‌بی ده‌كه‌ن، پێویسته بزانرێت كه كورد زیاتر له 50 ساڵه بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانی خۆی ئه‌و به‌هاره‌ی ده‌ست پێكردووه، به‌و گۆڕانگارییانه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا دروست ده‌بن، پێی خۆشحاڵین، بۆیه ده‌بێ كوردیش خۆی بۆ گۆڕانكارییه‌كان ئاماده بكات، ئه‌گه‌ر به وردی له‌و هه‌له نه‌ڕوانین و خۆی بۆ ئاماده نه‌كه‌ین و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هاوكاریی یه‌كتر نه‌كه‌ن، ئه‌وا زه‌ره‌ر ده‌كه‌ین، ده‌بێ یه‌كده‌نگ بین و پێموایه سه‌ركه‌وتن بۆ ئێمه‌یه".
سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش ره‌خنه‌ى له پارتى داد‌و گه‌شه پێدان گرت، كه ئاسته‌نگ ده‌خاته به‌رده‌م چاره‌سه‌رى پرسى كورد له توركاو گوتى "ئه‌گه‌ر ئاكه‌په به ڕاستی ئیسلامییه‌كی ته‌واو بووایه، ئه‌وا له مێژبوو كێشه‌ی كورد چاره ده‌كرا، ئایینی ئیسلامدا ڕێگه به خواردنی مافی كه‌س نادات".