خالید محه‌مه‌دزاده
له‌كوردستانی باشور، بۆ یه‌كه‌مجار ئۆپۆزیسون‌و ده‌سه‌لات یه‌كیان گرتووه بۆ دامه‌زرانی"ئه‌نجومه‌نی بالای دانوستان" له گه‌ل به‌غدا، وه‌ك باسده‌كرێت، مەبەست لەدروستكردنی ئەم ئەنجومەنە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، لەژێر ناوی (ئەنجوومەنی باڵای دانووستان لەگەڵ بەغداد) دروستدەكرێت. دیاره ئه‌مه دوای ئه‌وه دێت كه له ماوه‌ی رابردوودا حیزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به به‌غدا‌و یه‌ك له‌وان هه‌لمه‌تی تورَدانی ماليكى و هاتنی سوپای عیراق‌و پرسه‌كانی نه‌وت‌و گاز‌و پیشمه‌رگه‌و …. نه‌یانتوانی یه‌ك هه‌لویست بن‌و ئه‌و هه‌لویستانه‌شی گیرایه به‌ر رووبه‌روی ره‌خنه بووه. به تایبه‌ت رووبه‌روی ره‌خنه‌ی ئۆپۆزیسیون‌و ره‌خنه‌ی توندی نه‌وشیروان مسته‌فا له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌وه‌ی یه‌كلایه‌نه ده‌یه‌وی كوردستان رووبه‌روی گرژی و ئالۆزی بكاته‌وه.
په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا، پرسێكی ئالۆزه‌و ریره‌وی یاسایی‌به خووه نه‌گرتوه، نه له كوردستان ئه‌م پرسه به حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان دراوه‌و نه له به‌غدادیش حكومه‌ت به میحووه‌ر كراوه، دیاره له ماوه‌ی چه‌ند سالی رابردووش‌دا ئه‌وه‌ی نوینه‌رایه‌تی هه‌رێمی كردووه له به‌غدا، په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی هه‌رێم نه‌بوووه، به‌ڵكوو پارتی‌و یه‌كیتی رۆلی سه‌ره‌كیان بینیوه‌و هه‌ر كاتیكیش گه‌رانه‌وه‌یه‌ك بووبێت بۆ ئه‌م دوو ناوه‌نده ئه‌وه‌ی دوای ئالۆزكردنی دۆخه‌كه بووه كه له دواجاریش ئه‌م ده‌رفه‌ته به‌په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت نه‌دراوه نوینه‌رایه‌تی خواسته‌كانی كورد له‌به‌غدا بكه‌ن
پێشتریش چه‌ندین هه‌ولی وه‌ك وه‌ك دامه‌زرانی ئه‌نجومه‌نی بالای پارته‌كان‌و دامه‌زرانی وه‌فدی دانوستانكاری كورد هه‌بووه، ئه‌نجومه‌نی بالای پارته‌كان كه زیاتر كوبوونه‌وه‌ی حیزبه‌كان بوو سه‌ری نه‌گرت‌و وه‌فدی دانوستانی كوردیش دوای كشانه‌وه‌ی گۆران له وه‌فده‌كه، به بێ ده‌نگی هه‌لوه‌شایه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی بالای دانوستان كه ئۆپۆزیسیون‌و ده‌سه‌لات كۆكن له‌سه‌ری له كاتێكدا هه‌ولی بۆ ده‌درێت كه له‌م هه‌رێمه سی ناوه‌ندی هه‌لبژارده‌ی"سه‌رۆكی هه‌رێم، په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت" بوونی هه‌یه، دیاره له باشترین حاله‌تدا بی متمانه‌یی ئۆپۆزیسیون‌و سه‌ره‌رۆیه‌كان ده‌سه‌لات له‌بریاردان‌و نه‌گه‌رانه‌وه بۆ لای ئۆزیسیون له پرسه چاره‌نوسسازه‌كان دۆخێكی خولقاندوه كه متمانه به‌م ده‌زگایانه كه‌م بێته‌وه‌و ئه‌م بی متمانه‌یش بگوازریته‌وه بۆ ناو بیرورای گشتی خه‌لك.
دامه‌زرانی"ئه‌نجومه‌نی بالای دانوستان" ئه‌گه‌رچی له رواله‌ت دا یه‌كریزی‌و هاوهه‌لویستی حیزبه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت، به‌لام ئه‌مه له باشترین حاله‌ت دا پشتگوێخستنی په‌رله‌مان‌و حكومه‌ته له پرسه چاره‌نوسازه‌كان‌و جارێكی تر هینانه‌وه‌ی حیزبه بۆ ناو كایه‌ی سیاسی هه‌رێم. راسته كاره‌كته‌ره‌كانی ئه‌م هه‌وله، ئه‌ندامانی په‌رله‌مان‌و حكومه‌تن، به‌لام ئه‌مه رێكه‌وتنێكی سیاسییه‌و ئه‌وه‌نده ئامانج لیی رازیكردنی ئۆپۆزیسیونه‌و ده‌ربازبوونه له پرته‌و بۆله‌كانی، ئه‌وه‌نده گه‌رانه‌وه نیه بۆ به میحوه‌ركردنی په‌رله‌مان.
له‌م حاله‌ته‌دا هه‌ر چه‌ند ئۆپۆزیسون‌و ده‌سه‌لات ده‌بن به دوو رووی دراوێك، به‌لام په‌راویزخستنی دام‌و ده‌زگا هه‌لبژارده‌یه‌كانی هه‌رێم هه‌له‌یه‌كی كوشنده‌یه كه دواجار بی‌متمانه‌ی هاولاتی به‌رامبه‌ر به‌پرۆسه‌ی ده‌نگدان‌و به‌رامبه‌ر به دام‌و ده‌زگا شه‌رعییه‌كان توخ تر ده‌كاته‌وه.
"ئه‌نجومه‌نی بالای دانوستان" نه‌ك هه‌ر زیاده‌یه به‌ڵكوو جێگای خویه‌تی له‌م پرسه په‌رله‌مان كه سه‌رجه‌م فراكسیونه‌كانی تێدایه، ببێته مینبه‌رێك بۆ دانوستان له گه‌ل به‌غدا‌و ئه‌ندامانی ئه‌م لیژنه‌یه كه‌سانێك بن كه راسته‌وخو به ده‌نگی خه‌لكی نێردرابێتنه په‌رله‌مان‌و هاوكات له‌هه‌موو حاله‌تێكدا نابێت پشت له ئۆرگان‌و ناوه‌نده هه‌لبژارده‌یه‌كان بكرێت‌و هه‌ر چه‌شنه دانوستان‌و رایكردنی كاره‌كان‌و نه‌گه‌رانه‌وه بۆ ئه‌و ئۆرگانانه‌ی به‌رهه‌می هه‌لبژاردنن له دواجار گۆمان ده‌خاته سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراسی له كوردستان و خه‌لك نائۆمید ده‌كات له به‌شداریان له‌پرۆسه‌ی ده‌نگدان‌و بێ متمانه‌یی فراوانتر ده‌كات كه له دواجاردا كۆی پرۆسه‌كه رووبه‌رووی مه‌ترسی ده‌كاته‌وه.