فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 هیوا جەمالhiwa cemal

بەپێی ئەنجامە بەراییەكان كە تا ئێستا لە ژووری عەمەلیاتی حیزبەكانەوە بە ناڕەسمی بڵاوكراونەتەوە، پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان گۆڕانكاری ئەوتۆی تێدا روونادات، چونكە جگە لە كەمبوونەوەی بەرچاوی كورسییەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و زیادكردنی هەندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، كورسییەكانی ئەو حیزبانەی دیكە ئەوەندە زیادبوونیان بەرچاو نییە كە گۆڕانكاریی زۆر بەسەر پرۆسەكەدا بێنێ، جگە لە لەبەرچاوگرتنی هاوپەیمانییەكانی داهاتوو لە نێوان حیزبەكاندا، ئەمەش لەبەرئەوەی هەریەك لە بزووتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی، هەریەكەیان چەند كورسییەكی كەم زیادیان كردووە كە لە پەنجەكانی دەستێك تێپەڕ ناكەن. بەپێی ئەنجامە بەراییەكان دەتوانرێ حەوت هاوپەیمانێتی پێكبهێنرێ بۆ حكومەتی داهاتوو:

1ـ پارتی و یەكێتی و كۆتاكان (گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو، ئۆپۆزیسیۆن)

2 ـ پارتی و گۆڕان (یەكێتی و كۆمەڵ و یەكگرتوو، ئۆپۆزیسیۆن)

3 ـ پارتی و یەكێتی و یەكگرتوو (گۆڕان و كۆمەڵ، ئۆپۆزیسیۆن)

4 ـ پارتی و یەكێتی و یەكگرتوو و كۆمەڵ (گۆڕان ئۆپۆزیسیۆن)

5 ـ گۆڕان و یەكێتی و یەكگرتوو و كۆمەڵ (پارتی ئۆپۆزیسیۆن)

6 ـ گۆڕان و یەكێتی و پارتی و كۆمەڵ و یەكگرتوو (كۆتا و لایەنەكانی دی ئۆپۆزسیۆن)

7 ـ حكومەتێكی ئیئتیلافی بە بەشداری سەرجەم حیزب و پێكهاتەكان (بێ ئۆپۆزیسیۆن)

ئەمانە تەنها گریمانەن و بەدەر لە گونجانە وەك لە ئەنجامە بەراییەكانەوە دەركەوتووە بە كۆكردنەوەی ژمارەی كورسییەكانی ئەو پێكهاتانە، یان دروستكردنی فراكسیۆن پێكەوە.
ئەوەی كە بەدیدەكرێت و لە گوتاری پارتیشدا دەخوێندرێتەوە، پارتی نایەوێ لەم قۆناغەشدا بەبێ یەكێتی حكومەت پێكبێنێت، ئەوەش بۆ دوو هۆكار دەگەڕێتەوە: یەكەمیان بەخاتری رێككەوتنێك كە پێشتر لەگەڵ جەلال تاڵەبانی هەیانبووە، یان بەهۆی بوونی رێككەوتنی ستراتیژی و ئەو حساب و كتابەی لەنێوانیاندا هەیە، ئەوەی پەیوەندیداریشە بە یەكێتییەوە هەر لەدوای راپەڕینەوە، یەكێتی هەر لەدەسەڵاتدا بووە، بۆیە قورسە لە پڕدا بكشێتەوە لە دەسەڵات و ئەو هەموو پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە و بەرپرسی داوودەزگا حكومییانە تەسلیم بكات، چونكە یەكێتی لەگەڵ ئەو دەسەڵاتەدا كە هەیبووە ئەوەندە دەنگی هێناوە، ئێستا كە دەسەڵاتی نەمێنێت رەنگە زۆر كەمتریش بكاتەوە، بۆیە دووركەوتنەوەی لەدەسەڵات چانسی چوونەوە دەسەڵاتی بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ لەكیس دەچێت.
هەرچی پارتییە، باشتر دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ یەكێتیدا بكات وەك لە گۆڕان، چونكە پارتی بەپێی تەمەنی حیزبایەتی و حكومەتیی، هاوپەیمانێتی لەگەڵ حیزبێكدا پێباشترە كە وا دەربكەوێ خاتری گرتووە و لە مافی خۆی زیاتری پێداوە، بۆ ئەوەی هەمیشە لەگەڵ بۆچوونەكانیدا هاوڕا بێت، نەك هاوپەیمانێتی لەگەڵ حیزبێكدا ببەستێت كە بە حەقی خۆی دەستكەوتی پێبدرێت، وەك بزووتنەوەی گۆڕان، بۆ نموونە ئەگەر پارتی سەرپشك بكرێت لە نێوان یەكێتی و گۆڕاندا بێگومان یەكێتی هەڵدەبژێرێت، چونكە هەم داواكان و هەم ئەو دەسەڵاتانەی گۆڕان دەیەوێت لەپارتی، زیاترە لەوەی یەكێتی دەیەوێت لە پارتی.
رەنگە بزووتنەوەی گۆڕان، وەك ئۆپۆزیسیۆن بمێنێتەوە ئەگەر وەك خۆیان دەڵێن بەشدارییەكی راستەقینەیان پێنەكرێت و دەسەڵاتیان بە هەموو وردەكارییەكانەوە پێنەدرێت، چونكە تائێستا ئەو حیزبانەی كە بەشداری حكومەتیان كردووە جگە لە پارتی بە پلەی یەكەم و یەكێتی بە پلەی دووەم، هیچیان جگە لە وەزیرێكی كەم دەسەڵات، هیچی دیكەیان پێنەدراوە، وەك بەرپرسێكی حیزبی شیوعی بە رووداوی گوت.
كەواتە رەنگە گۆڕان حكومەتی داهاتوو قبووڵ نەكات، بەهۆی نەبوونی دەسەڵاتی تەواو، یانیش رەنگە پارتی و یەكێتی گۆڕان بەشداری پێنەكەن، بەڵام قۆناغی داهاتوو بۆ گۆڕان گرنگە، چونكە مەسەلەی ناردنە دەرەوەی نەوت و ریفراندۆم لەسەر دەستوور و سیستمی سەرۆكایەتی لە هەرێمی كوردستان لە هەرە مەسەلە هەستیارەكانن كە دەبێ لە خولی داهاتوودا یەكلایی ببنەوە.

24/09/2013

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان