فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

عەبدولڕەحمان سدیقabdulrahman sadiq

كە ناوی جەزائیر دەبیستین خێرا دەڵێین: وڵاتی ملیۆن شەهید. مۆریتانیاش بەوڵاتی ملیۆن شاعیر بەناوبانگە. ئێستاش خەریكە كوردستان بەهەرێمی ملیۆن سیاسەتمەدار بناسرێت، لەبەرئەوەی هەر كەسێك كە گوێ لە هەواڵە سیاسییەكان بگرێت یان بیانخوێنێتەوە یان بیانبینێت، دەبێت بە سیاسەتمەدار. نەوەی ئێمەومانان بە 15 ساڵ كاری سیاسی نهێنی و 20 ساڵ كاری حیزبی و سیاسیی ئاشكراو دانیشتن و ناسیاوی لەگەڵ دەیان سیاسەتمەداری ئەمریكی و ئەوروپی هێشتا روومان نایەت خۆمان بەسیاسەتمەدار بناسێنین، كەچی دەنگدەر و پاڵێوراوانی ئەمجارەی پەرلەمان زۆربەیان وەك سیاسەتمەدار دەدوان و قسەیان دەكرد، بێئاگا لەوەی كە راستە هەموو سیاسییەك هاووڵاتییە، بەڵام هەموو هاووڵاتییەك سیاسی نییە و مافی دەنگدان و مافی خۆپاڵاوتنیش تەنها مەرج نین بۆ ئەوەی مرۆڤ بكەن بە سیاسەتمەدار.

ئەوەی لەم هەڵمەتی هەڵبژاردنەی ئەمجارەدا من بەدیم كرد ئەوە بوو كە زۆرینەی پاڵێوراوەكان وەك سیاسەتمەدار و بەزمانی سیاسەت قسەیان دەكرد، لەكاتێكدا نە لەرێگەی ئەكادیمییەوە و نە لەڕێگەی ئەزموونی حیزبییەوە، رۆژێك لەرۆژان و پێش ئەم هەڵبژاردنە لەسەر شانۆی سیاسیی هەرێمی كوردستان وەك كاراكتەرێكی سیاسی نەناسراون و دەرنەكەوتوون.

ئەم دیاردەی خۆ بەسیاسیكردن و خۆ بەسیاسی نواندنە، پێشی سەدەیەك لەئەمڕۆش لەزۆر وڵاتی ئەوروپاش هەبووە، بەڵام دواتر بەتێپەڕبوونی رۆژگار و كەڵەكەبوونی ئەزموون خەڵك لەبازنەی تێوەگلان لە سیاسەت كشاونەتەوەو چوونەتەوە نێو بازنەی هاووڵاتیبوون و كار و پیشەی خۆیان.

 77 ساڵ لەمەوبەر، واتە لەساڵی 1936دا، جۆرج دی هامێڵ، نووسەری فەڕەنسی كە لەنێوان ساڵانی 1884 بۆ 1966 ژیاوە، كتێبێكی بەنێوی (بەرگریكردنێك لە ئەدەب) نووسیوەو تێیدا دەڵێت:

ئەم دروشمی (سیاسەت لەپێشدا) ئێمەی تۆقاندووە، چونكە ئاڵوودەبوونی زۆرینەی هاووڵاتیان بەكاروباری سیاسەتەوە جۆرێكە لەچێژوەرگرتنی خۆڕایی، چونكە هیچ پارەی تێناچێت.

ئەو خەڵك هاندەدات بۆ كتێب خوێندنەوە نەك گوێگرتن لەهەواڵ، بۆیە دەڵێت:
(ئەو شوێنە خۆشە كە كتێبی تێدایەو كتێبی تێدا دەخوێنرێتەوە).

چونكە لەو سەردەمەش هەر رادیۆ هەبووە و هەواڵی زۆرو بۆری رووكەشی رۆژانەی بەخەڵك داوەو هەموو كاتی كوشتوون و سەرقاڵی كردوون بەشەڕی هەڵوێست وەرگرتن لەو هەواڵە سیاسییانە - وەك زۆرێك لەم كەناڵی تەلەفزیۆن و سەتەلایت و میدیا كەم تفاقانەی ئەم سەردەمەی ئێمە - بۆیە دەڵێت:

(ئەگەر دەتانەوێت خۆتان رۆشنبیر بكەن، خۆتان بەدوور بگرن لە رادیۆ).

پاشان وریامان دەكاتەوە كە ئەوەی هاووڵاتیان خۆیانیان پێوە سەرقاڵ كردووە سیاسەت نییە، بەڵكو ئەوە نەخۆشی چێژوەرگرتنە لە بینینی شەڕی سیاسییەكان، هەژاران چێژ لەو شەڕە وەردەگرن كە پێیانوایە شەڕێكەو بۆ ئەوان دەكرێت. بۆیە دەڵێت: "كاتێك دەبینین لەرزوتای سیاسەت گەیشتووەتە كەسانێك كە دەبووایە بەپێی كارەكانیان زۆر دووربن لێوەی، ئەمە ئەوەمان پێدەڵێت كە ناهاوسەنگییەكی مەترسیدار كەوتووەتە نێو ژیانی كۆمەڵایەتیمانەوە".

بۆیە جۆرج دی هامێڵ ئەو پێشنیازی كردووە كە: "پێویستە سیاسەت ببێتە پیشەو بكەوێتە دەستی پیشەگەرانی سیاسەت لەچوارچێوەی دەستەیەكی باش بنیاتنراودا". 

هەروەها دەڵێت: "دەبێت هاووڵاتی ئاسایی بەقەدەر ئەوكاتەی كە بۆ لەبەركردنی جل و بەرگەكانی تەرخانی دەكات هەموو بەیانیانێك، هەر ئەوەندەش بۆ سیاسەت و هەواڵە سیاسییەكان تەرخان بكات".

پاشان دەڵێت: "هەر گەلێك بەخۆشی خۆی بێت یان ناچاركراو بێت كە باشترین كاتەكانی رۆژ و باشترین تواناكانی خۆی هەر بۆ قسەكردن لەسەر سیاسەت تەرخان بكات، وای دەبینم كە ئەو گەلە روو لە هەڵوەشانە". 

بەبڕوای ئەو "خۆ هاویشتنە نێو سیاسەتەوە لەلایەن زۆرینەی خەڵكەوە، دەردێكی ترسناكە".
25/09/2013

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان