فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

 

لە نەرویج سەمینارێک بۆ ئیسماعیل بێشکچی سازکرا

رەزا شوان

ئیسماعیل بێشکچی لە ساڵی ( ١٩٣٩) لە  ( چوروم ) ی نزیکی ( ئەنقەرە) لە دایک بووە، باوکی لەسەردەمی عوسمانییەکاندا مامۆستا بووە .. بێشکچی چوار برا و خوشکێکی هەیە، خێزانی هەیە بەڵام منداڵانیان نییە .. بێشکچی لە تورکیادا بە نازناوی (ساری هۆجە ) بانگی دەکەن، واتە ( مامۆستا قژزەردەكە ) .. لە ساڵی (١٩٦٢) دا، بڕوانامەی بەکەلۆریۆسی لە کۆلێژی زانستە سیاسییەکان لە ( زانکۆی ئەنقـەرە) وەرگرت، ماوەیەک لە ( زانکۆی ئەرەزەڕووم ) دا وانەی دەوتەوە .. دوای دکتۆرای لە بواری ( کۆمەڵناسی) دا وەرگرت .. بابەتی دکتۆانامەکەشی لێکۆڵینەوەیەکە دەربارەی خێڵی ( ئالیکان) ی کورد لە باکووری کوردستان .. ئیسماعیل بێشکچی تا ئێستا ( ٤٢) کتێبی چاپ کردووە .. کە هەموویان دەربارەی کورد و کوردستانن .. بەشی هەرە زۆری کتێبەکانی، لە تورکیا چاپ و بڵاوکردنەوەیان قەدەغەکراون .. دووان لە کتێبەکانی، وەریان گێڕاون بۆ سەر زمانی کوردیمان : یەکەم : کتێبی ( کوردستان کۆڵۆنیەکی نێودەوڵەتی : وەرگێڕانی : حەمە رەشید : لە ساڵی ـ  ٢٠٠٢ـ لە سلێمانی ) دووەم : کتێبی ( تێزی تورک بۆ مێژوو، تێۆری زمانی خۆر و کێشەی کورد : وەرگێڕانی : ئاسۆس هەردی : لە ساڵی ـ ٢٠٠٠ـ لە سلێمانی ) هەردوو کتێبەکەش، لە لایەن ( دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم ) ەوە بڵاوکراونەتەوە .. کتێبی ( کوردستان کۆڵۆنیەکی نێودەوڵەتی ) کە لەساڵی (١٩٩٠) دا نووسیوێتی، لە زمانی تورکییەوە وەریان گێڕاوە بۆ ئەم زمانانە : ( ئەڵمانی، ئیسپانی، فەرەنسی، عەرەبی، کوردی ).. بێشکچی بێجگە لە کتێبخانەیەک،کە لە ماڵەکەی خۆی لە (ئەنقەرە ) داهەیەتی، لە شاری( ئەستەمبوڵ) دا، لە نزیک ( گۆڕەپانی تەقسیم )ناسررودا، کتێبخانەیەکی زۆر گەورەی هەیە، کە زیاتر لە ( ٢٥٠٠٠) هەزار، کتێبی بابەت هەمەجۆرە و، رۆژنامە و، گۆڤار و، بەڵگەنامەی لەخۆگرتوون .. ئەم کتێبخانەیەی بێشکچیلە لایەن دەزگایەکی زانیارییەوە بەڕێوەدەبرێت، بە ناوی ( وەکفا بێشکچی ) دەزگایەکی زانیاری گشتییە و، بایەخ بە هەموو لقەکانی زانیاری و زانستی و ئەدەبی دەدات .. بەڕێوەبەری ئەم دەزگایەش ئەندازیاری کیمیاوی ( ئبراهیم گوربوز ) ە، کوردێکەخەڵکی شاری (قـارس)ە، لە باکـووری کوردستاندا .. پارێــزەر ( رۆشـن ئەسـلان ) یش، کە کـوردە و خەڵکی شاری ( مـوش) ە، ئەندامێکی کارای دەستەی بەڕێوەبەری دەزگای زانیاری بێشکچی یە .. هەردووکیان لەگەڵ بێشکچیدا، هاتبوون بۆ نەرویج . ( یەکێتی خوێندکارانی کوردستان ) و ( کۆمەڵەی کەلتووری کوردی ) لە شاری ( بێرگن ) کە دووەمین گەورە شاری نەرویجە .. بانگی کۆمەڵناس و نووسەر و رۆشنبیری تورک، دکتۆر ( ئيسماعیل بێشکچی )یان کرد، بۆ سازدانی سەمینارێک دەربارەی ( کورد و کوردستان ) .. سەمینارەکە لە هۆڵی ( زانکۆی بێرگن ) سازکرا .. زیاتر لە ( ١٥٠) رۆشنبیری کورد و نەرویجی ئامادە بوون .

ئیسماعیل بێشکچی دۆستێکی زۆر نزیک و دڵسۆزی کوردە، داکۆکیکەرێکی زۆر سەرسەختە لە دۆزی کورد، زۆر بوێرانە و دلێرانە لەسەر کوردی نووسیوە، بەڵکو هەموو ژیانی خۆی بۆ داکۆکیکردن لە کورد تەرخان کردووە .. باجی ئەم خزمەت و هەڵوێسەشی دایەوە .. دادگای نادادپەروەری تورکیا، لە سەر ئەم هەڵویستە مرۆییانەی و خۆشەویستی بۆ کورد .. بە بەندکردنی بە ( ٢٥٨)ساڵ سزادرا .. بەڵام لەژێر فشاری رۆشنبیرانی جیهان .. دوای (١٧)ساڵ و ( ٣)مانگ زیندانی کردن .. ئازاد کرا، زیندانی کۆڵی بە بێشکچی نەدا و، پاشیمانی نەکردەوە .. ئەگەر حەڤدە ساڵی تریش زیندانی بکرێت، ئەوە مەحاڵە بە لای بێشکچییەوە، کە واز لەم هەڵوێسەی دەربارەی کورد و کوردستان بهێنێت .. بێشکچی کورد بە  گەلێکی رەسەنی ناوچەکە دەزانێت و، لە تورک و عەرەب و فارس بە کەمتری نازانێت .. کوردستانیش بە لانکەی دێرینترین شارستانی دەزانێت .. کوردستان بە نیشتمانی کورد دەزانێت .. دەڵێت : " کوردستان نیشتمانی کوردە و، خاکی تورک نییە " کە لە ئەمڕۆدا، بەسەر چوار وڵاتی داگیرکەردا دابەشکراوە و، زۆر دڕنداندانە کۆمەڵکوژی کورد دەکەن .. بێشکچی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە کورد کێشەی ناسنامەیەی هەیە، دەڵێت : " کێشەی هەرە گەورەی کورد، کێشەی ناسنامەیە، لە تورکیادا کورد بە تورک ناودەبرێن، لە ئێران بە فارس و، لە عیراق و سوریاشدا بە عەرەب "

بێشکچی، هەر وەکو کوردێک، زۆر بە پەرۆشی ئەوەوەیە ، کە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان دابمەزرێت .. بۆ گەیشتن بەم هیوا و ئاواتەش ، بێشکچی دەڵێ : " بەر لە هەموو شتێک، پێویستە کورد یەکێتی نەتەوەیی بپێکبێنێ و، چی دیکە لە چوارچێوەی تورکیا وئێران و عێراق و سوریا دا، بیر لە کێشەی خۆی نەکاتەوە بەڵکو پێویستە لە چوارچێوەی کوردستانی سەربەخۆدا، بیر لە چارەسەری کێشەی خۆی بکاتەوە، گەلی کورد، گەلێکی ( ٥٠)ملیۆنییە، وەک هەموو گەلانی دنیا، پێویستە دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی هەبێت "
لە ساڵی ( ٢٠١٣) دا، ئیسماعیل بێشکچی، سەردانی باشووری کوردستانی کرد .. پێشوازییەکی گەرم و گەورەی لێکرا .. سەردانی شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆکی کرد و، سەمیناریان بۆ سازکرد .. چووە شاری ( چەمچەماڵ ) و ، گۆڕستان و مۆنۆمێنتی ئەنفالی بەسەرکردەوە .. بێشکچی بە بینینی پێشمەرگە و ئاڵای رەنگینی کوردستان، وتی : " بە بینینی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان زۆر دڵخۆش بووم "

بێشکچی و هەردوو هاوڕێکەی لەم هاتنەیدا .. لە کاتژمێری شەش و نیوی ئێوارەی رۆژی سێ شەممە (١ی/ سێپتەمبەر/ ٢٠١٥) گەیشتنە فرۆکخانەی بێرگن .. لە لایەن کۆمەڵێک خوێندکاری لاو و،چەند رۆشنبیرێکیکورد لەشاری بێرگن، بە گەرمی پێشوازی و بەخێرهاتنیان لێکرد .
بۆ رێزلێنانیش، لە ماڵی ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی کەلتووری کوردی، خوانێکی نانخواردنی کوردەواری، بۆ بێشکچی و هاوڕێکانی رازێنرابووەوە .

لە رۆژی چوارشەممە ( ٢ی/ سێپتەمبەر/ ٢٠١٥ )، بە ئامادەبوونی رۆشنبیرانی کورد و نەرویجی، هەروەها، تێکۆشەر و سیاسەتمەداری ناسراوی گەلەکەمان ( مەهـدی زانا ) ش ئامادە بوو .. لە کاتژمێری ( شەش و نیوی) ئێوارەدا لە (هۆڵی زانکۆیبێرگـن)، سەمینارەکە دەستی پێکرد .. سەرەتا کورتە فیلمێکی ڤیدیۆیی دەربارەی ژیانی ئیسماعیل بێشکچی و کتێبخانەکەی و .. راو و بۆچوونی کەسانی کورد و تورک، دەربارەی رۆڵ و هەڵوێست و خزمەتی بێشکچی نمایش کرا  .
سەرەتا بۆ ماوەی نیو کاتژمێر ( ئیبراهیم گوربوز) بە کوردی، باسی لە خزمەت و، لە داکۆکیکردنی بێشکچی لە دۆزی رەوای کورد کرد .. کە بێشکچی خوازیاری ئەوەیە کە کوردیش بە ئاواتەکانی خۆی بگات، لە دامەزراندنی دەوڵەتیسەربەخۆی کوردستان .

ئینجا ئیسماعیل بێشکچی بە کورتی و بە چڕی، بە زمانی تورکی دەستی بە باسەکەی کرد دەربارەی ( کورد و کوردستان ) .. یەکسەر و راستەوخۆ، قسەکانی وەردەگێڕان بۆ سەر زمانی نەرویجی .. بێشکچی لە سەردەمی عوسمانییەکانەوە تا دەگاتە ئەمڕۆ .. باسی لەو ستەمە مێیژووییە کرد، کە لە کورد کراوە و،  چۆن کوردستانیان بە  ناڕەوا بەسەر چوار دەوڵەتدا دابەش کرد .. بەڵام کورد چۆکی دانەدا و .. چەند شۆڕشێکی لە بەشەکانی کوردستاندا بەرپاکرد، لە دژی داگیرکەرانی کوردستان، وەک شۆڕشەکەی شێخ مەحموود و شێخ سەعید و بارزانی .. تا هاتە سەر بزووتنەوەی رزگاریخوازی ئەمڕۆی گەلەکەمان .. کە کورد بە شێوەیەکی قارەمانانە لە لایەن پێشمەرگە و گەریلا و هێزەکانی پاراستنی گەلەوە، گیانبەختانە، بەرگری لە خاکی کوردستان دەکەن و، شەڕی داعشی جاش و بەکرێگیراو دەکەن .

بێشکـچی،باسیشی لە شۆڕشەکەی ئێستای باکـووری کوردسـتان کرد ، کە لە بەرواری ( ١٥ی / ئەوگوستی / ١٩٨٤) دا، هەڵگیرسا .. باسیشی لە ستەم و لە تاوانەکانیدکتاتۆری گۆڕبەگۆڕ( سەدام حوسێن ) کرد، کە بە چ شێوەیەکی دڕندانە کیمیابارانی هەڵەبجەی کرد و، کۆمەڵکوژیی لە کوردی بێ تاوان کرد .. بێشکچی باسی شتی زیاتری کرد، دەربارەی خەباتی کورد لە پێناوی رزگاری بوونیدا .. بێشکچی دەڵێت : " پرسی کورد گرنگترین پرسی رۆژهەڵاتی ناوڕاستە .. " .. دوایش ئیسماعیل بێشکچی، بە کورتی و بە جوانی، وەڵامی ئەو پرسیارانەی دایەوە کە لە لایەن، ئامادەبووانی سەمینارەکەوە لێی کران .. ( ئامادەکەری ئەم هەواڵەش ـ رەزا شوان ـ لە وەڵامی پرسیارێکمدا،کە لە بێشکچیم کرد : چ پێشبینییەک لە ئایندەی کوردستان دەکەی .. ؟ بێشکچی لە وەڵامدا وتی :" من گەشبینم بە ئایندەی کوردستان، لە سایەی یەکگرتن و یەکڕیزیدا، کورد دەگات بە ئاواتی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان " )
بێشکچی بڕواشی بە پرۆسەی ئاشتی نییە لە باکووری کوردستاندا، چونکە ئۆردوگان و پارتەکەی، بە راستیان نییە کە لەگەڵ ئاشتیدان، دەڵێت : " هێشتا سەرۆک وەزیران ـ کە ئێستا سەرۆک کۆمارە ـ باسی یەک دەوڵەت و یەک گەل و یەک زمان دەکات "

لە کۆتاییدا، لە لایەن کوردانی ئامادەبووەوە، چەند خەڵاتێکی رێزلێنانیان پێشکەش بە ئیسماعیل بێشکچی کرد .. کە لە نێو خەڵاتەکاندا، نەخشـەیەکی رەنگینی کوردسـتانی گەورەی تێدا بوو .. بێشکچی گەشایەوە و زۆری پێخۆش بوو ..خۆشی نەخشەیەکی کوردستانی بە ڕەنگەکانی ئاڵای رەنگینی کوردستان، لە یەخەیخۆی هەڵواسی بوو .. سەمینارەکە سێ کاتژمێر و نیوی خایاند.

(تێبینی : لە وێنەکەدا لای راستەوە بۆ لای چەپ : ڤێمان : سەرۆکی یەکێتی خوێندکارانی کوردستان لە بێرگن،پارێزەر ـ رۆشن ئەسڵان ـ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری دەزگای زانیاری بێشکچی، رەزا شوان ـ سەرۆکی کۆمەڵەی منداڵانی کورد لە نەرویج ، د . ئیسماعیل بێشکچی، کومەڵناس و نووسەری تورک، دۆستێکی نزیک و دڵسۆزی کوردە، سەیدا محەمەد ـ رۆشنبیر)

نەرویج /  (٣ ی/ سێپتەمبەر /ی ٢٠١٥ ) 

5/9/2015

 

 

یەکێک لە کێشەکانی منداڵانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سیمیناری (تاوتوێکردنی کێشە و گرفتەکانی منداڵان) لە شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاوڕی لێدرایەوە.

ئەو سیمینارە رۆژی پێنجشەممە 3-9-2015 لە بانە بەڕێوەچوو و ژمارەیەک شارەزای بوارە جیاوازەکانی پەروەردە، کۆمەڵناسی و دەروون ناسی تێیدا بەشداربوون.

لە سیمینارەکەدا، شارەزایان لەروانگەی جیاوازەوە باسی کێشە و گرفتی منداڵانیان کرد. 

دەشڵێن منداڵان داهاتووی کۆمەڵگان و دەبێ گرینگی تایبەت بە پرس و کێشەکانیان بدرێت.

لە سیمینارەکەدا بەراوەردێک لەنێوان فەزای نێوان کۆمەڵگای کوردستان و کۆمەڵگا پێشکەوتووەکانیش کرا.

بەشدارانی سمینارەکە دەڵێن" ئەو جۆرە بەرنامە و سمینارانە دەتوانێ دەستکەوتی زۆری بۆ منداڵان و لەرێگەی ئەوانەوە بۆ کۆمەڵگا هەبێت".

سەرەڕای ئەوەیش کە سمینارەکە بۆ باسکردنی ئازارەکانی منداڵان و ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکان بوو بەڵام رێژەی کەمی بەشداریی بنەماڵەکان دەریخست کە دەبێ بۆخۆی بنەماڵەکانیش لەبارەی پێویستی بەشداریکردن لەو جۆرە کۆڕانەدا، سمیناریان بۆ بگیرێت.

5/9/2015

 

تەرمی ئالان کوردی و دایک و براکەی بەرەو کۆبانێ دەگوازرێنەوە، سوپای تورکیا رێگەی گرتووە لەوەی خەڵک بەرەو کۆبانی بڕوات بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی ناشتنەکەدا.

بۆ بەخاکسپاردنی ئالان و غالبی برای و دایکی، نوێنەران و رێبەرانی هەدەپە و ئەنەکەسە و خەڵکی سڤیلی پرسووس ئامادەن لەسەر سنووری رۆژئاوا، بۆ ئەوەی بچن و بەشداری لە مەراسیمی ناشتنەکە بکەن. 

ماشەڵڵا دەکاک پەیامنێری (تۆڕی میدیایی رووداو)  لەپرسووسەوە رایگەیاند:" خاڵی پشکنین لە پێش کۆبانی دانراوە و سوپای تورکیا رێگەی گرتووە لەوەی خەڵک بەرەو کۆبانی بڕوات". دەکاک گوتیشی "دەگوترێت ناهێڵن بێجگە لە ئاکپارتی کەسی دیکە بڕوات بەرەو کۆبانی".  

پەیامنێری رووداو هەروەها گوتیی "دیار نییه‌ كه‌ ئایا توركیا و كانتۆنی كۆبانێ رێگه‌ به‌ رۆژنامه‌نووسان ده‌ده‌ن بڕۆنە ناو كۆبانی یان نا".

ئالان، ئەو منداڵە کوردەی رۆژئاوای کوردستان کە خنکانی لە ئاوی دەریای ئیجەدا و بڵاوبوونەوەی وێنەی تەرمەکەی هەموو دونیای هەژاند، ئەو لەگەڵ دایک و براکەی خنکان، ئەمڕۆ 4ی ئەیلوول تەرمەکانیان دەگەڕێندرێنەوە کۆبانێ و لە ماراسیمێکدا بەخاک دەسپێردرێن.

4/9/2015

 

به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنى مه‌شقه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى پورتوگال، رۆناڵدۆی باشترین یاریزانى جیهان و هاوڕێكانى هاوخه‌مى خۆیان بۆ ئالان عه‌بدوڵڵاى منداڵه‌ كورده‌ 3 ساڵییه‌كه‌ نیشاندا، كه‌ له‌ ئاودا خنكاو ته‌رمی له‌ كه‌نار ده‌ریاى بۆدروم دۆزرایه‌وه‌.

وه‌ك رێزگرتنێك له‌ قوربانیانى كۆچبه‌ران و ئه‌و منداڵه‌ كورده‌ی رۆژئاواى كوردستان، كه‌ له‌ناو ده‌ریادا خنكا، یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌ى پورتوگال به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنى مه‌شقه‌كانیان خوله‌كێك راوه‌ستان و هاوخه‌مى خۆیان بۆ ئالان نیشاندا.

كریستیانۆ رۆناڵدۆی كاپتنى هه‌ڵبژارده‌كه‌ش نیگه‌رانى خۆی بۆ ئالان و هه‌موو كۆچبه‌ران دووپاتكرده‌وه‌و رایگه‌یاند "ئه‌و منداڵه‌ى له‌ناو ئاودا خنكا دیمه‌نێكی جه‌رگبڕ بوو، هه‌موومانى نیگه‌ران كرد".

ئالان، كوڕێكی ته‌مه‌ن 3 ساڵه‌، خه‌ڵكی رۆژئاواى كوردستانه‌، خۆی و برایه‌كی و دایكى له‌ناو ده‌ریادا خنكان و ته‌رمی له‌ كه‌نار ده‌ریای بۆدروم دۆزرایه‌وه‌و ئه‌و دیمه‌نه‌ هه‌موو جیهانى هه‌ژاند.

4/9/2015

 

دەیڤید کامیرۆن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دوای بڵاوبوونەوەی وێنەکەی ئالان، رایگەیاند بەریتانیا کاری زیاتر بۆ کۆچبەران دەکات و بەردەوام دەبن لە وەرگرتنی خەڵک و هاوکاری ئەوانە دەکەن کە دەچنە وڵاتەکەیان.

گوتیشی ئەوانەی رەخنە لە بەریتانیا دەگرن دەبێت ئەو راستیە بزانن کە بەریتانیا لە هیچ وڵاتێکی دیکە کەمتری بۆ پەنابەران نەکردووە.

هەرچەندە دەیڤید کامیرۆن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاندبوو وڵاتەکەی هیچ پەنابەرێکی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەرناگرێت، بەڵام  دوای بڵاوبوونەوەی وێنەکەی ئالان ئەو منداڵەی رۆژائاوای کوردستان کە زۆربەی سیاسەتمەدارانی جیهانی هێنایە دەنگ، کامیرۆن رایگەیاند بەریتانیا کاری زیاتر بۆ کۆچبەران دەکات.

سەبارەت بەو وێنە تراژیدیایەی ئالانیش کامیرۆن رایگەیاند" ئەو وەک باوکێک هەستی بەرامبەر بەو وێنەیە جوڵاوە و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر داناوە، هەرکەسێک ئەو وێنەیەی دیبێت ناتوانێت هەستی رابگرێت، من وەک باوکێک بە قوڵی برینداربووم و کە بینم ئەو منداڵە لە کەنارەکانی تورکیا بەو شێوەیە کەوتووە، بەریتانیا خاوەنی ئەخلاقێکەو هەمیشە کار بۆ وەرگرتنی بەرپرسیارێتی ئەخلاقی دەکات". 

کامیرۆن بەهۆی ئەو لێدوانەی کە گوتبوی بەریتانیا پەنابەری دیکە وەرناگرێت ، لەلایەن رێکخراوە مرۆییەکان و سیاسەتمەدارەکانی بەریتانیاشەوە رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بوویەوە، بەڵام کامیرۆن دوای بڵاوبوونەوەی وێنەکەی ئالان، گوتی ئەوانەی رەخنە لە بەریتانیا دەگرن دەبێت ئەو راستیە بزانین کە بەریتنیا لە هیچ وڵاتێکی دیکە کەمتری بۆ پەنابەران نەکردووە.
 
دەیڤید کامیرۆن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا:" ئێمە هەزاران کۆچبەرمان وەرگرتووە، کاری زیاتریش دەکەین، و هەزاران پەنابەر لێرە وەرگیراون و هەمیشە هاوکاریمان کردوون، سیستەمی وەگرتنی پەنابەر لێرە کارایە و پێشوازی لەو خەڵکەش دەکەین کە دێنە وڵاتەکەمان و هاوکارییان دەکەین".

ئەم بۆچوونە نوێیەی کامیرۆن راستەوخۆ دوای ئەوە هات کە بڵاوبونەوەی وێنەیەکی منداڵێکی رۆژئاوای کورستان بەناوی ئالان کە لە دەریای ئیجە خنکابوو جیهانی هێنایە دەنگ و بوو بە مانشێتی سەرەکی زۆربەی رۆژنامەکانی جیهان و بووە هۆی ئەوەی بەشێکی زۆری سەرکردەکانی جیهان لەسەر ئەو وێنەیە بێنە دەنگ.

4/9/2015

 

هەرسێ وڵاتی ئەڵمانیا، فەرەنسا و ئیتاڵیا رێککەوتنێکیان واژۆکردووە و تێیدا داوای هەمواركردنەوەی یاسای پەنابەری دەکەن لە ئەوروپا.

ئەو سێ وڵاتە داوای ئەوەش دەکەن کە پەنابەران بەشێوەیەکی یەکسان بەسەر وڵاتانی ئەوروپادا دابەشبکرێن.

پاولۆ جێنتیلۆنی، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کاریگەری کۆچی نایاسایی ئاشکراکرد و هۆشداریدا لەوەی کە کاریگەری کردووەتە سەر ڤیزای "شنگن".

لەماوەی دوومانگی رابردوودا بەهۆی بارودۆخی نالەباری وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا بەتایبەت سووریا و عێراق، ژمارەیەکی زۆری دانیشتووانی ئەو ناوچانە بەلێشاو بڕیاری کۆچکردنیان بەرەو ئەوروپا داوە.

ئەو دیاردەیە باشووری کوردستانیشی گرتووەتەوە و لەماوەی رابردوودا گەنجێکی زۆر لە باشووری کوردستانەوە کۆچیان کردووە بەرەو ئەوروپا.

3/9/2015

 

ئەندامێکی باڵای تیمی دانوستاندنکاری ناوەکی ئێران رایدەگەیێنێت، كە پیتاندنی یۆرانیۆم تەنانەت بۆ رۆژێکیش لە وڵاتەكەی نەوەستاوە.

عەباس عێراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران و ئەندامی تیمی دانوستاندنکاری ناوەکی ئێران، رۆژی چوارشەمە 2ی ئەیلوولی 2015 رایگەیاند " تیمی دانوستاندنکاری ناوەکی ئێران لە دانوستانەکاندا پرسی وەستاندنی پیتاندنی یۆرانیۆم، کە بەشێک لە هێڵە سوورەکانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بوو، قبوڵیان نەکرد و دەرفەتیان نەدا پیتاندن تەنانەت بۆ رۆژێکیش بووەستێت".

عێراقچی، لە گوتارێکدا لەبەردەم ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری ئێران گوتیشی " ئێمە هێڵی سوورمان تێنەپەڕاندووە و، تیمی دانوستاندنکار توانیان هەڵگرتنی قەدەخەکردنی پەیوەست بە هەردوو کەرتی ئابووری و دارایی درێژبکەنەوە، هەروەک ئەوەی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی جەختی لەسەر کردبووەوە". جەختیشیكردەوە كە ئەو قەدەخەکردن و رێگریانەی لەسەر مووشەک و بواری سەربازیش هەن، بەشێوەیەکی پلەبەندی هەڵدەگیرێن.

ئەو ئەندامەی تیمی دانوستاندنکاری ناوەکی ئێران ئاماژەی بەوە كرد كە هەندێک كۆتوبەندیان قبوڵكردووە، بەڵام ئەمە تا کۆتایی بەردەوام نابێت. گوتیشی "ئەمە وامان لێناکات لە پیشەسازی ناوەکی بووەستین، هاوکات ئەوەشمان قبوڵکردووە زیاتر چاودێری بخێرێتە سەر پیشەسازی ناوەکی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەکان".

رێككەوتننامە ئەتۆمییەكە

دوای زیاتر لە دوو ساڵ دانوستاندنی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران، رۆژی 14/7/2015 ئێران و وڵاتانی زلهێزی جیهان (ئەمریكا، رووسیا، بەریتانیا، چین، ئەڵمانیا و فەرەنسا) گەیشتنە رێككەوتن، هەردوولاش رێككەوتنەكەیان بە رووداوێكی مێژوویی نێوبرد. 

گرنگترین تەوەرەكانی رێككەوتنەكە بریتین لە: ئێران لە پیتاندنی یۆرانیۆم بە شێوازی ئاشتیخوازانە بەردەوام دەبێت. بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بە فەرمی دەناسرێت. گەمارۆكانی سەر ئێران هەڵدەگیرێن. هیچ بنكەیەكی ئەتۆمیی ئێران داناخرێ. یۆرانیۆمی پیتێندراو و ئاوی قورس دەنێردرێنە دەرەوە.  تاران پابەند دەبێ‌ بە چالاكییەكانی مووشەكی بالیستی. 

بەپێی ئەو رێككەوتنە ئاژانسی نیودەوڵەتی وزەی ئەتۆم سەردانی ئەو بنكە ئەتۆمییانەی ئێران دەكات كە گومان لە چالاكی ئەتۆمییان دەكرێت. گەمارۆی سەر بانك و دامەزراوە و 800 كەسایەتی ئێرانی هەڵدەگیرێت. گەمارۆی پێدانی چەك بە ئێران بۆ ماوەی پێنج ساڵ و گەمارۆی مووشەكی ئێران بۆ ماوەی هەشت ساڵ بەردەوام دەبێت. ئەگەر ئێران پابەند نەبێت بەو رێككەوتنە، گەمارۆ ئابوورییەكان دەكەونەوە بواری جێبەجێكردنەوە.

3/9/2015

 

لە توركیا 226 هونەرمەند کە لەنێویاندا هونەرمەندی کوردیش هەن، داوادەکەن ئاشتی بەرقەراربێت و کۆتایی بە شەڕ و مالوێرانی بێت، ئەوان دەشڵێن " دەمانەوێت هونەرەکەمان لە جوگرافیایەکدا پێشکەش بکەین کە ئاشتی تێدا بەرقەراربێت".

ئینسیاتیفی هونەرمەندانی سەربەخۆ، کە لەنێویاندا هونەرمەندانی وەک ئایشە گرووپدا، ئەحمەد ئومیت، بەلقیس ئاکالە، تیۆمان، ئەنگین گونئایدن، مەلتەم جومبول،  بورهان شەشان و سیبەڵ ئالاش هەن، دەڵێن " دەمانەوێت هونەرەکەمان لە جوگرافیایەکدا بەرهەم بهێنین کە ئاشتی تێدابێت و، سات ساتی بێدەنگکردنی ئاگری شەڕە کە ژیان لەنێودەبات، بۆیە ئێستا کاتی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەیە".

هونەرمەندەکان ئەوەش دووپاتدەکەنەوە، کە بنیاتنانی ئاشتی هونەرە و، بەدوای شوێنپێی ئەو هونەرەدا دەچن.  دەشڵێن" ئێمە داوای چەند شتێکی ئەستەم ناکەین، بەڵکو تەنها ئاشتییە کەوا پێوسیتمان پێیە و بۆیە ئەوە داخوازی ئێمەیە".

ناوی بەشێک لە هونەرمەندەکان:

ئەحمەد ئاغائغڵو، ئەحمەد بەهادر ئۆزکۆجا، ئەحمەد فایق دۆکمەجی، ئەحمەد کەنعان بلگیچ، ئەحمەد ئۆغوت، ئەحمەد ئۆمیت، ئەجلان ئاکیوز، عەلی ئایدن، ئالپەر جانگوز، ئانل ئۆندەر، ئاسل فیلیز، ئاسل شاهین، ئاسل ئۆزگا، ئاسلهان ئیشلتان، ئاسودە کایاریاڤوز، ئاتیللە گوندۆغدو، ئایبوکە ئەریغت، ئایهان ئاکتاش، ئایلن ئالڤەرەن، ئایشە گرودا، بانو جەننەتئۆغلو، باران سەیهان، بارش ئاتای، باروتکو چوکچاغلایان، بەستە ئۆزەنسۆی، بەزمی هازال ئەکشی، بیلال بولوت، بیرسەن تەزەر، بوغرا ئۆعور، بوراک کول، بورجو دەغیرمەنجی، بورجو دورمەز، بورهان شەشەن، بولەنت چۆلاک، چاغاتای چابالار، چاغداش بەکتاش، جانیت بەرکای، جان باشاک، جان کلجئۆغلو، جانبەرک گوڵ، جانان ئوستوون، جانسو باش، جەم ئاکالپ، جەم ئالتینسارای، جەران ئاسلان، جەران یادن، جەران شاهیت، گونایت ئوزونلار، چغدەم ئەرکەن، داملا سۆنمەز، دەلفین ئاکسۆی، دەنیز ئاکچای، دەنیز ئاتام، دەنیز تۆیگور، دەریا دورمەز، دەریا کۆ و هیتد...

3/9/2015

 

رۆژی چوارشەممە 2ی ئەیلوولی 2015،  تەرمی منداڵێکی خنکاو لە کەناراوەکانی بۆدرووم  دۆزرایەوە. وێنەكە بە خێراییەكی زۆر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەوە و هەزارەها لێكدانەوە بۆ وێنەكە و كچكردنی خەڵكی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست كراون.

وێنەكە سەرەتا لەلایەن ئاژانسێکی هەواڵی توركیا بە بە هاشتاگی KiyiyaVuranInsanlik واتە " مرۆڤایەتی کەناردەریاکانی پاککردەوە" بڵاوکرایەوە. دەشگوترێت منداڵەكە كوردە و خەڵكی كۆبانێیە.



بەگوێرەی زانیارییەكانی محەممەد عیزەدین، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە توركیا، كە ئێستا كۆچكردنی خەڵكی لە ئیزمیر رووماڵدەكات، دوو کەشتی کۆچبەرانی نایاسایی کە زۆربەیان خەڵکی سووریاو رۆژئاوای کوردستان بوونە،  هەوڵیانداوە لە کەناراوەکانی بۆدرووم بپەڕنەوە دوورگەکانی کۆس لە یۆنان، بەڵام هەوڵەکەیان بە نقومبوون و خنکانی ئەو منداڵە سێ ساڵانە کۆتاییهاتووە.


بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە میدیا جیهانییەکانیش بڵاوبوونەتەوە، منداڵە بچووکەکەو زۆربەی کۆچبەرانی سەر دوو کەشتییەکە خەڵکی کۆبانێ بوونە. دوای نقومبوونی دوو کەشتییەکە،12 تەرم لەلایەن پۆلیسی دەریایی تورکیا دۆزراونەتەوە و چارەنووسی ئەوانی دیکەش نادیارە.

زانیاری جیاواز هەیە دەربارەی ناو ناسنامەی منداڵەکە، هەندێک زانیاری باس لەوە دەکەن کە ناوی عەباس کوردییە و دانیشتووی خێوەتگەی یەرمووک بووە کە خێوەتگەیەکی ئاوارە فەڵەستینیەکانە لە سووریا و هەندێک زانیاری دیکەش ئاماژە بەوە دەدەن کە منداڵه‌كه‌ ته‌مه‌نی سێ ساڵە و ناوی ئایلانه‌، لەگەڵ برایەکی بە ناوی غالیب کە تەمەنی 5 ساڵە بە خنکاوی دۆزراونه‌ته‌وه‌.

ده‌یلی مەیل بڵاویكرده‌وه‌ كە ئایلان و غالیب له‌گه‌ڵ شه‌ش ئه‌ندامی دیکەی خێزانه‌كه‌یان، به‌ره‌و ئه‌وروپا رۆیشتوون، به‌ڵام كه‌شتیه‌كه‌یان ژێرئاو کەوتووە و ‌ئێستا كه‌سوكاره‌كانیان له‌ نه‌خۆشخانه‌ن و هه‌واڵه‌كه‌شیان پێگه‌یشتووە.

باسی لەوەشکردووە، کاپتنی کەشتییەکە لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی له ‌دیارنه‌مانی ئه‌و دوو منداڵه‌ ئاگاداركردووه‌ته‌وه،‌ به‌ڵام به‌یانی ئه‌مڕۆ پۆلیس ته‌رمی ئایلان و غالبی له‌ ناوچه‌ی بۆدرووم دۆزیوه‌ته‌وه‌.

دوا بەدوای بڵاوبوونەوەی وێنە هەژێنەرەکە، لە سۆشیاڵ میدیای رووداوژمارەیەکی زۆری بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕانە بە کۆمێنت هەست و بۆچوونی خۆیان لەسەر وێنەکە دەربڕی. ئەمەی خوارەوە بەشێک لەو کۆمێنتانەن



رێكان جەوهەر: بەداخەوە بۆ دسەڵاتدارانی كوردستان كەوا لە هاووڵاتیانی خۆیان دەكەن رێگای مەرگ بگرنەبەر، خۆ ئەوەی لەم وڵاتەش بێت و ئێر جێنەهێڵێ، تووشی نەخۆشی نەفسی دەكەن، بەداخەوە تاكەیكەسی نەشیاو بۆ شوێنی شیاو؟؟؟؟

بەرزان محەممەد: دڕندەکانی دەریا ئەو منداڵەیان نەخواردووە، ناردیانەوە تاوەکو مرۆڤ بەڵگەی زۆرداری خۆی ببینێ.

ئاریان خالید: ئەو وێنانەی کە هەزاران ماناو هەزاران وشەی پڕ لە ناخۆشی و دڵتەزێن و قسەی ناخی دڵی ئەو خەڵکە بێ دەستەڵاتە لەخۆدەگرێ ، سەرۆک تاکەی رۆڵە بئ گوناحەکان و رۆڵە خێر لەخۆ نەدیوەکان ئاوا ببنە قوربانی، لەپێناو دابینکردنی ژیانێکی خۆش و ئارام ژیانێک بێت بەواتای ژیان.

ئامانج ئیسماعیل: کێ بەرپرسە ؟؟؟؟؟؟؟؟ دەمێکە ژیان بەھا و ماناکانی وەکو خۆی نەماوە، خوا سەبەبکار و زاڵم و ئەوانەی بەرپرسن لە خوڵقاندنی ئەو دۆخە بە خراپترین شێوە لەناو بەرێ.

مامەیارە ئەحمەد: شه‌پۆلی ده‌ریا، فریشته‌ و په‌پووله‌ ناناسێ
دڵی هێنده‌ ڕه‌قه‌، به‌ هیچ شتێك ناتاسێ...

ئیبراهیم عەلی حەمەد: سەیری وێنەی ئەم منداڵەم دەکرد، کوڕەکەم کە تەمەنی سێ ساڵە ئەم وێنەیەی بینی بێئەوەی من هیچ قسەیەکی بۆ بکەم گوتی " بابە ئەوە دایکی لەکوێییە، بۆ ئاگای لێی نییە، دایکی لە کوێییە؟ رۆیشتووە؟". نەمزانی چی وەڵام بدەمەوە، تەنیا گوتم کوڕم ئێستا ئەو منداڵە لە بەهەشتە.

رێبۆ رەزا: بۆچی هه‌ڵدێیت.. خۆ ئه‌وانه‌ی تۆیان به‌م چاره‌نووسه‌ گه‌یاند، خۆیان به‌ جه‌نگاوه‌ری خودا ده‌زانن. كه‌ چوویته‌ لای خودا، گله‌یی لێبكه، بڵێ‌ بۆ جه‌نگاوه‌ره‌كانت وا ده‌كه‌ن!!

شاخەوان چاوڕەش: تاوانی ئەو مناڵە ئەوەیە كە لە وڵاتە ئیسلامییەكان دەژیت.

میلا دالیان: فریشتەیەك له كەناری دەریا

سەروەر فرسەت: نیشتمان بەدەست بێ نرخی مرۆڤەوه هـاواریەتی، بەگوێی بێ هـەستەكانەوه 
هـاوار .... هـاوار !!!

یارا گەرمیانی: هەستەوە جوانكیلەكە تێرنەبووی لە خواردنەوەی ئاوی سوێری دەریا، ئەوە ئاوی مەرگە .. هەستەوە بڵی من سیمبوولی میلەتَكی زوڵم لێكراوم ..

بێستوون ئەمین: بڕواناكەم هیچ كەسیك هەبێت و ئەوێنەیه ببینێت، ناخ و دڵی نەهەژێت.

كامەران حەسەن باڵەك: ئارام بنوو پەپوولەی رووح سووک 
ئارام پاڵکەوە لەسەر لمی ژێر دەریا 
با مناڵی بەرپرسە دز و گەندەڵ و بێویژدانەکانیش 
لەسەر سامانی من و تۆ و ئەو خەڵکە داماوە پاڵکەون.

3/9/2015

 

ئیدریس بالوکەن، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەنێو پەرلەمانی تورکیا، رایگەیاند ئەگەر کۆبوونەوەی حکومەتی هەڵبژاردن لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئەنجامبدرێت ئەوا دوو وەزیرەکەی هەدەپە داوای روونکردنەوەی نووسراو دەکەن لەبارەی هۆکارەکانی ئەو کۆبوونەوەیە.

جگە لە وەزیرە سەربەخۆکان، لەپاڵ وەزیرەکانی ئاک پارتیدا تەنها هەدەپە وەزیری لە حکومەتی تورکیادا هەیە.

پێشتر سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی  هەدەپە رایگەیاندبوو  "ئەوان هەرگیز ناهێڵن ئەردۆغان ببێتە سەرۆکی تورکیا و دەبێت وەک سەرۆککۆمار مامەڵە بکات نەک وەک سەرۆکوەزیران".

2/9/2015

 

رۆژنامەی نیویۆرک پۆستی ئەمریکی بڵاویکردەوە یەکێک لە پاڵێوراوەکانی سەرۆکایەتی داهاتووی ئەمریکا ئاشکرایکردووە دەیەوێ ئەو یانە ئارجێنتیناییە بکڕێتەوە کە پاپای ڤاتیکان هاندەریەتی.

 
رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە دۆناڵد ترامپی پاڵێوراوی پارتی کۆماری بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا نووسراوێکی فەرمی بۆ یانەی سان لۆرینزۆی ئارجێنتینایی ناردووە و ویستی خۆی پێڕاگەیاندوون بۆ کڕینەوەی یانەکەیان.
 
رۆژنامەکە دەڵێ ئەو پاڵێوراوە ئەو کارەی کردووە تا سۆزی دەنگدەرە کاتۆلیکەکانی ئەمریکا بەلای خۆیدا رابکێشێت، چونکە ئەو باش دەزانێ پاپا فرانسیسی پاپای ڤاتیکان هاندەری ئەو یانەیەیە و پێشتر خۆشەویستی خۆی بۆ ئەو یانەیە ئاشکراکردووە و پێشوازی لە یاریزانەکانیشی کرد کاتێک وەرزی رابردوو نازناوی جامی لیبێرتادۆریسیان بەدەستهێنا کە گەورەترین پاڵەوانیەتیی سەر ئاستی کیشوەری ئەمریکای لاتینە.
 
هەرچەندە ترامپ دواتر لە لێدوانی بۆ ئاژانسی رۆیتەرز دووپاتیکردەوە ناوی ئەو یانەیەی نەبیستووە و ویستی کڕینیشی نییە، بەڵام نیویۆرک پۆست دەڵێ دەقی داواکاری پاڵێوراوەکەمان لایە کە داوایکردووە یانەکە بکڕێتەوە.

2/9/2015

rudaw1234

 

ئێوارەی رۆژی سێشەممە شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان هێزێکی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان و هێزێکی سوپای پاسدارانی ئێران لە گوندی (سیسرێ)ی شاری رەبەت روویدا.

بەپێ زانیاریەکانی رووداو هێزێکی پێشمەرگەی حدک لە مزگەوتی گوندی (سیسرێ)ی شاری رەبەت، بووە و هێزیکی سوپای پاسدارانیش بە هۆی بوونی ئەوان هێرشێانکردووەتە سەر گوندەکە.

سەرچاوەیەک بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند کە" هێزەکانی سوپای پاسداران بە هۆی بوونی پێشمەرگە، ناوچەو گوندەکانی (سیسرێ، نستان، گەنمان و گۆڵێ)-ی تۆپباران کردووە.

ئەو سەرچاوەیەی رووداو گوتیشی "هێزەکانی سوپای پاسداران ئەو ناوچانەیان مێلیتاریزە کردووە و رێگە بە هاتووچۆکردنی خەڵک نادەن، بەڵام ناوەناوە دەنگی تەقە دێت و دیار نییە لە شەڕەکەدا چەن کەس کوژراو یان بریندار بووە".

2/9/2015

 

سكرتێری حیزبی دیموکراتی بەیت نەهرێن رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی بارزانی لەگەڵ لایەنەکان، بارزانی پێی راگەیاندووین کە "من دەستم بەو شوێنەوە نەگرتووە، نە بەکودەتا لادەچم نە بە کودەتاش هاتووم."

رۆمیۆ هەكاری، سكرتێری حیزبی دیموکراتی بەیت نەهرێن، لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی رووداو لەبارەی كۆبوونەوەی بارزانی و لایەنە سیاسییەكان گوتی "دەبێت پەرلەمان بگەڕێتەوە سەر دۆخی راستەقینەی خۆی، ئێستا پەرلەمانی کوردستان دابەشی سەر دوو بەرە بووە، بەرەیەکیان ئامادەی دانیشتنەکانی پەرلەمان دەبێت و بەرەیەکیشیان ئامادەی نابێت.

رۆژی سێشەممە 1ـی 9ـی 2015 لە سەلاحەدین  مەسعود بارزانی بە مەبەستی ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی هەرێم لەگەڵ سكرتێر و نوێنەری بەشێك لە پارت و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كۆبوویەوە.

هەکاری دەڵێت، بارازانی لە کۆبوونەوەکە گوتوویەتی " پەرلەمان شەرعیەتی خۆی لەدەستداوە، چونکە ئەدای پەرلەمان و سەرۆکی پەرلەمان ئەدایەکی حیزبیانە بووە نەک ئەدایەکی پەرلەمانیانە و ناچینە ئەو پەرلەمانە تا خولێکی دیکەی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت ، لەبەر ئەوەی پەرلەمان نەیتوانی بابەتەکە یەکلایی بکاتەوە و چارەسەرێک بۆ کێشەکە بدۆزێتەوە، کەواتە چارەسەرکردنی کێشەکە کەوتە دەرەوەی هۆڵی پەرلەمان".

بە گوتەی رۆمیۆ هەکاری، بازانی پێیوابوو دانیشتنی 23ی حوزەیران کودەتایەک بوو بۆ بێهێزکردنی رۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان.  گوتووشیەتی "ئەگەر تا 20ی ئاب چاوەڕێ بوونایەو ئارامیان بگرتایە، من نەمدەهێشت بێ سەروەری یاسا بکرێت، بۆخۆم داوای سەروەربوونی یاسا دەکەم، پێم دەگوتن چارەسەر ئەو پرسە بکەن، من دەستم بەو شوێنەوە نەگرتووە، بەڵام نە بەکودەتا لادەچم نە بە کودەتاش هاتووم".

سەبارەت بە کەمکردنەوەی کورسی کۆتاکان، سكرتێری حیزبی دیموکراتی بەیت نەهرێن گوتی "ئێمە ئەو پرسەمان لەگەڵ بارزانی باس کردووە و بارزانی رەتیکردەوە کورسی کۆتاکان لە پەرلەمان کەمبکرێتەوە".

هاوکات باپیر كامەلا، سكرتێری پارتی كرێكاران ‌و رەنجدەرانی كوردستان گوتی ، بارزانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان گوتی "دەبێت کۆبوونەوەی رۆژی یەکەشەممە دوا کۆبوونەوەی پێنج لایەنەکە بێت، ئەگەر نەگەنە سازان دەبێت رێگەی دیکە بدۆزینەوە بۆ ئەوەی هەموو لایەنە سیاسییەکان کۆببنەوە و بگەنە بڕیارێک".

کامەلا سەبارەت بە مامەڵەی پارتەکان لەگەڵ مەسعود بارزانی گوتیشی " هەموو لایەنەکانیش وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان مامەڵەیان لەگەڵ بارزانیدا دەکرد بەبێ جیاوازی، هیچ کەسێکیش نەبووە نکۆڵی لەوە بکات، ئەو ئامادەیی هەیەو پۆستەکەشی رادەستی کەس نەکردووە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ ئەوەدا نەبووە لایەنە سیاسییەکان پۆلێن بکرێن و بکرێنە چین".

ئەو گوتی" چینی سیاسی لەو وڵاتە نییەو دەبێت هەموومان بەیەکەوە ئەو وڵاتە بەڕێوە ببەین و پێکەوە بڕیار لە ئاییندەی سیاسی ئەو وڵاتە بدەین، بۆیە جارێکی دیکە من لەگەڵ ئەو پێنج حیزبە بەتەنها کۆنابمەوە".

بە گوتەی باپیر کامەلا ، لە کۆبوونەوەکەدا پارتی دیموکراتی کوردستان بەدەر نەبووە لە رەخنەکان و دەڵێت " رەخنەی ئەوە لە بارزانی گیرا، بەوەی ئێوەش وەک پارتی دیموکراتی کوردستان بەشێک بوونە لە وەدەرنانی ئەو حیزبانە، ئەو حیزبانەی کورسیان لە پەرلەمان هەیە ئەو رەخنەیەیان هەبوو، کە بەشدارییان لە حکومەت و کۆمسیۆنی باڵای بەناو سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان پێنەکراوە.

 هەروەها لەسەر یاسای بودجەی حیزبەکان و پرسی دەستوور، بارزانی دانی بە هەڵەی حیزبەکەی دانا کە لەو پرسانەدا هەڵەیان کردووە، لەگەڵ ئەوەش باسی لەوە کرد کە ئەوان نەرمیان بەرامبەر هەندێک لایەن نواندووە و لە پشکەکانی خۆمان پۆستمان پێداون.  

باپیر کامەلا گوتی" رەخنە لە ئەدای بارزانی، وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان نەگیرا".

2/9/2015

 

 

شاندێکی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا سەردانی مۆسکۆی پایتەختی رووسیایان کرد، لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆبوونەوە، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایانگەیاند،  ئامانجیان لە سەردانەکە بەدواداچوون بووە بۆ ئەو بانگەوازەی کە ئاراستەی بان کی مۆن، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانیان کردووە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی جنێڤ 3. 

قەدری جەمیل، سكرتێری گشتی حیزبی ئیدارە ئەلشەعبییە لەلێدوانێکدا بۆ رووداو گوتی:" ئێمە لیژنەیەکین لە کۆبوونەوەی دووەمی مۆسکۆ ، ئامانجمان بەدواداچوونە بۆ ئەو بانگەوازەی کە ئاراستەی بان کی مۆن، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان مان کردووە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی جنێڤ 3.

نەمرود سلێمان، کەسایەتی سەربەخۆ لە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا رایگەیاند، لەگەڵ شاندێک کۆبووینەتەوە بە سەرۆکایەتی لاڤرۆڤ. باسی بارودۆخی سووریا و گفتوگۆی سیاسیمان کرد، هەرەوەها باس لە سیاسەتی رووسیا کرا هەر لەسەرەتای سەرهەڵدانی ئەو تەنگژەیەدا لەگەڵ دیالۆگ بووە و دژی جەنگی سەربازی بووە ، ئێستا هەموو گەیشتوینە باوەڕی چارەسەری سیاسیانە و هاتووین و کۆبووینەتەوە تاوەکو رۆڵمان لەو پرۆسیەدا هەبێت.  

لەماوەی یەک مانگی رابردوودا چەندین شاندی ئۆیپۆزسیۆنی سووریا سەردانی مۆسکۆیان کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای رووسیا کۆبونەتەوە ،پێشتریش بەشێک لە ئۆپۆزیسیۆنی سوریا گرفتیان لەگەڵ هەڵوێستەکانی رووسیا بەرامبەر قەیرانی سووریا هەبوو، بەڵام ئەمجارە وا دەردەکەوێت کە ئۆپۆزیسیۆنی میانڕەوی سووریا بە هی ناوخۆو و دەرەوەش دەیانەوێت لە رێگەی رووسیاوە بگەنە چارەسەرێک بۆ قەیرانی سووریا.

2/9/2015

 

ساڵح ئەدیبی کوردێکی سوننەی رۆژهەڵاتی کوردستان، وەک باڵێۆزی ئێران لە دوو وڵاتی ڤێتنام و کامبۆج دەستنیشانکرا.

ساڵح ئەدیبی کە پێشتر سەرۆکی دامەزراوەی شارەزایانی پارێزگای سنە بووە، لە لایەن حکومەتی حەسەن رۆحانی-یەوە وەک باڵیۆزی ئێران لە هەردوو وڵاتی ڤێتنام و کامبۆج دیارییکراوە.

ئەدیبی رۆژی سێشەممە 1-9-2015 رایگەیاند، سەرەتا وەک باڵیۆز بۆ باڵیۆزخانەی ئۆسترالیا دەستنیشانکراوم، بەڵام دواتر بەهۆی بوونی مسوڵمانانی سوننە مەزهەب لە وڵاتانی ڤێتنام و کامبۆج، وەک باڵیۆزی ئەو دوو وڵاتە دەستنیشانکرام.

ئەوە یەکەمجارە کە کوردێکی سوننە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی سەردەمی دەسەڵاتدارێتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دوای ساڵی 1979-ی زایینیەوە، دەستنیشان بکرێت.

2/9/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان