فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

شارەوانی ورمێ 20 ملیار تمەن کورتهێنانی بودجەی هەیە، ئەمەش بەهۆی دۆخی خراپی ئابووری کە پێنج ساڵە بەسەر ئەو شارەوانییە دا قورسایی دەکات.

لە کۆی 350 ملیار تمەن داهاتی ساڵانەی شارەوانی ورمێ، دەبوایە 150 ملیار تمەن لە رێگای فرۆشتی موڵکەکانەوە بێت، بەڵام بە قسەی سەرۆکی ئەو شارەوانییە، پڕۆژەکە سەرکەوتوو نەبووە و بەهۆی خراپی دۆخی ئابووری، شارەوانی ورمێ 110 ملیار تمەن قەرزداری بانکەکان و بەڵێندەرانە.

کەمبوونەوەی داهاتی شارەوانی، کاریگەریی لەسەر مووچەی کرێکاران و فەرمانبەرانیش داناوە، فەرمانبەرانی فەرمی، گرێبەستی و وەرزی لەو شارەوانییەدا، لە مانگی سەرماوەزەوە مووچەیان وەرنەگرتووە.

لانیکەم پێنج ساڵە خانووبەرە و زەوی لە شاری ورمێ بازاڕی نییە، ئەمە زۆر کەسی تووشی زەرەر کردووە، بەڵام کێشەی بازاڕی خانووبەرە و زەوی زیاتر کاریگەریی لەسەر داهاتەکانی شارەوانی ورمێ داناوە.

شارەوانی ورمێ دەبێت ساڵانە 350 ملیار تمەن داهاتی هەبێت، 150 ملیار تمەن لەو بڕە داهاتە لەڕێگەی فرۆشتنی موڵکەکانەوە دابین دەکرێت، بەڵام بەگوتەی سەرۆکی شارەوانی ورمێ، بەهۆی رەوشی خراپی ئابوورییەوە ئەم داهاتەش کەم بووەتەوە و پرۆژەی بە دەستهێنانی 150 ملیار تمەن داهات سەرکەوتوو نەبووە، ئەم دۆخە لانیکەم پێنج ساڵە بەسەر شانی شارەوانی ورمێوە قورسایی دەکات.

9/2/2017

 

لە یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنی نێوانیان، ترەمپ پشتیوانی واشنتن "لە دژی هەموو جۆرێکی تیرۆر" بۆ ئەردۆغان دەردەبڕێت و دەڵێت، تورکیا هاوبەشێکی ستراتیژی ئەمریکایە.

بەپێی راگەیێندراوێکی کۆشکی سپی، رۆژی سێشەممە 7-2-2017 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە، کە 45 خولەکی خایاندووە.

لەبارەی نێوەڕۆکی پەیوەندییەکە، کۆشکی سپی دەڵێت "هەردوو سەرۆک پابەندبوونی خۆیان بۆ شەڕی تیرۆر بە هەموو جۆرەکانییەوە دەربڕی".
 
بەپێی راگەیێندراوی کۆشکی سپی، ترەمپ بە ئەردۆغانی گوتوە "ئەمریکا بەردەوام دەبێ لە پشتیوانی تورکیا وەکو هاوپەیمانێکی ستراتیژی و هاوبەشێکی ناتۆ".

دۆناڵد ترەمپ خۆشحاڵی خۆشی بە بەشداری تورکیا لە شەڕی دژی داعش دەربڕیوە.

دوای 18 رۆژ لە دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا، ئەوە یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان ترەمپ و ئەردۆغانە.

تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کۆمپانیاکانی ترەمپ بازرگانی تێدا دەکەن، تورکیاش دەیەوێ پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا بەهێزتر بێت لە سەردەمی ئۆباما.

لە سەردەمی ئیدارەی ئۆباما پەیوەندییەکانی واشنتن و ئەنقەرە خراپ بوون، بەتایبەت دوای هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ یەپەگە. تورکیاش چاوی لەوەیە ئیدارەی ترەمپ پلانەکانی ئۆباما بۆ پڕچەککردنی یەپەگە هەڵبوەشێنێتەوە.

8/2/2017

 


ئاڕنۆڵد شوارزینگەر، ئەكتەری سینەمایی بەنێوبانگ و حاكمی پێشووی ویلایەتی كالیفۆڕنیا، هەڕەشە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەكات و دەشڵێت "لە بڕیاری خۆم پاشگەز نابمەوە سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی سەرۆكی ئەمریكا".

رۆژی سێشەممە 7-2-2017، ئارنۆڵد لە لێدوانێكی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند "دەمەوێ‌ دەموچاوی ترەمپ بشكێنم، پەیوەندیشم بە یاریدەدەرێكم كردووە و پێمگوتووە دەبێ بگەڕێینەوە نیویۆرك، بۆ ئەوەی لەسەر مێز دەموچاوی ترەمپ بشكێنم".

لە چەند رۆژی رابردوودا دۆناڵد ترەمپ سووكایەتی بە ئارنۆڵد كرد، چونكە ئارنۆڵد رەخنەی لە بڕیاری  قەدەخەكردنی چوونی خەڵکی 7 وڵاتی ئیسلامی بۆ ئەمریكا گرتبوو، ئاڕنۆڵد وێڕای ئەوەی بڕیارەكەی ترەمپی بە شێتانە ناوبردبوو، رایگەیاندبوو "پێموایە ئەو بڕیارە بە بەرگی گێل دەرماندەخات".

پێشتريش لە بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنیدا ترەمپ رەخنەی لە ئەدای ئاڕنۆڵد گرتبوو و گوتبووی "ئاڕنۆڵد شوارزینگەر كاری خراپی كردووە كاتێك حاكمی ویلایەتی كالیفۆڕنیا بووە، بەڵام ئێستا كاری خراپتر دەكات كە بڕیاری داوە ببێتە پێشكەشكاری بەرنامە."

لەبەرامبەردا ئارنۆڵد گوتبووی "سڵاو دۆناڵد، بیرۆكەیەكی جوانم هەیە، رات چییە كارەكانمان بگۆڕینەوە، تۆ لەسەر تەلەڤزیۆن كاربكە، چونكە شارەزاییەكی باشت لە بەرزكردنەوەی بینەران هەیە، منیش بەرپرسیارێتی بەڕێوەبردنی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەگرمەئەستۆ بۆ ئەوەی گەل بە دڵخۆشی بخەوێت، چونكە تۆ زۆر بێزاریان دەكەی."

8/2/2017

 

عەلی ئەكبەر ساڵحی سەرۆكی رێكخراوی وزەی ناوەكی ئێران رایگەیاند، یەكەم بڕى‌ یۆرانیۆم لە رووسیا ھەناردەی ئێران كراوە و لە چەند رۆژی داھاتووشدا بڕی 149 تەن یۆرانیۆم لە رووسیاوە دەگاتە بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران.

بە گوتەی سەرۆكی رێكخراوی وزەی ناوەكی ئێران، ناردنی یۆرانیۆم لە لایەن رووسیاوە بۆ ئێران لە چوارچێوەی رێككەوتنەكان بووە  و بەو پێیەش لە كاتی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكان تا ئێستا 359 تەن یۆرانیۆم لە رووسیاوە گەیشتووه‌تە بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران.

بەپێی رێككەوتنەكەی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك ھەرجۆرە ھەناردە و ھاوردەكردنی یۆرانیۆم لە لایەن ئێرانەوە دەبێت بۆ ماوەی 25 ساڵ لە ژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەكیدا بێت.

8/2/2017

 

سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل لەسەردانێکیدا بۆ لەندەن توشی حاڵەتێکی شەرمەزارکەربووەوە کە لە بەردەم دەرگای سەرۆکایەتی وەزارەتی بەریتانیا ماوەیەک چاوەڕوانیکرد تا دەرگای لێبکەنەوە.

دوانیوەڕۆی دوێنێ ٦ی شوباتی ٢٠١٧، بنیامین ناتانیاهو سەردانی بنکەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاکرد و لەدوای دابەزینی لە ئوتومبیلەکەی سڵاوی لە میدیاکان کرد.

ناتانیاهو لە چاوەڕوانی تێریزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیادا نزیکەی نیو خولەک لەبەردەم دەرگای بینای سەرۆک وەزیراندا ڕاوەستا و دواتر دەرگای لێکرایەوە.

ناتانیاهو لەگەڵ مەی کۆبووەوە و باسیان لە هەماهەنگی نیوان هەردوولا و هەوڵەکان بۆ بەدیهێنانی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین کرد .

دوابەدوای کۆبوونەوەکە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە تویتێکدا بڵاویکردەوە "سوپاسی پێشوازیە گەرمەکەی تێریزا مەی دەکەم و ئەوەش ئاماژەیە بۆ بەهێزی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و بەریتانیا".

سەرچاوەیەک لە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاوە لەبارەی حاڵەتە شەرمەزارکەرەکەی ناتانیاهوەوە بە ماڵپەڕی تایمز ئۆف ئیسرائیلی ڕایگەیاند "ئەو کێشەیە هەندێک جار ڕوودەدات و هەموو شتێک باش بووە".

هاوکات تۆڕی ڕادیۆی سەربازی ئیسرائیلی ئاماژەی بەوە کردووە، هۆکاری ڕوودانی ئەو حاڵەتە ئەوە بووە کە ناتانیاهۆ چەند خولەکێک زووتر لەکاتی خۆی چووەتە شوێنەکە.

 تانیاهو توشی حاڵەتێکی شەرمەزارکەر دەبێت لە لەندەن

7/2/2017

 

حەیدەر عەبادى ڕایگەیاند، پرسى سەربەخۆیى هەرێمیان لە میدیاکانەوە بیستووە و تا ئێستا بە فەرمى لەگەڵیاندا باس نەکراوە.

حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە کۆنفرانسى ڕۆژنامەوانى هەفتانەى خۆیدا کە ڕۆژانى سێشەممان لەدواى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران بۆى سازدەکرێت ڕایگەیاند، تا ئێستا بە فەرمى پرسى

سەربەخۆیى هەرێمیان لەگەڵدا باس نەکراوە و تەنیا لە میدیاکانەوە لێدوانیان لەو بارەیەوە بیستوە.

عەبادى وتیشى، حکومەتەکەى کار بۆ ئەوە دەکات عێراق بە یەکپارچەیى و بە یەکگرتوویى بمێنێتەوە.

وتیشى، سوپاى عێراق و پێشمەرگە پێکەوە شەڕى دژى داعش دەکەن و قوربانییان داوە، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەو یەکگرتووییە.

لە سەردانى شاندە باڵاکەى هاوپەیمانى نیشتمانى شیعەدا بۆ هەولێر فازڵ میرانى سکرتیرى مەکتەبى سیاسى پارتى لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەبێ شەرمکردن لەگەڵ شاندەکە باسیان لە پرسى سەربەخۆیى هەرێم کردووە.

7/2/2017

 

دوای چین، ئێران زیاتر لە هەر وڵاتێکی دیکە تۆمەتباران لە سێدارە دەدات. زۆرینەی رەهای ئەوان بە تۆمەتی قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان لە سێدارەدەدرێن. ئەمەش زۆرجار دەنگی ناڕەزایەتی رێکخراوە داکۆکیکارەکانی مافی مرۆڤی بەرز کردووەتەوە.

بەشێک لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران، هاتنە سەر ئەو بڕوایەی ژمارەی زۆری لە سێدارەدراوان لە ئێران، بنەما هزرییەکانی لەبەرچاو رای گشتی خەوشدار دەکات، بۆیە سەرەتای پایزی رابردوو، 100 کەس لە نوێنەرانی پەرلەمان پرۆژەیاسایەکیان ئامادە کرد، تاوەکو سزای سێدارە بۆ گیراوانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان، سووک بکرێت.

پەرلەمان دواتر ئەم پرۆژەیاسایەی پەسند کرد، بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆمیسیۆنی مافەکانی دادوەری پەرلەمان دەنگی لەسەر بدات. بەڵام عەلی عەلیزادە، بەڕێوەبەری دەستەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان دەڵێ "ئێمە، دەمانەوێ ئەو پرۆژەیاسایە پەسند نەکرێت، ئەگەریش نوێنەرەکان سووربوون لەسەر پەسەندکردنی، دەبێت بۆچوونی دەزگای دادی بۆ وەربگرن".

کۆمەڵناسان و شارەزایانی یاسا، پێیان وایە سزای سێدارە چارەسەری تاوانە کۆمەڵایەتییەکان ناکات و، بۆ کەمکردنەوەی رێژەی تاوان، پێویستە رێگەچارەی دیکە بگیرێتە بەر. بەڵام عەلی عەلیزادە دەڵێ "باسکردن لەم بابەتە بەبێ لەبەرچاوگرتنی دەسکەوتە زانستییەکانی 38 ساڵی رابردوو، نەک تەنیا یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی ماددەی هۆشبەر ناکات، بەڵکو رووبەڕووی کێشە و گرفتیشی دەکات".

بەڕێوەبەری دەستەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان هەروەها دەڵێ "چاکسازی لەمجۆرە گەرچی ئەدەبیاتەکەی وەک ئەدەبیاتی مافی مرۆڤە، بەڵام شەپۆلیکی گەورەی تاوانی بە دواوە دەبێت، تەنانەت پەرە بە تاوانەکانی دیکەش دەدات".

دوو ساڵ لەمەوبەر، محەممەد جەواد لاریجانی، بەڕێوەبەری دەستەی مافی مرۆڤی دەزگای دادی ئێران، گوتی "هەوڵدەدرێت یاساکانی پەیوەندیدار بە سێدارەی قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان بگۆڕدرێ"، بەڵام سەرەتای پایز سەرۆکی دەزگای دادی ئێران، هەڵگرتنەوەی سزای سێدارەی لەسەر قاچاخچییەکانی ماددە هۆشبەرەکان رەتکردەوە.

7/2/2017

 

خۆپیشاندانی دانیشتووانی ئەمریکا دژی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەو وڵاتە و بڕیارەکانی بەردەوامن، دانیشتووانی ویلایەتی فلۆریدا داوا دەکەن رێگە بە ترەمپ نەدرێت پشووی هەفتانەی لە تاوەر و هاوینە هەواری تایبەت بە خۆی لەو ویلایەتەدا بەسەر ببات.

دوا بە دوای دەرکردنی بڕیاری قەدەخەکردنی گەشتی کۆچبەر و پەنابەران لە حەوت وڵاتی زۆرینە موسڵمان بۆ ئەمریکا، رۆژانە هەزاران کەس لە شارە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.

دادگای فیدراڵی ویلایەتی واشنتۆن، بڕیارێکی دەرکرد و تێدا بۆ ماوەیەکی کاتی بڕیارەکەی ترەمپی هەڵپەسارد، وەزارەتی دادی ئەو وڵاتەیش تانەی لە بڕیاری دادگاکە دا، بەڵام  دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەمریکا، رەتیکردەوە کار بە بڕیارەکەی ترەمپ لەبارەی قەدەخەکردنی گەشتی کۆچبەر و پەنابەرانی حەوت وڵاتەکە بکات.

رۆژانە رژانە سەرشەقامەکان و راگرتنی هاتووچۆی ئۆتۆمبیلەکان، چیدیکە لە ئەمریکاش نامۆ  نییە. لە فیلادلفیای ویلایەتی پەنسلڤانیا خۆپشاندەران بە درووشمی نا بۆ قەدەخەکردنی گەشتەکان و نا بۆ دروستکرنی دیوارەکان دژ بە بڕیارەکانی ترەمپ دەوەستن.

لە ناوچەی وێست پالم بیچ-ی کەناردەریای گەشتیاری لە ویلایەتی فلۆریدای باشووری رۆژهەڵاتی ئەمریکا، ترەمپ تاوەر و هاوینەهەواری تایبەتی خۆی هەیە، دانیشتووانی ئەوێش خۆپیشاندان دژی ترەمپ دەکەن و دەڵێن "نابێت رێگە بدرێت ترەمپ بێتە ئێرە و، کاتی پشووەکانی بەسەر بەرێت".

ئەلیکس تەیلەر، خۆپیشاندەرێکە لە پاڵم بیچ و دەڵێ "هەژمارکردنی بابەتەکانی جێی ناڕەزایەتی خەڵک لە ترەمپ کارێکی قورسە. هەست دەکەم مافەکانمان لەهەموو گۆشەیەکەوە لەژێر هەڕەشەدان. هەست دەکەم پلانێک لە شۆک و ترساندن بۆ تێکشکانی ئێمە کێشراوە، بەڵام ئێمە ناشکێین. دۆناڵد ترەمپ شیاوی ئەوە نییە لەم شوێنەدا پشوو بدات. ئەو هێرشی کردووەتە سەر ماف و ژیان و ئازادییەکانمان".

7/2/2017

 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راگەیاند، ئێران هیچ متمانەیەکی بە ئەمریکا نییە و هیچ گوێ بەهەڕەشە و لێدوانە تووندەکانی ئەمریکا نادات، دەشڵێت ئەمریکا دەبێت ئەوەش بزانێت کە مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران دەبێت جیاوازبێت.

رۆژی دووشەممە 6-2-2017، لە تاران بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی ئەنجامدا و رایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر بنەمای بەرژوەندییەکانی خۆی هەنگاوەکانی دەنێت و ئێمە بۆ پاراستنی ئێران و گەلەکەی هەنگاوەکانمان دەنێن بۆ ئەوەی باشتر کاربکەین
.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها گوتی، لە چەند رۆژی رابردوودا ئیدارەی نوێی ئەمریکا چەند لێدوانێکی تووندیان داوە لەبارەی ئێران، ئەوەش لەکاتێکدایە کە ئێمە هیواخوازبووین ئیدارەی نوێی ئەمریکا پابەندبوونی خۆی بە رێککەوتنامەکەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دووپات بکردایەوە نەک دژایەتی و لێدوانی تووند بدات.

بەهرام قاسمی، ئاماژەی بەوەشدا، ئێران هیچ متمانەیەکی بە ئەمریکا نییە و ئێران هیچ گوێ بەهەڕەشە و لێدوانە تووندەکانی ئەمریکا نادات و ئەو لێدوانانە هیچ شتێکی نوێیان تێدانییە و ئێمە راهاتووین لەو جۆرە لێدوانانە، لە داهاتووشدا ئەوە روون دەبێتەوە کە کێ زیان مەند دەبێت.

لەبارەی لێدوانەکانی ئەمریکا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتیشی، ئەمریکا دەبێت لە راستی بارودۆخی ناوچەکە تێبگات و نابێت لە خۆیەوە لێدوانی تووند بدات، لەگەڵ ئەوەشدا ئێران بەرژەوەندییەکانی خۆی دەپارێزێت و ئەمریکا دەبێت ئەوەش بزانێت کە مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران دەبێت جیاوازبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە کاردانەوەکان لە بەرامبەر تاقیکردنەوەی مووشەکە بالیستیکیەکەی ئێران لە لایەن بەرپرسانی ئەمریکاوە درێژەی هەیە. 

لە چەند رۆژی رابردوودا چەندین بەرپرسی باڵای ئیدارەی ئەمریکا هۆشداریان دایە ئێران، لەوانەش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی وڵات، لەبارەی بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژی ئێران رایگەیاند "هیچ شتێک لە دەرەوەی بژاردەمان نییە. هیچ بژاردەیەکم لانەبردووە. بە راستی هیچ بژاردەیەکم لانەبردووە". 

هەروەها پۆڵ رایان، سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا گوتبووی"من پشتگیری لە قورسترکردنی سزاکانی سەر ئێران دەکەم. پێموایە ئیدارەی پێشوو نەرمی زۆری بەرامبەر ئێران پیشاندا.  بە بڕوای من وەکو ئەنجامی ئەو کارەش، ئێران زۆر لەوە چالاکترە کە دەیتوانی. لەبیرتان نەچێت ئێران گەورەترین سپۆنسەری تیرۆرە لە جیهاندا".

6/2/2017

 

نوێنەرانی هەرسێ وڵاتی، رووسیا، ئێران و تورکیا لە کازاخستان کۆدەبنەوە بۆ تاوتووێکردنی قەیرانەکانی سووریا و هەروەها لە کۆبوونەوەکاندا ئەنجام و بڕیارەکانی کۆبوونەوەکانی نێوان حکومەت و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا تاوتووێدەکەن.

کامێس شەدادی، پەیامنێری رووداو لە مۆسکۆ رایگەیاند، بڕیارە رۆژی دووشەممە 6-2-2017، نوێنەرانی رووسیا، ئیران و تورکیا لە ئاستانەی پایتەختی کازاخستان کۆببنەوە بۆ تاوتووێکردنی قەیرانەکانی سووریا.

پەیامنێری رووداو لە مۆسکۆ هەروەها گوتی، نوێنەرانی هەرسێ وڵاتەکە گەیشتوونەتە ئاستانە و هەروەها نوێنەری وڵاتی ئوردنیش بەشداری لە کۆبوونەوەکانی ئاستانەدا دەکات و لە کۆبوونەوەکاندا باس لە ئاگربەستی سەرتاسەری لە سووریا دەکرێت.

لەبارەی کۆبوونەوەکانیش، کامێس شەدادی ئاماژەی بەوەشکرد، نوێنەرانی وڵاتان لەسەر ئاستی فەرماندە سەربازیەکاندا بەشداری لە کۆبوونەوەکاندا دەکەن و نوێنەرانی سەربازیی ئەو وڵاتانە باس لە پلانەکەدا دەکەن کەچی بکرێت لەڕووی سەربازییەوە بۆ ئەوەی ئاگربەست لە سووریا رابگەیێندرێت.

رۆژانی 23 و 24ی مانگی یەک لە شاری ئاستانەی پایتەختی کازاخستان کۆبوونەوەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سووریا و راگەیاندنی ئاگربەستی هەمیشەیی لایەنە سووریەکان بە چاودێری رووسیا، ئێران، تورکیا و نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوەچوو تێیدا چەندین بڕیار لەبارەی کێشەکانی سووریا درا.

6/2/2017

 

لە ئەفغانستان بەهۆی سەرما و بەفربارین 20 کەس گیانیان لەدەستداوە. سەرجەم گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی پایتەختی ئەو وڵاتەش ‌هەڵوەشێندرانەوە.

بەهۆی سەرما و بەفربارین لە ئەفغانستان، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 20 کەس  گیانیان لەدەستداوە. هاوکات 68 خانوو بە تەواویی رووخاون و 38 خانووی دیکەش زیانیان بەرکەوتووە. 

بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئەفغانستانیش رایگەیاند، بەهۆی بارینی زۆری بەفر، سەرجەم گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەی مەیدانی هەوایی کابوڵ هەڵوەشێندرانەوە.

بە هۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە فڕۆکەخانەی مەیدانی هەوایی کابوڵ بەفر دایپۆشیوە، ئەوەش بووەتە هۆی رێگرییکردن لە ئەنجامدانی گەشتە ئاساییەکان.

 کارمەندانی فڕۆکەخانەکە راسپێردراون تاوەکو بەفرەکە رابماڵن و فڕۆکەخانەکە بۆ ئاستی پێویست لە راپەڕاندنی خزمەتگوزارییەکانی بگەڕێننەوە.

بارینی بەفر، جگە لە رێگای ئاسمانیی، بۆ رێگا زەمینییەکانیش کێشەی زۆری درووستکردووە و بەم هۆیەشەوە سەرجەمی دامەزراوە دەوڵەتییەکانی کابوڵ پشووی فەرمییان راگەیاندووە.

06/02/2017

 

هاوسەرۆکی گەورە شارەوانیی مێردین بە تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند "گشتپرسی لە تورکیا، کاریگەری خراپی لەسەر گەلی کورد دەبێت".
ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی گەورە شارەوانیی مێردین، کە رۆژی هەینی 3-2-2017 دوای زیاتر لە مانگێک زیندانیکردن، ئازادکرا. لە ماڵەکەی خۆیدا لە هەڤپەیڤینێکی تایبەت لەبارەی چەند پرسێکەوە بۆ تۆڕی میدیایی رووداو دوا.

هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی مێردین گوتی "هیوادارین گفتوگۆ بکرێتە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان... بەبێ برایەتی و تەبایی گەلان، کێشەکان چارەسەر نابن".

لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا ئەحمەد تورک رایگەیاند "هیچ کاتێک کورد هێرشی نەکردووەتە سەر گەلانی دیکە. پێویستە حکومەتی تورکیا رێگەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان فراوانتر بکات".

بڕیارە رۆژی سێشەممە 07-02-2017، بانگەشەی سیاسی پارتەکانی تورکیا لەبارەی هەمواری دەستووەرەوە دەستپێبکات و لایەنە سیاسییەکانی پەرلەمان بەسەر دوو بەرەدا دابەشبوون. بەرەی "بەڵێ" لە ئاکپارتی و مەهەپە پێکدێت، بەرەی "نەخێر"یش لە جەهەپە و هەدەپە پێکدێت بڕیارە.

ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی گەورە شارەوانیی مێردین، لەبارەی کاریگەری گشتپرسییەکە لەسەر کورد لە باکووری کوردستان، گوتی "گشتپرسی لە تورکیا کاریگەری خراپی لەسەر گەلی کورد دەبێت"

ئەحمەد تورک، رۆژی 24-11-2016 به‌تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون و بانگه‌شه‌كردن بۆ په‌كه‌كه‌، هاندانی خه‌ڵك بۆ رق و كینه‌ و سووكایه‌تیكردن به‌ به‌هاكانی ده‌وڵه‌تی توركیا"، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا ده‌ستگیركرا و، ئێوارەی رۆژی هەینی 3-2-2017 لە زیندانی خارپێت ئازادکرا.

5/2/2017

 

هه‌ریه‌ك له‌ رووسیا، توركیا و ئێران کۆبوونەوەی تەکنیکی بۆ دانانی میکانیزمی ھاوبەش لەبارەی چاودێریکردنی ئاگربەستەکەی سووریا، لە رێکەوتی 6ی ئه‌م مانگه‌ لە ئاستانه‌ ئەنجامدەدەن.

ئەنوەر كایناکۆڤ، گوتەبێژی راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی کازاخستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانیدا رایگەیاند، کۆبوونەوەی تەکنیکی لەبارەی سووریا، بە بەشداری نوێنەرانی تورکیا، رووسیا، ئێران و نەتەوە یەکگرتووەکان لە 6-2-2017 لە ئاستانه‌ بەڕێوەدەچێت.

کایناکۆڤ راشیگەیاند، لە کۆبوونەوەکاندا تاوتوێی بەھێزکردنی ئاگربەستی سووریا دەکرێت.

بە سەرپەرشتی تورکیا و رووسیا لە 23 و 24ی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، کۆبوونەوەیەک بە بەشداری نوێنەرانی ئێران، ئەمریکا، حكومه‌ت و ئۆپۆزیسیۆنی سەربازیی سووریا لە ئاستانه‌ بەڕێوەچوو و تێیدا تاوتوێی ئاگربەستی سووریا کرا.

لە کۆبوونەوەکاندا تورکیا، رووسیا و ئێران رێککەوتبوون لەسەر دانانی میکانیزمێکی ھاوبەش بۆ چاودێریکردنی ئاگربەستەکەی سووریا.

لایەنەکان لە 6ی ئەم مانگە کار لەسەر وردەکارییە تەکنیکییەکانی میکانیزمەکە دەکەن.

05/02/2017

 

هه‌ریه‌ك له‌ سعودیە، بەحرەین، میسر و ئیمارات هۆشداری ده‌ده‌نه‌ ئێران دەست له‌ کاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچەکە وەرنەدات و پەیوەندی دراوسێیەتی لەبەرچاو بگرێت.

لووتكه‌ی کۆبوونەوەی سه‌ركرده‌كانی هەریەک لە وڵاتانی میسر، بەحرەین، سعودیە و ئیمارات (کە بە چوارینه‌ی عه‌ره‌بی ناسراون) لە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات ئه‌نجامدرا، کە تێیدا ئەحمەد ئەبو غێت، سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی بەشداربوو. 

دوای کۆبوونەوەکە، چوارینه‌ی عه‌ره‌بی راگه‌یێندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌. تێیدا داوایان لە ئێران کرد "رێز لە سەروەری وڵاتانی عەرەبی و دراوسێ بگرێت".

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندی وڵاتانی ناوچەکە لەگەڵ ئێران کراوە. ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی دەستوەردانی ئێران لە کاروباری ناوخۆی سووریا، لوبنان و عێراق، شەڕی مەزهەبی لە ناوچەکە دروست بووە و ناسەقامگیریی بەردەوام هەیە.

هەر لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە "بڕیاری 2216ی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە تایبەتە بە سزای چەک لە یەمەن، لەلایەن ئێرانەوە پێشێل دەکرێت".

لووتكه‌ی "چوارینەی عەرەبی" لە کۆبوونەوەی کانوونی دووەمی 2016ی کۆمیسیۆنی کۆمکاری عەرەبی پێکهێنرا.

05/02/2017

 

رێوڕەسمی پیرشالیار، ئەمساڵیش لە یەکەم چوارشەممەی نیوەی دووەمی، دووەم مانگی زستان، لە هەورامان بەڕێوەچوو و سەرنجی خەڵکێکی زۆری بەلای خۆیدا راکێشا.

پیرشالیار، پیرێکی ناوچەی هەورامان بووە. بەپێی ئەفسانەکان، پیرشالیار توانیویەتی بەهۆی کەرامەتییەوە، کچی پاشای بوخارا چارەسەر بکات، کە پزیشکەکان نەیانتوانیوە چارەسەری بکەن، پاشای بوخاراش لەبەرامبەردا کچەکەی پێدا.

رێوڕەسمەکانی ئێستای پیرشالیار دەبەسترێنەوە بە رووداوی زەماوەندی پیرشالیار و کچی شای بوخارا. هەندێک کەس دەڵێن مێژووی چیرۆکی پیرشالیار بۆ 700 ساڵ پێش ئێستا و، هەندێکی دیکە بۆ زیاتر لە هەزار ساڵ لەمەوبەری دەگێڕنەوە.

رێوڕەسمی پیرشالیار بە دابەشکردنی گوێزی باخێک دەست پێدەکا کە بە باخی پیرشالیار ناسراوە و، هەموو ساڵێک سێ رۆژ دەخایەنێت و تێیدا قوربانی دەکرێ و خواردنی تایبەتی سازدەکرێت.

5/2/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان