فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە ئەنجامی سەرکوتی خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئێران لە پێنج ڕۆژی ڕابردوودا، ٢١ کەس کوژراون و زیاتر لە ٤٥٠ کەسیش دەستگیرکراون.

بەگوێرەی ئامارێکی نافەرمی کە کەناڵی تەلەفزیۆنیی خەبەریی رێژیم بڵاویکردووەتەوە، لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکانی شەوی ڕابردوودا لە سەرتاسەری ئێران نۆ کەسی دیکە کوژراون.

بەم شێوەیە ئاماری کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی پێنج ۆژی ڕابردوو، بەو نۆ کەسەی شەوی ڕابردووەوە، دەگاتە ٢١ کەس.

هەروەها ڕاگەیەندراوە، کە لە ماوەی ئەو چەند ڕۆژەدا تەنیا لە تارانی پایتەخت زیاتر لە ٤٥٠ کەس دەستگیرکراون.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوەو پیلانی ئۆپەراسیۆنێکی بەم زووانەی ئەو وەزارەتەی ئاشکراکردووە بۆ دەستگیرکردنی ئەو خۆپیشاندەرانەی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژانی ڕابردوویان ڕێکخستووە.

هاوکات فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسداران ئامادەییان ڕاگەیاندووە بۆ دەستێوەردانی دۆخەکە و سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان.

٣/١/٢٠١٧

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان