فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

 

بەپێی ئەو زانیاری و هەواڵانەی کەلە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بڵاو کراونەتەوە، لە خۆپیشاندانی ئەم ئێوارە شاری "دروود"ی سەر بە پارێزگای لوڕستان، شەش خۆپیشاندەر بە دەستی هێزە ئەمنییەکان کوژراون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە گەیشتوون، لە خۆپیشاندانی ئەم ئێوارەیە لە شاری "دروود"ی سەر بە پارێزگای لوڕستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە تەوەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان شەش هاووڵاتیی کورد کوژراون.

لە حاڵێکدا خەڵک بە شێوەی هێمانە دەستیان داوەتە ڕێپێوان، هێزە ئەمنییەکان، بە چەک و باتۆم و گازی فرمیشکڕێژ هێرشیان کردووەتە سەر خۆپیشاندەران و بەپێی وێنەکان شەش کەس کوژراون و هەتا ئێستا لەبارەی ژمارەی برینداران زانیاریی ورد لەبەردەستدا نییە.

ناوی چوار کەس لە خۆپیشاندەرە کوژراوەکان هەتا ئێستا ئاشکرا بووە کە بریتین لە: "هەمزه لەشنی، موحسێن ويرايسی، محەمەد چوباک و حوسێن ڕەشنوو".


لە درێژەی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی سەرتاسەری ئێران کە بەهۆی دۆخی ناجێگری ئابووری و گرانییە، لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزە ئەمنییەکانی ئێران، پێنج خۆپیشاندەری دیکە لە تاران گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی ئەو زانیاری و هەواڵانەی کەلە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئێران بڵاو کراونەتەوە، لە ئەنجامی گرژی و ئاڵۆزیی کە لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە تاران ڕووی داوە، 5 کەس بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون.

بەپێی ئەو زانیارییه کان لە شاری کرماشان 8 کەس بریندار بووە و زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، لە کرماشان، عەقیدێکی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە.

هەر ئێستا لە شارەکانی ساری، لە باکووری ئێران، لە شاری ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەراک لە ناوەندی ئێران و بەندەر عەباس لە باشووری ئێران خەڵک لەسەر شەقامەکانن و لەدژی حکوومەت خۆپیشاندان دەکەن و هێزە ئەمنییەکانیش بە گازی فرمێسکڕێژ ڕووبەڕوویان دەبنەوە.

٣١/١٢/٢٠١٧

 

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان