فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەكان لە ئێران بەردەوامی هەیە و ئێستە لە چەند شار و شارۆكەیەكی ئەو وڵاتە خۆپێشاندان دەستی پێ كردووە، هاوكات حكوومەتی ئێران بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ئینستگرام و تێلیگرامی قەدەغە كرد.

لە شاری سنە، ئێوارەی ئەمڕۆ خۆپێشاندان دەستی پێ كرد و چەندان شەقام و گۆڕەپانی شاری سنەی گرتەوە ئەوەیش دوا بەدوای ئەوەی لە ڕۆژی پێنجشەمی ڕابردووەوە هێزێكی زۆری تەناهی لە شارەكەدا بڵاوەیان پێ‌ كراوە.

خۆپێشاندەرانی ئەم ئێوارەی سنە بە دروشمی "زیندانیانی سیاسی دەبێ ئازاد بكرێن" بەردەوامی هەیە، هاوكات لە چەند ناوچەیەكی تریش خۆپێشاندان بەهەمان شێوە بەرێوە دەچێت.

لەلایەكی ترەوە هەر ئێوارەی ئەمڕۆ خوێندكارانی زانكۆی تاران، لە بەردەم زانكۆی تاران گردبوونەتەوە و بە گوتنەوەی دروشم داوا لە خەڵك دەكەن بەردەوام بن لە خۆپێشاندانەكان.

وەك ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاو كراوەتەوە، لە گردبووەنەوەی خوێندكارانی تاراندا سەدان خوێندكار تێكڕا دروشمی "حكومەتی زۆردارمان ناوێت، پۆلیسی بەكرێگیراومان ناوێت" دەڵێنەوە.

لە كرماشانیش بۆ ماوەی چەند سەعاتێك خۆپێشاندان بەرێوە چوو، ڕاگرتنی ئینتەرنێتیش لەلایەن حكوومەتی ئێرانەوە بووە هۆی ئەوەی نەتوانن هیچ ڤیدیۆ و وێنەیەك بڵاو بكەنەوە.

بڕیارە ئەمشەو خۆپێشاندان لە زۆربەی شارەكانی ئێران بە گوڕوتینێكی زیاتر دەست پێ بكات، ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا كراوە جگە لەوەی خۆڕسك بووە، لە هەمان كاتدا خەڵك لە رێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی فەیسبووك و تێلیگرام و تۆڕی كۆمەلایەتی تر لەگەڵ یەكتردا هاوئاهەنگییان كردووە، وەك ئەوەی بڵاو كراوەتەوە ئەمڕۆ بەفەرمی حكوومەتی ئێران تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی ئینستگرام و تێلیگرامی داخست.

دوێنێ شەموو لە تاران، كرماشان، شاری كورد، بەندەر عەباس، ئیزە، ئەراك، زەنجان، ئەبهەر، دوروود، خوڕەمئاوا، ئەهواز، كەرەج و تەنكابوون خەڵك درێژەیان بە ناڕەزایەتییەكان دا و رژانە سەر شەقامەكان و خۆپێشاندانیش تا درەنگانێكی شەوی رابردوو بەردەوام بوون.

لە زۆر لەو شارانەی خۆپێشاندان رێكخرابوون وێنەی خامنەیی رێبەری ئێران و سەركردەكانی تر لەوانەیش قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران هێنرانە خوارەوە. لە ناوەندی تاران لە ناو ئاپۆرای جەماوەر ئاڵای ئێران هاتە سووتاندن. لە بەردەم زانكۆی تاران داوا لە خامنەیی كرا واز لە دەسەڵات بهێنێت.

لە هەندێك شار خۆپێشاندان توندوتیژی لێ كەوتەوە و پۆلیس هێرشی كردە سەر خەڵك و تەنانەت تەقەشی لێ كردن. لە ئەراك و دوروود هێرش كرایە سەر دامەزراوە حكوومییەكان. لە دوروود لانی كەم سێ كەس لە لایەن پۆلیس و پاسداران كوژران و ژمارەیەكیش بریندار بوون. لە ئەهواز دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی پۆلیسدا گیرا. لە مەلایەر نووسینگەی نوێنەری خامنەیی رووخێنرا. لە شوێنی تریش حاڵەتی كوژرانی خۆپێشاندەر راگەیەنراوە.

حكوومەتی ئێران بۆ سەركوتكردنی خۆپێشاندانەكان و رێگریكردن لێی هەوڵ دەدات سەرجەم پێوەندییەكانی ئێنتەرنێت و مۆبایل و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بوەستێنێت.

1/1/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان