فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی ئاشكراى ده‌كات، هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان ته‌ل ئه‌بیب و ڕیاز له‌باره‌ى چۆنێتى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ تاران و چه‌ند دۆسێیه‌كی ترى ناوچه‌كه‌، هه‌یه‌ و، سه‌رقاڵى "ڕێككه‌وتنى سه‌ده‌"ـن.


ڕۆژنامه‌ى (ئیسرائیلی ئه‌مڕۆ) له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵاى میسرییه‌وه‌، بڵاویكرده‌وه‌، له‌نێوان سعودیه‌ و ئیسرائیل، به‌نێوه‌ندگیریی میسر له‌ڕێگه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌م دواییه‌ى محه‌مه‌د بن سه‌لمان بۆ قاهیره‌، په‌یام ئاڵوگۆڕ كراوه‌.


سه‌رچاوه‌ میسرییه‌كه‌، ڕه‌تیكرده‌وه‌ دیدارى ڕاسته‌وخۆ له‌نێوان به‌رپرسانى ئیسرائیل و سعوودیه‌ له‌و سه‌ردانه‌دا، ئه‌نجام درابێت، گوتیشی: "گۆڕینه‌وه‌ى په‌یامه‌كان له‌ڕێگه‌ى به‌رپرسێكى باڵاى هه‌واڵگریی میسرییه‌وه‌ بووه‌، كه‌ باس له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران و پلانى ئاشتیی ناوچه‌كه‌ كه‌ ئیداره‌ى تره‌مپ بناغه‌ى بۆ داناوه‌، كراوه‌ و، به‌ (ڕێككه‌وتنى سه‌ده‌) ناو ده‌برێت".


هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان، جێنشینی سعوودیه‌ و نێرده‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌ كۆمكاری عه‌ره‌بى له‌گه‌ڵ بینیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌رۆكى ئیسرائیل، له‌باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ژموونى تاران، هه‌ڵوێستى هاوشێوه‌یان هه‌بووه‌.


فراوانبوونى هه‌ژموونى ئێران له‌ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ده‌ست تێوه‌ردان له‌كاروبارى هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانى عێراق، سووریا، یه‌مه‌ن، لوبنان و به‌حره‌ین، بووه‌ته‌ جێی مه‌ترسى و نیگه‌رانى وڵاتانى كه‌نداو و ئیسرائیل.

هه‌ر بۆیه‌ پێشتر چه‌ندین جار به‌ فه‌رمى له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ داواى لێكراوه‌، میلیشیاكانى له‌ عێراق بكشێنێته‌وه‌.

9/3/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان