شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٦ی ڕەشەمە قادرقادری کادر و فەرماندەی بەوەجی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵ و، لە میحوەری بالیسان- چوارقوڕنە دراوە بە دەسڕێژی و زیاتر لە ٢٠گوللەی وە تەرمەکەی کەوتووە.
سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێک‌دا وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە و باس کردن لە ڕابردووی ئەو فەرماندە بەوەجە کوژرانی شەهید قادر قادری لە هەرێمی کوردستان بە کردەوەیەکی تیرۆریستی دەزانێ.
لە بەشێک لە ڕاگەیاندراوی سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستاندا هاتووە:به سه‌رنجدان به ڕابردووی درێژی تێکۆشانی قادر قادری له حیزبی دیموکراتی کوردستاندا و به ئاگاداری له‌وه که ئه‌و کادره ناسراوه‌ی حیزبی دیموکڕات کێشه‌ی شه‌خسیی له‌گه‌ڵ هیچ که‌س و لایه‌نێک نه‌بووه، هه‌ر وه‌ها به وه‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕاستییه‌ش که کۆماری ئیسلامی له دوو ساڵی ڕابردوودا، چه‌ندین پیلانی تیرۆریستیی له هه‌رێمی کوردستان له دژی بنکه‌کان و تێکۆشه‌رانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات به‌ڕێوه بردوون، ئێمه ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و به‌کرێگیراوه‌کانی به ئه‌نجامده‌ری تێرۆری ئه‌و تێکۆشه‌ره‌ی حیزبمان ده‌زانین.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پرسە وسەرەخۆشی کردن لە هاوسەنگەران و کەسوکارو بنەماڵەی شەهید قادرقادری، خۆی بە هاوخەمیان دەزانێ و ئاوەدانی سەنگەری خەبات بۆ درێژەدەرانی ڕیگای ئەو فەرماندە لێهاتووە بە ئاوات دەخوازێ.
7/3/2018