وه‌زيرى به‌رگرى توركيا، نوره‌دين جانيكلى رايگه‌ياند، هێزه‌كانى توركيا ئاماده‌كاريان كردووه بۆ تاقيكردنه‌وه‌ى چه‌كێكى نوێ له دژى هێزه كوردييه‌كانى ناوچه‌ى عه‌فرين.
ئه‌و وه‌زيره‌ى توركيا، له جريوه‌يه‌كدا، كه له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر بڵاويكردووه‌ته‌وه، باسى له‌وه كردووه، توركيا مووشه‌كى راجيمه‌ى پێشخستووه و دامه‌زراوه‌ى ميكانيكى و كيميايى سه‌ربازى توركيا گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هێناوه و به‌م زووانه له دژى هێزه كوردييه‌كانى عه‌فرين تاقيده‌كرێته‌وه.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، مووشه‌كه‌كه مه‌وداى مامناوه‌نده، به‌ڵام تواناى وێرانكارى بۆ چوار ئه‌وه‌نده‌ى هاوشێوه‌كانى زياتر كراوه و له 2ى ئه‌م مانگه‌دا به سه‌ركه‌وتوويى تاقيكراوه‌ته‌وه.
كاتژمێر (05:00)ى ئێواره‌ى رۆژى 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018 سوپاى توركيا به پشتيوانى 73 فڕۆكه‌ى جه‌نگى و تۆپخانه‌كانى سوپا و نوێترين جۆرى تانكى ئه‌ڵمانيى به ياوه‌رى زياتر له 25 هه‌زار چه‌كدارى گرووپ و ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا، هێرشى زه‌مينى و ئاسمانى بۆ سه‌ر عه‌فرين ده‌ستپێكردووه.
9/3/2018