عادل قادری
له رووی ماناناسی زاراوه‌وه، تا هه‌نووكه پێناسه‌یه‌كی گشتی و كۆك بۆ مێژوو(History) بوونی نییه، به‌ڵام به‌گشتی مێژوو به زانستێك ده‌زانرێت كه باسی مرۆڤ ده‌كات له‌ناو شوێن-كاتدا. ئه‌م پێناسه‌یه له مێژوو به‌رده‌وام دوو لایه‌نی تێدا ئاماده بووه، یه‌كێك مێژوو وه‌ك رووداوه‌كان و ئه‌ویتر مێژوو وه‌ك گێڕانه‌وه و گوزارشتی رووداوه‌كان. بۆیه وشه‌ی مێژوو هه‌م بۆ زنجیره‌یه‌كی پێكه‌وه گرێدراوی رووداوه‌كان له رابردووه دووره‌كانه‌وه تا ئێسته به‌كار دێت، هه‌م بۆ ئه‌ندێشه و شیكاری و راڤه‌ی ئه‌م مێژوونووسانه‌ی رووداوه‌كانیان بۆ داهاتوو تۆمار كردووه، هه‌ندێك له توێژه‌ران بۆ پێشاندانی ئه‌م دووپاڵی و دوو لایهنییهی واتای مێژوو، له زاراوه‌ی مێژوو 1 و مێژوو 2 كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه.1
وا دێته پێشچاو كه مێژوو هاوكات هه‌ڵگری دوو رووبه‌ری بوونناسانه(ontologicall) و مه‌عریفه‌تناسانه(epistemologicall) یه. رووبه‌ری یه‌كه‌م سه‌ربه‌خۆیه له زه‌ینی مرۆڤ و له دنیای واقیعدا روو ده‌دات، ئه‌م رووبه‌ره به مێژوو (history)ناوبرده ده‌كرێت، به‌ڵام رووبه‌ری دووه‌م به زانستی مێژوو (Science of history) ناوبرده كراوه. راستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه مێژوونووس ناتوانێ له دۆخی شوێن-كاتی خۆی بڕواته ده‌ره‌وه و له سه‌رووی دنیا و سه‌رده‌مه‌وه چاو ببڕێته ناو چاوی واقیع. واته زیندانیكراو و گه‌مارۆدراو له‌ناو زه‌مان و شوێن و دنیای دهوروپشتیهتی