د. پەرێز نەجمەددین کەریم
ئێران سیاسەتی دووەمی ترهمپ بەرانبەری لەبەرچاو دەگرێت، ئاماژە زۆرە كە ئەم سیاسەتە جیاوازە، بەو پێیەی سەرۆکی تازە هەڵبژێردراو تا ئێستا هیچ هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆی لە تاران نەکردووە و هەڵوێستی توندی دەرنەکردووە کاتێک پەیامنێران پرسیاریان لێ کرد.
بەڵام ئێران پێشبینی دەکات تەرکیزی داهاتووی ترەمپ کە فشاری لەسەر دروست دەکات، پەیوەندی بە هەناردەکردنی نەوتەوە هەبێت، بەو پێیەی (مارکۆ ڕوبیۆ) وەزیری دەرەوەی ئهمهریكا جەختی لەوە کردەوە کە نابێت ڕێگە بدرێت ئێران لە ڕووی داراییەوە بەهێز بێت و نەوتی زیاتر بفرۆشێت، تارانیش بەیاننامەکە بەجیددی وەردەگرێت، چونکە لەگەڵ ئەو بەیاننامەیەدا یەک دەگرێتەوە کە ترەمپ گوتی، ئەمریکا نەوتی زیاتر هەناردە دەکات و هەوڵی پەرەپێدان و هەناردەکردنی وزەی پاک نادات.
ئێران دڵنیایە لەوەی کە ترهمپ یان هەر ئیدارەیەکی ئەمریکی ڕژێمی ئێران ناڕووخێنێ، چونکە دەیەوێت جەخت لەسەر پرسی وتووێژ بکاتەوە، هەروەک