فازل کوردی
بە پشتبەستن بە هەندێ ڕاپۆرت و لێدوانی میدیایی و بەدواداچونێکی ورد، وەک سەرۆکی ڕێکخراوێکی قازانج نەویستی بێلایەن، ئەو ڕاپۆرتەی خوارەوەم ئامادە کرد لە بارەی پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی، کە کوردستان وەک چەقی ململانە و کێشە، بە هەمو پێوەرێک دەبێتە بەشێک لە فاکتەری سەقامگیریی ناوچەکە ئەگەر بە شێوەیەکی دروست مامەڵەی لەگەڵدا بکرێ، لەوانە؛ پێڤاژوی ئاشتی، هێرشی چەکداری بۆ سەر دامەزراوەی دروستکردنی درۆن لە ئەنقەرە، زانیاری و تەکنەلۆجیای سەردەم لە ئێران و تورکیا، هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاڤا و ئیسرائیل و ئەمریکا لەم هاوکێشەیەدا.
ڕووداوی هێرشی چەکداری لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بۆ سەر کۆمپانیای دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن)، کە تورکیا وەک دەستکەوتێک نیشانی دەدا لە ڕاوکردنی نەیارەکانی خۆی و بە پێی ئاماری سەرەتایی و ئەوەی لەلایەن دەوڵەتەوە بڵاو کرایەوە ژمارەی کوژراوەکان ٥ کەسن و ژمارەی بریندارەکان ٢٢ کەسن، هێرشەکە هاوکاتە لەگەڵ پرسی (پێڤاژۆی ئاشتی) لەگەڵ کورد لە کوردستانی تورکیادا، بەپێی لیدوانەکانی ئەم دوایییەی باخچەلی بەوەی کە ئۆجەلان ئازاد بکرێ و بێتە پەرلەمانی تورکیا و لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسیەکاندا تاوتوێی کۆتاییهینانی پرسی کورد بکا بە هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و هەروەها