فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

د. پەرێز نەجمەددین کەریم

ئێران سیاسەتی دووەمی تره‌مپ بەرانبەری لەبەرچاو دەگرێت، ئاماژە زۆرە كە ئەم سیاسەتە جیاوازە، بەو پێیەی سەرۆکی تازە هەڵبژێردراو تا ئێستا هیچ هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆی لە تاران نەکردووە و هەڵوێستی توندی دەرنەکردووە کاتێک پەیامنێران پرسیاریان لێ کرد.

بەڵام ئێران پێشبینی دەکات تەرکیزی داهاتووی ترەمپ کە فشاری لەسەر دروست دەکات، پەیوەندی بە هەناردەکردنی نەوتەوە هەبێت، بەو پێیەی (مارکۆ ڕوبیۆ) وەزیری دەرەوەی ئه‌مه‌ریكا جەختی لەوە کردەوە کە نابێت ڕێگە بدرێت ئێران لە ڕووی داراییەوە بەهێز بێت و نەوتی زیاتر بفرۆشێت، تارانیش بەیاننامەکە بەجیددی وەردەگرێت، چونکە لەگەڵ ئەو بەیاننامەیەدا یەک دەگرێتەوە کە ترەمپ گوتی، ئەمریکا نەوتی زیاتر هەناردە دەکات و هەوڵی پەرەپێدان و هەناردەکردنی وزەی پاک نادات.

ئێران دڵنیایە لەوەی کە تره‌مپ یان هەر ئیدارەیەکی ئەمریکی ڕژێمی ئێران ناڕووخێنێ، چونکە دەیەوێت جەخت لەسەر پرسی وتووێژ بکاتەوە، هەروەک لەم دواییانەدا عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە ڕوونی ڕایگەیاند، تاران ئامادەیە بچێتە ناو دانوستانەکانەوە.

ئاماژەیەکی دیکە کە ئێران لە خولی دووەمی ترەمپدا ڕەشبین نییە و دەرفەتی لێکتێگەیشتن لەگەڵیدا هەیە، دورخستنەوەی (برایان هوک)، نوێنەری تایبەتی پێشووی ئەمه‌ریکا بۆ ئێران، کە یەکێکە لە توندڕەوەکانی دژ بە تاران، ترەمپ زۆرجار لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیدا هەڵوێستی توندی بەرامبەر ئێران دەربڕی، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر لە دەسەڵاتدا بوایە، دەگەیشتە ڕێککەوتنێکی باشتر لەگەڵ ئێران. هەرچەندە لە خولی یەکەمیدا سیاسەتی زۆرترین فشاری لەسەر ئێران جێبەجێ کرد، بەڵام بەردەوام باسی لە پێویستی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی باشتر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەکرد، هەندێک لێکدانەوە هەیە کە دورخستنەوەی (هوک) یان لەبەرچاو گرتبوو، چونکە پێشتر پێش دیاریکردنی سیاسەتی ئیدارەی ترەمپ ڕایگەیاندبوو، بەرامبەر بە ئێران سیاسەتی ئیدارەی دووەمی سیاسەتی فشاری زۆرترین دەبێت.

لە دوای هاتنە سەرکاری مەسعود پزیشکیانەوە سیگناڵی ڕوون بۆ ئەورووپا و ئەمه‌ریکا سەبارەت بە دانوستانەکان دەنێرێت.

ئاماژەیەکی دیکە کە ئێران لە ئیدارەی دووەمی ترەمپ ناترسێت، دانانی (مایکل دیمینۆ)ـیە وەک یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەو بە بیرۆکەکانی كە بەدوورگرتنی دەستوەردانەکانی ئەمه‌ریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ناوچەکە وا گرنگ نییە بۆ واشنتۆن. هەروەها بە ڕوانگەیەکی دیسپلینکراو بەرانبەر بە ئێران بە ئاشکرا دژی هێرشکردنە سەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بووە، هەروەها ڕایگەیاندووە کە هێرشێکی ئیسرائیلی لەوانەیە ئێران ناچار بکات خۆی لە کۆت و بەندەکان ڕزگار بکات، زۆرێک لە بۆچوونەکانی هەندێک لە نێوخۆی ئیسرائیلی تووڕە کردووە.

هەروەها (کۆلبی)، یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری سیاسی، دژایەتی کردەوەی سەربازی ڕاستەوخۆی دژ بە ئێران دەکات و لەخۆگرتنی ئێرانێکی ئەتۆمی بە ئامانجێکی مومکین و کردەیی دەزانێت.

هەموو ئەو هەنگاوانەی سەرەوە بۆ ئێران توانای گفتوگۆ لەگەڵ ترەمپ و هێورکردنەوەی شتەکان و ڕەنگە گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ هەڵگرتنی سزاکان و گەڕان بەدوای بوارە هاوبەشەکانی بەرژەوەندی لەگەڵ واشنتۆن دەهێڵێتەوە.

کەواتە ئێران درێژە بە پەیامە هێورکەرەوەکان دەدات کە حکوومەتی پزیشکیان بە هەموو ئاراستەکانەوە دەینێرێت، وەك (جەواد زەریف) لە کۆڕبەندی داڤۆسدا پشتڕاستی کردەوە کە لە 9ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، دەرفەتێکی نزیک بۆ گفتوگۆ لە نێوان واشنتۆن و تاران هەبوو، بەڵام بەهۆی ئۆپەراسیۆنی (طوفان الأقصى) بە تەواوی شکستی هێنا.

29/1/2025

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان