نووسەر: ئەسغەر زار‌ع کەهنمویی
وه‌رگێر: مەنسوور عەزیزی
وتووێژێکی تایبه‌ت له‌گه‌ل پرفسۆر جنوا اسپیترمه‌ن ،مامۆستای زمان‌ناسی زانکۆی میشیگان.
پێشه‌کی:
ته‌نیا له سالی 2000ی زایینی دا بوو که مرۆڤ به خۆی زانی و به بیری پاراستنی میراتی مرۆڤایه‌تی که‌وت، ئه‌و میراته‌ی که له دووا سه‌ده‌کان به هۆی دۆستگه‌لی به‌ره کوژی و ره‌گه‌زپه‌رستی به تالان رۆیشتبوو.
21ی فوریه رۆژی زمانی دایک نێولێندراوه رۆژێک بۆ رێزگرتن له باشترین ئایاتی ئافرێنه‌ر ته‌نیا 12 سال له‌ورۆژه گه‌وره مێژووییه له رێکخراوه نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان تێپه‌ر ده‌بێت.
له‌و 12 ساله‌دا سه‌دان کتێب و هه‌زاران په‌خشان له بابه‌ت مافی زمان و زمانی دایک نوسراوه و به داخه‌وه ته‌نیا یه‌ک دانه به زمانی ئێرانی وهرنهگێردراوهتهوه. رۆژی جیهانی زمانی دایک به زۆرینه رووی له ولاتانێک دایه که خاوه‌نی به‌ربلاوی و جۆراوجۆری زمانن که به وته‌ی جنوا اسپیترمه‌ن ئه‌و بهربلاویه هۆی سروشتی و میراتی مرۆڤ و ده‌ستمایه‌ی کۆمه‌لایه‌تیه.
ئه‌و وتووێژه ده‌ستپێکێکه بۆ هانا بردنێکی کورت بۆ ئه‌و خاله که رێزگرتن له میراتی نه‌ته‌وه‌یی ته‌نیا له راگرتنی که‌تیبه‌کان و نووشته و نوسراوه‌ی سه‌ر قه‌بره کۆنه‌کان نیه به پێچه‌وانه له راگرتنی میراتێکی زیندووی به ناوی زمانی دایکی هه‌موو گه‌لانی ئێران و هه‌موو زمانه زیندۆکانی باو له کوردی و فارسی و تورکی و عه‌ره‌بی و به‌لوچی و..... دایه.
جنوا ئسپیترمەن لەو وتووێژە تایبەتێدا لە تەک شرۆڤە و روون کردنەوەی بایەخەکانی فێرکاری و زانست بە زمانی دایک، لە سیاسەتە