چۆلی ئهسعهد
رۆژنامهنوس و مامۆستای زانكۆ
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بوون بە وێستگەی تەنز و گاڵتەکردن بە سیاسەت بۆ گەنجان، کە گەنجانی نەک تەنیا کۆمەڵی ئێمە، بەڵکو هەموو جیهان بە شێوەیەکی گشتی هەمان هەڵوێستیان هەیە، جگە لەوەی کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەکارهێنەرە گەنجەکانیان لەم سەردەمەدا تووشی دابڕانێکی کۆمەڵایەتی بوون لەگەڵ نەوەی پێش خۆیان، بەتایبەت ئەو نەوەیەی هەمان خێرایی نییە لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.
لە سەردەمی بەلشەویدا (یەکێتی سۆڤیەت)، زاراوەی زمانی تەختەیی (Wooden language) دەرکەوت، کە فەرەنسییەکان بەسەر گوتاری سیاسی میدیای سۆڤیەتییاندا سەپاندبوو، وەک گوزارشتێک لە چەقبەستوویی سیاسی و میدیای کۆمۆنیستیدا. بەزمانی فەرەنسی (langue de bois) زمانی تەختەیی، بە واتای زمانێکی بێ هەست و سۆز دێت، هەمان ستراتیژی دیماگۆجیەتی هەبوو، کە ستراتیژی رازیکردنی ئەوانیتر بوو بە ترساندن بیرکردنەوەی پێشوەختەی خۆیان.
وەک جۆرج ئۆریۆل لە نووسینێکیدا ئاماژەی پێداوە، کە زمان و زاراوەکان بەهۆی داڕوخانی بیرکردنەوەوە شێواون و کاریگەری خراپیشیان لەسەر سیاسەت دروستکردووە و گوزارشت