ئارام قادر حەمەسور
مێژو مەتاتێکی نایابە، بەکەیفی مرۆڤ جوڵەی پێدەکرێت، زۆرجار مێژو یاریگایەکە بۆ دروستکردنی حەقیقەتی ساختە، ئەم حەقیقەتانە لەبەر هۆکاری ئاینیی و ساسیی و مەزهەبیی و نەتەوەیی و داگیرکاری و....هتد گۆڕانکارییان بەسەردا دێت و کۆمەڵگەیان پێدەگەوجێنرێت، زۆرجار پێویستییان بە ئاوڕدانەوە هەیە.
نەوروز تایبەتە بەنەتەوە ئارییەکان و سەری ساڵی کورد و ئێرانیی و ئەفغانییە، ئەفسانەی نەورۆز لای کورد کاوە کوردە و لەسەری زووحاکی خوێنڕێژ دەدات و دەیکوژێ، سەرچاوەی تر هەیە کە کاوە کوردنییە و خیانەتی لە زوحاکی پاشای کوردان کردووە، ئەفسانەی نەورۆز موڵکی نەتەوەیەک نییە و پێویست ناکات گەشکە بین.
سەری ساڵی کوردیی لە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردیی ماددەوە هاتووە ۲۷۲۱ ساڵ لەمەوبەر، بەڵام گەر بپرسین ۷۰۰ساڵ پێش زایین ماددەکان خاوەن دەوڵەت بوون؟
بێگومان بەگەڕانەوە بۆ رابردوى ۷۰۰ساڵ پێش زایین روداوێکی واگرنگ نەبووە تا شایەنی باس بێت و بکرێتە سەری ساڵی نەتەوەیی. ۷۰۰ ساڵ پێش زایین بە وردی ماددەکان