فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

نووسه‌ر: مه‌حموود سه‌ریعولقه‌له‌م

له‌ فارسییه‌وه‌: هۆمه‌ر نۆریاوی

یەکەم: سەرچاوەی زۆربەی ئازار و دڵئێشانەکانی مرۆ دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە پێملی واقیع نابێت؛
دووەم: کەسە سەرکەوتووەکان هەڵگری دوو خەسڵەت و تایبەتمەندین: ئەهوەن و لێوبەبزەن؛
سێیەم: بە بێ بوردەباری بە خەونە مەزنەکانت ناگەیت؛
چوارەم: سێ شت هەرگیز ناشاردرێنەوە: خۆر،مانگ و ڕاستی؛
پێنجەم: زۆر دەست بە هەرا و زەنا مەکەن: باران ،ڕوان و شینبوونی گوڵی لێ دەکەوێتەوە نەک هەورەتریشقە؛
شەشەم: گوتنی ئەوەی متمانەم پێتە گەلێک گرینگترە لە وتنی تۆم خۆش دەوێت؛
حەوتەم: کاتێک خۆویستی نەمێنێت،ڕۆح ڕادەچڵەکێت؛
هەشتەم: هەرگیز لە جێبەجێکردن و ڕاپەڕاندنی کاری بچووک بۆ دیتران بێتاقەت و شەکەت مەبە؛
نۆیەم: کاتێک سەربردەی ژیانت دەنووسیتەوە،مەهێڵە پێنووسەکەت بکەوێتە دەست خەڵکانی تر؛
دەیەم: دەتهەوێت گۆڕان لە ژیانتدا دروست بکەیت،بیر و بۆچوونت بگۆڕە؛
یازدەهەم: ئازار،بەشێکی دانەبڕاوی ژیانە،بەڵام تلانەوە بەدەم ئازارەوە بەدەست خۆتە؛
دوازدەهەم: گەر کەسێک شادییت بۆ دەگوێزێتەوە،ئەتۆ پتر دڵی شاد بکە؛
سێزدەهەم: باشترین مامۆستات،دوایین هەڵەتە؛
چواردەهەم: ڕەنگە وشەکان ئاوێتەی درۆ بن،بەڵام کردار هەمیشە ڕاستگۆیە؛
پازدەهەم: مرۆ دڵگەشەکان بە دڵ و دەروونی خۆدا ڕادەگەن،کەچی مرۆ ناڕەزاکان لۆمەی ڕواڵەتی خۆ دەکەن و لە دەست ڕواڵەت دەم بە سکاڵان؛
شازدەهەم: گەر متمانەت بە کەسێک کرد،دوو دەستکەوتی دەبێت:هاوڕێی گیانیی یان وانەیەکی هەمیشەیی؛
حەڤدەهەم: کەسێک ڕاستبێژی تێدا شک نابەیت هەرگیز چاوەڕوانی وەفا و ئەمەکناسی لێ مەکە؛
هەژدەهەم: سامان،وریایی و پلە و پۆستەکەت زۆر گرینگ نییە. ئەوەی گرینگە بزانیت چلۆن دەگەڵ خەڵک دەجووڵێیتەوە؛
نۆزدەهەم: ئەستێرەکان لە تاریکاییدا دەدرەوشێنەوە؛
بیستەم: کاتێک ترس نامێنێت،ژیان دەست پێ دەکات؛
بیست و یەکەم: گەر خەڵک بەردیان تێگرتیت،ئەتۆ بەردیان تێمەگرە.بەردەکان خڕ بکەوە ئیمپراتۆریی دروست بکە؛
بیست و دووهەم: ئەتۆ خودانی ڕۆح نییت،بەڵکوو خودی ڕۆحیت. تۆ تەنیا خاوەنی جەستەی خۆتیت؛
بیست و سێیەم: مۆمێک بە هەڵکرانی مۆمێکی دی،هیچی لەکیس ناچێت؛
بیست و چوارەم: بوردەباری گەلێک تاڵ و سەخڵەتە،بەڵام بەرەکەی زۆر شیرین دەبێت؛
بیست و پێنجەم: گرینگترین وانەی ژیان،هێور و ئەهوەنبوون لە هەمبەر سەخڵەتیی و کێشەکاندایە؛
بیست و شەشەم: ئەو کێشە و کەند و کۆسپانەی زێترین زەبرت لێ دەدەن،فرەترین وانەت فێر دەکەن؛
بیست و حەوتەم: تۆ یەکەمین قوربانیی تووڕەیی خۆ دەبیت؛
بیست و هەشتەم: گەر منت خۆش بوێت،لە نێو دڵتدا دەمێنمەوە. گەر لێم بێزار بیت،لەسەر زەین و مێشکت دەمێنمەوە.لە هەر دوو بارەکەدا من براوەم؛
بیست و نۆیەم: خۆ لەوانەی نهێنیی خۆیان لە لات دەدرکێنن،دوور بگرە؛
سییەم: مرۆ گەورەکان بە ئاکار و کردارە جوانەکانیان دەژین. مرۆ چکۆڵەکانیش بە پارە و گوزەرانێکی ئاسوودە.
ژێدەر: ماڵپەڕی دوکتۆر مەحموود سەریعولقەلەم

30/1/2022

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان