به‌م دواییانه باسوخواسێكی زۆر ده‌كرێت له‌باره‌ی دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی له ڕۆژئاوای كوردستان، به چاودێریی نێوده‌وڵه‌تی. پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا له ڕووی كرده‌ییه‌وه ئه‌گه‌ری دروست بوونی ده‌وڵه‌تێك هه‌یه؟ عه‌ره‌به‌كان و خودی كورده‌كانیش چۆن بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌ڕوانن؟ “محه‌ممه‌د خه‌لیفه” نوسه‌رێكی كوردی ڕۆژئاوایه، له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “له ئێستادا كارده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی له خه‌یاڵ و بیرۆكه‌وه بكرێته واقیع، ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی و به‌سپۆنسه‌ری هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، وه‌ك نمونه‌ی هه‌رێمی كوردستان”. “شه‌لال گه‌دۆ” سكرتێری پارتی چه‌پی دێموكراتی كوردی سوریا، پێی وایه به‌هۆی بارودۆخی ناوخۆیی كورده‌كانه‌وه، ئه‌و بیرۆكه‌یه مه‌حاڵه له ئێستادا جێبه‌جێ بكرێت. له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “بێگومان كوردیش وه‌ك هه‌موو گه‌لانی دنیا مافی چاره‌ی خۆنوسینی هه‌یه، به‌ڵام بارودۆخی ناوخۆیی و دابه‌شبونی نیشتمانێكی پارچه‌كراو، ڕێگه‌نادات هه‌نگاو به‌و ئاراسته‌یه‌دا بنێن”.