بەرێز، کاک عەبدوڵڵای موهەتەدی سکرتێری گشتی
بەرێزان، ئەندامانی هێژای سەرکردایەتی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
لەگەل ئاراستەکردنی سڵاو و رێزمان
رێگام بدەن لەلایەن خۆمان و رێبەری بزووتنەوە و گشت چالاکوانانی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، بەبۆنەی یەکگرتنەوەی ریزەکانی کۆمەڵە« کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان » لە ناو کۆمەڵەی یەکگرتوودا، واتە کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، پربەدڵ پیروزبایی ئاراستەی جەنابتان وەک سکێرتێری گشتی و سەرکردایەتی هیژا و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی کۆمەڵە، بکەیین.
بزووتنەوەی کۆماریخوازان، مێژوویی خەباتی کۆمەڵە و قۆناغە سەخت و ئاستەمەکانی دەستپێکی خەباتی نەهێنی و ئاشکرا،و هەروەها رێبەری شۆرشی نوێی رۆژهەلاتی کورستان، کە زیاتر لە ۵دەیە لەوە پێش لە پێناو دەستەبەرکردنی ئاشتی، ئازادی، دێموکراسی، مافی مرۆڤ، و عەدالەت و دادپەروەری کۆمەڵایەتی،و هەروەها بە ئەمری واقیعکردنی ئەسلی مافی دیاریکردنی چارەنووس دەستی پێکردبوو، وە هەنووکەش تێدەکۆشێت سەربەرزانە بەئەنجام و ئاکامی بەگەیەنێت بەخاڵێکی گرنگ و ئەرێنی لەمێژوویی خەباتی کۆمەڵەدا هەژمار دەکات،و بەرز و پیرۆز دەنرخێنێ.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە باوەڕی قوول و قایمی بە خەبات لە پێناو ئاشتی و هاوژینی بەئاشتی،و ئازادی و هەروەها ساغکردنەوەی سەروەری سیاسی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان، پێی وایە باشترین مکانیزم و رێکاری گوونجاو بۆ بەئەمری واقیعکردنی ئەم پرینسیپانە، تێکۆشانی گشت رەهەندی بۆ چەسپاندنی ئەسلی دیالۆگی گشتگیر و ئاشتەواییە، کە دەتوانی یەکانگیری ریزەکانی ئەکتەرگەلی دەخیل لە گۆرەپانی خەباتی نەتەوەیی لەپێناو ساغکردنەوەی
ئەبوبەکر عەلی
لەئێستادا شایەتی ھێرش وپەلاماری ھەردو سوپای تورکیاو ئێرانین بۆسەر خاکی ھەرێم بەبیانوی بونی بارەگاکانی ھێزە کوردییەکانی ڕۆھەڵات و باکور لە باشوری کوردستاندا.بەڵام لەڕاستیدا ھۆکاری قوڵ وڕاستەقینەی ئەم دۆخە پەکەکە و ھێزەکانی ڕۆژھەڵات نییە، بەڵکو ئامادە نەبونە بۆ داننان بە کێشەی کوردستان و دۆزینەوەی چارەسەرێکی عادیلانە وئاشتیخوازانە بۆی، چونکە ئەم شەڕە سەدەیەکە بەفۆرمی جیاواز درێژەی ھەیە.بەواتایەکی تر ھێزە کوردییەکانی باکورو ڕۆژھەڵات (بەدەر لەوەی بون ونەبونی چەك لەئێستادا چ خزمەتێك دەکات) دەرھاویشتەو بەرەنجامی چارەسەر نەکردنی کێشە نەتەوەییەکەن، ئەوکێشە چارەسەر ببوایە، لەئێسادا شوێنەوارێك لەئۆپۆزیسیۆنی چەکداری کوردستانی نەدەبو.چارەی بنەرەتی وکۆتایی ویەکجارەکیش تەنھاو تەنھا لەگرەوی چارەسەری پرسی نەتەوەیی کورد و کوردستاندایە.چونکە جەوھەری کێشەی کورد سیاسیە نەك ئەمنی، جگە لەچارەسەرێکیش کورد پێی ڕازیبێت، کەلەئێستادا لەچوارچێوەی دەوڵەتەکاندا دەرناچێ وئەوپەڕی فیدڕاڵییە، ئەم ململانێ وشەڕە لەفۆرمی جۆراو جۆردا بەردەوامی دەبێت.سەرجەم ھێزو پارتەکانی ئێستاش لەناوببرێن، پارت وھێزو ڕێبەرایەتی تر دێتە مەیدان، چونکە زۆر بەکورتی چوارەم نەتەوەی گەورەی ناوچەکە واتە کورد، سەدساڵە دۆخی سەیرکردنی وەك کەمینە ڕەتدەکاتەوە، چ جای لەھەندێ شوێن وەك کەمینەش دانی پیانانرێت!سەد ساڵ بەسە بۆ دەرکەوتنی ناکامی ونائەخلاقیبونی گرەو کردن لەسەر سڕینەوەو بەکەمینەو ئەمنیکردنی مەسەلەی کورد
ئازادی حاجی ئاقای
سێ میتافۆر لەجەستەی سیاسی
‹ئۆزبەك› شازادەیەكی فارسەو لەگەڵ هاوڕێكەی `ریكا` لەساڵی ١٧١١ وڵاتی پێرسیا بەرەو فەڕەنسا، بەجێدێڵێت. لەماوەی مانەوەی نۆ ساڵەی ئۆزبەك لەفەڕەنسا، هاوسەرەكانی لەناو حەرەمسەراكەیدا رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر یاخیتر دەبن. سەرەڕای ئەوەی ئۆزبەك كەسێكی رووناكبیرە، بەڵام دوای بینینی ئەم یاخیبوونە رێگا دەدا سەرۆكی حەرەمسەراكەی، ژنەكانی سەركوت بكات، ئەمەش وەك دەرەنجامێك دەرفەت بۆ ئاشتبوونەوەی نێوانیان لەناودەبات. سەرەڕای نامەی `رۆكسانا` خۆشەویستترین هاوسەری ئۆزبەك، كەتێیدا، باس لەدروستبوونی دۆخێكی پڕ لەترس و تاریكی و تۆقێنەر لەلایەن سەرۆكی حەرەمسەراكەی بۆ تەواوی ژنەكان دەكات، لەم نامەیەدا دەردەكەوێت؛ ئەگەرچی ئۆزبەك وای بیردەكردەوە كەپەیوەندیەكی مۆدێرن و ئەڤیندارانەی لەگەڵ رۆكسانا هەیە، بەڵام خۆی فریوداوەو رۆكسانای خستووەتە ناو جۆرێك لەدیلی و سەركوتەوە. ئۆزبەك لەم نامەیەدا تەنانەت تێدەگا رۆكسانا خۆشەویستێكی دیكەی بۆ خۆی هەڵبژاردووە.
لەنامەكەیدا رۆكسانا بەتوڕەییەوە هەستە درۆیینەكان و ئازادی ساختەی تەواوی ژنان و پیاوان دەخاتەڕوو كە لەژێر دەسەڵاتی رەهادان و بۆ ئۆزبەك دەنووسێت “راستە من تۆم فریودا، من كڵاوم نایە سەر سەری سەرۆكی حەرەمسەراكەت، توانیم ژوورە پڕ لە ترسەكانی تۆ بكەم بەشوێنێك بۆ چێژە خۆشەكان… بەڵام چۆن دەتوانی ئاوا
گەلی خۆراگری کورد!
هێز و لایەنە ئازادیخوازەکان!.
ئازادیخوازان!
لەکاتێک دا کە کۆمەڵگای ئێران لەئەنجامی دابڕانی خەڵک لە حکومەت تووشی قەیرانگەلێکی گشت رەهەندی و گشتگیر و قووڵ بۆتەوە، و رەوشی ئێران بەهۆی خۆپێشاندانی گەنجان و بەرنگاربوونەوەیان لەئاست هێزەکانی داپلۆسێنەر دا لەوپەڕی خەراپی خۆی دایە، و هەنووکە هەروەکی دەبینرێت زۆرینەی کۆمەڵگای ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی، دوای نزیک بە دوو مانگ لە بە ناحەق کوشتنی ژینا ئەمینی، کچە کوردی ۲۲ ساڵەی خەڵکی شاری سەقز، نارەزایەتی لەهەمبەر سیاسەتی سەرەرۆیی و دژە ئازادی کۆماری ئیسلامی سەراسەری ئێرانی تەنیوەتەوە، مەخابن لەم دۆخەدا، کۆماری ئیسلامی لە جیاتی دۆزینەوەی رێگاچارەی مومکین بۆ ئەم رەوشە نالەبارەی ناوخۆی ئێران، بۆ جارێکی تر هێزەکانی سپای کۆماری ئیسلامی بە بەزاندنی ئاسمانی عێراق و پێشێلکردنی سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستان، بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانی لە شاری کۆیە و زرگوێز، لە باشووری کوردستان و ناوچە سنووریەکانی قەندیل داوەتە بەر هێرش و پەلاماری موشەکی دوورهاوێژ و درۆنی بۆمبرێژکراو، کە بەداخەوە لەئەنجامدا چەندین کەس شەهید و برینداری لێکەوتۆتەوە. بۆیە
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، وێرای ئیدانەکردنی ئەم هێرشە،و شەرمەزارکردنی ئەم کردەوە قیزەوەنەی کۆماری ئیسلامی کە شەهید و برینداربوونی چەندین کەسی لێکەوتوتەوە، سەرەخۆشی و هاودەردی ئاراستەی سەرجەم حیزبەکان و بنەمالەی شەهیدان و بەگشتی خەلکی کوردستان دەکات، و خۆی بە هاوبەشی
ئارام ڕفعەت
لە ٤٣ ساڵی رابردوودا هەزاران ژینای ئێران دەبنە قوربانی یاسا حیجابیەكانی كۆماری ئیسلامی، بەڵام ژینایەكی رۆژهەڵاتی دەبێتە چەخماخەی رابوون دژی ئەو رژێمە. پرسیارە سەرەكییەكە ئەوەیە بۆچی لەناو هەزاران مەرگی تری تراژیدیدا ژینا، دەبێتە چەخماخەی رابوونێكی سەرتاسەری؟
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە پێویستمان بەتێگەییشن لە ژینا هەیە. بۆ ئەوەی لە ژیناش تێبگەیین دەبێت لەدۆخی كوردبوونی ژینا، واتە دۆخی كوردبوون لەڕۆژهەڵات، تێبگەین.
كوردبوون لەڕۆژهەڵات دۆخە. دۆخێك كە هیچ كام لەنەتەوەو ئەتنیكەكانی تری ئێران، هەر لە بەلوج و عەرەب و توركمان و تاڵیش و گیلەكەوە تا ئازەری و فارس تێیدا نەژیاون و ناژین. ئەم دۆخی كوردبوونە لەسەرەتاكانی هاتنە سەركاری كۆماری ئیسلامی ئێران دێتە كایەوەو ٤٣ ساڵیشە بەردەوامە.
یەكەم پایەی دۆخی كوردبوون لەڕیفراندۆمەكەی ئازاری ١٩٧٩دا درووست دەبێت. لەبەرواری ٣٠ و ٣١ی ئازاری ١٩٧٩دا، واتە تەنها مانگ و نیوێك دوای رووخانی رژێمەكەی شا، ئایەتوڵلا خومەینی و لایەنگرانی، ریفراندۆمێكیان بۆ بۆ ئیسلامی بوون و نەبوونی رژێمی داهاتووی ئێران ئەنجامدا. لەو ریفراندۆمەدا، جگە لەگەلی كوردستان، سەرجەم گەلانی تری ئێران دەنگیاندایە حوكمڕانییەكی ئیسلامی و شەرعییەتیان دایە هەمان ئەو رژێمە ئیسلامییەی كەئێستا بەخوێن
سەردار عەزیز
کتێبخانەی ناوەندی شارەکەمان نەرێتێکی جوانیان هەیە، هەر کاتێک لە هەر کوێیەکی دونیا ڕوداوێک یان قەیرانێک ڕودەدات ئەوا لە ئەرشیفخانەکەیاندا هەر کتێبێکیان لەو بارەوە هەبێت جارێکی تر دەیخەنەوە بەردەستی خوێنەران. ئەم ڕۆژانە کتێبی دواین سەفەری شا-م هێنا، کە نوسەری ئەمریکی ولیەم شۆکرۆس لە ساڵی ١٩٨٩ لە چاپی داوە. شا، وەک عەباسی میلانیش لە بایوگرافییەکەی بە ناوی شا-دا باسی دەکات، خاوەن کەسایەتیکی لەرۆزک بوو. بەڵام لە دوا ساڵانی دەسەڵاتیدا تەواو توانای عەقڵی لە دەستدابوو. شا کۆمەڵێک خەسڵەتی هەبوو کە زۆر گرنگن بۆ تێگەیشتن لە سروشتی پیادەکردنی دەسەڵات، نەک تەنها لە ئێران بەڵکو لە سەرتاپای ناوچەکە. شا بە دابڕاو لە خەڵکی ئێران دەژیا. بە هیچ شێوەیەک خەڵکی ئێران خاوەن کەسایەتی و سەنگ و ڕێزنەبوون لە لای ئەو. لەناو بازنەی شا-دا ڕۆشنبیرانی ئێران زاراوەیەکی تایبەتیان بۆ داڕێژرابوو کە پەیوەستکرابو بۆ پیساییەوە. لە بەرامبەردا شا تەنها گوێی لە ڕاوێژکارانی بیانی دەگرت، بە تایبەتی باڵوێزانی ئەمریکی و بەریتانی. هەرچەندە هەمیشە گومانی لە ئینگلیز هەبوو. قسەیەک لەو سەردەمەدا هەبوو، ئەگەر ڕیشی هەر مەلایەک بەرزکەیتەوە لە ژێریدا نوسراوە، لە بەریتانیا دروستکراوە.
دەکرێت بە کورتی بڵێین کە شا قوربانی مۆدێرنەی نەوتی و پێگەی جیوپۆلەتیکی ئێرا
عەبدوڵا مەحمود
راپەڕین و خرۆشانی جەماوەری لە ئێران درێژەی هەیە و تادێت بەرینتر و سەراسەری تر دەبێتەوە. پایەی سەرەکی ئەم راپەرین و خرۆشانە جەماوەرییە، نابەرابەریەکی قوڵی ئابوری و بەرین بوونەوەی قڵشتی چینایەتییە لە ئاستێکی یەکجار بەرزدا. بێکاری و گرانی و هەژاری، نەبوونی سەرەتاییترین مافە جهانداگرەکانی ئینسان، نەبوونی سەرەتایی مافی ژنان و لاوان... داسەپاندی یاسا پرتوکاو و کۆنەپەرستە ئیسلامیەکان بەسەر کۆمەڵگە و لە پێشیانەوە بەسەر ژناندا، لەوانە حجاب وەکو یەکێک لە رەمزەکانی کۆیلەتیی.
دیارە ئەم خۆپێشاندان و راپەرینەی ئێستا، درێژکراوەی نارەزایەتی و خرۆشان و راپەرینەکانی پێشووی کۆمەڵگەی ئیرانە، درێژکراوەی بزوتنەوەی رۆژ لەرۆژ لە پیشی بزوتنەوەی کرێکارییە، دریژکراوەی نارەزایەتی ژنان بە حجاب و سەرکوت و بێمافییە، دریژکراوەی بزوتنەوەی مامۆستایان و خانەنشینانە، دریژکراوەی بزوتنەوەی دژی بیکاریی و نەفرەتی خویندکاران و لاوانی هیوا خنکێنراوە، درێژ کراوەی بزوتنەوەی شۆرشگێرانەی خەڵکی کوردستانە...تاد. ئەم بزوتنەوە و راپەرینەی ئێستای ئیران و کوردستان، لێکگرێدراوی و هاوئاهەنگی هەموو ئەو بزوتنەوە کۆمەڵایەتیانەیانەیە کە لەپێشرەوی خۆیدا، چوارچێوەیەکی سەراسەری تر و هاوئاهەنگتری بەخۆیەوە گرتووە.
ڕاپەڕینی ئێستای جەماوەری ئیران، لەسەر پایەی پێشرەوی و خاراوی بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکانی پیشوویدا پێی گرتووە و بەئێرە گەیشتووە. مەرگی مەهسا ئەمینی، لەناو دڵی ئەو نارەزایەتییە فراوان و بەرین و کۆمەڵایەتیەدا، بووە هۆی کڵپەسەندنی دوبارەی ئەو پشکۆ و ئاگری ژێر خۆڵەمیشەی دەیان ساڵە لە کۆمەڵگەی ئیراندا ئامادەیی هەیە.
لەناو دڵی راپەرینی ئێستادا، کە بەرهەمی ئاوێزان بوونی بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکانە لەگەڵ یەکتری و بۆ ئامانجێکی هاوبەش کە روخاندنی دەسەڵاتی ئاخوندەکانە، هاوکات بزوتنەوە سیاسی و کۆمەلایەتیەکان
ئهبوبهكر عهلی
پەلامارە ھەمەلایەنەکەی ئەمڕۆی ئێران بۆسەر بنکەو بارەگانی پارتەکانی خۆرھەڵات وکەمپنشینە مەدەنییەکانی ئەو پارچە خۆشەویستەی کوردستانی دایك ، کە دەستدرێژیش بو بۆسەر حکومەت و گەلی باشور، جارێکی تر کۆژان و مەسەلەی کوردستانی لەوپارچەو ئێراندا، بەجۆرێکی نائاسایی وسەرنج ڕاکێش زەقکردەوە.
بۆیە بەبڕوای ئێمە، وێڕای تەواوبونی پەلامارەکە، بە شەھیدو برینداربونێ پۆلێ ژن وپیاوی کورد، (دەشکرێ درێژەی ھەبێت) بەقازانجی کوردی خۆرھەڵات ومەسەلەکەی کۆتایی دێت. چونکە کاتی پەلامارەکە، کەھاوکاتە لەگەڵ سەرھەڵدانی بزوتنەوەیەکی ناڕەزایی بەرفراوان لە ئێران وخۆرھەڵاتدا، وادەکات، پاساوەکانی ئەولاتە بۆ پەلامارەکانی لاوازتر بێت وئامانجەکانی پشتیشی وەك ئەوەی دەیخوازێت نەپێکێت.
ڕونە ئێران بەم کارەی دەیەوێت بڵێت: ئەوەی لەڕۆژھەڵات وشەقامی شارەکاندا ڕو دەدات، نارەزایی جەماوەرو ھەڵقوڵاوی کۆمەڵگە نیە! بەڵکو کاری ئاژاوەگێرییەو لەدەرەوەی سنورەوە ئاراستە دەکرێت!
لەکاتێکدا مێژو واقیع پێمان دەڵێن، حیزبەکانی ڕۆژھەڵات وئەودیو سنور، بەرھەمی کێشەیەکی نکولی لێکراوی ڕاستەقینەن کەکێشەی کوردستانە، بون وبەردەوامی ورەوایەتی لەوەوەڤوەردەگرن.
بەمانایەکی
بەختیار شەرزووری و سەرکەوتی جیهاز
ئەگەر واقعی خۆپیشاندانەکانی ئێران وەک خۆی بخوێنینەوە، نەک ئەوەی خۆمان دەمانەوێ ئەوا دەبێت پاڵنەر و سەپاندنەکان شیبکەینەوە، بەدەر لەمە خۆپیشاندانەکان ئەگەر چی داواکارییەکان و دروشمەکانیان داواکردنە بۆ ئازادی و چاکسازی لە دەستور و مافەکاندا، بەڵام مەرگی ژینا دەبێتە وەرچەخانێکی باش بۆ خەباتی ژنان بۆ ئازادییەکانیان بە تایبەت یەک هەڵوێستی و یەکانگیری نەتەوەکانی ئێران و ئەو پشتیوانیە ناوچەیی و جیهانیە بۆ ئەو خۆپیشاندانە و بە تایبەت کە کورد دەبێتە سەرمەشقی یەکێتی ناوەکی ڕای نەتەوەکانی ئێران، پاڵپشتی کەسە ناودارەکان و بە تایبەت داریوش کە کاریگەری گەورەی هەبو لەسەر خۆپیشاندانەکان.
هەمو گۆڕانکارییەکان لە حکومی دەستەڵاتەکاندا کە کراوە هۆیەک یان سیناریۆیەکی دەرەکی لە پشت بوە، واتا ڕوخاندنی حکومەتەکان لەبەرژەوندی هاوبەشی وڵاتە زل هێزەکانەوە هاتوە، ئەوەی ئەمڕۆ لەسەر سەکۆی ئێرانی دەبینرێ وەک خۆپیشاندان کەڵەکە بوی دنیایەک گوشارە و لە ژینا ئەمینیدا دەتەقێتەوە، ئەم تەقینەوەیە کە گەیشتوەتە خۆپیشاندان و جۆرێک لە یەکانگیری نەتەوەکانی ئێرانی لەسەر خاڵی ئازادی هاوبەش
پەیکار عوسمان
لە سیستەمێکی دیموکراسیدا، کە بڕێکی باش ماف و ئازادی و عەدالەتی تێدایە، "ناڕەزایی" ڕاستەوخۆیە. یەعنی هاوڵاتییەکی سویدی، کە دژی شتێک دێتە سەر جادە، تەنیا بۆ ئەو شتە هاتووەو مەبەستی شتێکی تر نیە. بەڵام لە دۆخی دیکتاتۆریەت و ستەمکارییدا، ناڕەزایی ناڕاستەوخۆیەو تۆ بۆ هەر شتێک بێیتە دەرەوە، مەبەستت شتێکی تریشە، کە خودی ڕژێمەکەیە. لە کۆماری سێدارەشدا، ئەگەر کۆمەڵێ جوتیار، بۆ پەین و سەمادیش بێنە دەرەوە، هەر سەرئەکێشێ بۆ ناڕەزایی گشتی، چونکە لەوێ، تەنیا کیشەی جوزئیمان نیە، بەڵکو کیشەی سیستەم و ستەمی گشتییشمان هەیە.
- یەعنی ئەگەر ژینا، لەسەر کوردبوونیش کوژرابێ، تارانییەکان هەر دێنە سەرجادە، چونکە ستەمێکی گشتی هەیەو هەموو شتێکیش بیانویەکە بۆ ڕەتکردنەوەی ئەو ستەمە. ئەگەریش ژینا کچێکی فارسبێ، کوردی سنەو سەقز هەر دێنە سەر جادەو کوردییانەش دێن، چونکە لە پاڵ پرسی ئازادی، کە پرسی هەموو ئێرانییەکانە، پرسێکی کوردیش هەیە، کە دیسان هەموو شتێک بیانوە بۆ هەڵدانەوەی!
- ناڕەزاییەکانی ئێران فرەڕەهەندە، ڕەهەندێکیان گشتییەو بۆ هەموو ئێرانییەک وەکو یەکە بەبێ جیاوازی، کە ئەمە پرسی ئازادی و دیموکراسییە. ڕەهەندێکی تری ناڕەزاییەکان، ئەو ستەمەیە کە تایبەتە بە هەنێ لە پێکهاتەکان، وەکو ئەوەی لەسەر کوردو سونەو بەلوج و عەرەبی ئەحواز هەیە، کە ئەمانە جگە لە پرسی ئازادی و ستەمە گشتییەکە، خۆیان بە بندەست و مەغدوری ستەمێکی تریش ئەزانن. ڕەهەندێکی تری ناڕەزاییەکان، پرسی ژنەو ژنی ئەم ناوچەیە، ئۆتۆماتیکی ستەمی
گەلی خۆراگری کورد
ئازادیخوازان لە سەراسەری ئێران
نەتەوەکانی ناو چوارچێوەی جوغرافیایی سیاسی ئێران بە هەموو جیاوازی نەتەوەیی، سیاسی، ئایینی، کۆمەڵایەتی، رەگەزی، وەکوو هەموو گەلانی سەربەست، بەختەوەر و پێشکەوتووی جیهان شایانی ئەوەن کە مافی قایم بەذات و ژیانێکی سەربەرزانە و شەرافەتمەندانەیان هەبێت، کە بتوانن بە ئاشتیانە و لە چوارچێوەی سیستەمێکی فرەیی و ناسیۆنکراسی دا، بە پێی بڕیاری ئازادانە و بە ویست و خواستی خۆیان پێکەوە بژین، کە هیچ یاسا و رێسایەکی دوگم و داخراو مافی هێرش و بێرێزی و ئینکار و سەرکوت و شێواندنی ئەم کۆلکە زێرینەی نەتەوەکانی نەبێت.
بەڵام مەخابن ۴۴سالە لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دا، تەنانەت نەک مافی گەلان دەستەبەر نەکراوە، بەڵکوو بە شێوەی سیستماتیک و بە پێی یاسا و پرۆگرامی دەسەڵات، پرۆسەی ژینۆساید و تواندنەوەی و ئینکار و هەڵاوارندنی هەمەجۆرە لە دژی گەلان و هێزە سیاسیەکان، نیهادگەلی کۆمەڵگای مەدەنی،و تەنانەت چین و توێژ و تاکەکانیش لەسەریان جێبەجێ دەکرێت،
له ناو هەموو گەلانی ناوچەدا گەلی کورد وەکوو نەتەوەیەکی خاوەن دیرۆک و شارستانیەت لە ژێردەستەترین و چەوساوەترین نەتەوەکان بە ئەژمار دێت، کە جیا لەوەی ئیزنی پێنەدراوە کە خاوەن سەروەری سیاسی و نەتەوەیی خۆی بێت، بگرە بە بێ ویستی خۆشی دابەش دابەش کراوە، کورد جیا لە ستەمی نەتەوەیی، بگرە ستەمی ئایینی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و رەگەزیشی بەرامبەر کراوە و دەکرێت، و سەرەرای تەحەموولی ئەو هەموو جەور و زولمەی لێکراوە دیسانەوەش هەردەم هەوڵی داوە کە بە هەموو شێوەیەکی مومکین لە زمانی دیالۆگ و گفتوگۆ و دانووستاندنی ئاشتەوایی بۆ چارەسەری پرسی کورد کەڵک وەربگرێت، بەڵام مەخابن وڵامی داخوازی خەلکی بە سەرکوت، کوشتن و راونان، دەربەدەری و زیندان و گرتن و ئەشکەنجەی تاکەکانی داوەتەوە.
کە دوایین نموونەش کوشتنی کچێکی بێتاوانی کورد بە ناوی مەهسا ئەمینی(ژینا) تەمەن ۲۲ ساڵ خەڵکی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو، کە لەگەڵ بنەماڵەکەی لە کاتی چوون بۆ تاران لە لایەن گەشتی ئیرشادی کۆماری ئیسلامی ئێران دوای لێدان و بە کۆما داچوون مەخابن گیانی لەدەست دا.
کچ و دایکان و ژنانی کورد لە مێژووی هاوچەرخی کورددا، رۆڵی هەرەکارا و بەهێز و چالاک و دیاریان لە رەوتی بزووتنەوەی مافخوازی و سەروەریسازی و پێشکەوتوونخوازی کورددا هەبووە، کە نموونە هەر بەرزەکانی مینا خانمی قازیی خێزانی پێشەوای شەهید سەرکۆماری کوردستان بوو، و نموونەیەکی سەردەمیانەتریش خۆراگری کچان و ژنانی کورد لە کۆبانێ و رۆژئاوای کوردستان بوون کە دژی تیرۆریزمی داعش ئازایانە قەڵمبازی وگیانفیدایان دەکرد، و بوون بە سیمبۆلی پاراستنی مرۆڤایەتی و ئاشتی جیهانی، وە شانازی هەموو کورد و گەلان.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان هاوکات لە گەڵ ئیدانە کردنی ئەم کردەوە دژە مرۆییە واتە شەرمەزارکردنی کوشتنی مەهسا ئەمینی لە لایەن نیهادگەلی پۆلیسی و داپلۆسێنەری سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران، داواکاری لە هەموو ئازادیخوازانی سەراسەری ئێران بەگشتی و گەلی کورد بە تایبەتی دەکات کە هەڵوێستی بوێرانە بنوێنن و بە خەباتی نافەرمانی مەدەنی و دور لە گرژی و رادیکالیزمی گووتاری و کرداری و بە شێوەی یەکگرتووانە دەنگی نارەزایی خۆیان لە دژی کوشتنی ژینا ئەمینی بەرز بکەنەوە و هەرجۆرە هێرش بۆسەر کەرامەت و شکۆی مرۆڤ ئیدانە بکەن و خوازیاری هەمووار و چاککردنی یاسای دژە ژن لە نیزامی کۆماری ئیسلامی لە ئێران بکەن، بەچەشنێک کە هاوکات ناچار بێت دان بە خواست و داواکارییە رەواکانی کورد و گەلان و خەڵکی ئێران دابنێت.
نا بۆ شەر و سەرکوت و ئینکار و هەڵاواردن لەسەر گەلان و خەڵکی ئێران.
سەرکەوێ یەکگوتاری و ئیرادەی ئازادیخوازی و یەکسانیخوازی
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان
٢٦خەرمانانی ۲۷۲۲ی کوردی
کاوە خزری
..نوسەر دەیهەوێ لەو بابەت و نوسراوە دا باسیک بکات لەسەر پرسی کورد لە رۆژهەلاتی کوردوستان وئێران لە ئێستادا و ئەوەی کە کورد پێویستە بە هوشیاری و زیرەکی لە قۆناغەکانی داهاتودا بیکات و پلانی بۆ دانیێت
..گۆرانکاریەکان لە سەرانسەری جیهان دا خەریکن وەدی دێن و ئالوگۆری دەسەلاتیش یەکێکە لەو مەسەلانەی درەنگ با زوو لە هەمو ولاتەکان دێتە دی بەتایبەت لەو ولاتانەی کە چەن نەتەویین ئەو مەسەلەیە هەستیارترە.وکو دەیبینین لە عێراق و چەن ولاتێک دا بۆتە جێ ململانەو کێبرکێ چەن لایەن و بگرە ولاتانی دەرەکی و زلهێزیش.
بەلام ئێران جیاوازیەکی بەرچاوی هەیە دەگەل هەمو ولاتانی دیکەی جێهان لە ئێستادا.دەتوانم بلێم ئێران تەنیا ولاتێکە لە جیهان دا کە پێکهاتوە له ٥ نەتەوەی جودا.واتە پێکهاتوە لە نەتەوەکانی فارس'تورک"کورد"عەرەب و بەلوچ.هەر ئەو شتەش بۆتە هۆکارێک کە ئەو ولاتە وەکو بۆمبێکی هەمیشه حازر ئیمکانی تەقینەوەی هەبێ.
ئەگەر سرنج بدەینە سەر گۆرانکاریەکانی چەن سالی رابردو لە رۆژهەلاتی ناوەراست و بەشێک لە ئافریقا و بە تایبەت دەوروبەری ئێران دەتوانین زۆر بە ئاسانی بەو قەناعەتە بگەین که هەمو ئەو ولاتانەی گۆرانکاری دەسەلاتیان تێدا کراوە پێشتر سەرۆکەکانیان دانراوی ولاتە زلهێزەکان بوون و بە پالپشتی ئەوانەوە هاتنە سەر کورسی دەسەلات وەکو سەدام حوسێن و قەزافی و دەولەتی پێشوی ئەفغانستان و حوسنی موبارەک لە میسروچەن نمونەیەکی تر. ئەو جۆرە دەسەلاتانە تاجێیەک لە دەسەلات دەمێنەوە کە قازانج و بەرژەوەندیان هەبێ بۆ ولاتانی زلهێز و لە درێژایی سیاسەت و ئیستراتژی دیکتە کراوی ئەوان بجولێن و هەلس و کەوت بکەن و هەرکات بگەنە ئەو قەناعەت ئیتر پێویستیان بەو مۆرانە نەماوە گۆرانکاریان زۆر بە ئاسایی تێدا دەکرێ.
..کۆماری ئیسلامی ئێرانیش دەولەتێکە کە بە ئاشکرا ٤٣ سال لەوە
ئیرەج مورادی
با لەمە زیاتر بۆ دۆزینەوەی چارە و دەرمانی دەردی دەردەداری خۆمان دوور نەبینەوە بە ڕێی وڵاتانی دەرەکی و دەرمانخانەی چینی و هێندی و ...
هەر جارێ لای پیرێکی بەئەزموونی لادێیی و هەوارنشینی ئەو نیشتمانە دادەنیشم و گوێ ڕادەدێرم بۆ ئەزموونە خۆراکی و پزیشکیەکانی، گەلێک گەنج و گەوهەری دانسقەم دەست دەکەوێ. ئەوانە هەموو وەک مادەی خاو ــ پڕ نرخ و بایەخــ لای من پارێزراون و دەنووسرێنەوە.
لای ڕوژئاواییەکان ئەو زانستە بە ئیتنۆبۆتانی (Ethnobotany) دەناسرێتەوە. ئەوان چەندین ساڵە هی نەتەوە و وڵاتانی خۆیان تۆمار کردووە و هەڵیانگرتووە. ساڵانێتر ــ پاش کۆچی پیرانی ئێستەمانــ ئەزموونی ئیتنۆبۆتانی ڕۆژئاوایی دەرخواردمان دەدرێتەوە. ئەوکاتە دەڵێن جا ئێمە دەوڵەمەندترین تا ئێوە؟
ئاخر ئەو زانستە لەسەدا ۹۰ی زادە و بەرهەمی پێش تەکنەلۆژیا و پێشکەوتنی سەردەمە. مرۆڤی ئێستە ئەو بەهرەی زۆر کەمە یا هەر نییەتی. دواچینی هەڵگری ئەو زانستە ئەو پیر و بەساڵاچووانەن خوێندەوارییان نییە و زیاتر لادێیی و هەوارنشینن و دوورن لە سەرچاوەی کتێبخانە و تاقیگە و دەرمانخانەی سەردەم و دەرمانگا. کەواتە ئەوانەش وەک دەستنووس و ئەنتیکەکان تا چەند ساڵیتر یا نامێنن یا دەبێ مایکرۆسکۆپی بۆیان بگەڕێین.
پەندێ کوردی هەیە، دەڵێت: "خواگیان دەردێکی داوە و هەزار و یەک دەرمان." بەڕاستی ئایا لەو هەزار و یەک دەرمانەی لە سووچ و قوژبنی گشت جیهان ڕژاوە و لای گەل و وڵات و کۆمەڵ و تاکە پسپۆڕەکانە، نزیکترین دەرمانی بۆ دەردەداری خۆمان باشە یا دوورترین؟ دیارە نزیکترینەکە ــ ئەوەی خۆمان ــ بەهۆی کات و شوێن و تێچوو و ناسیاوی باشتر فریای دەردەدار و نەخۆشەکە دەکەوێ.
نموونەیەک لەو هەزار و یەک دەرمانە. ئەڵبەت نموونەیەک وا لای حەکیم و چازانی دەرمانگەری کۆنی کوردەوارییەوە هەیە: [کۆکراوە لە ناوچەی بۆکان و سەقز]
زیاتر بە دەرمانی حەوت دەردان ناسراوە هەر لە کۆنەوە تا ئێستە.
توێکڵ
ئهبوبهكر عهلی
ژینا ئەمینی کچە کوردی سەقزی، بەسەفەر دەچێتە تاران. لەوێ بەبیانوی پێشێلکردنی ڕێساکانی تایبەت بەحیجابی زۆرەملێ،(لەکاتێکدا مامۆستا حەسەنی ئەمینی زانای ڕۆژھەڵاتی کوردستان کەیەکێکە لەوکەسانەی بەییاننامەیەکییان لەسەر رووداوەکە بڵاوکردۆتەوە باسی لەوە کرد جل وبەرگی ژینا موۆتەششم بوەو ئیسلام ئەو ڕەفتارە رەتدەکاتەوە بەرامبەری کراوە)، پۆلیس قۆڵبەستی دەکات و بەتوندی ئەشکەنجەی دەکەن، تادووای سێ ڕۆژ لەبێھۆشی، گیانی سپارد.
ئێمە وێڕای ئیدانەکردنی ئەوتاوانە، سەرەخۆشی لەکەس وکارو بنەماڵەوئازیزان و خەمبارانی دەکەین وھاوخەمی خۆمانیان پێدەگەیەنین. و دۆعاخوازیشین پەروەردگار بیخاتە سایەی سۆزو لێخۆشبوونی خۆیەوە.
دوای ئەمە
دەخوازم بەم بۆنەیەوە سەرنج بۆلای کێشەی حیجابی زۆرە ملێ لەدنیای نوێدا ڕابکێشم. سەرەتا دەبێت سەرنج بۆ ئەوە ڕابکێشم کە لەدیدی ئیسلامییەوە، باڵاپۆشی پەیوەندی بەئیمان و قەناعەتی ئافرەتی