فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کاوە خزری

..نوسەر دەیهەوێ لەو بابەت و نوسراوە دا باسیک بکات لەسەر پرسی کورد لە رۆژهەلاتی کوردوستان وئێران لە ئێستادا و ئەوەی کە کورد پێویستە بە هوشیاری و زیرەکی لە قۆناغەکانی داهاتودا بیکات و پلانی بۆ دانیێت

..گۆرانکاریەکان لە سەرانسەری جیهان دا خەریکن وەدی دێن و ئالوگۆری دەسەلاتیش یەکێکە لەو مەسەلانەی درەنگ با زوو لە هەمو ولاتەکان دێتە دی بەتایبەت لەو ولاتانەی کە چەن نەتەویین ئەو مەسەلەیە هەستیارترە.وکو دەیبینین لە عێراق و چەن ولاتێک دا بۆتە جێ ململانەو کێبرکێ چەن لایەن و بگرە ولاتانی دەرەکی و زلهێزیش.

بەلام ئێران جیاوازیەکی بەرچاوی هەیە دەگەل هەمو ولاتانی دیکەی جێهان لە ئێستادا.دەتوانم بلێم ئێران تەنیا ولاتێکە لە جیهان دا کە پێکهاتوە له ٥ نەتەوەی جودا.واتە پێکهاتوە لە نەتەوەکانی فارس'تورک"کورد"عەرەب و بەلوچ.هەر ئەو شتەش بۆتە هۆکارێک کە ئەو ولاتە وەکو بۆمبێکی هەمیشه حازر ئیمکانی تەقینەوەی هەبێ.

ئەگەر سرنج بدەینە سەر گۆرانکاریەکانی چەن سالی رابردو لە رۆژهەلاتی ناوەراست و بەشێک لە ئافریقا و بە تایبەت دەوروبەری ئێران دەتوانین زۆر بە ئاسانی بەو قەناعەتە بگەین که هەمو ئەو ولاتانەی گۆرانکاری دەسەلاتیان تێدا کراوە پێشتر سەرۆکەکانیان دانراوی ولاتە زلهێزەکان بوون و بە پالپشتی ئەوانەوە هاتنە سەر کورسی دەسەلات وەکو سەدام حوسێن و قەزافی و دەولەتی پێشوی ئەفغانستان و حوسنی موبارەک لە میسروچەن نمونەیەکی تر. ئەو جۆرە دەسەلاتانە تاجێیەک لە دەسەلات دەمێنەوە کە قازانج و بەرژەوەندیان هەبێ بۆ ولاتانی زلهێز و لە درێژایی سیاسەت و ئیستراتژی دیکتە کراوی ئەوان بجولێن و هەلس و کەوت بکەن و هەرکات بگەنە ئەو قەناعەت ئیتر پێویستیان بەو مۆرانە نەماوە گۆرانکاریان زۆر بە ئاسایی تێدا دەکرێ.

..کۆماری ئیسلامی ئێرانیش دەولەتێکە کە بە ئاشکرا ٤٣ سال لەوە پێش لە لایەن زلهێزەکانەوە بۆ ئامانجی تایبەتی خۆیان لە رۆژهەلاتی ناوەراست دامەزراو تا ئێستاش پالپشتی لێدەکرێ و لە سەر پێیە.لە ماوەی ئەو ٤٣ سالە دا هیچ دەسەلاتێک نەی توانیوە ئەوەندەی رژیمی کۆماری ئیسلامی قازانج و مەنفەعەتی بۆ زلهێزەکان هەبو بێت خزمەت بە بەرژەوەندیەکانی ئەوان بکات.بە تایبەت بۆ ولاتانی ئامریکاو روسیەو ئیسرائیل...

. ئامریکاو روسیە بە فرۆشتنی چەک و چۆل خۆ خزاندنە نێو خاکی ولاتانی دیکە بە بیانوی ترسیان لە هەرەشەکانی کۆماری ئیسلامی و هێرش نەکردنی بۆ سەر ئەو ولاتانە و زەق کردنەوەی هێز و توانای رژێمی تاران لە میدیا کانی خۆیان زۆربەی ئامانجە ئابوری و نزامیکانی خۆیانیان پێکاوە.ئیسرائیلیش هەر بەو نەخشەیە توانی سرنجی هەمو ولاتانی عەرەبی بۆخۆی راکێشێ و بە ئاسانی دوبارە لە ئاستی بازرگانی و ئەمنی ببێتە هاوکاری ئەو ولاتانەو ئێستا هەمویان ئیسرائیل وەکو دەولەتێکی دۆست نەک دوژمن و نەیار وەکو رابردو سەیر دەکەن ومامەلەی دەگەل دەکەن و بە زیرەکانە ترین شێوەو مکانیزم کێشەی خۆی دەگەل ولاتانی عەرەبی چارەسەرکرد

...دیارە رژیمی ئێستای حاکم و دەسەلاتدار لە ئێرانیش تا ئەوکاتەی ئاوا بەرژەوەندیەکانی ئەو ولاتانە بپارێزێ لە سەر دەسەلات دەمێنێتەوەو حوکم دەکات..بەلام لەو ئاخرانە دا ئامریکا بە دروست کردنەوەی دەسەلاتی توندرەوی تالیبان لە ئەفغانستان و نیشان دانی ولاتی داگیرکەری تورک وەکو هەرەشەیکی تازە ئەویش بە هاوئاهەنگی دەگەل روسیا دەیهەوێ وردە وردە جێگرەوەیەکی باش و تازەنەفەس بۆ کۆماری ئیسلامی لە رۆژهەلاتی ناوەراست دیاری بکات...

....بۆیە لە ئەگەری رودانی هەر گۆرانکاریەک لە ئێراندا پێویستە کورد بە وشیاری و زیرەکی لە ئێستاوە ئامادە بێ و پلان و بەرنامەیەکی دیاری کراو تێر و تەسەلی هەبێ و بزانێ لە ئەگەری هاتنە پێشی ئەو پێشهاتە دەبێ چی بکات بۆ ئەوەی جارێکی دیکە تەجروبەی کۆماری کوردوستانی لێ دووبارە نەبێتەوە و بتوانێ پێگەو رۆلی خۆی لە ئێرانی داهاتو مسۆگەر بکات...کۆمەلگای کوردی لە رۆژهەلات چینێکی خوێندەوارو چاو کراوەیە و بە ئەزمونی باشور و رۆژئاواو ئەزمونی پێشدای لە کۆماری کوردوستان دەتوانیت بێ هەلە ئەو جارە مافی قایم بە زاتی خۆی مسۆگەر بکات.لێرەدا رۆل و ئەرکی حیزب و پارتە سیاسیەکان و سەرکردەکانیان زۆر قورس تر دەبێت و دەبێ بەراستی بە برنامەو نقشە رێگایەکی تێرو تەسەل و دیار کۆمەلگای کوردی یەک هەلوێست و یەکگرتوتر بکەن .بەرنامەیەک کە بتوانێ خۆراکی روحی و مێشکی بۆ کۆمەلگای چاو کراوەو خوێندەواری رژهەلاتی کوردوستان دابین بکات و بە قەناعەتیان بگێنێ...

....تورکەکان پشتیان بەستوە بە دو ولات لە داهاتو دا "ئازەربایجان و تورکیای ئەندامی ناتۆ و دلگەرمن کە بە پشت بەستن بەو دوولاتە بە هێزە دەتوانن مافی خۆیان وەرگرن.عەرەبیش دەولەتانی عەەرەبی بە دلنیایەوە لە قۆناغی داهاتو دا پشتیوانیان لێ دەکەن.
تەنیا کورد کە زۆرترین قوربانی لە دژایەتی رژیمی ئێستا داوە ئەگەر بۆخۆی دەفریای خۆی نەکەوێ بێ پناو تەنیا دەمێنیتەوە.

.......لە چەن رۆژی رابردو دا هەوالی یەک گرتنەوەی دو بالی دیموکرات دلخۆش کەر بو و بۆ هۆکاری دلخۆشی کوردانی رۆژهەلات هیوادارم ئەو مەسەلەیە لە ناو کۆمەلەش دا وەکو دو حیزبی کۆن و بە ئەزمون روبدات.....بەلام بەراستی ئەگەر ئەو یەکگرتنەوانە بە پلان و ئامانجی دیاری کراو و لە خۆ بردویی سەرکردەکانیان نەبێ ناتوانی هیچ دەردێک لە برینەکانی رەوەندی کوردی و گۆرەپانی تێکۆشانی کورد دەرمان بکات....پێویستە حیزبە کوردیەکان هەمویان بگەن بە یەک نەخشە رێگاو پلان بۆ داهاتو و ئێستاش چۆن پەرتەوازەیی تەنیا هۆکارە بۆ لاوازبونی زیاتر و لە دەست چونی پێگەی کورد لە لایان ولاتانی تر و حساب بۆ نەکردن لە ئێستاو داهاتوش دا..بە رای من لە هەل و مەرجی ئێستادا کورد ئەگەر یەک پلان و یەک هەلوێست و بەهەبونی بەرنامەو نەخشە رێگایەکی دیاری کراو لە گۆرەپانی سیاسی و حەتا چەکداری ئێران دا بەشداربایە دەیتوانی بە بەرچاو گرتنی لاوازیەکانی کۆماری ئیسلامی کە ئێستا تێدایە زۆرێک ئاوانس و ئیمتیاز بۆ کورد لە رۆژهەلاتی کوردوستان مسۆگەر کا و رێگا خۆش کەر بێ بۆ ئەوەی لە دوای گۆرانی دەسەلات بە پالپشتی زیاتر لە ناوخۆ وئەزمونی زیاترو پیشتوانی زیاتر لە لایەن زلهێزەکانەوە جێگەو پێگەی خۆی موحکەم تر بکات..

.....پێویستە هەمو حیزبەکان بە وێنەی بزوتنەوەی کۆماری خوازی رۆژهەلاتی کوردوستان خاوەن نەخشەو رێگای دیاری کراو بن و بزانن لا چ ئاستێک دا و بە چ ئاکام و هەدەفێک دەچنە پێش و دەیان هەوێ چ بکەن و چ بەدەست بێنن.دوای ئەوە دەکرێ بە بەرواڕدکردنی نەخشە رێگای حیزبەکان بەوێنەی بزوتنەوەی کۆماری خوازان بگەین بە نەخشە رێگایەکی قەبول کراوی هەمە لایەنە و دیاری کراو کە بتوانێ رێگە نیشان دەری خەباتی کوردی بێ و لە ئێستادا داو لە قۆناغی دوایی گۆرانی دەسەلات لە ئێران.

هەبونی نەخشە رێگایەکی دیاری کراو دەبێتە هۆی تەرکیزی زیاترو بەخشینی هێزوئەنگیزەی زیاتر ودلخۆشی ودلنیای زیاتر بە کوڕردی رۆژهەلات بۆیە ک ریزی و یەگگرتویی زیاترو هاورەنگی و هاو فکری زیاتر.

دەراستی دا کورد جێگای هیچ هەلەیەکی نییە لە داهاتو دا بیکات و بیهەوێ ئەودەم شەری کورسی و دەسەلاتی ناوخۆیی بکات چۆنکە ئەو شتە دەبێتە هۆکاری بە فیرۆ چونی خوێنی هەزاران شەهیدی گیان بەخت کردوی لە پێناو خاکـ و مافی خەلکی کوردوستان.ئێمە بەوێنەی تورک و عەرەب ولاتی ترمان نییە پال پشت مان بی و لە روی سیاسی و نیزامیەوە پشتی بێ ببستین .تەنیا هەبونی یەکگرتویی و پلان و نەخشەرێگای گونجاو و دیارو واقعی دەتوانێ ببێتە هۆکاری ئەوە کە بتوانین لە ئێستاو داهاتودا لە چوارچێوەی دەولەت و ولاتێک بە نێوی ئێران ئەگەر بوونی ما و ئەگەریش نەما وەکو کیان و دەولەتێکی سەربەخۆ گەلی خۆمان بپارێزین و مافەکانیان دابین بکرێت..

١٧/٩/٢٠٢٢

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان